پیاسه‌یه‌ك به‌ناو پێكه‌نینی شێتێكدا
ئیستا كه ئه‌م چلورانهم تنۆك تنۆك ده‌رژێنه ناو كۆڵانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بێزارن له‌به‌ردی گه‌وره
1
كانیێك نایه‌وێ ده‌م بكاته‌وه
له‌هه‌تاو ده‌ترسێ
شه‌پۆلێك نایه‌وێ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌نارێك راكشێ
سارده
دوو نێرگز له‌باره‌ی بۆنه‌وه ده‌دوێن
ئه‌ژنۆیان له‌ترسی پاییز ده‌له‌رزێ
نه‌مامێك خۆی ئاخنیوه‌ته باخه‌ڵی خۆیه‌وه
له‌ترسی با
گیا له‌پیری تۆقیوه و ره‌شی كردۆته‌وه
بیستم رێبوارێك به‌یه‌كێكی دیی ده‌گوت:
وه‌ره با ریشه‌ی ئه‌و دره‌خته ههڵكهنین
تا چیدی باران نه‌بارێت
چۆله‌كه گریا
2
من نازانم, تۆ پێمبڵێ ئه‌ی ره‌زیانه
توخوا هاوین خۆشتره یان لیمۆ؟
هه‌ستێك خەریکە سه‌رم به‌فه‌تاره‌ت ده‌با
ده‌مباته به‌رزایی
و به‌زه‌ویدا ده‌مباته خوار
په‌ڕێك وێنه‌م ده‌كێشێ
هی مراویێكی عاشقه
گۆرانیێك دهمڵێتهوه
ناڵهمی تیا نادۆزمه‌وه
كهناریێكی حه‌سود ئه‌ڵێ چما ده‌نگیش ده‌بیندرێ؟
بولبولێكی زامدار واز له‌گۆرانی ناهێنێ
چ وه‌رزێكی زه‌رده
رووی هاوین
3
خه‌ونێك بۆی گێڕامه‌وه
به‌ر له‌مردن
له‌گه‌ڵ كۆترێك بۆتە هاوڕێ
كه‌چی فرسه‌تی پیاسهكیان نه‌بووه بۆ ناو رازه‌كانی فڕین
دره‌ختێك شیوهنیهتی بۆ خه‌زان
خاك سنگی كردۆته‌وه‌و
“با”ش قاقا پێده‌كه‌نێ
پاییز خه‌مێكی چه‌ند جوانه
وه‌رین سه‌مایه‌كی چه‌ند خه‌مگینه
4
داوه‌تم كه بۆ شه‌قامێك پڕ له‌به‌فر
با هه‌موو بزانن من كه‌وتوومه‌ته شوێنپێی تۆ
پێكێك شه‌رابم پێشكه‌ش كه
با دانه‌دانه تامه‌زرۆییم نه‌كه‌وێته ناو شووشه‌ی شكاوی به‌خته‌وه
تۆپهبهفرێكم تێگره
با ره‌شۆڵه نه‌ڵێت : روو ڕه‌ش خۆ كه‌س گه‌مه‌ت له‌گه‌ڵ ناكات
بمبه
بمبه ناو هه‌ناسه‌ته‌وه
بمده‌وه ناو له‌پی ده‌ستت
بمخه‌ره ناو گیرفانته‌وه
با بڵێم ئای چه‌ند وه‌رزێكی گه‌رمه زستان
زاگرۆس رێباز