یه‌كێتی پێش پارتی كه‌وت !!…. مه‌ریوان به‌رزنجی
ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی سیاسی وچه‌كداری یه‌كێتی هه‌ڵده‌ینه‌وه ده‌بینین به چه‌ندین هه‌وراز ونشێودا تێپه‌ڕیووه ، سه‌ركه‌وتنی زۆر و ده‌ستكه‌وتی باشی بۆ خۆی تۆماركردووه وله زۆر شوێنی ئه‌م كوردستانه جێی ده‌ستیان دیار بووه ، ساڵانی پێش ئه‌نفال گه‌وره‌ترین حزبی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بوو له شاخ وگوندو ڕێكخستنی نێو شاردا ، وله ڕووی هێزی چه‌كداریشه‌وه كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له رۆڵی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بكات كه چۆن له هه‌موو جێیه‌كی ئه‌م كوردستانه چالاكیان ده‌كرد وڕۆڵیان ده‌گێڕا ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی ئازادیان درووستكردبوو تا سه‌رده‌می ئه‌نفال .
ودوای ڕوخاندنی گونده‌كان وئه‌نفالكردنی دانشتوانه‌كه‌ی یه‌كێتی به چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتیزانی درێژه‌ی به خه‌بات ومانه‌وه‌ی خۆیدا تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 .
توانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ببینێت له ڕزگاركردنی شاروشاوچكه‌كانی كوردستان كه ئه‌و كات له چوار چێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ڕۆڵی ده‌بینی شان به شانی لایه‌نه‌كانی تری نێو ئه‌و به‌ره‌یه .
ساڵی 1992 هه‌ڵبژاردن كرا ویه‌كێتی توانی ده‌نگێكی باش به ده‌ست بهێنێت هه‌رچه‌نده نه‌یتوانی سه‌ركه‌وێت به سه‌ر پارتیدا به‌ڵام له گه‌ڵ پارتی په‌له‌مان وحكومه‌تی په‌نجا به په‌نجایان پێكهێنا وهه‌ر ئه‌م حكوومه‌ت وپه‌رله‌مانه نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت، زوو له باربرا كاتێ شه‌ڕی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی ویه‌كێتی ده‌ستیپێكرد .
شاربه‌شار ودۆڵ به دۆل وچیا به چیا شه‌ڕ درێژه‌ی كێشا ، به‌ره‌ی شه‌ڕ درووست بوو سه‌نگه‌ر لێدرا هێڵی ته‌ماسیان راكێشا وهێزی ناوبژیوان پێكهێنرا …. به‌هه‌ر حاڵ شه‌ڕو هودنه زۆری خایاند له نێوان هه‌ردوولادا تا رێكه‌وتنی واشنتۆن ئێمزا كرا ساڵی 1998 ،
له‌و ساڵه به دواوه پارتی ویه‌كێتی ماڵی خۆیانیان جیاكرده‌وه هێڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو لایان دیاری كرد ودێگه‌ڵه هه‌ردوو ناوچه‌ی زه‌رد وسه‌وزی له یه‌ك جیاكرده‌وه . یه‌كێتی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی سه‌وزی كرد وپارتیش ناوچه‌ی زه‌رد .
هه‌ردوولا به جیا ئیداره‌یان بۆ خۆیان درووست كرد . پارتی له هه‌ولێر حكومه‌تی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێكهێنا ویه‌كێتیش حكومه‌تی له سلێمانی دروستكرد وكوردستان بوو به دوو كه‌رته‌وه ودوو ئیداره‌ی جیا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ،
پرۆسه‌ی ئازادی درووستبوو , كورد چوو بۆ به‌غدا به‌شداری كرد له بنیاتنانی عێراقی نوێ به‌ڵام دوو ئیداره‌ی له هه‌رێم هه‌ر هه‌یه وهه‌ر لایه‌ك بۆ خزمه‌تی خۆی‌و پشكی زیاتر هه‌وڵده‌دات . له‌م هه‌وڵدان به‌ش زۆریه پارتی و یه‌كێتی له یه‌ك نزیك كرده‌وه چونكه ئه‌و كات به‌رژه‌وه‌ندی وتانه‌ی ناحه‌زانیش له به‌غداو خواستی ئه‌مریكاش وایكرد وه‌چانێك بكرێت بۆ یه‌كگرتن ویه‌كخستنی ماڵی كورد .
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئتفاقیه‌ی ئیستراتیجی له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی كوردی پارتی ویه‌كتی ئیمزا كرا ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ له سه‌رانی یه‌كێتی قایل نه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتنه به‌ڵام خواستی ڕۆژگار وسه‌رده‌مه‌كه ئه‌وه‌ی له پارتی ویه‌كیتی ده‌خواست ، بۆیه پێویست بوو بكریت ودرێژه به‌و ڕێككه‌وتنه بده‌ن وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی ، به‌لام له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆچوونی جیاواز سه‌ری هه‌ڵدا ، ئه‌م بۆچوونانه‌ش دابه‌زی بۆ خواره‌وه وگه‌رای له نێو ڕێكخستنه‌كانی دانا .
وای لێهات بووچوونی جیاواز بووبه ته‌كه‌توول وئاراسته‌ی یه‌ك ڕیزی ناو ماڵی یه‌كێتی گۆڕی به‌ره‌و تێكچوون وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه . دوای ململانێه‌كی سه‌ختی ناوخۆیی له سه‌ركردایه‌تی وبنكردایه‌تی وبه ژانێكی ساردی پڕ ناره‌حه‌تی گۆڕان له دایك بوو .
به له دایكبوونی گۆڕان یه‌كه‌م زه‌نگی بچووك بوونه‌وه‌و لاوازی یه‌كێتی لێیدا به‌ڵام یه‌كێتی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و پۆله سه‌ركرده‌یه‌ی به هێنده مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی نه‌ژمارد تاهه‌ڵبژاردنی 25/7 كاتێ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ڕاگه‌یه‌ندرا وده‌ركه‌وت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 25 كورسی هێناوه به‌م ڕاگه‌یاندنه یه‌كێتی تووشی شۆك بوو چونكه گۆِڕان زۆربه‌ی كورسیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی بۆ خۆی برد ،
به‌و سه‌ركه‌وتنه گۆڕان وویستی ناوچه‌ی سه‌وز بگۆڕێت بۆ ناوچه‌ی نیللی به‌ڵام په‌شێمان نه‌بوونه‌وه‌ی پارتی له هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنی ئیستراتیجی ودرێژه‌دان به‌و ڕێككه‌وتنه بووبه مه‌رجی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك هێزی ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌ی سه‌وز ، ئه‌گه‌ر چی درێژه‌دان به ڕێككه‌وتنی ئیستراتیجی سه‌ركردایه‌تی پارتی تووشی ره‌خنه وهه‌ڵوێست كرد له لایه‌ن قاعیده‌ی پارته‌كه‌یانه‌وه به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و به‌رپرسیارێتی مێژووی درێژه‌یان به‌و رێككه‌وتنه‌دا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به گیانیان ناخۆشه پارتی له‌و وه‌زعه‌ی كه یه‌كێتی تووشی جیابوونه‌وه و كه‌رت بوون بوو ده‌ستی به باڵی یه‌كێتییه‌وه گرت ونه‌یهێشت به ته‌واوی بكه‌وێت بگره هه‌وڵی باشی بۆی دا تا خۆی بگرێته‌وه.ئه‌م هاوخه‌مییه‌ی پارتی بۆ یه‌كێتی گۆِڕانی توڕه كرد چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد یه‌كێتی یان مل بۆ داواكانیان بدات یان هه‌ڵوه‌شێته‌وه .
دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر وهه‌وڵێكی باش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رانی گۆڕان بۆ ناو ڕیزی یه‌كێتی بێهووده بوو،
یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی به‌ست وسه‌ركردایه‌تیه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژارد وشوێنی ئه‌وانی تری پڕكرده‌وه.
هه‌مان شت دوای یه‌كیتی پارتیش كۆنگره‌ی 13ی سازكرد ، دوای هه‌ندێ ڕه‌خنه‌و تێبینی له‌ناو كۆنگره له سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی له ناوچه‌ی سه‌وز نه ده‌سه‌ڵاته ونه موعاره‌زه‌یه بۆیه پارتی بڕیار ده‌دات كه به گوڕ‌و تینه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی سه‌وز وئه‌مجاره هه‌گبه‌یان به‌تاڵنابێت بۆ خه‌ڵكی سلێمانی وناوچه‌كه وئیتر پارتی ئه‌و میوانه ڕه‌زا قورسه نابێت كه له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه دوای جیابوونه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌ب سیاسی له پارتی سلێمانی وده‌روبه‌ریشی لێیجیابوونه‌وه . ئه‌مجاره پارتی گه‌رانه‌وه‌و ئیشكردنی بۆ ناوچه‌ی سه‌وز كرده بڕیار چونكه ئه‌وان پێیان وابووه ئه‌گه‌ر پارتی ده‌سته‌وه‌ستان بێت له‌و ناوچه‌یه ئه‌وه گۆڕان به‌شی هه‌مووی ده‌بات وبێجوڵه‌ی پارتی له قازانجی گۆڕان ده‌شكێته‌وه .
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پارتی ئیش له سه‌ر به‌رنامه‌ی بكات چۆن به گوڕوتینه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی وده‌ست به پرۆژه‌و خزمه‌ت بكات هه‌ر زوو ده‌رگاكانی لێداخرا كاتێ خۆپیشانده‌رانیان برده به‌رده‌م لقی 4 وبه‌ردبارنیانكردن ، پارتی بۆ ریشی هات سمێلیشی نایه بانی وویستی دڵی تۆراوی سلێمانی ئاشتكاته‌وه به‌ڵام ده‌ستێك هاتوو نه‌یهێشت هێنده‌ی تر هه‌نگاو بهاوێژن بێیووتن ڕاوه‌ستن ئه‌وه هێل به‌زاندنه .
پارتی وویستی ده‌رگایه‌ك بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی خۆی بكاته‌وه به‌ڵام ده‌ستێك له‌و دیوه‌وه هه‌موو ده‌رگاكانی به ڕوویدا داخست وجارێكی تر دڵی سلێمانیان له پارتی ڕه‌نجان وخه‌ڵكه‌كه‌یان تووڕه كرد……. كێن ئه‌وانه !!!!!!؟؟؟؟؟
mariwanbarznji@hotmail.com