Skip to Content

Tuesday, July 16th, 2024
وەلامێک بۆ هاورێ هیوا رەش ……  دلشاد خدر

وەلامێک بۆ هاورێ هیوا رەش …… دلشاد خدر

Closed
by October 17, 2009 گشتی

کۆمەلە لە نێو هەناوی بالی مەکتەبی سیاسی پدک دروست بوو، بۆیە نەیتوانی ببێتە رێکخراوێکی  سەربەخۆ بەدەر لە ئەو.
               
   لە دوای تێپەربوونی زەمەنێکی درێژ بەسەر دروست بوونی و هەلوەشاندنەوەی کۆمەلەی رەنجدەرانی کـوردستان و نووسینی ژمـارەیەکی یەک جـار زۆر بابەت لـەسەر ئەم روداوە. تـا رادەیەک پێش چـاوی خۆێنەران روونە، دەربـارەی ئامانجی سەرەکی دروست کردنی ئەم رێکخراوەیە لەو کاتەدا.کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان کە لەسەرەتا ناوی کۆمەلەی مارکس لینینی کورستان بوو، لە نێو هەناوی رێکخراوەکانی بالی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتایبەتی رێکخراوەکانی شاری سلێمانی سەری هەلدا و وەک شێوازێک بۆ دۆزینەوەی قەوارێیەکی گـونجاو بـۆ چونەوە نێوە جـەماوە. پاش نەمانی هیچ هیوایەک بە بەجەماوەر کردنی پارتەکەیان بە تایبەتی پاش ئاشبەتالی بالی مـەکتەبی سیاسی پدک  دووچاری ببوو لە ئەنجامی سەرکەوتنی گفتو گۆکانی رژێم لەگەل بالی بارزانی لە 11 ی ئازاری 1970 دا.لەو کاتیشدا چەپ و بیروباوری مارکسی لیننینی لـە ناوچەکە رەواجێکی زۆری هەبوو. هـەتا پارتی دیموکراتی کوردستان لـە کۆنگرەی  نۆدا کە لە سالی 1979 بەسترا. بروابوون بە مـارکسییەت و لینینیزم دەخاتە نێو بـەلگەنامەکـانی کـۆنگرەکەیەوە!!!! کۆنە ئەندامانی بالەکەی تریش توانیان رێکخراویێک لە ژێر ئەم ناوەدا دروست بکەن،تا بتوانن زۆرترێن جەماوەری یاخی بوو لە نێودا کۆبکەنەوە، بۆ ئامانجی پێشوەختەی خۆیان سوودی لێوەرگرن، بەلگەش بۆ ئەم بۆچونە یەکی لە دامەزرینەرانی و سکرتیر ئەم رێکخراوە لە پاش بەرچاو بوونی و تا هەلوەشاندنەوەی خۆی لە یادەشتەکانی دەلێت من هەرگیز بروام بە مارکس و کومەنزمی نەبووە لەسەر داوا و خاتری کەسانی تر بوومە سکرتیری کۆمەلەی رەنجدەران.

 هەر رێکخراوەیەک سکرتێرەکەی بـەو شێوە رەهایە بروای بە مارکس و کومەنیزم نەبێت  و دەسەلاتێکی رەهاشی لـە نێو رێکخراوەکە هەبێت، دەبێت ئـەم رێکخراوەیە چەند لـە خزمەتی چەپ و رێبازی  مـارکسییدا، ئامـانجـی نزیک و دووری دارێژشتبێت. کـۆمەلـە هەر لە رۆژی دامەزراندیەوە تا هەلوەشەنادنەوەی هەموو کـاتەکان بـە شێوازێکی نا راستەوخۆ لە رێگای سەرکردایەتیەکەیەو  لە ژێر رکێفی مام جەلال دابووە. هـەر لەدوای  کەز بوونی رەواجی چەپ و مارکسی و لینینی لە جیهان و ناوچەکەمان،لە ئەنجامی دارمانی بلۆکی رۆژهەلات، تەنیا بەبریارێکی سیاسی ئـەم رێکخراوەیە بـەبێ  هیچ کێشەیەک هەلوەشایەوە و خستییانەوە نیو قەوارەی راستەقینەکەی خۆی. کۆمەلێکیش لـە ئەندامانی سەرکردایەتی  بونە چالاکترین گروپ بۆ هێرش کردنە سەر بیرو باوەری چەپ و دادپەروەری کومەلایەتی. ئەوە مانای ئەوەنیە کە ژماریەکی زۆر لە دلسوزانی چەپ و مارکسیزم لە نێو ئەم رێکخراوەیەدا گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو دادپەروەی کومەلایەتی و سەرکەوتنی  بزوتنەوەی رزگار نیشتمانی.

هەرچـەند هـۆکارەکانی دروست بوون و هەلـوەشاندنەوەی کـۆمەلەی رەنجەندەرانی کوردستان، بابەتی ئەم نوسینە نیین،
بە قەد وەلامی هاورێ هیوا رەش کە بە شێوەیەکی نا دروست یەکێ لە هۆکارەکانی هەلوەشاندنەوەی و لاواز بوونی کۆمەلە دەخاتە ئەستۆی هەلوێستەکانی ئەو کاتی حزبی شیوعی عیراق، بەبێ هێنانەوەی هیچ بەلگەیەک. بۆ قسە کردن لـەسەر مێژو پێویستە خۆمان خالی کەینەوە لە هەموو ئـەم کێشانەی ئەمرۆ لەگەل ئەم پارت و رێکخراوە سیاسیانە هەمانە، کـە دێنە نیو بابەتەکە، راستە ئەمرۆ بەرێزت و کۆمەلێکی زۆر لـە هاورێیان و دوست و لایەنگرانی حـزبی شیوعی کـوردستان تێبینی جددیان لەسەر سیاسیەت و هەلویستەکانی سەرکـردایەتی ئەم حزبە هەیە، کـە دەبێت کەسانی دلسوز ئەمرۆ ئەم هەلویستەیان هەبێت. بەلام ئەوە نابیتە هۆی ئەوەی لە باسکردنی رۆوداوێکی مێژووی بەبێ بەلگە بیخەینە نێو تاوانەوە.

هەموو  چاودێرانی سیاسی ئەوە دەزانن کـە کۆمەلەی رەنجدەران لـە نێو هەناوی رێکخراوەکانی بالـی مـەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردتان دروست بوون، دامەزرێنەرانی کۆمەلە هەر لەسەرەتادا خالی نەبوون لەو دژایەتیەی کـە لە نێو رێکخراوی دایک هـەیان بوو  دژ بە شیوعیەکان، پێویستیش بەوە ناکات ، کـە لێرە هـەموو هەلویستەکانی بالی مەکتەبی سیاسی دژی شیوعیەکان جـارێکی تر لەم نویسیتە رێزکەینەوە.خۆشت باش دەزانیت ئەم دژایەتی کـردنە لـە چ بوارێکەوە سەرچاوەی گرتبوو، کە بەدەر نەبوو لە پێکهاتەی  چینایەتی و دژایەتی نێوان چینەکان .هەر لەسەرەتای شورشی ئەیلوول ئەم بالە بە شێوەیەکی زۆر درندانە کەوتنە کوشتن و بنبرکردنی شیوعیەکان. لـە کاتیکدا بەعسیە شوفینیەکان لـە خوارو ناوەراستی عیراق بە بریاری ژمارە 13 دەیان ویست شیوعیەکان قەتل وعام بکەن،ئەم بالەش لە کوردستان لەم شوێنانەی دەسەلاتیان هەبوو هەمان کاریان ئەنجامدەدا. نەموونەی بەرچاوی ئەم کارە درندانانەیان، شەهید کـردنی  ئـەم کۆمەلە  هاورێی یە بوو لە ناوچەی گەرمیان، کە بۆ رزگار کردنی گیانیان لە ناوچەکانی ناوەراستی عێراقەوە پەنایان بۆ هێنابوو. لەلایەن یەکی لە بەرپرسە سەرەکیەکانی ئەم بالە پاش گیرانیان بە دیلی شەهید دەکرێن.

بازنە رۆشنبیریە سەرەتایەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان، هەر لەسەرتادا حزبی شیوعی عیراقیان  خستە خانەی تەحریفیەت و تێکوشان دژی ئـەم رەوتەییان  وەک ئەرکێکی فکـری سیاسی خۆیان چـاو لێدەکرد، زۆرینەی ئەندامەکانیان هەر لەسەرەتادا پێش ئەوەی باسی رژێمی بەعسیان بۆ بکرابایە، بـە دژایەتی کردنی ئەم حزبە پەروەردەدەکران و، حزبی شیوعیان بە رێگەرەکی سەرەکی  بۆ مافەکانی گەلی کوردستان و کێشە چینایەتیەکان دادەنا!!!! هەموومان دروشمی مارکس گۆر هەلکەنەمان لە بێرە!!!!! هەر ئەم شێوازە پەروەردەیەش بوو کـە توانرا هێزێک دروست بکرێت، کە بتوانێ تاوانی لە جۆری تاوانەکانی پێشت ئاشان و کوشتنی شیوعیەکان بە دیلی لە دۆلی بالیسان و ناوچەکانی تر بەم شێوە خۆین ساردیە ئەنجام  بدرێت. هـەر ئەم شێوازە پەروەردیەش بوو کە توانی تاوانباری  وەک سەلاح شینە و هێمنە رەش و……..هـد بۆ کوشتنی شیوعیەکان دروست بکات.

بە پێچەوانەی  راکـەی جەنابت، حزبی شیوعی عیراق، لـە گیرانی کاک نەوشێروان لـەلایەن حزبی سوسیالیستەوە هەموو هەولێکیان دا بۆ رزگار کردنی و هـەولـەکەشیان سەرکـەوتووبو، دەبێت لایەنێک بـەرنامەی دژایەتی کـردنی رێکخراوێکی هەبێت بەم شێوەیە تێبکۆشێ بۆ رزگار کردنی سکرتێرەکەی !!!!
بۆیە ئەم شێوازە نوسینە نە دەچێتە خانە زانستیەوە نە خزمەت بە راستیەکان دەکات. خۆێنەریش ناتوانی لە هۆکارەکانی پێویست بوونی ئەم نووسینانە تێبگات، بە تایبەتیش  کە لەلایەن کەسێکی وەک هـاورێ هیوا رەش بنوسرێ کـە زۆرینەی شیوعیەکان رێزێکی زۆریان بۆ ئەم تێکوشەرە هەیە.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.