![عه‌شقی نازدار حه‌یران … جه‌مال بابان( باوکی پڕووشه) عه‌شقی نازدار حه‌یران … جه‌مال بابان( باوکی پڕووشه)](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/jamalBaban_252611268.jpg)
عه‌شقی نازدار حه‌یران … جه‌مال بابان( باوکی پڕووشه)
گوڵه باخـــــــــم
له‌به‌ر دووریـــــــــت ،
سارای ڕۆحم ، له باتی تۆز
خه‌م ئه‌بارێنێته هه‌ناو
پێڵــووی ماندووم ،له‌جێ ی فرمێســــك
وا خوێن ده‌رئه‌دات هه‌ردوو چــــاو.
دڵی تاریش ،
به‌تاسه‌ی دووریت قوڵپ ئه‌دا ،
بۆ غوربهتیـــش ،
له فریاد بوومه‌ته گه‌دا ..
ده‌لێم گه‌ڕێ ، ئازیزه‌که‌م
له‌م سهرابی ته‌نیایی یه ،
تازه شه‌تڵی دار عاسای کــێ
له‌ده‌ست بگرم ؟؟
چی له‌سه‌ری
به‌فر گرتووی عومرم بکه‌م ؟؟
چۆن هانای نه‌هامه‌تی خۆم
بۆ پایته‌ختی دڵـــت ببه‌م ؟؟****************
حه‌یران ده‌رێ :
به‌و ئازیزه گچکهڵهکهی من بڵێـــن ،
تۆ له‌په‌ری زۆر جوانتری
لهئاسك به‌له‌نجه‌ولار تری .
ئه‌من سه‌داو ده‌نگی غه‌ریبی خۆم
بۆ کێ بــبهم ؟؟
ئه‌وڕۆ ،
به‌و سبه‌ینانه ،
که‌سپێده کوڵمه‌کانی ئهگهشێنێ ،
که کازیوه‌ش
چاوی مه‌ستی پێ هه‌ڵدێنێ ،
چ تابلۆیه بهونازدار حه‌یرانه ده‌گاته‌وه ؟؟
کام بریسکه وه‌ك
چاوی بازی نازدار حه‌یران ڕۆژ ئه‌کاته‌وه ؟؟
ده‌م ولێــوی خونچه‌ی یارێ
وه‌کو گوڵــی بههارانـــێ
شکوفهیهو ئهکرێــــــتــــهوه ؟؟
چ مه‌ینه‌تێکی هه‌تیمه لاوه‌ی
واعاشقی نازدار حه‌یرانه
بۆو به‌ژن و باڵایه ،
سه‌ر ئهنــــــێـــــتهوه ؟؟نازدار حه‌یران ده‌ڵــــێ :
ئه‌تۆ ئه‌ی عاشقه سه‌رشێته‌که‌ی ،
به‌ژنی باریك و دوو چاوی به‌ره‌کێ ی نازدار حه‌یرانێ ،
چما چ نازێكی به‌ژنێ برندو
په‌نجه‌ی بهئهڵقهو
زندێ بهبازنێ منت دیـــــوه ؟؟
لهکێندهرێ
چآوی په‌روانه‌ی عاشق ودێوانهی نازدار حه‌یران
بۆ خونچه‌و شه‌می ڕوخسارم فڕیـــــوه ؟؟
بڕۆ هه‌ی هه‌تیمه لاوه
منێ سه‌د عاشقی
وه‌کی شیخی سه‌نعان
لۆم له‌دین وه‌رگه‌ڕاینه ،
ئه‌رێ له‌منت نه‌که‌وێ
لۆ ناچی پس مامێ خۆ بلاوێنی ؟
ئه‌م به‌ڵایه له‌من دوور خه‌ی ؟ئه‌م نازدار حه‌یرانه
مه‌عشووقه‌که‌ی فهرهادێکـــه
قورینگی یادی منی هه‌ڵگرتووه‌و ،
وا کێوی بێستوونی ڕه‌ق و ته‌ق
کوون ئه‌کا ت و
خۆی به‌قوربانی دوو
چاوی ڕه‌ش و به‌ژنێ
برندێ من دهكـــــا ……..4/18/2008