ستیان ….. هانا جاپوك
Closed
*
كه لار ده‌بیته‌وه هۆده‌كه‌م
تاریكی شه‌ق ده‌با
من ده‌په‌یڤم
ژنه ته‌نیاكه نامێنم..*
پیاوێك ده‌ناسم هه‌رچی شته
تێیدا كۆبۆته‌وه
ته‌نیایی من نه‌بێت..*
پیاوێك ده‌یه‌وێ چه‌نگ داگیرسێنێ
جه‌نگ بۆ داگیركردنی ژێر ستیان و
ته‌واوی ڕووتی جه‌سته‌ی من..*
كه ده‌ڕژێمه جاده‌كان
پیاوه‌كان ته‌ماشام ده‌كه‌ن
پاڵتۆكان ده‌جولێن
تهنوڕهكهم بێ ئاگا
به هۆی پیاوێكی دوور..*
دایكم واده‌زانێ من ته‌نیام
دێ و ده‌چێ گۆرانی ده‌ڵێ
نازانێ به‌هۆی تۆوه
ناخم پڕه له قه‌ره‌باڵغی..*
گه‌ر بڕیاره ئه‌و جادانه له تۆ دا
بمێنێته‌وه و
به تۆوه ئاوه دان بێت
من هۆده‌كه‌م چۆڵ ده‌كه‌م..Hana8051@yahoo.com
2009 كۆیه