
ئه‌رده‌ڵان به‌کر شانازیه‌کی گه‌وره‌ی کورد …. ئالان عومه‌ر
سبه‌ینێ به‌هه‌ستکردن به فه‌راغی ئه‌و،ده‌زانین بونی ئه‌رده‌ڵان چ زه‌روره‌تێکی گه‌وره‌ی هونه‌ری کورد بوو
له‌ناکاو هه‌واڵی کۆچی دوای هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست ئه‌رده‌ڵان به‌کرم پێ گه یشت که یه‌کێک له‌ناخۆشترین ئه‌و هه‌واڵانه‌بوو تاکو ئێستا به‌رگوێم هاتون, چون به‌راستی هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌کانی هونه‌رمه‌ند بون له‌ئه‌رده‌ڵاندا بونی هه‌بوو. ئاسان نییه ئه‌وانه‌ی ده‌زانن هونه‌ر چیه و پێویستی به چ کاراکته‌رێکه له‌ئاست ئه‌م خه‌مه خۆ رابگرن.
دروستبونی هونه‌رمه‌ند له‌هه‌ر جێیه‌کی دنیا شتێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه تا به ئاسانی جێی پر بێته‌وه. راسته له ئه‌مرۆی کوردستاندا هه‌رکه‌س گۆرانیه‌کی تۆمارکرد بێ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی جگه له‌ده‌نگخۆشی له‌دیو هونه‌ره‌که‌یه‌وه چی پێیه پێی ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام لای خه‌ڵکی به‌ئاگا دیاره کامانه‌ن ده‌بێت پێیان بوترێت هونه‌رمه‌ند و کامه‌نه‌ن ده‌توانن هه‌ڵگری ئامانه‌تی هونه‌ری وڵاته‌که‌یان بن، کێن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه جێی شانازی نه‌ته‌وه‌که‌یان؟ ئه‌رده‌ڵان به‌کر ئه‌گه‌ر بێزار بوون له‌دۆخ و گوزه‌رانی هونه‌رمه‌ند و ژیانی ناهونه‌ری هونه‌رمه‌ند و دنیای پاکی ئه‌مرۆ پیس کراوی هونه‌ر وایکردبێت ماندوی کردبێت و ره‌خه‌نه‌گرتن له‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان بۆ هونه‌ر خولقاندووه هه‌موو کاتی قسه‌کردن و دیداره‌کانیانی داگیر کردبێت ئه‌وه له‌هونه‌ره‌که‌یدا به‌مانای قوڵ بونه‌وه‌ی هونه‌ری گوێگر به‌ره‌و دنیای ئه‌فسانه‌یی هونه‌ر ده‌بات و له‌به‌رهه‌مه‌کانی هێنده به‌قوڵی له‌خه‌م و ئازار‌و مه‌ترسیه‌کانی مرۆڤ ده‌دوا، کاریگه‌رتر له هه‌رشت ده‌چوه نێورۆحی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ماندوبونه‌کانی ژیان زه‌روره‌تی بیستنی ده‌نگه راستگۆکانی بۆ خولقاندوون، بۆیه که‌سێک نییه بتوانێت خۆی له‌راستی ئه‌و توانا ده‌نگی و هونه‌ریه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ی بوو بشارێته‌وه و شاره‌زایه‌کی هونه‌ریش بونی نییه ئه‌رده‌ڵان به‌کر به‌یه‌کێک له‌شانازیه‌کانی هونه‌ری کورد و یه‌کێک له ده‌نگه پێویست و جوانه‌کانی هونه‌ری کوردی نه‌ناسێت, له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر هونه‌رمه‌ند بونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت ئه‌و سه‌راحه‌ت و راستگۆییه‌ی بووه که هاوڕێ نزیکه‌کانی به‌رده‌وام لێی ده‌دوان و دانیان پیا ده‌نا، که ئه‌رده‌ڵان یه‌کێک له هاوڕێ راستگۆ‌و سه‌ریح و دڵسۆزه‌کانیان بووه.
بێگومان هه‌ریه‌ک له‌م پێوه‌رانه‌ش پێوه‌ره زیندوه‌کانی هونه‌رن ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که به‌بێ هه‌بونیان له که‌سێتی که‌سێکدا هونه‌رمه‌ندبونی ئه‌و که‌سه مانایه‌کی نامێنێت، که‌وایه له‌م روه‌شه‌وه ئه‌رده‌ڵان به‌کر به‌مانای وشه هونه‌رمه‌ند بووه، لایه‌نێکی تر له‌هونه‌ردا دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتیمانه، چونکه له نیشتیمان‌دا ئیحساسی دایک بونی هه‌یه ناسکی هه‌ستی که‌سێکیش که به‌مانای خۆی هونه‌رمه‌ندبێت هه‌رگیز ڕێی نادا چاوپۆشی له‌گه‌وره‌یی ئیحساسی دایک بکات، بۆیه به‌رده‌وام هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه نیشتیمان له‌لای یه‌کێک له‌و لایه‌نه گه‌وره‌ی ژیانی ده‌بێت که‌نه‌توانێت له‌بیر بکات و ئازاره‌کانی به‌ئازاری خۆی نه‌زانێت، ئه‌رده‌ڵان به‌کر له‌مێژه له‌م ڕوه‌وه هونه‌رمه‌ند بونی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌ک سه‌لماندووه، چونکه‌به‌هۆی قبوڵنه‌کردنی پارچه پارچه‌کردنی نیشتیمانی دایک و بریندارکردنی جه‌سته‌ی ئه‌و دایکه وازی له خۆشیه‌کانی ژیان هێناوه بۆ داکۆکی کردن له‌دایکی نیشتمان روی کردووه‌ته شاخ و سه‌ختی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژاردووه که‌وایه له‌م رووه‌شه‌وه ئه‌رده‌ڵان هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه‌ی کوردبووه.
زۆرن ئه‌و خاسیه‌ت و خه‌سڵه‌تانه‌ی گه‌وره‌یی رۆحی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌سه‌لمێنن، بۆیه له‌ده‌ستانی زیانێکی گه‌وره بوو بۆ‌هونه‌ری کورد و پڕبونه‌وه‌ی فه‌راغ و جێگه‌ی ئه‌و هه‌روا ئاسان نییه.
زۆریش سه‌خته مرۆڤی به‌ئاگا و کورد په‌روه‌ر له‌به‌رانبه‌ر له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌رمایه هونه‌ریه‌دا خۆی رابگرێت و به‌چۆک نه‌یه‌ت.
من لێره‌وه له‌و په‌ڕی په‌شۆکاویم بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته به‌م وشانه‌ی که‌ده‌زانم په‌شۆکاویم بۆ ئه‌م خه‌مه گه‌وره پچڕ پچڕی کردوون ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیر هه‌موان بێنمه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌م خه‌مه دڵی هه‌موانی ته‌زاندبێت، سبه‌ینێ به‌هه‌ستکردن به فه‌راغی جێگه‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌کر زیاتر له‌گه‌وره‌یی ئه‌رده‌ڵان ده‌گه‌ین و ده‌زانین هه‌بون و مانی ئه‌و چ مانایه‌کی به‌هونه‌ر ده‌داو بونی ئه‌رده‌ڵان چ زه‌روره‌تێکی گه‌وره‌ی هونه‌ری کورد بوو.
کۆتا قسه‌م ڕوو له‌خانه‌واده‌ی ئه‌م هونه‌مه‌نده ده‌که‌م ده‌ڵێم راست نییه هه‌موو ئه‌م تێگه‌شتنانه‌مان هه‌موو ئه‌م وه‌ک خۆی جوان بینیه‌مان بۆ ئه‌رده‌ڵان وای کردبێت خه‌می ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می هه‌رکام له ئێوه قورس بێت، چونکه ئه‌گه‌ر تێڕوانینمان بۆ هونه‌ره‌که‌ی تێگه‌شتنمان له راستگۆیی و جدیه‌تی ئه‌رده‌ڵان بۆ له‌ده‌ستدانی توش به‌م خه‌مه گه‌وره‌ی کردبین ده‌بێت ئێوه‌یه‌ک که‌له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م تێگه‌شتنانه‌ی ئێمه بۆئه‌و نزیک و ئاگاداری هه‌موو ئازار‌و خه‌م و ئاواته‌کانی بوبن بۆ ئێوه‌یه‌ک که خه‌مخۆرو پشتوپه‌نای بوبن چ داخ و که‌سه‌ر و خه‌مێک ده‌رگای پێگرتبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه له‌هه‌موان جیا ده‌کاته‌وه وه‌ڵامی ویژادانیتان زیاتر له‌هه‌ر کوردێک پێ ده‌به‌خشێت ئه‌وه‌یه له‌نزیکه‌وه موراعاتی خه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بون و پێکه‌وه خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیانتان به‌ڕێکردوه من سه‌ره‌خۆشی له‌ئێوه ده‌که‌م ده‌زانم خه‌می گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره ته‌نها سه‌بوری لای خوای گه‌وره‌یه، بۆیه به‌دڵ دوعا خوازم له‌خوای مه‌زن هێزو تاقه‌تی به‌ره‌نگاری ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌تان پێ ببه‌خشێت سه‌بوری دڵه برینداره‌کانتان بدات دڵنیابن له‌دوای ئێوه‌ش میلله‌تێک بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده میلله‌ت ویسته برینداره‌و نیشتیمانێک بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشمه‌رگه‌و نیشتیمان په‌روه‌ره تازێ باره ئێمه هاو به‌شی خه‌متانین ده‌بێت هه‌موان دوعا خواز بین ئه‌رده‌ڵان وه‌ک ویژادنی چۆن له‌ئاست هونه‌ره‌که‌ی ئاسوده‌بوو ئاوا رۆحی ئاسوده بێت خوای گه‌وره ئارامی به‌خشی ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌ی هه‌موو لایه‌کمان بێت به‌تایبه‌ت خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌که‌ی, رۆحی ئه‌رده‌ڵانیش بگه‌یه‌نێته به‌هه‌شتی ئارامی خۆی.