فه‌رهه‌نگی ئه‌مستردام له گوێسوانه‌ی خوێندنه‌وه دا
فه‌رهه‌نگ کلیلی زمانه ، ئیدی ئه‌گه‌ر له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دی بێت ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ت و سه‌ختتره ، دوو زمان به هه‌موو دهلالهتهکانییهوه بۆ خوێنه‌ر سانا ده‌کاته‌وه و شرۆڤه‌ی وردی ده‌خاته روو ، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ خودی یه‌ک زمانیش بێت ئه‌وا دیسانه‌وه سانا نییه و شه‌ونخونی پێ ده‌وێت ، له هه‌موو حاڵه‌ته‌کان کاری تاکه که‌سی نییه به‌ڵکو پێویستی به ده‌سته جه‌معی یان کۆڕی زمانه‌وانییه ، هه‌ر که‌سێکیش وه‌ها پڕۆژه‌یه‌ک به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت پێمانوایه به ماندووبونه‌وه به کووڕهنی چیایه‌کی سه‌ختی دا هه‌ڵزنا بێت و که‌م تا زۆر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان پێکابێت سه‌رده‌رکردوو یان هه‌وڵێکی سه‌رکه‌وتوو بووه .
له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێشوه‌خته زه‌رووره‌ته ده‌ستخۆشانه له برای نووسه‌ر ( حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ ) بکه‌ین که به راستی که‌لێنێکی گه‌وره‌ی له کتێبخانه‌ی کوردی پڕ کردۆته‌وه ، مرۆڤی کورد تا رێگه‌ی نه‌که‌وێته ئه‌و وڵاتانه‌ی به ده‌رن له زمانه‌کانی ( کوردی و عاره‌بی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی ) له ماهییه‌ت و گرینگی ئه‌و فه‌رهه‌نگانه تێناگات که‌له کوردستانی باشوور به چاپ ده‌گه‌یه‌نرێن .
له پێشه‌کی ( فه‌رهه‌نگی ئه‌مستردام ) که ساڵی ( 2007 ) له ناوه‌ڕۆک و ( 2008 ) له به‌رگ له خۆگرتووه و له بڵاوکراوه‌کانی ( کتێبخانه‌ی زانیار ، سلێمانی شه‌قامی پیره‌مێرد ) ه، نووسه‌ر تیشک ده‌خاته سه‌ر کهمدهراماتی نووسه‌رانی کورد و ده‌ستکورتیان بۆ به چاپگه‌یاندنی ئه‌و ئهولهویاتانهی بۆ کتێبخانه‌ی کوردی پێویستن و واسته و واسیته‌کاری بۆ چاپکردنی کتێب له کار بخرێت ، له دوا وتهیشیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات بۆیه ئه‌و پێشه‌کییه‌ی نووسیوه تاوه‌کو نه‌وه‌ی ئاینده وا نه‌زانن ئه‌م سه‌رده‌مه گوڵباران و نێرگزه‌جاڕ بووه .
له به‌راییدا گه‌ره‌کمانه بێژین هه‌ر پڕۆژه‌و نووسینێک بێکه‌م و کوڕی نابێت ، دیاره ئه‌م کاره‌یش که‌م و کوڕی تێدایه که‌چی کاکی نووسه‌ر له پێشه‌کییه‌که‌دا دوور و نزیک باسی له‌که‌م و کوڕی نه‌کردووه ، ره‌نگه پێی وابووبێت کارێکی بێکه‌م وکوڕییه ، به‌راستی ئێمه پێمان وابوو ئه‌و پێشه‌کییه شتگه‌لی به‌سوودی بخستایه‌ته سه‌ر پڕۆژه دژواره‌که ، جارێکی تر ئێمه ده‌ستخۆشی له سه‌ر له‌به‌ری کاره‌که‌ی و سوپاسیشی ده‌که‌ین ، چونکه به‌راستی تا مرۆڤ پێویستی زۆری به فه‌رهه‌نگێک نه‌بێت ناتوانێت خۆی له تاراوگه‌و تالوکه قورتار بکات ، بێگومان ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه ، به‌شبه‌حاڵی خۆمان تاوه‌کو رێگه‌مان نه‌که‌وته وڵاتی به‌لژیک نرخ و به‌های فه‌رهه‌نگی ( هۆڵه‌ندی – کوردی ) ی ئهمسترداممان نه‌ده‌زانی ، کاتێکیش به‌رده‌ست که‌وت ، به هۆی ماندووبوونی له ئه‌ندازه به ده‌ری خوێنه‌ری ئاسایی کورد ، هه‌ست ده‌کرێت ئه‌و کاره قورس و پڕ زه‌حمه‌ته‌ی کاکه حه‌مه هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه و له‌م چه‌ند خاڵه چڕمان کردۆته‌وه :
1- به هه‌موو دید و بۆ چوونێکی ئێمه ئه‌و پێشه‌کییه‌ی نووسه‌ر پێمان وابوو شرۆڤه‌یه‌کی زانستیانه‌ی شێوازی رێزمانی به خۆوه ده‌گرێت و مه‌به‌ست و ئارمانجه‌کانی ده‌پێکێت ، به داخه‌وه ئێمه‌ی نوسه‌ر زۆربه‌ی کاته‌کان باس له بێده‌ره‌تانی و ده‌ست کورتی و نه‌بوونی خۆمان ده‌که‌ین ، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم نه‌بوونی ره‌وشی داراییه ، ره‌نگه برای نووسه‌ریش له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه یه‌کبگرێته‌وه که ده‌ڵێین ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان تێپه‌ڕاند و بۆ ده‌یان نه‌وه‌ی دوای خۆمانیش روونکرده‌وه که سه‌رده‌می ئيمڕۆمان نه گوڵبارانه و نه نێرگزه‌جار که به‌جارێ سه‌راپای وڵات نوقمی گه‌نده‌ڵی بووه پێمان وایه هه‌ندێجار قه‌باره‌که‌مان زۆر گه‌وره کردۆته‌وه و مێشێکمان کردۆته گا ، وابزانم زێده رۆییش نییه و هه‌قی خۆمانه ، ئه‌م سه‌رده‌مه به ناو زێڕینه له مێژووی سبه‌ینێمان نه‌فره‌تی لێده‌کرێت ، جا چی بکه‌ین کاکه حه‌مه گیان مردن گه‌نده‌ڵچیان نادۆزێته‌وه ، بۆ خۆیانیش خوا نه‌کا که‌مێک به خۆیاندا بچنه‌وه ، لێ گرینگی ئێمه‌ی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م له‌وێدایه به هۆی چاو چڵێسی ئه‌وانه‌وه که‌مته‌رخه‌می له کار و پڕۆژه‌کانمان نه‌که‌ین و فه‌رهه‌نگ مافی خۆی بده‌ینێ ، هه‌ر وه‌ک گوتمان فه‌رهه‌نگه‌که پێویستی به شرۆڤه‌یه‌کی رێزمانی هه‌بوو ، ئه‌مه‌یش ده‌چێته قاڵبدانی که‌موکووڕی دیار و به‌رچاو .
2- ئێمه پێمان وا نییه به پله‌ی یه‌که‌م هۆڵه‌ندییه‌کان پێویستیان به زمانی کوردی بێت به قه‌د ئه‌وه‌ی کورد یان ره‌وه‌ندی کوردی بۆ خۆی عه‌وداڵی فێربوونی زمانی هۆڵه‌ندییه ، که‌واته هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌قتر که خۆێنه‌ری کورد دووچاری سه‌ره‌گێژه ده‌کات فه‌رهه‌نگی ( هۆڵه‌ندی – کوردی ) یه ، چونکه کورد بۆ خۆی به فه‌رهه‌نگی ( کوردی – هۆڵه‌ندی )زه‌رووره‌ته ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له خاڵی یه‌که‌مدا باسمان کرد بۆ فه‌رهه‌نگی ( کوردی – هۆڵه‌ندی ) گرینگتر و پێویستتره .
3- ئه‌وله‌وییه‌تی ره‌وه‌ندی کوردی هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌واجدی له (هۆڵه‌ندا – به‌لژیک ) به رای ئێمه زێتر بۆ ده‌ربڕین و قورتار بوون و خۆگونجاندنی رۆژانه‌یه له گه‌ڵ ته‌عامولکردن و تێکه‌ڵبوون له‌م دوو وڵاته‌دا ، بۆیه وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م جۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ی تاکی له شێوه‌زمانی دیالۆگ بخستایه‌ته ڕوو ، واته رسته بهندیبایه نه‌ک وشه .
4- به‌راستی هه‌ڵه‌ی چاپ وایکردووه کؤمهڵێک وشه سه‌رله‌به‌ری واتاکانیان بگۆڕێت ، دڵنیاین ئێستا برای نووسه‌ریش د‌رکی به‌م هه‌ڵانه کردووه ، ره‌نگه له ئاینده‌دا کاری باشتر بکات ، ئه‌مه‌یش به‌و واتایه نییه دوای هه‌موو ئه‌و شه‌ونخوونییه‌ی نووسه‌ر ، ئێمه‌یش له پاڵ و به که‌ماڵی ئیسراحه‌ته‌وه دیقه‌تی بده‌ین .
نوسه‌ر بۆ خۆی ده‌ڵێت له سوود وه‌رگرتنی یه‌ک وشه‌دا سوپاستان ده‌که‌م ، نه‌خێر ئێمه سوپاسبارانی ده‌که‌ین بۆ ئه‌و ئه‌رک و ماندووبوونه‌ی کێشاویانه دڵنیاین شه‌ونخونی و ماندوو بوونی زۆری ویستووه ، لێ هه‌ر ئه‌و ماندوو بوونه ده‌کرا هه‌مان پێویستی و زه‌رووره‌تی خوێنه‌ری ئاسایی فه‌راهه‌م بکردبا ، ئه‌گه‌ر وه‌ک که‌سێکی تازه گه‌یشتووی ئه‌و وڵاتانه دیقه‌تی فه‌رهه‌نگه‌که‌ی بدابا ، جاره‌کا دی سوپاس .
سه‌ردار جاف
به‌لجیکا