مێژوو به‌گێره شێوێێن ناشێوێێنرێت …3
تێبینی : ئێمه وه‌ک ده‌نگه‌کان به هۆی کهورتی به‌شه‌کانه‌وه به‌شی 2 و 3 مان کرده یه‌ک به‌ش و له ژێر ناوی به‌شی 2 دا بڵاو کرده‌وه ، ئه‌مه ئێستا به‌شی 4 و له ژێر ناوی 3دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه …
به‌شی سێ
هێزه‌که کۆبوینه‌وه‌و گه‌ڕینه‌وه به‌ره‌و گۆلباخ شه‌وێك له‌ێ ماینه‌وه به لاسلکی په‌یوه‌ندیم کرد به شه‌هید حه‌مه ڕه‌شه‌وه ئه‌وه‌بوو هات بۆلامان ئه‌ویش توشی نه‌خۆشی گرانه‌تا ببوو زۆر به خه‌ستی له‌و ههردانهی ته‌په عه‌ره‌ب ماینه‌وه . ڕۆژێك ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ گوێمان له هه‌ندێ ته‌قه بوو پاشان کاك عوسمانی حاجی مه‌حمودیش له‌و ناوچه‌یه بوو بهلاسلکی په‌یوه‌ندی پێوه‌کردین و گوتی مه‌فره‌زه‌یه‌کی جاش بوون هاتبوونه ناوچه‌که ته‌قه‌مان لێکردوون و هه‌ڵهاتوون . ئێمه‌ش له‌وێوه به‌ڕی که‌وتین به‌ره‌و هه‌رده‌کانی زه‌نگنه له‌وێ ناو به ناوێك جێگۆڕکێمان ده‌کرد بۆ شوێنه وونی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش دوو پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو پاش چه‌ن ڕۆژێك که‌مێك باشتر ببووڕۆیشت به‌ره‌و ئاوه سپی و ئاگادری کردم که له‌وێوه که ده‌چێته شاخی پێنجهمووس له‌وێ ده‌بێ ناو به ناو په‌یوه‌ندیمان ده‌کرد . ئێمه‌ش ده‌بوو بۆ خۆلادان لهشهڕوقهسفی کۆپته‌ر جێگۆڕکێ بکه‌ین به شه‌و ناو گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌ڕاین بۆ خواردن و ئازوقه به ڕۆژیش خۆمان حه‌شار ده‌دا . ماوه‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه له‌و هه‌ردانه ماینه‌وه . کوڕێکمان له‌گه‌ڵ بوو ناوی جه‌ماله سوور پێسمه‌رگه بوو لای مامۆستا کاکه ڕه‌ش خه‌ڵکی ناوچه‌که بوو وه زۆریش شاره‌زا بوو چه‌ند شوێنێکی باشی په‌یدا کرد جێگاکانمان ده‌گوێزایه‌وه دوا جارشوێنێکی تری ده‌ست نیشان کرد من و دوو پێشمه‌رگه‌و ژهماله سوور چووین بۆسه‌یری شوێنه‌که به ناوی هه‌رده‌ی کوڕم سێ پا کانی وئاوێکی خۆشی لێ‌بوو به ناوی کانی توڕکه گه‌ڕینه‌وه لای پێشمهرگهکاکان و هه‌موو پێکه‌وه شه‌و به‌ڕێکه‌وتین به‌ره‌و شوێنه‌که . به‌ڵآم چه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌کمان له ناوچه‌ی جه‌باری و ته‌په عه‌ره‌به‌کان و بناری شاخی سهڵباتو و قرخ و دێ ڕه‌شه‌وه هه‌بوو . پاش چه‌ن ڕۆژێك جه‌ماله سوورمان لێ وون بوو گومانی ئه‌وه‌مان کرد ئیخباریمان بکاو هێزبهێنێته سه‌رمان به‌ڕۆژ دووردهکهوتینهوهو داده‌مه‌زراین و شه‌وانه دهگهڕایینهوه ناوچه‌که پاش ماوه‌یه‌ك هیچ ڕووی نه‌دا گومانهکامان ڕه‌وییه‌وه . ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون 1ـ سیروان دێ ڕه‌شه‌یی جێگری سه‌ر تیپ 2ـ ڕه‌فعت محمد سالح فه‌رمانده‌ی که‌رت 3ـ شوانه‌ی کادێر به‌رپرسی ڕێكخستن 4ـ حاجی حبیب حهمهتۆپچی به‌ر پرسی هێزی به‌گری ناوچه‌که 5ـ نجات برای کاوه عدد جیهاز6ـ کاوه پێیان ده‌گوت کاوه‌ی هێمن هێنده له‌مێژ بوو له‌گه‌ڵ مندا بوو به کوڕی منیان ناویان ده برد چونکه هه‌میشه له‌گه‌ڵ مندا بێ هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کی وه‌رنه‌ده‌گرت ده‌مێك بوو پێشمه‌رگه بوو هه‌ر لای من بوو7ـ اسماعیل قوله‌یی8ـ سالار جلال9ـ احمد شکور10ـ جبار ناسراو به‌چالاک11ـ قادر مه‌ملی12ـ محمد سالح13ـ جوده‌ت ناسراو به جول14ـ ڕه‌مه‌زان ناسراو به زانا15ـ شیروان ملا علی رشید16ـ کاوهاحمد وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر که ئێستا ناوه‌کانیانم له یاد نییه . ڕۆژێك بۆجهوله کردن و پشکنینی ناوچه‌که و په‌یدا کردنی شوێنێکی تر بۆ کاتی پێویست دوو پێشمه‌رگه‌م له‌گه‌ڵ خۆم بردوو ڕۆیشتم به ڕێکه‌وت چه‌ند پێسمهرگهیهك له‌و ناوچه‌یه بوون که شێخ کریم چاوڕه‌ش به‌رپرسیان بوو . حهرهسهکهیان ده‌نگی داین و دوای قسه کردن لێك ئاشکرا بووین و چووم بۆ لایان که‌مێك ماینه‌وه لایان وچایهکیان داینێ و شێخ کریم ده‌ستنیشانی شوێنێکی به‌رامبه‌ر خۆیانی بۆ کردم منیش پێمگوت ئێمه زۆرین و جێ‌مان نابێته‌وه‌و حه‌زیش ناکه‌م ئه‌م جێگهیهتان که‌شف بێت گه‌ر پێویست بوو له کاتی ته‌نگانه خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ئێره من له پێشمه‌رگه‌کان هه‌موو دڵنیا نه‌بووم چونکه ناوه ناوه لێمان ته‌سلیم ده‌بۆوه پاش ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان هه‌ستایین و ڕۆیشتم هه‌ر به دوای جێگه‌یه‌کی گهورهولهباردا ده‌گه‌ڕام له ناو ههردهکانا تووشی چه‌ن چه‌کدارێك بووین و ده‌نگمان دان و دوای مشت ومڕێکی که‌م لێك ئاشکرا بووین . ئه‌وانیش پێشمه‌رگه بوون هاتنه لامان چوار پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی بوون ئه‌وانیشم له‌گه‌ڵ خۆم هێناو هاتینه‌وه جێگه‌که‌ی خۆمان . له‌وێ به‌ده‌م ناوساجی وچا خواردنه‌وه‌وه که‌وتینه ده‌مه ته‌قێ من زۆر ماندوو بووم خۆم کردبۆوه پشتێن وگۆرهویهکانم شت وله‌سه‌ر به‌رده‌کان هه‌ڵم خست به شه‌رواڵ و کراسێکه‌وه دانشتبووم یه‌کیك له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی شیوعی ڕووی له‌من کرد‌و گوتی ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌ما بڵێن سنوری خۆمانه و جه‌ماوه‌ری خۆمانه هه‌موو وه‌ک یه‌کمان لێهاتووه منیش به بزه‌یه‌که‌وه پێمگوت ئێمه قات خۆمان فه‌رز نه‌کردووه کوردستان موڵکی هه‌موو کورده بۆ نا با ماوه‌یه‌کیش له ئههواڕهکانیش خه‌بات بکه‌ین . له‌م قسانه‌دا بووینئهرهسهکه هاواری لێکردم و گوتی ته‌قه‌یه منیش ده‌ستم دایه تفه‌نگه‌که‌م و پێڵاوه‌کانم هاڵکێشا بێ گۆره‌وی و تاقم ته‌نیا کڵاشینکۆفه‌که‌مم هه‌ڵگرت و چووم بۆ لای حه‌ره‌سه‌که ماوه‌یه‌کی باش به ناوچه‌که‌دا ڕووانیم به دووربین له به‌ر تۆزوغوبار هیچم به‌دی نه‌کرد له‌سه‌ر ده‌م ڕاکشا بووم سه‌یری شوێن ته‌قه‌که‌م ده‌کرد له ناکاو ده‌ست کرا به ده‌ست ڕێژوتهقه له ژێگهکهی خۆمانی لێبووین به په‌له ڕام کرد به‌ره‌و ته‌قه‌کان کاك شوانی کادێرم بینی لێم پرسی چییه گوتی نازانم وه‌ڵا به‌په‌له ڕامان کرد‌و هاورم کرد به‌سه ته‌قه مه‌که‌ن ئه‌وه چی بوو که گه‌یشتم ڕوانیم جهنازهوبریندار تێکه‌ڵ ببوو که‌مێکی ویست تا بزانم چی ڕووی داوه سه‌یرم کرد جه‌نازه‌ی سێ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی که‌وتوه سیروان دێ ڕه‌شه‌یی زۆر به خراپی برینداره و رفعت واسماعیل قوله‌یی وکاوهی لای منیش بریندارن به‌س برینه‌کانی ئه‌مان سوك بوون پێسمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی شیوعی مابوو له کاتی ته‌قه‌کاندا خۆیدا بوو به ئه‌رزا نهپێکرابوو . هه‌ردوو ده‌ستیان به‌ستبۆوه‌و چه‌کیان کردبوو من له‌و کاتهدابۆ ئه‌وه‌ی خێرا جێگاکه بگۆڕم و ڕزگارمان بێت به په‌له برینداره‌کانمان هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ دوورکه‌ینه‌وه پێشتریش گوێم له‌ته‌قه‌ی تر بوو هه‌رچۆنێك بێت چووینه شیوێکی نزیک گوتم گه‌ر ئه‌م شه‌و هیچ نه‌بوو سبه‌ینی عه‌سر دێینه‌وه جه‌نازه‌کان دهنێژیین به ده‌م ڕۆیشتهنهوه بینیم پێشمه‌رگه‌که‌ی حیزبی شیوعی ده‌ستی به‌ستراوه‌ته‌وه گووتم بۆ ده‌ستیتان به‌ستۆته‌وه رفعت گوتی با ڕانهکاو ئیخباریمان بکات . لهشیوێکدا ماینه‌وه من باری ده‌رونیم ئالۆز بوو پێشمه‌رگه‌کان ئاگریان کرده‌وه‌و چایان لێنا من و شوانی کادێر لهپێشمهرگهکهی حیزبی شیوعی نزیک که‌وتینه‌وه لێم پرسی ئه‌وه چی بوو هه‌ردوو ده‌ستی به‌سترابۆوه ئه‌ویش گووتی ئه‌و هاوڕێیه‌ی ئێمه قسه‌یه‌کی ناشیرینی وای نه‌کردووه که له ڕاده به‌ده‌ر بێت ئه‌مان یه‌کسه‌ر دایانینه به‌ر ته‌قه . ئیتر داوای لێکردم که ده‌فته‌رێك له گیرفانیدا بوو دهریبهنم و بیدڕێنم ده‌رم هێنا کاك شوانی کادێڕ سه‌یری کرد‌و گووتی ناوه‌ی ڕێکخستنهکانیانه له‌ناوچه‌که منیش خستمه ئاگره‌که‌وه وسوتا ئینجا گووتی دوو ره‌سم له گیرفانی ئهولامدایه دهریبێنهو ئه‌وانیش بدڕێنه پێم وابێ ڕه‌سمی دایکی و خێزانی یا ده‌ستگیرانی بوو ئه‌وانیشم خسته ئاگره‌که‌وه و سوتانم . که ڕۆژ بۆوه پێش ئه‌وه‌ی وه خۆمان بکه‌وین ده‌نگی ته‌قه هات زۆر له نزیکمان گوتم هه‌ستن با بڕۆین رفعت گووتی هیچ نییه ئه‌چم سه‌یرێك ئه‌که‌م بزانم چیه . که‌مێك ڕۆیشت و هاته‌وه ڕووی کرده سیروان و گووتی ئه‌وه قووهتهکه هاتن منیش گووتم قووه‌تی چی ؟ رفعت گووتی هاتوون و ته‌سلیم ده‌بینه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی ئێمه هاتوون به‌ڵام هێزێکی یه‌کجار زۆر با پاڵپشتی کۆپتهرودهبابهوناقیلهوه رفعت گووتی که‌س ته‌قه نه‌کا هێزه‌که به ڕاده‌یه‌ک لێمان نزیک کهتبوونهوه که ده‌رفه‌تی ده‌رچوون نه‌بوو . ڕێگه چاره‌یه‌ک نه‌ما هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کان سه‌رێکی منیان کردوو دۆش داما بوون ڕێگه چارهیاکمان له‌به‌ر ده‌مدا نه‌ما بوو ملی ڕێگه‌مان گرت هێزه‌که گه‌یشته ناومان و که‌وتنه سڵآووتهوقه کردن له‌گه‌ڵمان پێسهمهرگهکان چه‌کاکانیان دانا هه‌رچه‌ندم کرد نه‌متوانی چه‌که‌که دانێم زابتێکیان لێم هاته پێش و گووتی تۆ کێیت گووتم هێمن ته‌وقه‌یه‌کی گه‌رمی له‌گه‌ڵدا کردم و گووتی یاسا وایه چه‌که دانێ دووایی ده‌تده‌ینه‌وه . به‌ڵام دیار بوو رفعت و سیروان پێشتر سه‌عاتی سفریان دانا بوو گه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش نابونایه داستێکیان له خۆمان ده‌وه‌شان چۆن و کێ و کێ ئه‌وه لای ئه‌وان بوو. به‌س دڵنیا بووم که من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم چونکه به‌پرسی یه‌که‌م بووم ئیتر رفعت ڕوی کرده زابتهکهو بۆ هێورکردنه‌وه‌ی منیش گوتی کاک هێمن برا گه‌وره‌مانه ئیتر سواری کۆپته‌رێکیان کردین و بردیانین بۆ فریقه له سلێمانی …….ماویه‌تی