خاڵییم له خۆم و پڕم له زیكری تۆ …. ئاوێزان نوری
یارۆ گیان
له ژورێكدام پڕه له خۆم و له تۆ نا
پڕه له قیژه‌ی خه‌یاڵه‌كانم و ده‌نگی تۆ نا
پڕه له گریانه‌كانم و له پێكه‌نینی تۆ نا
پڕه له كوفره‌كانم له‌زیكری خودا نا
پڕه له تاریكی و له سه‌ڵاوی خۆر نا
پڕه له چاوه‌ڕوانی و هاتنی تۆ نا
(با) دێت له ده‌رگام ده‌دات و تۆ نا
ته‌نیایی شه‌وان له باخه‌ڵمدا ده‌نوێ و تۆ نا
مه‌راق رومه‌ته‌كانم ماچ ده‌كات لێوی تۆ نا
ژورێك
دیواره‌كانی تابلۆی به‌دبه‌ختیان به‌خۆدا هه‌ڵواسیوه‌و
وێنه‌ی تۆ نا
به‌ر په‌نجه‌ره‌م به ئینجانه‌ی حوزن رازراوه‌ته‌وه‌و
نازنازی سۆزی تۆ نا
پێنوسه‌كه‌م غوربه‌تی لێ ده‌ڕژێ و..
په‌ڕه‌یه‌ك نیه بیسڕێته‌وه
قه‌ده‌رم خه‌تای لێ ده‌چۆڕێ و
ژیانێك نیه تاوانه‌كه‌ی بگرێت ئه‌ستۆ
ئاسمانم به قوڵایی ده‌ردێك رۆچووه‌و
هه‌ورێك نیه بۆی بگریێ
شه‌وه‌كانم خه‌ون ده‌بینن و
رۆژێك نایه بۆ ته‌فسیر كردن
ته‌مه‌نم گه‌ڵا گه‌ڵا هه‌ڵده‌ورێ و
به‌هارێك نایا دوباره چرۆی تیا بكات
ئاخر یارۆ ده‌ی من چی بكه‌م
كه خاڵییم له خۆم و له زیكری تۆ نا
وجودم چی مانایه‌ك ده‌به‌خشێ ئه‌زیزم
هه‌موو شتێكم كۆتایی هات
به‌ڵام فیراقی تۆ نا