گاڵته‌وگه‌پ و دانسقه‌ی كورده‌وارییی چاپ و بڵاوكرده‌وه
ئه‌م كتێبه له نووسین و ئاماده‌كردنی مامۆستا “جه‌مال بابان”ـه و یه‌كێكی تری ئه‌و كتێبانه‌یه كه ئنستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه له دوو به‌ش پێك هاتووه، له به‌شی یه‌كه‌مدا “له كه‌شكۆڵی قسهخۆشاندا” كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهات و گێڕانه‌وه هاتووه كه هه‌ندێكی زۆریان خودی نووسه‌ر لێیان نزیك بووه و هه‌ندێكی تریشیان كۆی كردوونه‌ته‌وه. ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا هاتوون، په‌یوه‌ستن به باری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ناوچه‌كانی كوردستان به‌گشتیی و شاری سلێمانی “وه‌ك خاڵه ڕه‌جه‌ب و ئه‌حه‌ی كڕنوو” به‌تایبه‌تی. یه‌كێك له‌و په‌یامه‌ی كه ئه‌م كتێبه ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مه‌یه كه زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه ناودار و تایبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، قسه‌خۆش بوون و حه‌زیان به گاڵته‌وگه‌پ كردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه مامۆستا جه‌مال بابان له به‌شی دووه‌مدا “له گوڵزاری شیعری كوردیدا” ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه كه له‌ناو شاعیره ناوداره‌كانی كوردیشدا، ئه‌م به‌زم و خۆشییه هه‌بووه و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه‌ی هه‌ندێ له شاعیرانی كوردی، له‌م كهشكۆڵهدا كۆكردووته‌وه.