عه‌دنان كه‌ریم له رێگای هێرش عومه‌ره وه حه‌سه‌ن زیره‌ك زیندو ده‌كاته‌وه
هونه‌رمه‌ند و مۆسیقاژه‌ن " هێرش عومه‌ر ره‌زا" له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ستۆكهۆڵمه‌وه تایبه‌ت به (میدیا) رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ عه‌دنان كه‌ریم سه‌رقاڵی كار كردنه له‌سه‌ر مقامێكی حه‌سه‌ن زیره‌ك.
هێرش عومه‌ر وه‌ك خۆی گوتی به شێوازێكی پرۆفیشنهڵانه كاری له سه‌ر یه‌كێك له مه‌قامه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك كردووه كه ته‌نها مقام بووه، به‌ڵام سه‌ر له نوێ چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی هونه‌ری لێداوه، ئاواز و ئاماده‌كردنی بۆ كردووه و دابه‌ش كردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كارزان محمودهوهیه هۆنراوه‌ی مقامهكه هی " ئه‌حمه‌د هه‌ردی" شاعیره.
هێرش به هه‌فته‌نامه‌ی میدیای راگه‌یاند ئه‌م كاره هونه‌رییه بریتییه له تێكه‌ڵ كردنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك و عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ گروپێكی سمفۆنی كه له‌سه‌ر شێوازێكی كلاسیك داڕێژراوه.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی " خۆشبه‌ختانه كاك عه‌دنان كه‌ریم كاره‌كه‌ی به دڵ بووه ئێستا سه‌رقاڵی تۆماركردنی ده‌نگه‌كانین له یه‌كێك له ستۆدیۆكانی ستۆكهۆڵم پاشانیش وێنه‌ی كاره‌كه ده‌كێشین بهگهڕانهوهشمان بۆ كوردستان كۆنفرانسێك بۆ ئه‌م كاره هونه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
له كۆتایی قسه‌كانی هێرش عومه‌ر به پێویستی زانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نه‌وژین محمد بكات بۆ پشتگیری كردن و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و كاره هونه‌ریه