با له ئه‌زمونه‌كانی تونس و میسره‌وه فێربین
ماوه‌یه‌كی درێژه كۆمه‌لێك له سیسته‌می نادیموكراتی و گه‌نده‌ل له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م دیموكراتیه ساخته‌یه درێژه به‌ده‌سه‌لاتی خۆیان ده‌ده‌ن. لێره و له‌وێش هه‌ندێ ده‌سه‌لاتی تازه دروست بوو ده‌یانه‌وێت هه‌مان شانوگه‌ری وازی بكه‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌م سیسته‌مانه له‌ماوه‌ی دیاركراوی خۆیدا هه‌لبژاردنه گالته‌جاریه‌كانیان به‌رێوه ده‌به‌ن. به‌لام خواستی گه‌لانی ئه‌م ولاتانه نه له‌دوور نه له نزیك په‌یوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنه‌وه نیه. پێش چاودێران، ده‌سه‌لاتداران خۆیان باش ده‌زانن كه ئه‌م شێوه هه‌لبژاردنانه گالته كردنه به عه‌قلی ئه‌وانه‌ی چاوه‌روانی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. جێگای داخه به هۆی درێژی ئه‌م ماوه‌ییه‌ی ئه‌م شێوازه شانوگه‌ره‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م ولاتانه‌وه نمایش كراوه، ده‌رئه‌نجامێكی مال ویرانه‌ی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لانی ئه‌م ولاتانه لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌ر ده‌نگێكی ناره‌زاییش به‌رامبه‌ر سیسته‌مه نادیموكراتی و ناعادیلانه‌كه‌یان به‌رز بێته‌وه، تاوانی تاوانباركردن به كوده‌تا و پێشیل كردنی شه‌رعه‌یتی هه‌لبژاردن ئاماده‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستای كوماری میسر بكه‌ین، ده‌بینین زۆرینه‌ی شاره‌كان له ژێر ده‌سه‌لاتی خۆپێشانده‌راندایه، له‌كاتیكدا پێش چه‌ند مانگیك ده‌سه‌لاتی ئه‌م ولاته له رێگای هه‌لبژاردنێكی گالته‌جاریه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگی هاولاتیانی بۆ حزبی نیشتمانی كه حزبی ده‌سه‌لاته ده‌سته‌به‌ركردبوو!!! رووداوه‌كانی تونس و میسر ئه‌وه‌مان پێده‌لێت كه ئێستا پاش تێپه‌ربوونی چه‌ندین ده‌یه به‌سه‌ر نمایش كردنی ئه‌م شانوگه‌ریانه‌ی كۆمه‌لێك ده‌سه‌لاتی نادیموكراتی په‌یره‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌مرۆ گه‌لانی ئه‌م ولاتانه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ده‌نگێكی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن چیتر رێگا ناده‌ین به‌م شێوه گالته‌جاریه مامه‌له‌مان له‌ته‌كا بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م شانوگه‌ریه توانیبێت وێنه‌یه‌كی سه‌ركه‌ش بنوێنی بۆ چاودێرانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه بۆته هۆكاری قولبونه‌وه‌ی كێشه سیاسی و كومه‌لایه‌تی و ئابوریه‌كانی ئه‌م ولاتانه له ناوه‌وه. كه ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته ئاستێك بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ئه‌م ولاتانه. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌له‌كه‌یان به‌چه‌ندین ده‌یه دروستیان كردبوو نه‌ی توانی بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رامبه‌ر توره‌یی ئه‌م گه‌لانه خۆی بگرێت. زۆرینه‌ی چاودیرانی سیاسی هاوران كه دیارده‌ی تونس و میسر سه‌ره‌تایه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ ریسواكردنی په‌یره‌وكه‌رانی ئه‌م شانوگه‌ریانه‌و، سه‌رهه‌لدانی ژیانێكی نۆیی سیاسیه له ناوچه‌كه. سه‌ره‌تایه‌كه‌ی وا خۆیمان پێپشانده‌دات كه جه‌ماوه‌ر ئه‌و ماف و ده‌سه‌لاته وه‌ده‌ست دێنێته‌وه كه چه‌ندین ده‌یه‌یه ئه‌م سیسته‌مه دیكتاتورانه لێیان زه‌وت كردوه. ئه‌گه‌ر گونجاو نه‌بێت رووداوه‌كانی تونس و میسر به وه‌زعی كوردستان بچووێنین، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نییه، پێویست نه‌بێت ئێمه وانه له‌م رووداوه گرنگه‌ی ناوچه‌كه وه‌رنه‌گرین. چونكه رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تونس و میسر دیارده‌یه‌كه‌ی ته‌واو نوێیه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كانییشی ره‌وشێكی نۆی له په‌یوه‌ندی نیوان ده‌سه‌لات و جه‌ماوه‌ر دێێنته كایه‌وه، ئه‌م ره‌وشه‌ش كه‌م یان زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك بتوانن سود له هۆكاره‌كانی ئه‌م توره‌یه‌ی گه‌لی تونس و میسر وه‌رگرن.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا توانرابێت له رێگای ئه‌م شێوه گالته‌جاریانه زۆرینه یان هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ حزبی ده‌سه‌لات ده‌سته‌به‌ركرابێت و ئه‌م ده‌نگانه‌ش كرابێته پاساوی شه‌رعی بوونی ئه‌م ده‌سه‌لاته كه زۆرینه‌ی خه‌لكی به هی خۆی نازانێت. ئه‌وه كۆتایی هات و ئێستا ئه‌م شێوازه هه‌لبژاردنانه شه‌رعیه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌لات ره‌تده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و دسه‌لاتانه‌ی شه‌رعیه‌تیان له‌م شێوه هه‌لبژاردنانه وه‌رگرتووه ئه‌م دوو رێگایه‌یان له‌به‌رده‌م دایه، یان پێویسته وازله‌م شێوازه كۆمیدیه بێنن و رێگای هه‌لبژاردنی دیموكراتی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر كه له كۆتاییدا ده‌توانن داهاتوویه‌كی شه‌رفمه‌ندانه بۆخۆیان دابینبكه‌ن، یان ئه‌وه‌ته چاوه‌روانی ئه‌م شێوازه له شورش و ته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌ریانه‌بن كه هه‌ردوو ولاتی تونس و میسری گرته‌وه و له ئه‌نجامدا سه‌ركرده و حزبی ده‌سه‌لات بۆ مێژوو ریسواكران.
كوتایی هێنان به په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو داهاته‌كانی ولات و هه‌لی كاركردن له دام و ده‌زگایه‌كانی حكومه‌ت و كۆنترۆل كردنی بازار و……هتد، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبی ده‌سه‌لات بێت و زۆرینه‌ی گه‌لیش بێ به‌ش بكرێت له داهاتی ولات و وه‌ك هاونیشتمانی ژماره دووی چاوێ لێبكرێت. دابه‌ش كردنی مولكی گشتی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حزبی ده‌سه‌لات بێجگه له دروست كردنی جیاوازی له نێوان هاولاتیان هیچ مانه‌یه‌كی تر نادات. ئه‌گه‌ر حزبی ده‌سه‌لات له پێناو كرینی خه‌لك و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگر په‌نا بۆ ئه‌م كاره ناره‌وایانه ده‌بات، له هه‌مان كاتدا پێویسته بزانێ گورزێكی گه‌وره‌وه كوشنده له دواروژی نیشتمان و هاولاتیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه له ژێر پاساوی مێژووی شورش و تێكوشان ئه‌نجامدرێت ( به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات تا ئێستا ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه له ژێر ئه‌م درۆشمه شاردۆته‌وه، به‌لام له واقعیدا زۆرینه ئه‌وانه‌ی له خول و بازنه‌ی ده‌سه‌لات ده‌سورێنه‌وه به گشتی و خزم و كه‌س و كاری به‌رپرسان به‌تایبه‌تی سوود مه‌ندن له‌م پرۆسه‌یه‌دا) ، دیسان ناتوانین خۆمان له‌م پرسیاره بدزیته‌وه كه ئایا ئه‌م شورش و تێكۆشانه له پیناو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی داهاتی وولات ئه‌نجامدراوه؟؟ تێكوشه‌ران به خواستی خۆیان و بێ پرس كردن به كه‌س ئه‌م رێگایه پر سه‌روه‌ریه‌یان هه‌لبژارد له پێناو رزگاری نیشتمانی و ئاسوده‌ی گه‌له‌كه‌یان، بۆ ئێستا ده‌كرێنه هۆكاری ناعه‌دالیه‌تی و قورخ كردنی هه‌موو داهاتی گه‌ل. گۆناحی ئه‌وانه چیه كه له زه‌مه‌نێك له دایك بوونه شورش و تێكۆشان كۆتایی هاتوه، یان ئه‌وانه‌ی به هۆكارێك له هۆکاره‌کان نه‌یان توانیوه به‌شداری له شورش و تێكوشان بكه‌ن؟؟ ئایا ئه‌وانه مافی ژیانیکی شه‌رف مه‌ندانه‌یان نیه؟
وازهێنان له یاری دروست كردنی دوژمنی وه‌همی و ترساندنی جه‌ماوه‌ر به‌م هێزه كه له بنچینه‌دا بوونیان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تییه كه ده‌سه‌لات په‌یره‌وه‌ی ده‌كات. میسر و تونس چه‌ندین ده‌یه‌یه ئیسلامی سیاسی له‌م ولاتانه( حه‌تمه‌ن پێشتریش چه‌پ و شیوعیه‌كان ) كراوه‌ته پاساوی ئه‌م هه‌نگاوه دیكتاتورانه‌یان كه گوایه ئه‌وان له رێگای ئه‌م یاسا نا سه‌رده‌میانه كۆمه‌لگا له‌م ره‌وته نامۆیانه ده‌پارێزن. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووش بكه‌ین هه‌مان سیسته‌م بۆ دژایه‌تی كردنی چه‌پ و شیوعیه‌كان یارمه‌تی و كۆمه‌كی ئه‌م ره‌وته سه‌له‌فییه‌ی ده‌دا، تا بتوانن ببنه هێزێكی کاریگه‌ر بۆ دژایه‌تی کردنی پێشكه‌وتوخوازی. هه‌موو كاته‌كان ناره‌زایه‌كانی جه‌ماوه‌ریان به‌ستۆته‌وه به‌م ره‌وته‌وه و ولاتانی رۆژئاوایان به‌وه ترساندوه كه ره‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لات وه‌ده‌ست بگرێت و دژایه‌تی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مریكا به تایبه‌تی بكات. كاتیكیش له تونس راپه‌رین به‌رپا بوو هێزی راسته‌قینه‌ی ئیسلامیه‌كان ئاشكرابوو كه ئه‌وه نه‌بوون ده‌سه‌لات كردبوویه ئه‌و هێزه ترسناكه. ئێستا دیسان له میسر هه‌موو مه‌سیجه‌كانی ده‌سه‌لات بۆ ناوه و ده‌ره‌وه خۆی له‌وه ده‌بێنێته‌وه كه جولێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م لاوانه‌ی هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان هێزه ئێسلامیه‌كانن، ئه‌م هه‌نگاوه‌شیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاته له میسر و له ئه‌نجامدا ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه!! به‌بێ بوونی ئه‌و وشیارییه‌ی كه ئێستا له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لوجیا هه‌موو دروشم داواكاریه‌كانی راپه‌ریوان راسته‌وخۆ له رێگای ته‌له‌فزیونه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌موو جیهان.به‌مه‌ش ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێنه‌ر ئه‌م یاریه سواوه‌ی دوراند.
كوتایی هێنان به بیرۆكه‌ی هه‌ولدان به هه‌لخه‌له‌تاندنی ده‌نگده‌ران به به‌لێنی گه‌وره له كاته‌كانی هه‌لبژاردن و خۆ دزینه‌وه له داواكانی ده‌نگده‌ران پاش پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن. رووداوه‌كانی تونس و میسر پێمان ده‌لێت ئه‌م رۆژگاره به‌سه‌ر چوو، پاش كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن پشت له هه‌مووشتێك بكه‌یت چوارسالی ده‌سه‌لات به مسوگه‌ری بۆ خۆت دانابیت. بۆیه پێویسته هه‌موكاته‌كان ده‌سه‌لات به شێوه‌یه‌كی شایسته گۆی له ره‌خنه‌وه داواكانی جه‌ماوه‌ر بگرێت. هه‌روه‌ها كوتایی هێنان به ئه‌م شێوازه بیركردنه‌وه كه هیچ خۆیندنه‌وه‌یه‌ك ناکات بۆ ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی كه ئه‌مرۆ له كۆمه‌لگا كه‌مینه‌ن، دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌لات له پێناو یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی حزبی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل حزبه ئۆپۆزیسونه‌كان و هه‌ولدان بۆ دروست كردنی حزبی فه‌رمانده‌و به ته‌قدیس كردنی سه‌روك.
ئێستا پاش قولبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی سیاسی و كومه‌لایه‌تی و ئابووری له نیو گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌م شانوگه‌ریانه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه حزب و گروپی ده‌ست رۆیشتۆ به ناوی دیموكراتی و هه‌لبژاردنی ساخته ده‌سه‌لاتیان له گه‌ل زه‌وتكردوه. شورش و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وتۆته‌وه. كه به شێوه‌یه‌ك درووشم دژی ده‌سه‌لات و كه‌سی یه‌كه‌م و حزبی حكومران ده‌ده‌ن، كه ته‌نیا گه‌ل ئه‌و دروشمانه‌ی به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تیه كه حكومرانان له رابردوودا له رێگای به‌هێز كردنی ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌كانیان هیچ شێوازێك له ئازادیان بۆ جه‌ماوه‌ر نه‌هێشتبووه‌وه له لایه‌ك و خستنه خزمه‌تی هه‌موو داهاتی ولات بۆ نوخبه‌ی دسه‌لات له لایه‌كی تر. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌لان، جه‌ماوه‌ر زۆرێك له هه‌لس و كه‌وتی ناره‌وای ده‌سه‌لاتیان له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و دوارۆژی نیشتمان قبول ده‌كرد، به‌لام به تێپه‌ربوونی كات دروشمه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و پێروزی نه‌ته‌وه‌ی ناتوانی جه‌ماوه‌ر له داواكاریه‌كانی رۆژانه‌ی ژیان دوربخاته‌وه. ئێستا گه‌لان ووشیاریان له جاران زۆر زیاتره‌و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌یان پرسیار لایان دروست ده‌بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و دواروژی نیشتمانه‌كه‌م له ترس دایه و پێویسته من ئێستا چاو له پێداویستیه‌كان ژیان بپۆشم !! بۆ ده‌سه‌لاتداران له پێناو پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌و دواروژی گه‌له‌كه‌مان ده‌ست له گه‌نده‌لی و كاره قێزوه‌نه‌وه‌كانیان هه‌لناگرن؟؟؟ داواكاری پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی من ترسناكتره له‌سه‌ر ئه‌زمون و دواروژی گه‌له‌كه‌م یان ئه‌م پرۆسه گه‌نده‌لییه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان په‌یره‌وه‌ی ده‌كات؟؟ كه بۆته هوكاری له‌ده‌ست دانی په‌یوه‌ندی نیوان نیشتمان و هاونیشتمانی. ئه‌گه‌ر پاراستنی ئه‌زمونه‌كه و دوارۆژی گه‌له‌كه‌م پێرۆزه، پێویسته ئه‌مه ئه‌ركی هه‌موو هاونیشتمانیه‌ك بێت به‌گشتی و ده‌ست رۆیشتوانی نیو ده‌سه‌لات و حزبی ده‌سه‌لات به تایبه‌تی!!! ئه‌مرۆ داواكاری بۆ خۆ راگری له جه‌ماوه‌ر و ده‌ست والا كردنی پێاوانی ده‌سه‌لات بۆ گه‌نده‌لی كه‌س رازی ناكات. هه‌ربۆیه ئه‌مرۆ له زۆریك له‌م ولاتانه‌ی به‌م شێوه‌یه به‌رێوه براوه، جه‌ماوه‌ر هاتوته سه‌ر شه‌قام و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات، نیشتمان و داهاته‌كه‌ی پێویسته بۆ هه‌مووان یه‌كسان بێت و هه‌مووشمان به‌یه‌كسانی له به‌رامبه‌ر ترسناكیه‌كانی سه‌ر گه‌ل ونیشتمان و ئه‌زمونه‌كه‌مان خۆراگر بین، نه‌وه‌ك جامی پربووی جه‌ماوه‌ر ده‌توانی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا توقێنه‌رانه رامالێت كه به پاره‌ی ئه‌م گه‌له بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان دروسیتان كردوه. بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێویسته له‌وه‌وه ده‌ست پێبكرێت كه مافه‌كانی هاولاتی بوون بۆ هاولاتیان بگه‌رێندرێته‌وه.
دلشاد خدر