كه‌لتوری سفره‌ی حازری
دوای روداوه‌كانی بادینان به‌رێز مه‌سرور به‌رزانی له‌په‌یامێكیدا رایگه‌یاندبوو هه‌ندێ كه‌س ولایه‌ن هاتونه‌ته سه‌ر سفره‌ی حازری ، دیاره به‌دیاریكراویش لێی مه‌به‌ستی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو كه پاش رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بادینان بۆ جارێكی دیكه باره‌گاكانی سوتێنراو كه‌وته به‌ر ره‌حمه‌تی كه‌لتوری سفره‌ی حازری!!، ئێمه ئه‌و مافه به‌به‌رێز مه‌سرور بارزانی ده‌ده‌ین وه‌ك هاوڵاتیه‌ك و سیاسیه‌ك و لێپرسراوێكی باڵای حزبێكی سیاسی چۆن بوچونه‌كانی ده‌ربڕێت، ئیدی چه‌ندێك هه‌ڵه‌یه یاخود هه‌ڵه‌نیه، ئه‌وه‌یان به‌پێی بۆچونه جیاوازه‌كان ده‌گۆڕدرێت، له‌راستیدا ئیشی ئێمه وه‌ك كه‌سێكی بێ لایه‌ن ئه‌وه‌نیه دژی قسه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه بوه‌ستینه‌وه یاخود پشتگیری بكه‌ین، وه‌كچۆن ئیشی ئێمه‌ش نیه دژی یه‌كگرتوو یاخود پشتی یه‌كگرتوش بگرین.
ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ره‌خنه له‌چه‌مكی سفره‌ی حازری بگرین ، به‌كارهێنانه‌كانی ئه‌م قسه‌یه له‌كات و شوێنی نادروستدا به‌ر ره‌خنه بكه‌ین،خوێندنه‌وه‌یه‌كی بچوك بۆ مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی بكه‌ین، به‌راستی ئه‌م چه‌مكه چه‌نده ئه‌وه‌ی چه‌مكێكه ساڵانێكه وه‌ك قه‌وانێكی سواو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه لێده‌درێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی گاڵته‌جاڕانه‌یه.
سفره‌ی حازری كه هاتۆته ناو سیاسه‌تی كوردییه‌وه هه‌میشه بۆ سه‌ركوتكردن و ده‌مكوتكردنی ئه‌و حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه به‌كارهاتووه كه دوای راپه‌ڕین یاخود چه‌ند ساڵێكی كه‌م به‌رله‌ڕاپه‌ڕین كاری سیاسیان ئه‌نجامداوه.
به‌مانایه‌ك له‌ماناكان حزبه باڵاده‌سته‌كان زیاتر مه‌به‌ستیان له‌به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتاكان سیاسه‌تی نه‌كردووه‌و خاوه‌نی خه‌باتی چه‌كداری نه‌بووه ئه‌وا ئێستا هاتوه‌ته سه‌ر سفره‌ی حازری و بۆی نیه خاوه‌نی هیچ ده‌سه‌ڵات یان هیچ رۆڵێكی سیاسی یاخود ئابوری یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی بگێڕێت.
به‌كورتییه‌كی ئه‌و حزبانه‌ی خه‌باتی شاخیان كردووه بڕیاریان داوه مێژووی سیاسی كورد له‌و شوێنه‌دا ده‌ستپێبكات كه ئه‌وان خه‌باتیان تیادا كردووه و له‌و شوێنه‌شدا ئیدی بوه‌ستێت بۆ هه‌تا هه‌تایه كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست.
گاڵته‌جاڕییه‌كه لێره‌دایه وه‌نه‌بێت ئه‌و حزبانه‌شی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوو دامه‌زرابن له‌كاتی ململانێ سیاسی و چه‌كدارییه‌كاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتری په‌نایان نه‌بردبێته به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه،به‌ڵكو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی حزبه‌كانی ئێمه له‌و ساتانه‌دا هه‌میشه لێوان لێ‌ون له‌م چه‌مكه وچه‌ندین چه‌مكی ناشیرینی دیكه.
له‌كه‌لتوری سفره‌ی حازریدا ئه‌وه‌ی پێشوتر به‌شداری داخستنی سفره‌كه‌ی نه‌كردبێت بۆی نیه لێی بخوات، یاخود ئه‌گه‌ر بانگهێشتیش بكرێت ته‌نها وه‌ك میوانێك ره‌زا قورس بانگده‌كرێت و ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌كی هه‌بێت له خواردنه‌كانی سه‌ر سفره‌كه ئه‌وا به‌توندی ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی به‌روودا ده‌درێته‌وه كه هاتۆته سه‌ر سفره‌ی حازری.
میوانی سه‌ر سفره‌ی حازری وه‌كچۆن به‌شداری نه‌كردووه لهراخستنی سفرهكهو خواردنه‌كانی سه‌ر سفرهكهدا ئه‌وا مافه‌شی نیه كه ره‌خنه له‌تامی خواردنه‌كان و ریًَكخستنی خواردنی سه‌ر سفرهكهدا بگرێت.
خاوه‌ن سفرهكانیش له‌ناو خۆیاندا هه‌میشه كۆكنین، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌وه‌یان كردووه كێ زۆرترین خواردنی سه‌ر سفره‌كه بۆ خۆی ببات و له‌لای سه‌ره‌وه دابنشێت ، هێنده‌ی ئه‌وه كۆك نه‌بون كه به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دابنیشن و به‌یه‌كسانی خواردنه‌كه دابه‌شبكه‌ن.
ئێمه ئه‌گه‌ر قسه‌كانی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی وه‌ربگرین و به‌و مه‌نتیقه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆخی كوردستان بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینن نه یه‌كگرتوو كه له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه هه‌ن و نه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه چه‌ند ساڵێكی كه‌مه دامه‌زراون ئه‌وا هاتونه‌ته سه‌ر سفره‌ی حازری و هه‌میشه ئه‌وه‌یان به‌روودا ده‌درێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ش هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسیانه‌ش كه به‌تازه‌یی (دوای حه‌فتاكان!) ده‌ركه‌وتون میوانی سه‌ر سفره حازرییهكهن.نه‌وه‌ی نوێش كه له‌دوای شۆڕشی گه‌لانی عه‌ره‌بی، لێره‌ش هاتونه‌ته سه‌ر جاده و هه‌ستێكی سیاسی جیاوازییان هه‌یه ئه‌وانه‌ن كه هێشتا نه‌ك هه‌ر نه‌هاتونه‌ته سه‌ر سفره حازرییهكه به‌ڵكو هێشتا میوانداریش نه‌كراون.
یه‌كێتی وپارتیش كه خۆیان به‌خاوه‌نی سفره‌كه ده‌زانن ساڵانێكی درێژ شه‌ڕی ئه‌وه‌یان كردووه زۆرترین خواردنی سه‌ر سفره‌كه بخۆن و گوێ بهقهڵهویش نه‌ده‌ن كه چه‌نده قه‌ڵه‌و ده‌بن!!هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌هه‌زاران قوربانیان داوه تاوه‌كو گه‌شتونه‌ته سه‌ر رێكه‌وتنێك كه به‌یه‌كسانی خواردنی سه‌ر سفره‌كه دابه‌شبكه‌ن!!.
ئه‌و مه‌نتیقه سیاسیه‌ی كه هه‌میشه خۆی به‌خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن سفره ده‌زانێت و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌میوان مه‌نتیقێكی ناواقیعی و پاوانخوازانه‌یه، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كورد هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بیریان له‌وه‌كردۆته‌وه بیریان لهشهریكایهتی و هاوبه‌شی (میوانان) نه‌كردۆته‌وه. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هه‌ر به‌ته‌نها دوو حزبی خاوه‌ن خه‌بات ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك یاخود حزبێكی گه‌نجیان به‌شداری ده‌سه‌ڵات پێ نه‌كردووه و هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ی كه ئێستا رووده‌ده‌ن هۆكاری په‌راوێز خستنی سیاسی و گه‌نده‌ڵییه‌وه.
به‌راستی ئه‌گه‌ر ساڵانێكی زۆر چه‌مكی سفره‌ی حازری بۆ ده‌مكوتكردن و سه‌ركوتكردنی نه‌یارانی سیاسی و سۆز ڕاكێشانی دۆست ولایه‌نگرانی پارتێك یاخود حزبێك به‌كارهاتبێت ئێستا ئیدی ته‌واو ئه‌م چه‌مكه بۆ ئێستا ناخوات.
نه‌وه‌ی نوێ و حزبی نوێ هاتونه‌ته مه‌یدان و دونیای نوێ دروستبوه، پێویسته شهریكایهتی ئه‌وانیش بكرێت و سفره كۆنه‌كه بپێچرێته‌وه چونكه له‌لایه‌ك ئیدی كۆن بوه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خواردنی سه‌ر سفره‌كه یاخود هه‌موو ههڵوشراو یا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه خراپبوه و به‌شی هه‌موان ناكات، به‌ڵكو پێویسته سفره‌یه‌كی درێژترو پانترو تازه‌تر رابخرێت كه جێگای هه‌موو تیادا ببێته‌وه، ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌م سفره كۆنه‌ی كۆن كه‌ی ده‌پێچرێته‌وه؟؟!!
هێمن مه‌حمود حه‌مه
hemndarbandii@yahoo.com