Skip to Content

Tuesday, July 16th, 2024
سیکۆلۆگەکەم  ….. ئەحە شوان

سیکۆلۆگەکەم ….. ئەحە شوان

Closed
by November 6, 2011 گشتی

1

ئەو کەسەی قیچەک خوێندەواری هەبێت دەزانیت سیکۆلۆگ چیە ،سیکۆلۆگ واتا شارەزا لە بواری دەرونی یان دەرون ناس .هەمو مرۆڤیک شارەزای هەیە لەم بوارەدا ،وەک یاری فوتبۆل هەمو کەسێک کەم و زۆر دەزانی ئەم یاریە بکات ، کە ویستم خاڵێ کوتایی ڕستەکە دانیم ،خاڵەکە دەکەوتە خواروە ،بە ناچاری هەندیک وشەی ترم ڕێزکرد بۆ ئەوەی ترازوی خشتەی نوسینەکە ڕاگرم .
یەک دنیا یان شاخێک لە گری وگۆڵە لە ناخ و دڵ و دەرونمدا سەب بوە ، وردە وردە بۆتانی
دەگێڕمەوە .
جادەی فیال بە جوانترین جادەی شاری ستۆکهۆلم ناودەبری ،لە بەرزترین دۆرگەی باشوردا ،قوبەکانی خانوە دیرینەکانی شاریی کۆن وەک پاڕجەیک لە ئاسەوریکی کۆن لە تابلۆیەکی زۆر گران بەها دەچیت .کە لەنیوان ،دەریا و کەنداودا وەک فرشی کاشان نەکۆن دەبێت و نەدەسوی . ئەم شارە چکۆلەیە هەرچی لە باریەوە بنوسری وبگوتری هەر کەمە ،هەندیک کەس پیی دەلین شاریک لەنیوان پردەکاندا .لەبەر ئەوەی لەهەرکویوە بۆی بچیت دەبیت بەسەر پردا بڕۆی
لەم جادیەوە هەمو ڕۆژ هەڵاتی ستۆکهۆڵم ئەدینی ،هەر چەندە ستۆکهۆڵم تاکە شاری دنیایە کەڕۆژهەڵاتی نیە ،هەمو گەڕەکی ئویستەر مالم دەبینی ،لەم گەڕەکەدا ٥٣٢٦ ملیونیر دەژین ،جادەو دورگە گەورەو گچکەکان لەبەردەستدایە ،بە گۆشەیەکی چاو سەیری سەروە بکەیت بەندەری نیوان دەریا ودریاچەی شیرینی میلەری دەبینی
بەندەرەکانی کەشتیە گەورەکانی فینلاندو ،وڵاتانی بەلتیق سانپیتربۆرگ ،لەنین گرادی کۆن ،هەر دەشەقاویک بەلای چەپدا بڕٶ ،پەیکەری دەستی، کە مونیمینتی کۆمونیستە گیانبختکردوەکانی لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا .لە دژی فرنکۆی دیکتاتۆر ..

جادەی فیال دەیان ئاشخانەی بەناوبانگی لیە ،نەخۆشخانەیەکی بەناوبانگی ستۆکهۆلم بە ناوی ئیشتا ،مەیدانی نوسەری بەناوبانگی سویدی کە بەشیک لە ڕۆمانەکانی لەلایەن گەورە دەرهینەری جیهانی ئینگمار باری مان بەرهەم هاتوە ،لەوانە فیلمی هاوینکەی لەگەڵ مۆنیکادا .
هۆڵێ گچکەترین شانوی دنیا و کەنیسەی نەرویجی بەشیێک لە ئاسەواری کۆنی ستۆکهۆلم و شتگەلیک کەمن
هێشتا پەیم پێنەبردوە،هەرکەشتیاری سەردانی ئەم جادەیە نەکات کەواتا ستۆکهۆڵمی بەخەونیش نەدیوە .بۆیە هاوینان کەشتیارەکان وەک میرولە بەم جادەیەدا بڵاو دەبنەوە ،بەقەد  تیشکی هەتاو وێنە دەگرن .
یەکەم جار کە ئەم جادەیم بێنی شاگەشکەبوم تەزویەکی تابیژی خۆش جەستەی داگرتم ، ئاخیکی قوڵم هەڵکیشا، ئەگەر دەوروبەرم هەستیان هەبوایە دوکەڵی ئاخ هەڵکیشانەکمیان دەبینی ،ئاخم هەڵکیشا بۆ دۆشکەیەک کە ئێستا لەم بەرزیە دایبەستی لەم بانەوە تەپڵی تەپانی پێ بکەیت ،هەمو ئاژەڵەکانی باخجەی ئاژەڵانیش بە گولە بپێجیتەوە. لەژیانمدا تەقەم بە دۆشکە نەکردوە ،بەڵام دۆشکە تەقەی لێکردوم
خۆشی و شادی کەشتیارەکان وینەگرتنەکانیان ،پرسیاریکیان لام دروستکرد ،ئەم بیرکردنانەوە چین ،ئەم بیرکردنانەوە :زنجیرەیەکەن، دۆشکەکە ئەڵقەیکە   ،ئەم بیرکردنانەوە چین ؟ .
ڕقی ئەستورم لە رەش پێست  و هەرچی نەتەوەی سەر ئەم زەویە هەیە ،ڕقەکەم سنوری نیە ،ڕقم لەکەرو مانگاو قەل و پشیلەو ئاو سەماو موسیقاو…هتد ،نە باسم دەکرد، دوریش لە خەڵک و ئاودانی دەرنەدەکەوتم ،دەمگوت ،نەک کەسیک پەی بەم بیرکردنەوەم بەریت ،لەنیو هاوزمانەکانی خۆمدا بە شانازیەوە دەمگێڕایەوە .
ئەم خۆ خواردنەوەیە بە هیچ شوینیکم ناگەیەنی، دەبیت بەدوای چارەسەریکدا بگەڕیم .
ڕۆژیکیان ڕیم کەوتە نەخۆشخانەیەک لە کیژیکم پرسی دەمەویت سیکۆلۆگەیک ببینم ،کاتیکیا ن
ریکخست و لەو کاتەدا زۆر بە دودڵیەوە هەنگاوم دەنا ،چەند جاریک لە دڵی خۆمدا گوتم خۆمن شێت نیم بۆ دەبیت سیکۆلۆگ بدینم ، سمێلە دەیتاشم ، بۆنە بەکاری دەهینم، دوای نانخواردن دەستم دەشۆم ،ئاخر من لە شێتەکان، عەباسە شێتم دیوە ،رۆژتائیوارە تاسی چیمەنتو دەکردە سوکان لاسای شۆفێری دەکردەوە ،ئیوسفە شیتم دیبو هەرگیز سواری ئوتۆمبیل نەدەبو هەمیشە بە پیان دەڕۆێشت ڕیگاکە هەرچەند دوربایە .
بەهەرحاڵ خۆمم رازی کرد کە چونم باشترە، خۆ کەس نازانی و کەسیش نامناسی .لە ژوری چاوەڕوانیدا بڕیک ویستام ،پیاویک کە قژی بۆ یەک جاریش شانەی بەرنکەوتبو ،ئاسەواری شانە بە قژیەوە دیار نەبو پانتۆلێکی کابۆی لە بەردابو لەگەڵ کراسێکی شین  ،زۆر بەڕێزەوە هات بەرو پیریم لە هاڵیک چوینە
 ژورەوە ،دەرگاکەی کردەوە خستیە سەر لا گوتی : فەرمو دانیشە، میزیکی خڕ دوکورسی دانرابو ،پرسی دەتەویت روت لەپەنجەرکەبیت یان خۆت هەڵبژیرە لە کام کورسی دادەنیشی .ئەو کورسیەم هەڵبژارد کە ڕوم دەکەویتە دیوارەکەوە ،لە دیوارەکەی بەرمبەرمدا تابلۆیەک هەڵواسرابو .دریاچەیک بو کۆمەڵێک مراوی لە کەناری دەریاچکەدا ،جوانی تابلۆکە بەلای منەوە ئاسمانی تابلۆکەبو شین و هەتاوو، بەردیکی زلیش لە نزیک مراویەکانەوە بو .
نیوانمان هەنگاویک بو ،قەڵەمیک و دەفتەریکی چکۆلەی بەدەستەوە بو ،پرسی قاوەدەخۆیتەوە یان چا ،گوتم قاوە .دوای چەند دەقیقەیک پرسی شیری تیدابیت ،نا پیویست ناکات  ،دو قاوەی هینا
زۆر بە میهرەبانی پرسی ، من تەنها ناو تەمەنت دەزانم ،خۆت چ دەگێڕیتەو من لەگێڕانەوەی باسکەی تۆوە ،یارمەتیت دەدەم .
من چۆن ئەم سەبەی دەرونم و زنجیرە گرفتەکەم بگێڕمەوە .کام ئەڵقەی پیشکەش بکەم .ئەم پیاوە  هەست  ناسکە بەرگەی ئەم ئیش و ئازاری من دەگری  .
بیرکردنەوەمی خوێندەوە گوتی من حەوت ساڵە ئەم کارە دەکەم لە ماوەی ئەم حەوت ساڵەدا سەدان کەسم دیوە هەندێک کەس هەیە بە ئاسانی دەرونی خۆیان دەکەنەوە ،بە ئاسانی توڕە دەبن ،بە ئاسانی پێدەکەنن ،خوێندنەوەکان ئەوەیان ئیسپاتکردوە ئەوکەسانە ،گرفتیان نیە ،هەمیشە لەش ساخن ،خۆش دەنون ،خۆش دەکەن خۆش دەژین کەسە سادەکان گرفتی فەلسەفەکان و ئاڵۆزی روناکبیریان نیە ،زۆرتر دەکەونە ناوگرفتەوە نەک گرفت بیتە ناخیانەوە .

ئەمە یەکەم دیداری من و تۆیە ،دیداری یەکەم زیاتر بۆ یەکتر ناسینە ،بیرم چو بپرسم ئەمە یەکەم جارتە سەردانی دەروناس دەکەیت ،بۆ بینی تۆ سەردانی دەروناس چەندین مانگە بیری لیدەکەمەوە ،چونکە بەلای منەوە سەردانی دەروناس شیتیە ،شیتیش جیگای سەرزنشتو ڕابواردنە لای زۆربەی خەڵک .
ئەوانەی خەڵکی ئازار دەدەن خۆیان زیاتر ئازار دچیژن ،ئەوانە ،مەبەستم مرۆڤە ،ئەگەر مرۆڤیک هەست بە مرۆڤایەتی خۆی بکات ناتوانی مرۆڤیتر ئازار بدات ،بێدەنگ بوم ،یان لە باسەکەی دکتۆر حاڵی نەبوم ،دکتۆر قسەکانی دوبارەکردەوە لەشیوەیەکی تردا .
باسکەی دکتۆرم بۆ نەدەچوە سەریەک ،یان بۆم کۆ نەدکرایەوە ،چونکە من لەژیانمدا نەم دیوە کەریک مرۆڤیک ئازر بدات ،بەڵام هەزارن مرۆڤم دیوە کە کەریان ئازار داوە ، سەدان باوکم دیوە منداڵەکانیان هەڵواسیوە،دایکم دیوە منداڵەکانی ئەشکەنجە داوە، عوسمان خاڵی سەرهەنگ بو ،دایکی سەرهەنگ  گوتی:: عوسمان سەرهەنگ بزیوە گویم لیناگری ،عوسمان، بە شیویەکی ئینسانی سەرهەنگی بەستەوە ،دوای ئەشکەنجە دانیکی زۆر  ڕۆژی دواتر مرد .
گیانلەبەرە دڕندەکان لەبرسان و لە ترساندا شاڵاو دەبنە سەر مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر
گاز دەگرن ،بەڵام مرۆڤ دەتوانی خۆی ڕزگارکا ،ژمارەی ئەو کەسانەی کە ،مارو دوپشک و گینلەبەری دڕندە کوشتویانە ،ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تیناپەڕیت ،مرۆڤ دڕندەترین گیانلەبەرە ،رۆژانە هیڕش دەبات و دەکوژی و دەبڕی .
ئەی بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە وەک پەری ،نەرم و نیان ،باوەشی گەرمی خۆشەویستی بە منداڵ و مرۆڤەکانی دەوروبەریان دادەکەن ،مرۆڤ هەیە لەسەر ئەم زەویەدا ،بە پی پەتی هاتوچۆدەکات و دەڵیت نەک میرولەیەک بکەوێتە ژیرپێمەوە بمریت ،هەزاران مرۆڤ ،بەهیچ شێوەیەک گۆشت ناخۆن ،ئەو جلانە لەبەر ناکەن کە لەپیستی گیانلەبەران دروستدەکری .پێذەچیت باسەکەمان بڕژیتە دەریاوە دورکەوینەوە لەوەی کە دەمانەویت لە بارەیەوە قسە بکەین .
دیداری یەکەم نەمانزانی چۆن کۆتایی هات ،یەکەم دیدار تام و چیژی تایبەتی هەیە ،ببورن مەبەستم دیداری یەکەمی پۆلیس و ژەندەرمە نیە ،دیداری لەگەڵ یەکەم خۆشەویست لەگەڵ یەکەم هاوڕی ،لەگەڵ یەکەم سیکۆلۆگ .
بەگەرم وگوڕی لە مەڵبەندی تیماری دەرونی هاتمە دەروە ،هاتنە دەروەکەم زۆرتر لە دەرپەڕین دەچو .سەیری هیج لایەکم نەکرد ،وەک وشترمرخ کە سەری دەخاتە ژیر خۆڵەوە نایەوی کەس بیبینی .لە ستۆکهۆڵم دا شوێنیک هەیە ،شوێنی دەسپەڕ لێدانە ئەو شوێنە پێک هاتوە لە ژوری بچوک ، لە شاشەیەکەوە فیلمی ڕوت پیشاندەدری ،هەرکەسی کە دەسپەڕەکەی تەواو دەکات لە دەرگا سەرکیەوە دێتە دەری ،بەبی ئەوەی بنواڕیتە ئەم لاو ئەولای خۆی .
ماریا کە ماڵکەی نزیکە لەم شوێنەوە بۆی گێڕامەوە  ،گوتی بەلامەوە سەیرە بۆچی وا دێنەدەروە ،خۆ دەسپەڕ شورەی نیە .
ماریا کە یەکم جار سینگی بەرز بوەوە یان مەمکی بۆ پەیدا بو ،لە هەر گۆشەیەکەوە بتڕوانیا مەمکەکانی ماریات دەبینی ،سینگی زیاتر لە پیویست بەرزدەکردەوە ،لەڕیگای بەرزکردنەوە مەمەکانی ،چیرۆکی ئازدی و گەورەبونو ،  خۆشحاڵی خۆی دەگێڕایەوە .
دوانیوەڕۆیەکی درنگی ڕۆژیکی خۆشی پایزبو ،گڵا وریوەکان لرفەیان دەهات لەهەمو شوینیکدا گڵا دبینرا ،هەردو دەستم خستبوە نیو پاڵتۆکەمەوە خۆم چکۆلەکردبوەوە بەرو ماڵ دەگەڕامەوە ،پرسیارو ئەندیشەکان وەک گڵای دار کان خەریکی کەوتنە خوارەوە بون .
بە جادەی گۆتودا ،  کە چەند ساڵیکە بوە بە جادەی پیادە ،هاژو هوژی ئوتۆمبیلی تیدا نیە ،کیژو کوڕەکان ،پیرەکان ئەوانەی جوتن بەلیک ئاڵاوی و ه ،دینو دەچن ،مەیخانەکان بە مومی داگیرساوە ،دڵی هەمو مرۆڤێک دە‌هێننەکوڵ .
دەستەکانم هەر لە گیرفانما دەرنەهێنا ،بە شانم پاڵێکم نا بەدەرگای میخانەکەدا و چومە ژورە ،گەرمی و هێمنیکی ئارم بەخش بە پیرمەوە هات ،لەسەر کورسیک دانێشتم لە نزیک پەنجەرەکەوە ،کیژیکی باڵا بەرزی چاوشینی قژ زەرد کە زۆربەی زۆری سویدیەکان بەتایبەتی لە تەمەنی گەنجیدا جوانن ،پرسی خواردن دەخۆی گوتم نا پیاڵەیەک شەرابم بۆ بینە ،پرسی سور یان سپی ،سورم دەوی .شەرابەکەی هێنا لە تەنیشت مۆمەکەوە ،تابلۆیەکی هیندە جوانی پیشانم دەدا ،گەروم وشک بو زۆر توینی بوم بۆ شەراب ،هەرچەند کۆشام نەمتوانی ئەو تابلۆ جوانە بشکێنم ،ئیشارەتم بۆ کیژەکە کرد کە بیتە لام ،کارم پێەتی ،بە میهرەبانی و دەم بەخەندە وەک زۆربەی فرۆشیارەکانی سوید هاتە پێشەوە ،پیاڵەیەک شەرابی ترم بۆ بێنە ،گڵاسیکی تری هینا پیم گوت کچە میهرەبانەکە ئەم شەو تامەزرۆی شەرابم ،چاوت لەم میزەی من مەتروکێنە ،ئەم شەو شەوی تینیوتیمە ،خەندەیەکی کرد و لە دڵی خۆیدا گوتی ئەمەش هەستی سەرخۆشیکە .
هەرچەندەکەم نەرمی ئەو ئیوارەیەم بۆ نانوسری وەک ئەوەی کە خۆم دیومە ،جاوم بڕیبوە سەر پیادەکانی شەقامەکە .
لە چاوتروکانیکدا ون بوم خەیاڵم ڕفی بۆ ئەو ئیوارەیەی کە ،هیزیکی زۆر دەوری گەڕەکمانیان دابو ،کەس نەیدەزانی ئەم هێزە بۆ هاتون دیانەویت کی ڕاو بکەن ، دوای ڕۆێشتنیان  دەرکەوت باوکی کامەرانیان بردوە ،ئاواتە خوازبوم ببومایە بە ڕامبۆ بچومایە باوکی کامەرانم لە چنگیان دەربهینایە ،ئەمە هەر ئارەزو نەبو ڕقێکی بیکۆتای لە ناخما دروستکرد بەرامبەر ئە کەسانەی کە باوک و دایک و منداڵ و خۆشەویستی دەکوژن ،
هاتمەوە لای شەرابەکەم و ئەم ڕوداوە بەر لە بیست و حەوت ساڵ لەمەوبەر بو .لەدوا سەفەرمدا لەگەڵ کامەراندا باسی باوکیمان پێکەوەکرد ،گوتم کامەران دەزانی باوکت کە گیرا لە تەمەنی ئیستای تۆدابو .
ڕۆشنایی مۆ مەکە لەگەڵ بادە شەرابەکەدا وەک دو ئاشقی تازە پیکگەیشتو ،باوەشیان بەیەکدا کردبو ،مۆمەکە باسی  پایزی بۆ بادەشەرابکە دەکرد ،بادەشەرابەکەش وەک سیکۆلۆگیک چۆن گویی بۆ نەخۆشەکەی ڕادەگری  ،پیاڵە و شەرابە تاریکەکە واقیان لە جوانی مۆمەکەو سەمای ئاگرو بڵیسەی مۆمەکە وڕمابو  .
سەرەنجییکی مەیخانەکەم دا ،جوتەکان هەمویان لە پیاڵەشەراب و مۆمەکەی من دەچون ،تەنیاکانیش ،سەرقاڵی خویندنەوەی خۆیان بون .
نیگام هاتەوە بۆ سەر میزەکەی خۆم ،کورسیەکانی کەنار میزەکەم  ،لەسەر کورسی یەکەم کە لەلای دەستی چەپمدایە ،ئاسکەی لەسەر دانیشتوە ،ئاسکە ئەو کیژەیە لە نیگای لەیادەوەرریمدا بۆ هەتا هەتایە بە زیندویەتی دەمینیتەوە ،ئاسکە یەکم هاوڕی منداڵیم بو ،دوانیوەڕوان کەمنداڵانی گەڕەک یاریان دەستپیدەکرد ،ئاسکە و من ئەو مەڕو بەرخانەمان دەبردە دەشت ،کە نەفرۆشراون لەبازاڕدا ،ئەگەر ئاسکە ئاودەنگم نەبوایە ،کاتم لینەدەڕۆش ،ئاسکە چەندساڵیک لەمن گەورەتر بو ،هەمیشە لیو بەخەندە ،شیرین ،دەنگیشی بۆ گورانی گەلیک زوڵال بو ،ئەو گورانیەی کە هەرگیز بیرم ناچیتەوە  .
دەچیت بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
بمکە بەقەڵەم بمکە بە قەتا
ئەی گوڵ
ئەی گوڵ
کاتی مەڕوماڵەتەکەمان خەریکی لەوڕبون ،یاری قاچین و هەندیک جار  شلگینمان دەکرد ، زۆر جار دەیپرسی ،حەزدەکەی من شوت پیبکەم ،منیش لە وەڵامدا دەمگوت تۆ گاڵتەدەکەی ،ئەیوت دەزانی شەوان چی دەکەین ،منیش دەمگوت قاچین .
هەرکەسی ناوی ئاسکەی نەزانیایە ،بە ئاسکە بانگی دەکرد وەک ئاسکە جوان و ناسک و چالاک بو ،
چەندساڵیک دواتر ئاسکە لەلایەن ئامۆزاکانیەوە کوژرا ،هەتا ئیستاش هەر منداڵیک دەبینم شلگین٢ ،و قاچین٣ بکات ،یەکسەر هەمو منداڵی و ئەشق و جوانی و ئاسکە دەپەرژێتە بیرو هۆشم ،ئیستا وا لە تەنیشتمەوە دانیشتوە ،ئەم ئیوارەیە ،دەمەوێت لەگەڵ ئەو هاوڕی و کەسە نزیکانەی کە ،بیرەوری وەرچەرخانی بونە لەژیانمدا ،کورسی دوەم لەلای دەستی ڕاستمداا ،لاویک هیدی و هیمن ،زمان شیرین و زانا ،ئەم لاوە ناوی لە خۆی نابو بەختەوەر ،محوی و ناڵی ،مەولەوی و شیخ ڕەزا و لەنیینی پیناساندم ،هاوسیمان بو ،لە ئیشی کریکاریشدا هاوکارم بو ،
شیعرەکانی ئیسماعیل ڕاجی ،بە خەتیکی زۆر جوانی فارسی بۆمان دەنوسیەوە ،فیری خۆشنوسی کردین ،کە گەورە بوم هەرچەندکردم و کۆشام ،دیوانیکی ئیسماعیل ڕاجیم وەدەست نەکەوت ،بەڵام ئەو ناویکە ،بۆ هەتا هەتایە بیرم ناچێتەوە
ناونیشانێکی ئاوارە
وڵاتەکەم هەتا ئێستاکە
بیابانیکی چوڵو هۆڵە
بیری دڵە هەژارەکەم
خۆشەویستی خاک و خۆڵە
گیانە گەردەتەویت ،ناونیشانی بزانی و نامەی دڵداری بۆ بنیری
لەسەر نامەکەت بنوسە
وڵاتی ژان
شاری خەمبار
گەڕەکی ڕق
ژمارەدەرگا کا لەسەر چوار
بگات بەدەستی
مامەی هەژار
یان
خاڵەی ڕیبوار 
بەختەوەر ئێمەی لە کوڵانە پڕترس و تاریکەکان هەلگرتەوە ،بە خەندە شیرین پڕلە خۆشەویسیەکەی
هەروەک جارا ن  بەشیرینی هاتە گۆ
ئیمەش کە خۆازیاری مردن بوین ،باوەشمان بەیەکتردا دەکرد ،لە تاریکای سەحرادا ،دەنگی تەقە نەما نەڕەی شۆفڵیک پەیدابوو . دەڵێن خۆڵ بۆ تیماری برین یەکا و یەکە ،بەڵام ئەو خۆڵەی دامانی دەپۆشی
نەبۆنی خۆڵی لێدەهات ،نەتامی خۆڵی لیدەهات .لەبری ئەوەی برینەکەمان ساردکاتەوە ،برینەکەمان گەرمتر بو ،پیاڵە شەرابەکەی برد بۆ لێوی ،وەک لیو بردن بۆ لێوی
ئاسکە چاوەکانی بریسکەی دا ،دڵۆپی فرمیسک بەگەرمی کەوتە سەر گۆنای نەرمی .
لە ناکاوێکدا داگیرسانی چرای مەیخانەکە دایچەڵەکاندم ،ڕۆشن بووەوە وەک ڕۆژی ڕوناکی لێهات ،ئەم چرا هەڵبونە زەنگی کۆتایی ئەمشەوە ،بە ئەسپای لەسەر کورسیەکەم هەستام و بەرەو دەرەوە هەنگاومنا ،دەستم لە گیرفانی پاڵتو پایزیەکەمدا ئاخنی و پیڵاوەکانم گڵا هەڵوەریوەکانی پایزیان لەگەڵ خۆیان بەرو پێش دەبرد .
لەکوتایی جادەی گوتودا ،لە ویستگەی پاسەکەدا چەند کەسیک لە نیمچە تارکیدا چاوەڕی پاسەکەیان دەکرد ،کەمیک ڕاوەستام پاسەکە هات .
کە گەیشتمەوە بەر دەرگا ،سۆنیا سەگەکەی بۆ دارستانکە دەبرد ، سونیا ژنیکی تەنیایە لەگەڵ سەگەکەی دەژیت ،سۆنیا زۆر عاشقم بوە ،ژوری خەوەکەی من لە بان ژوری خەوەکەی سۆنیا ،هەمو جاریک ئەوە دوپات دەکاتەوە ،کە کاتی گویم لە پرخەکەت دەبیت هەست بەئارامی دەکەم ،بۆ هەرکەسیک دیگیڕمەوە .پیدەکەنن ،تۆ ئەگەر ژنیکی تەنیا بیت ،یان پیاویکی تەنیا دەنگیکی نزیک ئارمیت پیدەبەخشی ،خۆشەویستیش هەروایە .مرۆڤ کاتیک کە بڕوای بەکەسیک و بیروباوەڕیک هەیە ،هەست بە ئارامی دەکات ،هەستکردن بە ئارامیش خۆشەویستیە ،ئەو کەسانەی کە لەدەرونی خۆیاندا ئارمن ،بیبەش نەبونە لە خۆشەویستی ،درەنگتر توڕە دەبن یان هەر توڕەنابن ، ئەمە یەکیکە لە وانەکانی سیکۆلۆگەکەم
لەو کاتەوە کەسیکۆلۆگەکەمم بە جیهشتوە ،بیرکردنەوەکەم هەر هەموی بوە بەژیان و چۆن ژیان و بۆچی ژیانە
سەدان پرسیار ،هەزاران پرسیار لەخۆم ،ئەوەی نەمگوت دەبوایە بیڵیم ،ئەوەی نەدەبوی بیلیم بۆگوتم ،ئەوەی نەدەبو بیکەم کردومە ،ئەوەی کردومە نەدەبوایەبیکەم .
سەرم خستە سەر سەرینەکەم ،دەرگای دەروەی باڵخانەکە کرایەوە ،دیارە سونیا و سەگەکەی هاتونەتەوە
دەنگی دوم دەرگای شوقەکەی سۆنیا کرایەوە ، نازانم کەی پرخەکەم دەستی پێکرد ،
ڕۆژی دواتر سەگەکەی سۆنیا وەخبەری هیێنام ،چومە ئاشپەزخانەکە قاوەیکم دێمدا ،ئەم ئیوارەیە دوبارە چاوپێکەوتنم هەیە لەگەڵ سیکۆلۆگەکەمدا .
قاوە گەرم و تاڵەکەم خستە کوپێکەوە ،سەرم بەرزکردەوە سەرنجم لەگەڵ چرای بنمیچی ئاشپەزخانەکە گیر بو
 گەڕامەو بۆ چوار ساڵ لەمەوبەر ،کامیرایکم بەدەستەویە وینەیک ڕاو دەکەم ،میرد منداڵیک ،پەیژەیەکی بەرزکردوەتەوە بۆ ناو قەدی دارتەلیکی کارەبادا ،لەدوا پایەیەی پەیژەکەدا خۆی بەدارتەلی کارەباکەدا هەڵواسیوە ،دەستەکانی ئاڵاکەوەتە سەدان وایەری ڕەشەوە ،دەبیت چۆن بزانی ئەم وایەرانە ،بۆ کوی کارەبا دەگویزنەوە .
کەدابەزیە خوارە لێم پرسی ؟ تۆ چۆن ئەم هەمو وایەرە ئاڵۆسکاوانە لەیەک جودا دەکەیتەوە ،بە خەندەیەکی زۆر سادە زۆر شیرین ،گوتی : براکەم لە چاخانەیەک ئیش دەکات بە یەک دەست هەشت پیاڵە چا و هەشت ژیرپیاڵە هەڵدەگری ،چایەکەش گەرمە و کەدەیبات بۆ دانیشتوانی چاخانەکە ،ئەوانیش دەیڕژیننە ژیر پیاڵەکەوە بۆ ئەوەی بۆیان بخوریتەوە .
وایەری سەر دارتەلەکەی حەمم ،بەوایەرەکانی نیو میشکی خۆم چواندا ،سیکۆلۆگەکەم هەمویان لەیەک جودا دەکاتەوە ،هەمو خەت خەتۆکەکانی ژیانی من دەناسیتەوە .دیانبەستی بەیەکەوە یان ئەو ئاڵۆسکاویە پوختەو جوان قەد دەکات .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.