په‌یامێک له جۆج کارلینهوه
پارادۆکسی سه‌رده‌می ئێمه له مێژوودا ئه‌وه‌یه که باڵه‌خانه‌ی به‌رزترمان هه‌یه به‌ڵام خولق و میزاجمان کورت‌تر. ڕێگاو بانی پان و پۆڕتر ،به‌ڵام تێڕوانینمان به‌رته‌سکتر.زۆر خه‌رج ده‌که‌ین.به‌ڵام که‌ممان هه‌یه،زۆر شت ده‌کڕین،به‌لام که‌م چێژی لێده‌بینین.خانووی گه‌وره‌تر و خێزانی بچوکترمان هه‌یه، زۆر هۆکاری ئاسووده‌ییمان هه‌یه،به‌ڵام کاتمان که‌مه.بڕوانامه‌ی زۆرمان هه‌یه،به‌ڵام هه‌ستمان که‌متر،زانیاریمان زیاتر،به‌ڵام بڕیارمان که‌متر،زۆر شاره‌زاین، گرفتیشمان زۆرتر،دا‌و و ده‌رمانمان زۆرتر و چاکبونهوهمان که‌متر.
زۆر ده‌خۆینه‌وه،زۆر جگه‌ره ده‌کێشین،زۆر بێبیرکردنه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ین، زۆر که‌م پێده‌که‌نین.زۆر خێرا ماشێن لێده‌خوڕین،زوو توڕه ده‌بین،تا نیوه شه‌و نانوین،کهههڵیش ده‌ستین زۆر ماندووین.زۆر ته‌ماشای ته‌له‌فیزیۆن ده‌که‌ین و به‌ده‌گمه‌ن نوێژ ده‌که‌ین.
ئێمه سامان و داراییمان چه‌ندجاره ده‌که‌ینه‌وه،به‌ڵام به‌هاکانیان دێنینه خواره‌وه.زۆر قسه ده‌که‌ین،به‌ده‌گمه‌ن خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین و به‌زۆریش ڕقمان ده‌بێته‌وه.
ئێمه فێربووین چۆن بیگوزه‌رێنین به‌ڵام ناژێین.ئێمه ساڵانێکی زۆرمان خستۆته سه‌ر ژیان،نه‌ک ژیان بخه‌ینه سه‌ر ساڵه‌کان.ئێمه بۆ سه‌ر مانگ چووین و گه‌ڕاینه‌وه،به‌ڵام گرفتی په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامێکمان هه‌یه بۆ بینینی دراوسێیه‌کی نوێ.ئێمه ئاسمانی ده‌ره‌وه‌مان به‌زاند،نه‌ک ناوه‌وه‌ی بۆشایی.شتی گه‌وره‌مان ئه‌نجام دا نه‌ک شتی باشتر.
هه‌وامان پاکژ کرده‌وه،به‌لام ڕۆحمان پیس کرد.به‌سه‌ر ئه‌تۆمدا زاڵ بووین،به‌ڵام نه‌ک به‌سه‌ر بڕیاری پێشوه‌ختمان. زۆر ده‌نوسین،به‌ڵام که‌م فێر ده‌بین.نه‌خشه‌ی زۆر داده‌نێین، به‌ڵام به‌که‌می جێبه‌جێیان ده‌که‌ین.فێر بووین په‌له بکه‌ین،به‌ڵام چاوه‌ڕێ نه‌که‌ین.زۆر کۆمپیوته‌ر دروست ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنی زانیاری و به‌رهه‌مهێنانی له‌هه‌رکات زیاتری کۆپی،به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان که‌متر و که‌متر .
ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خواردنی خێرا و هه‌رس کردنی له‌سه‌رخۆیه.سه‌رده‌می پیاوی گه‌وره و کاره‌کته‌ری بچووکه.ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و په‌یوه‌ندی ڕووکه‌شانه‌یه.ئه‌م ڕۆژانه،ڕۆژانی دوو داهات و جیابوونه‌وه‌ی زۆره.ڕۆژانی خانووی دڵگیر،به‌ڵام ماڵی دڵشکاوه.ڕۆژانی گه‌شتی خێرا‌و فڕێدانی دایپه‌ر و توڕهه‌ڵدانی مۆڕاڵییهته.
ڕۆژانی شه‌و تا به‌یان به‌پێوه وه‌ستان و جه‌سته‌ی که‌ته و زل و ده‌رمانخواردنی هه‌موو شتێکه له هاواره‌وه بۆ بێده‌نگی و ئینجا مردن. سه‌رده‌مێکه پێشانگاکان پڕ و کۆگاکانیش خاڵی.سه‌رده‌مێک که ته‌کنه‌لۆژیا له‌توانایدایه ئه‌م نامه‌یه‌ت بگه‌ێنێته ده‌ست و سه‌رده‌مێک که تۆش ده‌توانی یان به‌شداری له‌م تێگه‌یشتنه‌دا بکه‌ی، وه‌یان په‌نجه به دلیتدا بنێی و بیسڕیته‌وه.
بیرت نه‌چێت کاتێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشت ده‌وێت به‌سه‌ر ببه،چونکه تاسه‌ر نامێنن.
بیرت نه‌چێت وشه‌ی جوان و شیرین ببێژه به‌و که‌سه بچکۆله‌یه‌ی که له‌خواره‌وه به‌هۆی ترسه‌وه بۆت ده‌ڕوانێ و ڕێز ده‌نوێنێ.چونکه ئه‌م که‌سه بچووکه زۆر زوو گه‌وره ده‌بێ و کهنارگیرت ده‌کات.
بیرت نه‌چێت باوه‌شی گه‌رم به‌و که‌سه‌دا بکه کهلهتهنیشتهوهیه،چونکه ئه‌م باوه‌شه ته‌نها سامانێکه که‌ده‌توانی له‌قوڵایی دڵته‌وه بیبه‌خشی بێ ئه‌وه‌ی سینتێکی تێبچێت.
بیرت نه‌چێت بههاودهمهکهت ،به که‌سه خۆشه‌ویسته‌که‌ت بڵێی"خۆشم ئه‌وێی"،به‌ڵام هه‌موو جارێک به‌جدیت بێت.
ماچ و له‌ئامێزگرتن که‌له‌ناخی ناخته‌وه بێنه ده‌رێ ئازاره‌کان چاک ده‌که‌نه‌وه .
بیرت نه‌چێت ده‌ستی بگره و ڕێز له‌و که‌سه بنێ که له‌وانه‌یه جارێکی تر نه‌یبینیته‌وه.
ماوه بده به خۆشه‌ویستی،ماوه بده به قسه کردن! و ماوه‌ش بده به بیروڕا به‌نرخه‌کانی مێشکی خۆت.
هه‌میشه بیرت نه‌چێ:
ژیان به ژماره‌ی ئه‌و هه‌ناسانه ناپێورێت که وه‌ریده‌گرین،به‌ڵکو به‌و خوله‌کانه ده‌پێورێت که هه‌ناسه‌کانمانی تێدا ده‌ده‌ین.جۆرج کارلین
جۆرج کارلین ،هونه‌رمه‌ندی کۆمیدی ئه‌مریکی له 12ی ئایاری 1937 له نیویۆرک له‌دایک بووه.ئه‌م هونه‌رمه‌نده کۆمیدییه یه‌کێکه له ناسراوترین هونه‌رمه‌ند له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا مردنی هه‌دای نه‌دا و له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابوو له ڕێگه‌ی قسه خۆشه‌کانی و ڕه‌خنه سیاسییه‌کانییه‌وه بزه‌ی بخاته سه‌ر لێوی مرۆڤه‌کان. جۆرج کارلین له‌چه‌ندین فلیم به‌شداری کردووه و کتێبی ناوداری " که‌وتنه خواره‌وه‌ی مێشک"نوسیوه و هه‌روه‌ها بۆته مێوانی 135به‌رنامه.جۆرج له‌دایک و باوکێکی ڕۆژنامه‌نوس هاتۆته دونیاوه و پورێکی هونهرمهندیشی هه‌بوو به‌ناوی "پوره ئه‌نجی" که هه‌فتانه له به‌شی کاریکاتێری ڕۆژنامه کاری ده‌کرد، ئه‌م پوره و دایک و باوک ڕۆڵیان هه‌بوو له پێگه‌یاندنی جۆرج کارلین. جۆرج له‌حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بووه گرانترین هونه‌رمه‌ند له بواری فرۆشتنی بلیتی به‌رنامه‌کانی. دواجار جۆرج کارلین له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی 22ی حوزه‌یرانی 2008 له‌ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی ده‌کات و بۆ هه‌میشه مالئاوایی له هونه‌ر و جیهانی کۆمیدیا ده‌کات.