 
	کتابی سه‌وز ….. دڵشاد تاقانه
   
تۆ بڵێ ی کۆتای یه‌کجاری دنیای دکتاتۆره‌کان هاتبێ ؟ چی ڕووده‌دا ده‌ڵی ی یاری دۆمینۆیه پوله‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریان دادا ! نه‌خۆشیه‌کی گیراوه نی یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی هه‌ژاندبێ ! پێرێ تونس ، دوێنی میسر و ئه‌مڕۆش یه‌مه‌ن و به‌حرێن و لیبیا دڵنیا سبه‌ی نۆره‌ی دکتاتۆره‌کانی تریش دێ باهۆزی ئازادی ڕایان ده‌ماڵی .  له‌هه‌مووان سه‌مه‌ره‌تر لیبیایه ، سه‌رۆک قه‌زافی تاکه سه‌رۆکه دانی به‌مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد دانابێ مافی چاره‌ی خۆی بنوسێ که‌چی ئه‌ویش دووڕووه زێڕێکی بێخه‌وش نی یه بۆ گه‌له‌که‌ی وا شار به‌ده‌ری ده‌که‌ن ! به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه بینیمان بتی کتابی سه‌وزیش شکا .
    نه‌عره‌ته‌ی گه‌ل ..
گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هێزی سیاسی و ده‌سه‌ڵاته ، وای له‌و ڕێکخراو و فه‌رمانڕه‌وایه‌ی له گه‌ل داده‌بڕێ دواجار ده‌که‌وێته به‌ر نه‌عره‌ته‌ی ڕاپه‌ڕینی چۆن هه‌ویر شێلی ده‌که‌ن تا ده‌خه‌مڵی ده‌بێته ئه‌ستوکه هه‌ڵاتوو . ئه‌و سیاسیه‌ی خۆشت ناوێ بڵێ: به‌ده‌ردی دکتاتۆره‌کان چی نه‌عره‌ته‌ی گه‌ل بتگرێ .
   به‌رخۆدانی گه‌نج ..
کوره‌ی هێزی گه‌له منداڵدانی نوێیه‌کی بێخه‌وشه . به‌رخۆدان هێزی نوێ و گۆڕینی که‌ونه گه‌نج هه‌وێن و ئاشگێڕیهتی ،  ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی گوێ له‌گه‌نج نه‌گرێ گه‌وجه .
    ڕاپه‌ڕین ..
ئامانج نی یه هۆیه بۆ گه‌یشتن به‌مافی ئازادی له‌ئازادیه‌کانی بیروڕا ، یه‌کسانی داهات و ده‌سکه‌وت ، له‌هه‌رشوێنێ دکتاتۆر هه‌بێ ڕاپه‌رین سه‌رهه‌ڵده‌دا هه‌رده‌م گه‌لیش سه‌رکه‌وتووه .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com

 
			 
			 
			