به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ره‌وتی به‌ژنانه‌و پیاوانه‌كردنی شیعر
هیچ كاتێك جیاوازی هه‌ست له‌جیاوازی ره‌گه‌زدا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو جیاوازیه‌كان له‌جۆری بیركردنه‌وه‌دا ده‌بن، خه‌یاڵی بیركردنه‌وه‌و.. زمانی گوتن، ده‌رئه‌نجامی ململانێ جۆراوجۆره‌كانی واقیعی فره ره‌هه‌ند به‌خۆی ده‌دا .
كه‌واتا ئه‌وه‌ی لای ئێمه به‌جیاوازی گوتار‌و ده‌ق سه‌باره‌ت به‌جیاوازی ره‌گه‌ز لای به‌شێك له‌رۆشنبیران ئاماژه‌ی پێ ده‌درێ، ئاكامی ناجێگری یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێزنه‌گرتنه له‌ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر كه له‌ڕێی داب‌و نه‌ریته‌وه ئه‌و ره‌وته له‌قاڵب دراوه، هه‌ر ده‌قێكی شیعریی به‌رله‌وه‌ی ئاماژه بێت بۆ رابردوو وه‌ك روداو، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی زمان كار له‌سه‌ر تێكشكانی سنووری چه‌قبه‌ستوویی زمان بكات، لای هه‌ر مرۆڤێك یه‌ك شێواز له‌ده‌ربڕینی وشه‌سازی ئاماده‌یه، بۆیه گرنگی بیرۆكه‌ی دروستكردنی زمانی جیاواز و فره ره‌هه‌ند له‌جۆری به‌زاندنی سنووری واقیع داده‌نێ، كه‌واتا كه‌سێك نیه له‌جۆری گوتن‌و بیركردنه‌وه‌دا ئاماژه به "ره‌گه‌ز" بدات‌و جیاوازی زمان له‌نێرو مێدا بخاته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیانه دروست ده‌كات خودی كۆمه‌ڵه به‌بیركردنه‌وه‌و ره‌هه‌نده زاڵه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی تاك، كه‌دواجار له‌كۆمه‌ڵه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی هه‌یه، بۆیه له‌هه‌ندێ له‌و ده‌قانه‌ی كه له‌لایه‌ن كچان‌و ژنانی رۆژههڵاتیهوه ده‌نوسرێن، ئه‌وه‌نده‌ی گوزارشت لهناجۆری ژیان‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌كات، نیو ئه‌وه‌نده له‌هه‌وڵی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی شیعرییه‌ت‌و خوڵقاندنی هه‌ستێكی جێگیر نادات.بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن ……