![خۆره‌تاو له په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌دا خۆره‌تاو له په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌دا](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/dlerMuhamad_265132293.jpg)
خۆره‌تاو له په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌دا
Closed
1
گوڵه‌کان شه‌و نه‌خه‌وتن
به‌دیار ووشهکانمهوه
ئێشكیان گرت
به‌یانی
شیعر گوڵ بوو
ئه‌وان قوربانی
2
خه‌ونه‌کانم
له سه‌ر هه‌ورێکی سپی
جێ هێشت
که باران هات
هێنده‌ی چاوم گێڕا
دڵۆپێکم نه‌دی
له من بچێ
بمرێ به کپی
3
هه‌ناسه‌کانم
له‌گه‌ڵ شنه‌ی ئازارێك
بوون به هاوڕێ
تا دوا سه‌فه‌ر
له‌گه‌ڵما بوو
نه من له‌په‌کانم ..
پڕبوون له ماچ
… نه شه‌ویش توانی
یه‌خه‌ی مه‌مکی مانگ
دانه‌دڕێ
4
پیاسه مه‌سته‌کان
هه‌موو نوستن
شه‌قامه‌کان
سه‌ری خۆیان کزۆڵ کرد‌و
بوون به ته‌م
من هاتمه‌وه
له گه‌مه‌کانی خه‌یاڵ
وه‌ڕس و
له سه‌ماکانی زۆربا
قه‌ڵس و
له بێ سه‌داکه‌ی قیژه
په‌ست و
هاتم … ته‌لقینێکی ئه‌به‌دی
بۆخۆم ده‌م
دلێر محه‌مه‌د