میدیای سه‌ربه‌خۆ ….. سه‌ردار جاف
میدیای ئیمڕۆ له جیهاندا جێگای جبه‌خانه و هێزه زه‌به‌لاحه‌کانی عه‌سکه‌رتارییه‌تی گرتۆته‌وه ، به‌کارهێنانیشی به جۆرێکی سه‌قه‌ت و ناماقووڵ خۆی له خۆیدا خۆسه‌پاندنێکی دیکتاتۆریانه‌یه نه‌مازه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌گه‌ر رێگه‌مان پێبدرێت ده‌سته‌واژه‌که خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی بۆ بکه‌ین ، پێمان وایه راگه‌یاندنێك به مانا و چه‌مکه فراوانه‌که‌یه‌وه ئه‌هلی یان سه‌ربه‌خۆ زۆر زۆر که‌من ( له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر بوونیان هه‌بێت ) ، ته‌ره‌فگیری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر لایه‌ك له دوو لایه‌نی ناکۆك به هه‌موو پێوه‌رێك به راگه‌یاندنی خاوه‌ن ئایدیای پته‌و و تۆکمه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
کاتێک له کوردستانیش بووین له رێگای جه‌ندین که‌ناڵه‌وه ئه‌وه‌مان دووباره و چه‌ندباره کردۆته‌وه که له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی باشوور هیچ رۆژنامه و گۆڤار و که‌ناڵێکی میدیایی سه‌ربه‌خۆ نییه ، ئه‌گه‌ر هاتوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌عمی دارایی بکرێن ئه‌وا مولزه‌من به جێبه‌جێکردنی داخوازی و پێداویستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتگیری داراییان ده‌که‌ن ، که‌ناڵ و میدیای سه‌ربه‌خۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ن که له رێگای داهاتی خۆیه‌وه ئیدی له رێگای هه‌واڵی پڕ سه‌یر و ریپۆرتاژ و ریکلامه‌وه بێت یان هه‌ر داهاتێکی دیکه‌ی خۆیی بێت ، بژێوی خۆی و کارمه‌ندانی دابین بکات و له هیچ که‌س و لایه‌نێک ده‌ست پان نه‌کاته‌وه ، تاوه‌کو نه‌بێته بڵندگۆی و ده‌هۆڵی بۆ نه‌کوتێت ، پێویسته میدیای سه‌ربه‌خۆ نه به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات نه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بگرێت .
چونکی به هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و ئه‌کادیمیانه راگه‌یاندنی هه‌ر دوو به‌ره‌که خودان یه‌ک ئایدیان ، هه‌ر دوو لایه‌ن له پێناوی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات کێشمه‌کێش و ململانێ ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر حزبه‌کانی حوکمڕان ناو بنێین یه‌که‌م ، ئه‌وا یه‌که‌میان هه‌موو ئه‌و بگره و به‌رده‌یه و کێشمهوکێشهیه ده‌کات له پێناو مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و به ده‌ست گرتنی جڵه‌وی حوکمڕانی ، بێگومان لایه‌نی دووه‌میش ئاشکرایه که حزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه ، ئه‌وانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن و کار ده‌که‌ن له پێناو جڵه‌وگرتنی حوکمڕانی ، له وڵاتی ئێمه ئۆپۆزسیۆنی جێگره‌وه‌مان هه‌یه نه‌ك ئۆپۆزسیۆنی راستکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ( که ئه‌م حاڵه‌ته له زۆربه‌ی وڵاتان نییه ) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی یه‌که‌م گه‌نده‌ڵی له موڵك و سامان و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بکات ،ئه‌وا گرتنه به‌ری رێگای ناشه‌رعی له لایه‌ن لایه‌نی دووه‌مه‌وه ، به هه‌مان شێوه ده‌خزێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ، جا نه‌خاسمه گه‌نده‌ڵی ئه‌مان ئه‌تککردنی ئاکار و به‌ها رهوشتییهکان یان تێکدانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بگرێته‌وه یانیش زیان گه‌یاندن به ئاسایشی ئابووری و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی لێبکه‌وێته‌وه ، ئه‌و کاته ئه‌م گه‌نده‌ڵییه زۆر له گه‌نده‌ڵیی لایه‌نی یه‌که‌م گه‌نده‌ڵتر و ترسناکتره ، که‌واته میدیای سه‌ربه‌خۆ کار بۆ هه‌ر لایه‌کیان بکات ده‌خزێته خانه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه .
شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی میدیای دوێنێ دیاره مه‌به‌ستمان میتۆده‌که‌یه جیاوازه له گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان ، راگه‌یاندن وه‌ك زانستی پزیشکی و ئیدیکه وایه ، ئه‌گه‌ر له‌م زانستانه‌دا ئه‌مڕۆ یه‌ك کۆی یه‌ك بکاته دوو ئه‌وا سبه‌ینێ هه‌مان ده‌رئه‌نجام به ده‌سته‌وه نادات ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر میدیا دوێنێ پشتگیری له زۆرینه کرد بێت ، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستمان له میدیای سه‌ربه‌خۆیه ، ئه‌وا ئیمڕۆ پێویسته پشتگیری له هه‌ر دوو لا بکات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک پڕترین به‌ڵکو کۆترین بینه‌ر و خوێنه‌ر و بیسه‌ر به ده‌ست بێنێت ، به دیوێکی دیکه‌ی واتاکان سه‌رنجی ته‌واوی گه‌ل بۆ خۆی رابکێشێت .
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راکێشاین بۆ نووسینی ئه‌م ژانره ، ئه‌و میتۆده کۆنباو و سه‌قه‌ته‌ی که‌ناڵی ( الجزیرة ) یه له رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ( تونس و میسر ) ، که‌سێکی ئاسایی بێلایه‌ن بڕوانێته ئه‌م که‌ناڵه وا هه‌ست ده‌کات که سه‌رکردایه‌تی خۆنیشانده‌ران ده‌کات ومیدیایه‌کی تایبه‌ت به ئۆپۆزسیۆنه ، بێگوێدانه ئه‌و زیان و قوربانیانه‌ی له هه‌ر دوو به‌ره‌که که‌وتووه ، ئێمه به هه‌موو جۆرێك دژی دیکتاتۆرییه‌ت و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتین ، به‌ڵام گریمان حوسنی موبارك (20) بیست ساڵی دیکه ژیا خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له گه‌نده‌ڵیدا نغرۆ ببن ، که ئه‌وه‌نده‌یش ناژین ، ئه‌وا هێنده‌ی ئه‌م جه‌ند رۆژه زیانی به ئابووری وڵات و تاکی ئاسایی نه‌ده‌که‌وت ، ئه‌گه‌ر بێت و موباره‌کیش لابچێت ئه‌وا باجی ئه‌م زیانانه هه‌ر گه‌لی میسر به کووله مه‌رگی ده‌بێ بیداته‌وه ، ئه‌مه‌یش ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه به‌م شێوازی گۆڕینه گه‌نده‌ڵتری گه‌نده‌ڵ دێته سه‌ر ته‌خت ، مهبهستهکهیشمان که‌ناڵی ( الجزیرة ) یه که بێگوێدانه زیانه گیانی و ئابوورییه‌کان فیتی یه‌ک لایه‌ن ده‌دات بۆ ره‌واج په‌یداکرنی زۆرینه نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ پڕبینه‌رترین کار ده‌کات ، به‌رای ئێمه له ئاینده‌دا ( الجزیرة ) ره‌واجی نامێنێت ئه‌گه‌ر میتۆدی خۆی نه‌گۆڕێت ، به داخه‌وه لای خۆمانیش زۆر میدیامان هه‌ن لاسایی ئه‌م میتۆده سه‌قه‌ته ده‌که‌نه‌وه و به قوتابخانه‌ی خۆیانی ده‌زانن ، که زۆر گرینگ وپێویسته ئه‌و جۆره بیرۆکانه لای ئێمه جێگه‌یان نه‌بێته‌وه و دیراسه‌تی سه‌رده‌میانه‌مان بۆ میدیای کوردی هه‌بێت .
به‌لجیکا