ئاو‌و باخچه … كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
كه‌وه‌رزی ره‌نگینی باخچه‌كان
په‌پووله‌ی رووناكی
ده‌به‌خشنه ملوانكه‌ی گه‌ردنم
بۆنی گوڵ‌و وه‌نه‌وشه‌ی چڵ
ئه‌ڕژێنه ووڵاتی دڵمه‌وه‌و
بووكی خه‌یاڵی دابڕان‌و
خۆشه‌ویستی ئێواره‌یه‌كی باخچه
ده‌بێته ئاسمانی شهرمو
باوه‌ش بهپهڕهسێلكهی
رۆحی ئه‌رخه‌وانی خۆمدا ده‌كه‌م
2
كهلهرهنگی زه‌ردی باخچه‌كان ده‌ڕوانم
مه‌رگ په‌نجه‌ره‌یه‌كی ژاكاوهو
ده‌بێته نیگاری گوڵدانێكی تێكشكاو،
هێدی هێدی
به‌فری دڵم سه‌وز دهبێو
دڵی باخچه‌ش، ره‌نگی هه‌تاو
3
باخچه ئاوێنه‌یه‌كی بێده‌نگه‌و
هه‌ستی هه‌یه‌و، خه‌یاڵی خۆی
ده‌به‌خشێته پرشنگی مانگ
كه‌وه‌رزی باخچه‌ش كۆتادهبێ
ته‌مه‌ن ده‌بێته تهنیاییو
په‌ڕه‌ی گوڵیش زه‌رد ده‌گه‌ڕێ
4
چاوی باخچه‌ی ماڵه‌كه‌مان
ووشهیهكن له‌بێده‌نگی
به‌هارێكن پڕ تاریكی
چاوه‌ڕوانی بارانێكی زۆر به‌خوڕن
سۆزی گوڵه‌كانی ئاوپژێن كات
5
حه‌وزی ماڵه‌كه‌شمان
پڕلهماسی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه
چاوه‌ڕوانی پروشه‌ی
گۆرینی وه‌رزی خۆرهتاوێكن
تاكوو گه‌رووی باخچه‌كانی
پێ ئاو بده‌ن
6
له‌دڵی باخچهكانو
به‌رزایی دره‌خته‌كانه‌وه
فرمێسك‌و شه‌ونم ده‌بارێ
تاكوو چاوی ده‌ریاكانیش
به‌شه‌رابی شه‌پۆله‌كان ،
خۆیان بشۆن
7
مۆمی شه‌ویش دڵۆپ دڵۆپ ئاوا ده‌بێ
منیش له‌سوچێكی ده‌ریاكه‌وه
بهلایلایهكی ناسكی گه‌رمه‌وه
تێردهخهوم
تاكوو بڕوانمه باخچه‌یه‌ك
دڵی شعرێك له‌دایك بێ‌و
له‌ناخمدا بێته هه‌تاو
7
كهدهڕوانم سه‌رله‌نوێ رۆژ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێی لهناوباخچهیهكی
تاریكی‌دا به‌جێماوم،
ده‌ستی نه‌رمی باخه‌وانیش
سروشتی گوڵه‌كان ئاونادا
تاچرۆبكهنو، بێنه سه‌ما
8
بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی
ره‌شماڵی خۆی هه‌ڵبدا
ده‌بێ دڵی باخچه‌ش
ئاشت كه‌ینه‌وه
تاكوو له‌ژێر ساباتیدا
پشوو بده‌ین
9
بیر له‌په‌نجه‌ره‌ی رابردوو ناكه‌مه‌وه
تاكوو ژیان به ئه‌ندێشه‌وه نه‌بینم
چونكه تۆ به‌شێكی له‌باخچه‌ی دڵم‌و
له‌گه‌ڵ مندا دێت‌و ده‌ڕۆیت
10
تۆ گۆرانی بۆ باخچه‌كان ده‌چڕیت
تاكوو كه‌ناره‌كانی نائومێدیان بیرچێته‌وه
تۆ داڵده‌ی شه‌وێكی ترسناكی
باخچه‌ش ده‌ده‌یت
تاكوو شنه‌ی شه‌ماڵ
نه‌سیمی خۆی به ئاونگیان
ده‌سپێرێ
11
له‌باخچه‌دا په‌ڕه‌ی گوڵه‌كان بۆن ده‌كه‌م
په‌پووله‌كانیش به‌ده‌م وه‌رزی
كورتی سه‌رماوه سه‌ما ده‌كه‌ن
تۆش به‌چرایه‌كی سپیه‌وه
به‌ره‌و رووم دێت
12
دڵی باخچه پێویستی
بهبهرچنهیهك ئاو‌و هه‌تاوو
هه‌ناسه‌ی ساردی ته‌زیووه،
تاكوو ببێته چرای رووناكی‌و
لێوان لێو بێت له‌بۆنی گوڵ
Kazhal_3@hotmail.com