برینی دووری ….. سه‌ردار جاف
Closed
شه‌وێ به ئازار ، کۆستی دڵی دوور
لێوان‌لێو پڕ خه‌م بۆ گوڵاڵه‌ی سوور
نه‌مامی چرۆن له نێو دوو چاوم
لێوه له‌رزین و هه‌ناو سووتاوم
دییه‌ی تێر دیمه‌ن خۆی له گه‌ڕیانه
هه‌موو ساتێکی گڕ و گریانه
چاوی به ئێش و قوڵپی هه‌نسکێ
کووره‌ی به جۆشه له به‌ر فرمێسکێ
شه‌که‌ت و ماندووی ده‌ستی یادگاره
به رۆژ عه‌وداڵ و دیلی شه‌وگاره
به ته‌نێ روحی ژانێ به سوێ یه
بێ ئاگا له به‌خت رووی به‌ره‌و کوێ یه
له‌زه‌تی به‌هه‌شت ، جوانی و خرۆشی
له ئاستی گوڵا ده‌با کڕنۆشی
گه‌زۆ ببارێ لێوان شیرینکا
مه‌ردان بێته‌وه قهتارچڕینکا
ناگا به چرپه و هه‌ناسه‌ی گوڵێ
سهوداسهرتانه وه‌کی بولبولێ
خه‌می مه‌ودایه کورت نابێته‌وه
ته‌مه‌ن به‌ره‌و دوا قه‌ت ناچێته‌وه
21/9/2010
به‌لجیکا