یه‌که‌م کتێبی گه‌شبیر ئه‌حمه‌د مشتێک له ڕووناکی به‌خشی به دونیای ئه‌ده‌ب.
( گوڵه‌کانی ژێر پێی باران ) ئه‌و دیوانه‌ی که خه‌ونی شاعیرێکی لاوی تاراوگه‌یه بووه به‌ڕاستی، ئه‌و خه‌ونه‌ی که پتر له سیانزه ساڵه له هیزنیدایه هاته‌دی، له پاش چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆری ڕۆشمبیران و خوێنه‌رانی هۆنراوه نایابه‌کانی ( گه‌شبیر ئه‌حمه‌د) که پڕن له وێنه‌ی جاویدانی و باخی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و خه‌روارێکه له ووشه‌ی ناسک و هه‌ستیارترین ئه‌ندێشه‌یه، کۆی ئه‌و هه‌مووه جوانیه له دیوانێکی ڕازاوه‌دا به جوانترین شێوه به زمانی شیرینی کوردی و به زمانی ئینگلیزی، له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی له چاپخانه‌ی (ساین فۆر ی‌و ) له له‌نده‌ن له چاپ درا، له دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. ئه‌م دیوانه پێشه‌کیه‌که‌ی له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی کورد (مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)ه‌وه نوسراوه و دیزاینی به‌رگه‌که‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید کێشراوه هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند سیروان شهرین چه‌ندین مۆتیڤی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی هۆنراوه‌کان کێشاوه. ئه‌مه یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی شاعیره که ژماره(1295) ساڵی 2009ی وه‌زاره‌تی ڕۆشمبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێبه‌خشراوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ڕوناکبیران و شاعیرانی وه‌ک( به‌ختیار عه‌لی و حه‌مه شوان شه‌ریف و یوسف عزه‌دین و هیتر.. به جوانترین و باشترین کتێب ناوی ده‌هێنن له‌سه‌ر ئاستی شاعیره گه‌نجه‌کاندا . ئه‌م نۆبه‌ره‌یه که هاته به‌رده‌ستم و خوێندمه‌وه دڵخۆشبووم به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی که بینم به‌و وێنه جوانانه‌ی که کێشاویه‌تی به‌و مۆسیقا خۆشه که ده‌هاته گۆێمهوه، وه‌کو مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له پێشهکیهکیدا تیشکی خستۆته سه‌ری ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دیوانه سه‌ره‌تای شاعیر بێت ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌که شایه‌نی ده‌ستخۆشییه و پێرۆزبایی لێده‌که‌م، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی غوربه‌ت و خه‌مێکی بێئه‌ندازه و ماهیه‌تی عیشق باڵی کێشاوه به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ده‌قه‌کاندا وه‌کو
له لاپه‌ڕه( 101) له هۆنراوه‌ی پێکه‌وه بوون ده‌ڵێت:
خۆزگه وه‌کو په‌ڵه هه‌ورێ
به‌سه‌ر سه‌رته‌وه بوومایه
له‌جێی سێبه‌ری دره‌ختێ
بۆ تۆ ده‌بووم به سایه؛
دواین ساتی پێکه‌وه بوون
وه‌کو فرمێسک له چاومایه
خه‌می دووری نیشتیمانیش
بێ کۆتایه‌وه له کۆڵمایه؛له لاپه‌ڕه (81) له هۆنراوه‌ی (سێبه‌ری خۆر) له یه‌ک کاتا خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کات به باران و له هه‌مان کاتیش‌دا زه‌رده‌په‌ڕی له‌به‌ر ده‌کات پاشان به مه‌غریب گوزارشتی لێده‌کات وه‌کو ده‌ڵێت:
خۆشه‌ویستی تۆ ماڵێکه
له ژێر باڵی هه‌ور دایه
که بارانێ ته‌ڕم ده‌کات
هه‌ستی تۆشی له‌گه‌ڵدایه؛
ئاورینگی چاوه‌کانی تۆ
وه‌ک شه‌ونمی گه‌ڵا وایه
شه‌وانه‌ش که ده‌رئه‌که‌وی
سێبه‌ری خۆر له‌به‌رتایه؛له لاپه‌ڕه (61) له هۆنراوه‌ی ( زمانی په‌شیمانی)دا په‌شیمانی خۆی ده‌ده‌بڕێ له ئاکامی عه‌شقی ڕابردوویی وه‌کو ده‌ڵێت:
گه‌ر ئه‌مزانی لێوه‌کانت
تینووی نه‌بێ نامخواتهوه
نه‌ده‌هاتم ببمه هاوڕێی
وه‌رزه‌کانی کاڵ بوونه‌وه؛له هه‌مووی گرینگ تر ئه‌وه‌یه که شاعیر به‌وپه‌ڕی جوانیه‌وه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ هه‌موو ڕێبازه‌کانی شیعری کوردی ده‌ربڕیوه، ههموومیان له‌م دیوانه‌دا ده‌بینرێن له ڕێبازه ڕیالیزمێکهدا له هۆنراوه‌ی (چامه‌ی خۆزگه‌یه‌ک بۆ ئاوێته بوون) له لاپه‌ڕه(47 و 48) باسی له ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆیده‌کات که ئه‌گه‌ر بشگات به عه‌شق ڕه‌نگبێ مردبێ وه‌کو ده‌ڵێت؛
– 14-
چاره‌نووسم؛
له شهمهندهنهفهرێکی… وێڵ ده‌چێت
نازانم به‌ره‌و… چ ئاڕاسته‌یه‌ک
گوزه‌ر ده‌که‌م،
ته‌نها ئه‌وه‌نده…. ئه‌زانم
جانتایه‌ک… له ئه‌وین و
چامه‌یه‌ک… له بۆن و
باوه‌شێک… له گله‌یی و
فارغۆنێک له گوڵم پێیه
ڕێبوارێکی
که‌ناره‌کانی ڕووحی تۆم
به‌ڵام ئه‌فسوس
له وێستگه‌کانی دڵ شکاندا
به‌جێ ماوم؛
– 15 –
لێوان لێوم… له نائومێدی و
له‌وپه‌ڕی گوماندا… ده‌ژیم
ئه‌به‌د ناگه‌م
به ته‌رمیناڵی خۆشه‌ویستی
بۆ؟… نازانم!… بۆ؟
ئه‌گه‌ر بشگهم… ئه‌وا مردووم.له کۆتایدا منیش ئه‌وپه‌ڕی ده‌سخۆشی لێده‌که‌م و هیوادارم هه‌میشه به‌رده‌وام بێت.
تێبینی:
بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م دیوانه ئه‌توانیت په‌یواندی بکه‌یت به‌م ئیمه‌یڵه‌وه:
rawaz2009@live.co.uk