 
	!شاعری عاشق و پاشای کوێر
!شاعری عاشق و پاشای کوێر
ڕۆژێ له ڕۆژان  پاشای وولاتێك کوڕێکی کوێریان ده‌بێت پزیشکی دنیا ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی چاوی کوڕه‌که‌ی ، یه‌کێ له پزیشکه‌کان ده‌لێ من ده‌توانم نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکه‌م و چاوی چاک که‌مه‌وه به مه‌رجێ ده‌بێت چاوی که‌سێکی عاشقی بۆ په‌یدا بکه‌ن.
پاشا بڕیار به وه‌زیره‌کانی ده‌دا ناو شار بپشکنن عاشقێ بدۆزن ، وه‌زیره‌کان به پاشایان ڕاگه‌یاند  شاعری وولات گه ورهترین عاشقه و هۆنراوه‌کانی جوانترین وشه‌ی دڵداری لێ ده‌بارێ . پاشا وتی : شاعر پێویستی به چاو نییه به زووترین کات بهێنن بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری .
کاتێ شاعریان گرت و داوای چاویان لێکرد ، شاعر وتی : چاوم به‌که‌س نابه‌خشم هاوسه‌ره‌که‌م دوو گیانه‌یه ده‌مه‌وێ منداله‌که‌م ببینم .
به شاعریان وت : یان چاوت ده‌به‌خشی یان هاوسه‌ره‌که‌ت به کۆرپه‌که‌وه ده‌کوژین .
شاعر ناچار بوو چاوی ببه‌خشێ له پیناو خیزانه‌که‌ی . کاتێ چاوی کوڕی پاشا ساخ بوه‌وه حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ له وولات ئاهه‌نگیان گێڕا .
له‌و ڕۆژه‌وه شاعردژی پاشا و زوڵم و زۆردارییه‌که‌ی و سروودی نیشتیمانی وشعری بۆ ڕاپه‌ڕین نوسی .  چه‌ند ساڵێکی نه‌برد جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕی و کۆشکی پاشایان ته‌فروتونا کرد وچاوی شاعرشیان چاک کرده‌وه
 
—————————————-
پاشایه‌کی شێت!
 ڕۆژێک له رۆژان له مه‌یدانی شارگهنجێک هاواری ده‌کرد : نهێنیه‌کم لایه  گه‌ر پاشا بیزانێ سه‌رم ده‌په‌ڕێنێ!
 خه‌لکی شار زۆر لێی پارانه‌وه بیدرکێنێ ، بێ سوود بوو  نه‌یده‌درکاند..پیاوانی پاشا جل و به‌رگ و پاره‌یان داپێی هه‌ر  نه‌یدرکاند… زۆری نه‌برد خه لکی لێیبێزار بوون و چیتر گوێیان لینهگرت و  نازناوی به گه‌نجه شێته‌که ده‌رکرد .هه‌والی ئه‌م گه‌نجه گه‌یشته  پاشا . پاشاش له ترسا خه‌وی لێزڕا ، فه‌رمانی  به پاساوانهکانیدا که  بیگرن! پاسهاونهکان وتیان : گه‌وره‌م ئه‌م گه‌نجه شێته ، ئه‌وه ناهێنێ  بیگرن.
 پاشا تووڕه بوو هاواریکرد :  ده‌لێن  قسه له شێت یان له منداڵ . فه‌رمان ده‌ده‌م هه‌ر ئێستا ئه‌و شێته بگرن و بیهێنن بۆلام.
 گه‌نجه‌که‌یان گرت و هێنایانه به‌رده‌م پاشا. پاشا به گه‌نجه‌که‌ی وت : گه‌ر ئه‌و نهێنیه نه‌درکێنی بڕیارده‌ده‌م سه‌رت بپه‌ڕێنن.
 گه‌نجه‌که  وه‌لامیدایه‌وه : گهرنهێنیهکه بدرکێنم سه‌رم  ده‌په‌ڕێنی..نه‌یدرکێنم ههرسهرم ده‌په‌ڕێنی ، که‌واته تۆ پاشایه‌کی  شێتی!
 پاشا ڕووی له پاسه‌وانه‌کانی کرد و وتی : هه‌ی گه‌مژانه ئه‌م گه‌نجه که‌ی شێته له هه‌مووتان عاقلتره.
 پاسه‌وانه‌کان وتیان : باشه گه‌وره‌م چی له‌م به‌نده بکه‌ین؟
 پاشا وتی : ئه‌م جۆره گه‌نجانه له ولاتی من جێی نابێته‌وه . بیبه‌ن   له مه‌یدانی شار له سێداره‌ی بده‌ن! دانشتوانی شار کۆکرانه‌وه بۆ  ته‌ماشا کردنی له سێداره‌دانی  گه‌نجه‌که . له گه‌نجه‌که‌یان  پرسی :  دوا ووته‌ت چییه؟
 گه‌نجه وتی : من شێت نیم ، پاشای ئێوه شێته ! به قسه‌ی مه‌که‌ن .
 پاسه‌وانه‌کان سه‌ریان سوڕمابوو..له نێوان خۆیانده که وتنه گازه‌نده  وگله‌یی ، وتیان : باشه پاشا ده‌لێ ئه‌م گه‌نجه له ئێمه عاقلتره ئیتر  بۆ له سێداره‌ی بده‌ین؟.. یان گه‌ر شێته پاشا خۆی وتی : قسه له شێت یان  له منداڵ .. که‌واته پاشا شێته ..پاسه‌وان و خه‌لکی شار له  مه‌یدانه‌وه ڕاپه‌رین هاواریان کرد : پاشا شێته !پاشا شێته!

 
			 
			 
			