نامه‌یه‌کی کراوه بۆ په‌رله‌مانی نوێ و کابینه‌ی شه‌شه‌می هه‌رێمی کوردستان
بابه‌ت: ستراتیژیه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و کوشتنی ژنان به بیانووی شه‌ڕه‌فه‌وه
گومانی تێدا نیه که توندوتیژی و کوشتنی ژنان به بیانووی شه‌ڕه‌فه‌وه دیارده‌یه‌کی زاڵه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وکوردستاندا. ئه‌و توندوتیژی و کوشتنانه له جیهاندا وه‌کو پێشێڵکاری مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاله‌تدا وه‌کو "تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی" ناسێنراون که کار ده‌که‌نه سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و دابڕانی کۆمه‌ڵگه له گه‌شه‌سه‌ندنی ئاسایی. تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌ف له پانزه ساڵی رابردوودا له هه‌موو شتێک زیاتر وێنه‌ی کوردیان له جیهان ناشیرین کردووه، به رادده‌یه‌ک که له خه‌یاڵی گشتیی زۆر گروپ و لایه‌ن له رۆژئاوا کورد به‌و تاوانانه ده‌ناسرێنه‌وه. ئه‌مانه جێگای نیگه‌رانین و بارودۆخه‌که پێویستی به داڕشتنی ستراتیژیه‌تی گونجاو و پلانی کاری خێرا و کاریگه‌ر و به‌رده‌وام هه‌یه له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کوردیه‌وه.
دوای ساڵانێکی زۆری بێده‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه، کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێ پێوه‌ری گونجاوی داڕشت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه. رۆل و کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی کوردی به گشتی و رێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان له دیاسپۆرا و ناوه‌وه‌ی کوردستان به تایبه‌تی، له‌م هه‌نگاو و پێوه‌رانه نکوڵی لێناکرێ. ئه‌گه‌رچی ئه‌و پێوه‌رانه ره‌گیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 2000 و 2001 که هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بڕگه‌ی تایبه‌ت به "غسل العار" یان له یاسای سزای عێراقیدا ده‌ستکاری کرد، به‌ڵام چاودێران تێبینی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و یاسا نوێیانه له پراکتیکدا که‌م کاریان پێکراوه. له هاوینی ساڵی 2007 ه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆمیسیۆنێکی باڵای به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی حکومه‌ت کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانانه پێکهێنا که ته‌واوی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان و سه‌رۆکایه‌تی پۆلیس و ئاسایش تێیدا به‌شدارن. منیش وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌کادیمی کورد و چالاک له‌م بواره‌دا شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێدرا که له کۆبوونه‌وه وه‌رزیه‌کانی ئه‌و کۆمیسیۆنه وه‌کو چاو‌دێر/راوێژکارێکی خۆبه‌خش ئاماده‌بم و به‌شداری گفتوگۆکان بکه‌م. ئه‌م کۆمیسیۆنه تا ئێستا کۆمه‌ڵێ بڕیاری گرنگی داوه، وه‌کو: دامه‌زراندن و کاراکردنی سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌دواداچوونی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ئافره‌ت له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستان؛ دروستکردنی بۆردێکی پسپۆڕ و چاو‌دێر له‌سه‌ر کاری دادگاکان بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دادگایی تاوانباران؛ لابردنی حه‌سانه‌ی پێشمه‌رگه و مه‌سئول له‌سه‌ر بکوژانی ژن تا وه‌کو هه‌ر تاوانبارێکی دیکه حیسابیان بۆ بکرێ و داڵده نه‌درێن؛ که‌مکردنه‌وه‌ی رۆل و کاریگه‌ریی ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی یهكیێتی و پارتی له‌سه‌ر کاری دادگا؛ کۆکردنه‌وه‌ی ئاماری مانگانه و به‌دواداچوونی ئه‌و که‌یسانه‌ی وه‌کو پێویست کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه هاوتا له‌گه‌ڵ خستنه‌گه‌ڕی پرۆگرامی هۆشیارکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و دادوه‌ری و ته‌ندروستی و پۆلیس و هتد. له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخرێته ناو ئه‌جێندای سیاسی و له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی هه‌ره باڵا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و ئیدانه بکرێ. به رای چاودێرانی مافی ئافره‌ت و سه‌رنجدان له مێژووی ئه‌م دووساڵه‌ی دوایی، به‌شێک له‌و بڕیارانه کاریان پێکراوه. نمونه‌ی سه‌رکه‌وتوو دامه‌زراندن و کاراکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌دواداچوونی توندوتیژین له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک که له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا کۆمه‌ڵێ کاری باشیان کردووه و ژیانی چه‌نده‌ها ژنیان پاراستووه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ کهموکوڕیشیان هه‌بووه که پێویسته په‌نجه‌یان بخرێته سه‌ر و چاره‌سه‌ر بکرێن. بڕیاره‌کانی دیکه که‌متر کاریان پێکراوه و هه‌ندێکیشیان به‌ره‌وڕووی ته‌حه‌ددای سیاسی و حیزبی بوونه‌ته‌وه و دواتر بێده‌نگیان لێکراوه.
گروپی لێکۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر له مه‌کته‌بی دیراساتی تایبه‌ت به سیاسه‌ت له زانکۆی بریستل به هاوکاری و پشتگیریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌یلولی ساڵی 2008 وه خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و زانستیه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌فپارێزی له هه‌رێمی کوردستان و له‌ناو دیاسپۆری کوردی به‌ریتانیا. ئه‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پلانێکی کاری فراوان له پاییزی 2010 له لایه‌ن زانکۆی بریستلهوه راده‌گه‌یه‌نرێت. من لێره‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و به پشتبه‌ستن به کار و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیه‌کانی خۆم له رابردوو و گفتوگۆکانم له‌ناو کۆمیسیۆنی باڵای به‌دواداچوونی توندوتیژی هه‌ندێک پێشنیار و راسپێری ده‌خه‌مه به‌رده‌م په‌رله‌مان و حکومه‌تی نوێی کوردستان به ئامانجی به‌رده‌وامبوون له‌و کارانه‌ی که کابینه‌ی پێنجه‌م ده‌ستی پێکردووه، هاوتا له‌گه‌ڵ داڕشتنی پێوه‌ری نوێ و زیاتر بۆ بنبڕکردنی تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌ف و چاککردنی بارودۆخی ژن له کوردستان:1. داڕشتنه‌وه و گفتۆگۆکردن له‌سه‌ر یاسای تایبه‌ت به توندوتیژی دژی ژنان و هه‌موارکردنی: په‌رله‌مانی نوێی کوردستان کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی نوێ و چالاکی گرتۆته خۆی که هیوابه‌خشن بۆ پێداچوونه‌وه و دارشتنه‌وه‌ی یاسای توندتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت. ئه‌و یاسایه پێویسته وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تی په‌رله‌مان بهێنرێته پێشه‌وه و گفتوگۆی کراوه و ئازادی له‌سه‌ر بکرێ به ئامانجی هه‌موارکردنی له شێوه‌ی یاسایه‌کی مه‌ده‌نیی پابه‌ند به ماف و ئازادیی مرۆڤ و له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ئایینی و شه‌ریعه‌دا. پێویسته قه‌ده‌غه‌کردنی خه‌ته‌نه‌کردن وه‌کو بڕگه‌یه‌کی گرنگی ئه‌و یاسایه جێگیر بکرێت؛
2. گۆڕینی ته‌واوی ئه‌و بڕگه و یاسایانه‌ی که مافی مرۆڤی ژن پێشێڵ ده‌که‌ن و جێگرتنه‌وه‌یان به یاسای مه‌ده‌نیی پابه‌ند به مافه‌کانی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ئایینی و رێسا و نۆرمه کۆمهڵایهتیهكان. هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان میکانیزمێکی کاریگه‌ر و سه‌ربه‌خۆی قانونی بخاته گه‌ڕ بۆ چاودێریکردنی کاری دادگاکان و دڵنیابوون له سزادانی تاوانکاران له‌سه‌ر بنچینه‌ی کارپێکردنی راست و بێلایه‌نانه‌ی یاسا نوێیه‌کان؛
3. رێگه‌گرتن له ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو یه‌کیێتی و پارتی له ده‌ست خستنه ناو کاری دادگا و ئه‌نجامدانی سوڵحی عه‌شایری که شه‌رعیه‌ت له دادگا ده‌ستێنێته‌وه و ژن ده‌کا به کاڵا و هاوڵاتیانیش له دابینکردنی دادوه‌ری و ماف بێ هیوا ده‌کات؛
4. راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیارکردنه‌وه‌ی رای گشتی له دام‌و ده‌زگاکانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و دادوه‌ری و پۆلیس و میدیا و له مه‌یانی "زانایانی ئایینی‌دا"؛
5. کردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی تایبه‌ت به ستراتیژیه‌تی کارکردن له‌سه‌ر توندوتیژیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه و خێزان بۆ ئه‌ندامانی حکومه‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌کو پۆلیس و دادگا و خه‌سته‌خانه‌کان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی به‌دواداچوونی توندوتیژی له هه‌رسێ پارێزگادا؛
6. کردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی په‌ناگاکانی ژنان و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی سایکۆلۆژی بۆ ره‌فتارکردن له‌گه‌ڵ قوربانیه‌کان. شێڵته‌ر و په‌ناگاکان ده‌بێ به گوێره‌ی بڕگه‌یه‌کی تایبه‌ت له یاسای توندوتیژی دژی ژنان رێکبخرێن و له رووی ئاسایشیه‌وه پارێزگاریان لێبکرێت؛
7. به‌هێزکردنی تواناکانی ژنان و هاوکاری و راوێژکاریکردن به رێکخراوه چالاکه‌کانیان له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که حکومه‌ت ده‌یانگرێته به‌ر بۆ به‌ره‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌ف؛
8. کارکردن بۆ ئاساییکردن و به‌مه‌ده‌نیکردنی سیسته‌می دادوه‌ری له کوردستان، ئه‌مه‌ش له رێگای دابینکردنی مێتۆدی لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی نوێ و مه‌ده‌نیه‌وه ده‌بێت. جێگای نیگه‌رانیه که تا ئێستا له کوردستان جیهازێکی (دی ئێن ئه‌ی) نیه بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینی مه‌ده‌نی به ئامانجی که‌شفکردنی تاوانبار و بکوژان؛
9. به‌هێزکردنی باوه‌ڕ و ئیراده‌ی سیاسیی لێپرسراوانی حیزب و حکومه‌ت و په‌رله‌مان تا به بێ مساوه‌مه و به‌وپه‌ڕی شێڵگیری و راستگۆیانه کار له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌ف بکه‌ن. هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه، پێویسته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخرێته ناو ئه‌جێندای سیاسی و له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی هه‌ره باڵا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و ئیدانه بکرێ؛
10. کارکردن بۆ چاککردنی باری رۆحی و سایکۆلۆژی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که به کاریگه‌ری شه‌ڕ و ئه‌نفال تووشی ناله‌باری ده‌روونی و ماڵوێرانی بوون. بۆ نمونه، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ماددی به ته‌نها ناتوانێ چاره‌سه‌ری کێشه زۆره‌کانی خێزان و بێوه‌ژنانی ئه‌نفال بکات، پێویسته پێوه‌ری کاریگه‌ر و گونجاو بگیرێته‌به‌ر. لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی خۆسوتاندن له مه‌یانی کچ و ژناندا ده‌بێت به زووترین کات له رووی دادوه‌ری و سایکۆلۆژیه‌وه ئاراسته بکرێت؛
11. کارکردنی جدی و شێڵگیرانه بۆ فراوانکردنی بواری ئازادی و گۆڕینی تێگه‌یشتن و ره‌فتاری خه‌ڵک ده‌رباره‌ی ژن و شه‌ڕه‌ف و ناسنامه و ماف و خۆشه‌ویستی. لێره‌دا په‌ندێکی ئیتاڵی وه‌کو نمونه ده‌هێنمه‌وه که ده‌ڵێ پێچه‌وانه‌ی مه‌رگ ژیان نیه، به‌ڵکو خۆشه‌ویستیه. خۆشه‌ویستی نابێ بکرێ به هانده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی تاوان.
کۆتایی
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره 570، 21/ 10/ 2009 بڵاوبۆته‌وه.