هه‌ڵبژاردنی کوردستان و گۆڕان و …
هه‌ڵبژاردنی کوردستان و گۆڕان و کۆمه‌ڵێک ئامانج و به‌رپرسیارێتی
به‌شی یهکهمدلێر محمد عه‌لی – دانمارک
جۆن ف کینیدی ده‌ڵێت " کێشه‌کانی جیهان به خه‌ڵکانێکی گومانکه‌ر و گاڵته‌جاڕ که چاویان له ئاست ڕاستیه‌کاندا داپۆشراوه چاره‌سه‌ر ناکرێت، ئێمه پێویستیمان به که‌سانێکه خه‌ونیان هه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ونانه‌ی که هه‌رگیز بواری جێبه‌جێکردنیان نه‌بوو"
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ، هاوسه‌نگی و ڕه‌هایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستانی به‌شێوه‌یه‌ک شڵه‌قاند که نه‌خشه‌ی سیاسی دیمه‌نێکی دیکه به‌خۆوه ببینێت، و وا بکات که ئاسته‌م بێت سیستمی سه‌پاندن و تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵات وه‌ک ماوه‌ی 18 ساڵی پێشوو بتوانێت جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا. هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌لماندی که گه‌لی کورد سه‌نگه‌ر به‌رنادات بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌کانی و تا سه‌ر ملکه‌چ نابێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان له ناخی خۆشیه‌وه هه‌ڵقوڵابێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر دڵنیا بێت گروپێک یان لایه‌نێک ئاماده‌یه خواست و ئامانجه‌کانی ڕێک بخات و ڕاسته‌وخۆیانه به‌ره‌و ئامانجه‌کانی هه‌نگاو بنێت.ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی خسته ڕوو و له‌هه‌مان کاتیش‌دا کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرنگیشی له‌گه‌ڵ خۆدا هێنا که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌نووکه‌یی ته‌نها له دیده و پێشبینیکردن له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچون و لێکدانه‌وه‌ی چه‌ند فاکته‌ر و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌کته‌ر سه‌ره‌کیه‌کان تێناپه‌رێت، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین بڕی زۆری وه‌ڵامه‌کان پابه‌ندن به هه‌ڵسوکه‌وت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی هه‌ڵگرانی دروشمی گۆڕانکاریه بنه‌ڕه‌تییه‌کانه‌وه، هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا جه‌ختی سه‌ره‌کی به‌رپرس و ئه‌ندامانی لیستی گۆڕانه وه‌ک هه‌ڵگری په‌یامی ئه‌و گۆڕانکاریه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانیان هاوسه‌نگی سیاسی هه‌رێمی کوردستان بگۆڕێت.
جێی ئاماژه‌پێدانه که ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێشبینی نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن هه‌موو چاودێرێک و بهشداریبوویهکی هه‌ڵبژاردن له جه‌ماوه‌ر و قه‌واره سیاسیه ڕکابه‌ره‌کانه‌وه، و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خودی لیستی گۆڕانیشه‌وه. گۆڕانکارییه‌کی ڕادیکاڵی له‌و جۆره ده‌کرێ وه‌ک هه‌ڵچونێکی پڕ ئازاری جه‌ماوه‌ری کاتی که‌م مه‌ودا بێت، بۆ ڕاوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌کرێ وه‌ک سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانێکی درێژه‌خایه‌ن بێت بۆ گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له سیستمی سیاسی و شێوازی خه‌باتی ڕزگاریخوازیدا، که له به‌رپاکردنی شۆڕشی نێوخۆ‌و و زاڵبوون به‌سه‌ر نادیاری له‌رزۆکی سیاسه‌تی نێوخۆ و دۆزینه‌وه‌ی پلاتفۆرمێکی سیاسی جیاواز که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تییه‌کانی گه‌ل بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه بۆ پاراستنی ناسنامه و بوونی وه‌ک گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی، ئه‌و ناسنامه‌ی دووچاری مه‌ترسی نه‌مانی بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی لهلهقبوندا بوو، به‌تایبه‌ت دوای پاشه‌کشه‌کردنی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی له پرسه چاره‌نوسسازه‌کاندا.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌و ڕووداوه که به وه‌رچه‌رخانێکی چۆنایه‌تی مه‌زن ده‌بژێردرێت، پێویسته باس له کۆمه‌ڵێک لایه‌نی جیاواز بکرێت، وه‌ک ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژوییه‌ی خرایه ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که خۆیان نه‌چاوه‌ڕوانی بووبێتن و نه‌خۆشیان بۆ ئاماده کردبێت، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن که پێویستی به قوربانی جۆراوجۆر هه‌یه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه و به‌رپرس و ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان و باقی ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پانتاییه‌کی ململانێی مۆدێرن و ڕێگرتن له ململانێی خوێناوی بۆ له‌باربردنی هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌وپێشچون له‌هه‌ر لایه‌که‌وه بێت. له کۆتاییشدا پێویسته باس له‌وه بکرێت ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له کوردستاندا چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌ی کوردستان، و پێشبینی چ مه‌ترسیه‌ک یان هاوکارییه‌کیان لێ ده‌کرێت.
colnadar@hotmail.com
10/8/2009