چه‌ند تێبینیێك له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی خاله سه‌ید كاكه له كه‌نالی ( NRT )
كه‌ناڵی (NRT ) له به‌رنامه‌ی ( روداو مێژو ) دیدارێكی سێ به‌شی له‌گه‌ل (خاله سه‌ید كاكه ) سازكرد ، له سه‌ر كۆمه‌ڵێك روداوی مێژوویی نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و به تایبه‌تی مێژوی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان و حزبی سۆسیالستی كوردستان كه خاله سه‌ید كاكه یه‌كێك بوو له فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی نێو ئه‌م حزبه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی و سه‌رنجه خاڵه سه‌ید وه‌ك پێویست زانیاری وردی له باره‌ی روداوه مێژوویه‌كانی نێو ئه‌م حزبه نه‌بوو ، ئه‌وه‌ی باسیشی كرد به‌شێكی زۆری له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆی بوو ، بۆیه وه‌ك كه‌سێك كه رۆژگارێك له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه تێكۆشه‌ره بووم و شاره‌زایم له به‌شێكی مێژووی ئه‌م حزبه هه‌یه به پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته بنووسم تا به‌شێك له هه‌ڵه‌كان راست بكه‌مه‌وه .
خاله سه‌ید كاكه له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا كاغه‌زه‌كانی تێكه‌ل كردن ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه بوون .
1. زانیاری پێویستی نه‌بوو له‌سه‌ر رووداوه‌كان ، ئه‌وه‌ی هه‌شی بوو وه‌ڵامی پڕ به‌پێستی پرسیاره‌كان نه‌بوون .
2. راستی هه‌ندێ له رووداوه‌كانی ئاوه‌ژوو ده‌كرد .
3. له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی و حزبی ده‌چووه نێو رووداوه‌كان و باسی لێوه ده‌كرد .
4. هه‌ندێ له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له گه‌ل یه‌ك نهدههاتنهوهو پێكتر ناكۆك بوون.
بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان رێكخراوێك بوو بیرۆكه‌ی دروستكردنی له لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی به ئه‌زموون و خاوه‌ن خه‌باتێكی دوور‌و درێژی نێو بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد بوو له باشوری كوردستان ، دیاره دروستبوونی ئه‌م رێكخراوه له ئاكامی هه‌ره‌س هێنانی شۆررشی ئه‌یلول ( 1961-1975 ) بوو ، ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بده‌ین كه زۆرێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست سه‌ركرده‌و كادیری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی به‌رزی شۆرشی ئه‌یلول و پارتی دیموركاتی كوردستان بوون ،له كاتی هه‌رسی شۆرشی ئه‌یلول به‌شێكیان له گه‌ل ئه‌وه بوون كه درێژه به شۆرش بدرێت به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرا چوونكه رابه‌رایه‌تی شۆڕش له گه‌ل ئه‌وه نه‌بوو ، بۆیه ئه‌م ده‌سته هه‌میشه له بیری ئه‌وه دابوون كه ده‌ست به شۆڕش بكه‌نه‌وه و چه‌ند دانیشتنێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌غدا بۆ گۆرینه‌وه‌ی بیر‌و را ئه‌نجام دران ، ئه‌نجام له (8/8/1976) بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی دامه‌زراو هاوكات چه‌ند پۆڵه پێشمه‌رگه‌یه‌كی له ناوچه‌كانی سلێمانی و ده‌شتی هه‌ولێرو خۆشناوه‌تی و بیتوێن پشده‌ر ناردنه شاخ بۆ به‌شداریكردنیان له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش .
بزوتنه‌وه ره‌وتیكی نوێ بوو له نێو بزاڤی ریزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و دوور و جیاواز بوو له هه‌ردوو ره‌وتی ( جه‌لالی و مه‌لایی ) كه ساڵانێكی درێژ ئه‌و دوو ره‌وته له ناكۆكی و ململانێ دابوون تا ئێستاش شوێنه‌واری ئه‌م ناكۆكیه بوونی ماوه ، دامه‌زرێنه‌رو سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه ده‌ركیان به‌وه كردبوو كه ئه‌م دوو ره‌وته دره‌نگ یا زوو دیسان جارێكی تر ده‌كه‌ونه ململانێی نا درووست و پێكدادانی چه‌كداری له نێوانیان رووده‌دات كه واش ده‌رچوو ، بۆیه دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی سۆیالیستی كوردستان پێداویستیێكی مێژوویی وخودی و بابه‌تی بوو بۆ بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه دامه‌زراو رۆل و بهشداربوونێكی كاریگهرو به‌رفره‌وانی گێرا .
1. رێكخراوێك بوو له رووی فیكری و ئایدۆلۆژی گونجاو بوو له‌گه‌ل ئه‌و سه‌رده‌مه ، ناوهرۆكێی پێشكهوتووخوازانهی هه‌بوو له سه‌ر بنه‌مای سۆسیالیستی زانستی و هه‌ردوو خه‌باتی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی پێكه‌وه گرێدابوو و كه خۆی له رێكخراوێكی ( دیموكراتی شۆڕشگیر ) ده‌نواند ، ئه‌م رێبازهو بۆچوونه‌و بنه‌ما فكرییه هه‌ندێ له گه‌ڵانی وه‌ك گه‌لی كورد له ئاسیا‌و ئه‌فریقا وئهمهریكای لاتین كه له قۆناغی رزگاری نیشتمانی دابوون كردیانه رێبازی خه‌بات و تێكۆشانیان و سه‌ركه‌وتنیشیان به ده‌ست هێنا نموونه‌ی وه‌ك ( مه‌نگۆلیا، كوبا ،ڤێتنام، یه‌مه‌نی دیموكراتی، مۆزنبیق، لاوس، نیكاراگوا )
2. ناوه‌رۆكێكی پێشكهوتووخوازنهی هه‌بوو كه دوور بوو له هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كی عهشایرگهری و وابه‌سته به تاكه كه‌سێك كه سه‌رجه‌م جومگه و پایه‌كانی له ژێر كۆنترۆلی ئه‌و دابن ،ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره و نموونه‌ی له‌م جۆره‌مان روویداوه له مێژووی سیاسی گه‌له‌كه‌مان .
3. بزوتنه‌وه وه‌ك هێزی سێیه‌م جیا له ( جه‌لالی و مه‌لایی ) هاته مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان .
هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان خه‌ڵكێكی تێكۆشه‌ر له شار‌و دێهاته‌كان له ده‌وری كۆبوونه‌وه ته‌نانه‌ت كه‌سانێكی زۆری له‌و كوردانه‌ی كه دوور خرابوونه‌وه بۆ باشور‌و ناوه‌راستی عێراق هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیان پێوه كرد ، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان پۆڵی پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه به دێهاته‌كان ده‌سورانه‌وه و خه‌لكیان هوشیار ده‌كرده‌وه‌و چاڵاكی سه‌ربازیان ئه‌نجام ده‌دا ، پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی خۆشه‌ویست بوون له نێو جه‌ماوه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ش سه‌رچاوه‌ی له‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێكردوون هه‌لگرتبوو .
بزوتنه‌وه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لان و پێكه‌وه ژیانی سیاسی و به هێزكردنی بزاڤی رزگاریخوازی كورد رۆڵێكی باڵای بینی له درووستكردنی نیمچه به‌ره‌ی ( یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان) له ته‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و هێلی گشتی ، تاكه هێزی سیاسی و سه‌ربازی و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر بوو به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی كاره‌ساتی هه‌كاری ( 1978 ) كه تیایدا نزیكه‌ی ( 800 ) پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تیایدا فه‌وتان و شه‌هید بوون و به دیل گیران و سه‌رگه‌ردان بوون كه زۆربه‌یان بزوتنه‌وه بوون ، له ناویشیاندا هه‌رسێ شه‌هیدی خۆشه‌ویست ( عه‌لی عه‌سكری و دكتۆر خالید سه‌عید و شێخ حوسێن بابه شێخ له 17/6/1978) و پاشان شه‌هید كردنی سه‌یدا سالح یوسفی له ( 25/6/1981) و گرتن و شه‌هیدكردنی عه‌لی هه‌ژارو كاردۆ گه‌ڵالی ( حه‌سب و سواره ) له (9/4/1979) و شه‌هید بوونی سه‌عدی گچكه له داستانی ده‌شتێو له ( 8/3/1978 ) و شه‌هید بونی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی لێهاتوو سه‌ید سه‌لیم و شینه‌ی بۆڵی له داستانی سماقوڵی له ( 24/12/ 1979 ) شه‌هید بوونی تاهیری عه‌لی والی له به‌فری قه‌ندیل له سه‌رده‌می حزبی سۆیالیست كه‌ئه‌م پۆڵه شه‌هیده لووتكه‌ی بزوتنه‌وه بوون ، به له ده‌ست دانی ئه‌م هێزه‌و ئه‌م پۆله سه‌ركرده‌یه بزوتنه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وت كه نه‌توانرا ئه‌م بۆشایه پڕبكرێته‌وه ئاشكرابوونی سهیداسالح یوسفی و عه‌لی هه‌ژارو كاردۆ گه‌ڵالی تا ئیستاش وه‌ك نهێنیێك ماوته‌وه و نازانرێ چۆن حكومه‌تی به‌عس ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه‌ی لا ئاشكرا بوو ) هه‌روا زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی كاره‌ساتی هه‌كاری هه‌یه كه به شاراوه‌یی ماوته‌وه ، ئه‌وانه‌ی له بیره‌وه‌رییه‌كانیاندا یا خود له دیداره میدیاییه‌كاندا باسیان له‌م كاره‌ساته كردووه وه‌ك خۆیان رووداوه‌كانیان باس نه‌كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی و كه‌سایه‌تی وخاتر گرتنی ئه‌مه‌و ئه‌و باسیان لێوه كردووه به خودی خاڵه سه‌ید كاكهوه .
بزوتنه‌وه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆی ئیداری و پێشمه‌رگایه‌تی و نه‌بوونی یه‌كسانی له نه‌ورۆزی ساڵی ( 1979) له نێو نیمچه به‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاته دهرێو له گه‌ل ( پارتی دیموكراتی كوردستان / كۆمیته‌ی ئاماده‌كردن ) كه دكتۆر مه‌حمود عوسمان رابه‌رایه‌تی ده‌كرد له (8/8/ 1979 ) یه‌كیان گرتوو ( حزبی سۆسیالستی یه‌كگرتووی كوردستان ) یان پێك هێنا ، رێكخراوه‌كه‌ی دكتۆر مه‌حمود رێكخراوێكی لاواز بوو له رووی رێكخستن و پێشمه‌رگایه‌تی وجه‌ماوه‌ری ، تا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی سۆسیالست ( 12_15/5/1981 ) دكتۆر مه‌حمود وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ناسرا ، ئه‌و به‌شداری كۆنگره‌ی نه‌كرد چونكه ده‌یزانی نا بێت به سكرتێری ئه‌م حزبه .
بزوتنه‌وه له دوای كاره‌ساتی هه‌كاری تا سه‌رده‌می حزبی سۆسیالست و چ له سه‌رده‌می شاخ و چ له سه‌رده‌می دوای راپه‌رێن (1991) و یه‌كگرتنی له گه‌ل پاسۆك و پارتی گه‌ل كێشه‌ی نێوخۆی هه‌بوو و یه‌خه‌ی به‌ر نه‌دا تا تواندییه‌وه هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ .
1. سه‌ركرده‌كانی كۆك و ته‌با نه‌بوون له گه‌ل یه‌كتر و هاوڵوێست نه‌بوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كان.
2. له دوای شه‌هید بوونی سه‌یدا سالح و عه‌لی عه‌سكری و دكتۆر خالید و شه‌هیده‌كانی تر كه‌سانێك گه‌یشتنه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه نه‌یانتوانی له ئاست ئیداره‌دانی ئه‌و حزبه بن .
3. یه‌كێتی فكری له نێو سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه هه‌بوونی نه‌بوو ، حزبێك كه فكر‌و ئایدۆلۆژیایهكهی پێشكه‌وتووخوازی و چه‌پ و باوه‌ڕی به ماركسیسزم بوو كه‌سانێك له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی دا هه‌بوون نه ئه‌وه‌نده قوڵ بوون له‌م بواره‌داو هه‌شبوو نه‌خوێنده‌وار بوو باوه‌ڕی به‌م فكرهییه نه‌بوو .
بۆیه ئه‌م حزبه به‌ره به‌ره ساڵ به ساڵ توشی كێشه‌و قه‌یران بوو ، سكرتێر نه‌یتوانی سیاسیانه و بێلایانانه ئیداره‌ی ئه‌و كێشانه بدات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خۆی بووه به‌شێك له‌م كێشه‌و قه‌یرانانه ، هه‌روا ئه‌م حزبه له كێشه سیاسیه‌كان و هاوكێشه‌كانی كوردستان نه‌یتوانی زانستانه مامڵه‌یان له ته‌كدا بكات نموونه‌ی ئه‌ندام بوونی هه‌ردووك به‌ری ( جوقد (( الجبهه الوگنیه والقومیه الدیمقراگه )) 12/11/1982) و ( جود ((الجبهه الوگنیه الدیمقراگه )) 28/11/1982 ) به تایبه‌تی جود كه ئه‌م حزبه‌ی به‌ره‌و كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن برد و ته‌نیا پارتی تیایدا سوود مه‌ند بوو ، هه‌روا ئه‌و كێشه ناوخۆییه‌ی ساڵی ( 1985 ) كه سه‌ركردایه‌تی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه تا ئه‌نجامه‌كه‌ی به جیابوونه‌وه گه‌یشت .
خاله سه‌ید كاكه فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری نێو هه‌ردووك شۆرشی ئه‌یلول و نوێی گه‌له‌كه‌مانه و كه‌سێكی ماندو و تێكۆشه‌ره ،تا راده‌یه‌ك توانا‌و شاره‌زایی سه‌ربازی هه‌یه به تایبه‌تی له شه‌ڕی پارتی زانی ، به‌ڵام نابووا به‌شدار بێت له ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نووس سازه‌كان و دیاریكردنی چاره‌نووسی حزبێك ، یاخود به‌شداربێت له مه‌سه‌له سیاسیه‌كان ، ده‌كرا ئه‌و ته‌نیا به‌رپرسیاره‌تی سه‌ربازی پێ بسپێردرێ و نه‌ك ببێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بڕیار به‌ده‌ست و شوێنی ههستیارو گرنگ بگرێت كه له ئاست توانای ئه‌ودا نه‌بووبێت ، چوونكه ئه‌و كه‌سێكی وابه‌سته بوو به دین و مه‌سه‌له عه‌شایه‌ره‌كان ، كه خۆشی نكۆلی له‌م راستییه نه‌كرد ، ئه‌و نه‌یشارده‌وه زۆر دژی عیلمانیه‌ت و ماركسیه‌ت و شوعی بووه له كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبێك بووه كه عیلمانی بووه ، بۆیه ئه‌م حزبه عریقه وای به‌سه‌ر هات .
تێبینی و سه‌رنجه‌كان :
1. له میانه‌ی وه‌ڵامه‌كانی بۆ پرسیاره‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان نه‌گه‌تیڤانه ده‌یبرده‌وه سه‌ر یه‌كێتی و وه‌ڵامه‌كانی له روانگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی رۆژانی ئه‌و مڵملانێیهی سه‌رده‌می شاخ و شه‌ڕی ناوخۆ بوو ، ئه‌مه‌ش گومانی تیا نییه به‌رژه‌وه‌ند له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت و بهلایێك داده‌شكێنرێ و راستیه‌كان ده‌شێوێنرێن ، مانای ئه‌وه نییه من به‌رگری له یه‌كێتی بكه‌م و له‌م رووداوانه‌ی خاله سه‌ید باسی لێوه كردن یه‌كێتی بێ خه‌تا بووبێت نه‌خێر یه‌كێتیش له‌م باره‌ویه‌وه گه‌ر زۆرتری به‌ر نه‌كه‌وتبێت كه‌متری نییه له‌و لایانانه‌ی به‌شدار بووینه له‌م رووداوانه و به‌پرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆیه .
2. خاڵه سه‌ید زۆر مه‌دح و ستیاشی خۆی كرد ( وام كرد‌و ،وام كرد ) كه ئه‌مه‌ش تێبینی ههلدهگری .
3. خاڵێكی زۆر گرنگ كه خاڵه سه‌ید باسی لێوه كرد ئه‌و ده‌یووت ( من سۆیالیست نه‌بووم پارتی بووم ) ئه‌و بێئاگایه له‌وه‌ی ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ( خه‌ت مایل ) به داخه‌وه د هبوایه خاڵه سه‌ید شانازیی به سۆیالستبوونی خۆی بكات نه‌ك خۆی لێبه‌ری بكات ئه‌و 16 ساڵ له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه بووه و 16 ساڵ دژوارترین خه‌بات و تێكۆشانی له ریزه‌كانی كردووه ،چۆن قودره‌ت ده‌كات بۆ خاتری ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئه‌و ئێستا له‌ریزه‌كانی دایه واخۆی بنوێنێ به‌هایه‌كی بۆ ئه‌و خه‌باته‌ی خۆی دانهناو لایهنهكهشی شتێكی ئه‌وه‌تۆی بۆ نه‌كردووه‌و ئه‌و ده‌مانچه‌ی له قه‌دی تی و ئۆتۆبیله‌كه‌ی بنیشی دیاری مام جه‌لاله كه خۆی وتی ، ئه‌وهاش جار جار هێڕشی ده‌كرده‌سه‌ر ، ئه‌گه‌ر ئه‌و سۆسیالست نه‌بوو بۆچ سه‌ره‌تا نه‌بووه پارتی و خۆی به خه‌بات و قوربانییه‌كانی سۆسیالست هه‌ڵده‌واسی ،پێم وایه هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد خاله سه‌ید به‌م جۆره هێڵی راست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی خۆی بهێنێت ، ئه‌گه‌ر ئهمهبۆ ئه‌وه بێت كه پارتی له خۆی رازی بكات پێم وایه پێویست نه‌بوو ، له‌لایه‌كی تر له وانه‌یه له لای هه‌ندێك كه‌س باورێك دروست بێت كه خاله سه‌ید راست ده‌كات پارتی بووه چوونكه ئه‌و له كاره‌ساتی هه‌كاری دا له‌گه‌ل شه‌هیدان ( عه‌لی عه‌سكری و دكتۆر خالید و ئیبراهیم عه‌زۆ ) وههڤاڵهكانیان له لایه‌ن ( قیاده‌ی مۆقه‌ت ) به‌دیل گیرا و ته‌نیا ئه‌و ئازاد كرا و سێ سه‌ركرده‌كه‌ی تر به ئارپیچی شه‌هید كران .
4. ئه‌و باسی له گفتوگۆی نێوان حكومه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی كرد ، ئه‌م گفتووگۆیه له (ته‌شرینی یه‌كه‌می 1979) كرا ، به‌ڵام له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه كۆتای پێ هات و هه‌ر له دوای كۆتایی پێهاتنی پێشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه گه‌وره‌ترین داستانیان تۆمار كرد كه داستانی ( سماقولی ) بوو له ( 24/12/1979 ) كه‌تیایدا دوو فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و لێهاتوو ( سه‌ید سه‌لیم و شینه‌ی بۆڵی ) شه‌هید بوون ، بۆیه حكومه‌ت داوای له بزوتنه‌وه كرد بۆ گفتووگۆ چوونكه بزوتنه‌وه مه‌زنترین هێزی كوردستان بوو حكوموتی به‌عس دیویست وه‌كو هه‌موو جارێك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی و لێكترازاندنی لایه‌نه‌كان گفتووگۆ بكات نه‌ك بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ،ئه‌م راستیه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست هه‌ر زوو هه‌ستی پێكراو بزوتنه‌وه كۆتایی پێهێنا .
5. خاله سه‌ید وتی گه‌ر من رۆیشتبام سۆسیالست كه‌سی نه‌ده‌ماو ته‌نیا منیان هه‌بوو له هه‌ولێر و له سولێمانیش كاكه حه‌مه ،هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه جگه له ستایش و به خۆدا ههلگۆتن هیچی تر نییه خۆزیا هه‌رزوو خاله سه‌ید ده‌چووه نێو پارتی و كاكه حه‌مه‌ش هه‌ر یه‌كێتی ده‌بوو ، چوونكه كاكه حه‌مه تا سه‌ره‌تایی ( ئیلولی 1980 ) كۆمه‌ڵه بوو له به‌ر هه‌ندی خروقات كه كاكه حه‌مه له ناوچه‌ی شاره‌زوور كردبووی ، له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه به دوایان ناردبوو بڕیاری سسزادانیان دابوو كه ئه‌مه‌ی زانیبوو یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به سۆیالست كردبوو . خه‌لكانی وه ئێوه له سه‌ركردایه‌تی سۆسیالست دا بوون بۆیه ئه‌م حزبه خاوه‌ن پێگه زۆره جه‌ماری و پێشمه‌رگایه‌تی به‌م رۆژه گه‌یشت ، حزبێكی عیلمانی وخاڵه سه‌یدی پارتی و كاكه حه‌مه‌ی ئیتلاعات چۆن له نێو یه‌ك كه‌وانه داده‌نرێن ، ئه‌مه تۆمه‌ت نییه خودی خاله سه‌ید له دیداره‌كه ئاماژه‌ی پێداو وتی ( من سۆسیالست نه‌بووم دژی سۆسیالستی علمانی بووم و پارتی بووم كاكه حه‌مه‌ش بۆخۆی له‌گه‌ل یه‌كێتی رێك كه‌وتبوو پشتیشی به ئێران دابوو ) رێك ئه‌مه راستیهكهیه .
6. خاله سه‌ید وتی ( چل ساڵ شه‌ڕه گوڵلهم كرد ) باشتر وابوو گوتبای چل ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیم كرد ، چوونكه كه‌سێك چڵ ساڵ شه‌ڕه گوڵله بكات جارێك به سوكیش بێت هه‌ر بریندار ده‌بێت ، له وانه‌یه قسه‌كه‌ی قادر عه‌زیز راستبێت كه ده‌ڵێت خاله سه‌ید له شه‌ڕی ( ده‌شتێو 8/3/1978 ) وه‌ك پێویست به‌شداری نه‌كرد .
7. خاڵه سه‌ید هیچی بۆ سه‌ركرده‌كانی تری سۆسیالست نه‌هێشته‌وه ته‌نیا رۆلی خۆی به‌رز نرخاند‌و رۆلی ئه‌وانی تری ون كرد و رێزی بۆ دانه‌نان به تایبه‌تی شه‌هید ( سه‌یدا سالح یوسفی ) به‌رووتی ناوی ده‌برد بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ناوی به‌رێز ،شه‌هید، كاك به‌كار بهێنێت .
8. زانین و سیاسه‌ت كردن لای خاله سه‌ید هاوكاری و مامه‌له‌كردن بوو له گه‌ل ئێران بۆ ئه‌وه‌ی شت وه‌ربگرێت و ئاماده‌بێت هه‌رچی ئێران وتبایی سۆسیالست بڵیت به‌سه‌ر چاو له به‌رامبه‌ر چه‌ند هه‌زار تومه‌نێك و لۆریێك ئازووقه ، چوونكه ئێران بێ به‌رامبه‌ر یه‌ك قوتی كهمپووتیشی نه‌ده‌دا ، به‌ڵێ له سه‌رده‌مێك له 1985 به دواوه سۆسیالست له ئێران شتی وه‌رده‌گرت ،به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی سۆسیالست هه‌مان باوه‌ڕی خاله سه‌یدیان هه‌بوو و ههولیشیان بۆ ده‌دا تا ساڵی 1983 خاله سه‌ید چه‌ند پاسدارێكی له‌گه‌ل خۆی هێنان بۆ ناوچه‌ی گرتك و رۆست تا له گه‌ل پێشمه‌رگه‌كانی سۆسیالست له‌سه‌ر رێگای ( هاملتۆن ) چالاكی ئه‌نجام بده‌ن و پرده‌كان به تی ئێنتی بته‌قێنه‌وه به‌ڵام كادیروپێشمهرگه نه‌ك هه‌ر ئاماده نه‌بوون زۆر به توندی دژ وه‌ستان و سه‌ركردایه‌تیان ئاگادار كرده‌وه كه‌جارێكی تر كاری له‌م جۆره بكه‌ن ئه‌وه هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و لێی بێده‌نگ نابن ، ئه‌م رووداوه بووه خاڵێك له خاڵه ناكۆكیه‌كانی نێو حزبی سۆسیالست چوونكه وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد به‌شێكی زۆر له سه‌ركردایه‌تی سۆسیالست ده‌یانویست هاوكاری ئێران بكه‌ن واتا (رێنوێنی پاسدار بكه‌ن بۆ كوردستان ) كه ئه‌و كات ئه‌م جۆره هاوكارییه ببوه مۆدیل له نێو لایه‌نه‌كان ، ته‌نیا ( حزبی شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان و پاسۆك) ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد ، له سه‌روبه‌ری جیابوونه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له ( ئابی 1985 ) یه‌كسه‌ر سۆسیالست هاوكاری ئێرانی كردوو چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی تری له ئێران وه‌رگرت و باره‌گا ی سه‌ركردایه‌تی برده نێو خاكی ئێران و باڵی جیا بۆوه‌ش كشا بۆ نێو قوڵای خاكی كوردستان .
9. خاله سه‌ید باسی له ( خاڵه حاجی ) كرد و وتی ( خاڵه حاجی په‌یوه‌ندیێكی تایبه‌تی له‌گه‌ل ئێران هه‌بوو مانگانه دوو لۆری ئه‌رزاقی وه‌رده‌گرت ) ئه‌مه زۆر راسته ئه‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی سۆیالست بوو له ئێران هاوكارێكی ته‌واوی ئیتلاعات بوو سه‌رجه‌م زانیارییه ورد‌و درشته‌كانی حزبی سۆیالستی به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ند یشه‌وه ده‌یدا به ئیتلاعات ،له لایه‌ن كادیر‌و پێشمه‌رگه دلسۆزه‌كانی ئه‌م حزب زۆر هه‌وڵدرا بگۆردرێت و كه‌سێكی تر بچێته شوێنی به‌ڵام نه‌كرا ، چیرۆكی ( خاڵه حاجی ) چیرۆكێكی درێژه ئێره جێگای نابێته‌وه ، ئه‌م كه‌سه به‌شێوه‌یه‌ك رۆڵی هه‌بوو كه خودی سكرتێری حزبیش نه‌یده‌توانی بریاره‌كانی حزبی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكات چوونكه ئێرانی پاڵپشت بوو , خاڵه سه‌ید باش ئه‌م زانیاریانه ده‌زانێت به‌ڵام له میانی به‌رنامه‌كه‌دا نه‌یویست باسی لێوه بكات .
10. خاله سه‌ید له به‌شێكی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان وتی (گه‌ر لێ گهرابان قادر عه‌زیز و جهماعهتهكهم ده‌گرتن و دهمكوژتن ) ئه‌و كاته‌ی ئه‌و باڵه‌ی سۆسیالیست كه سه‌ركردایه‌تی سۆسیالستیان له شوشان له سه‌ر سنوری عێراق و ئێران له ئابی1985به جێهێشت ,هێشتان بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان نه‌دابوو , كێشه‌ی سیاسی و ئیداری و رێكخستن له نێو حزبی سۆسیالست هه‌بوو ،ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌م حزبه كێل بكه‌نه‌وه و داوای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ده‌كرد و به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سۆسیالیست ئاماده نه‌بوو ، ئه‌م باڵه كه سه‌ركردایه‌تیان به جێهێشت و گه‌رانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان بۆ درێژه پێدان به كار و چالاكیه‌كانیان ، یادداشتێكیان دایه سه‌ركردایه‌تی خۆیان و ماوه‌ی شه‌ش مانگیان دیاری كرد تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات . ئه‌م باڵه كه له سه‌ركردایه‌تی بوون هێزێكی زۆر بوون زیاتر بوون له وانی تر گه‌ر ویستبایان شتێك بكه‌ن یاخود وه‌ك خاڵه سه‌یدیان كردبا كه ئه‌و نیازی بوو به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی رێگای پێنه‌داوه ، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌و ده‌بوو ده‌یانتوانی زۆر به ئاسانی بێ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ش بكرێت كۆنترۆڵی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیان كردبا ، به‌ڵام ئه‌وان نه ئه‌و نیازه‌یان هه‌بوو نه هێشتان بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان نه‌دابوو ، حزبی سۆسیالستیان به حزبی خۆیان ده‌زانی به‌ڵام هه‌ندێ كرده‌وه‌ی نارێك و دوور له هه‌موو پێوه‌رێكی حزبی و هاورێیه‌تی كه سه‌ركردایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و باڵه‌ی كرد و هیچ هیواو ئومێدێكی پێكه‌وه بوونیان نه‌هێشته‌وه بۆیه به ناچاری ئه‌م باڵه له ( 12/12/1985) خۆی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاند به ناوی ( حزبی سۆسیالستی كوردستان – عێراق / ئیتجاهی دیموكراتی شۆڕشگێر ) و له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆی له ( 24- 26/ 4/1988 ) ناوی ( حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ) ی بۆ خۆی هه‌لبژارد .
11. خاله سه‌ید باسی له كتێبێك كرد كه له لایه‌ن قادر عه‌زیز نووسراوه و یه‌كه‌تی و شوعی بۆیان چاپ كردووه ،جارێ كتێب نه‌بوو دوو نامیلكه‌ی بچووك بوون ناوه‌رۆكی نامیلكه‌كان ئه‌وه بوو حزبی خاوه‌ن فكرهیی (دیموكراتی شۆڕشگێر) له‌دوای قۆناغی رزگاری نیشتمانی دوو رێگای له به‌رده‌م ده‌بێت یان ده‌بێته حزبێكی چینایه‌تی خاوه‌ن فكره‌ی ماركسیزم یان به‌ره‌و برجوازیه‌ت ده‌روات ،ئه‌م دوو نامیلكه‌یه‌ی له ده ڤه‌ری بادینان له ساڵی (1984یان 1985) ده‌رچوون ئه‌و كات یه‌كه‌تی له ناوچه‌ی بادینان بوونیان نه‌بوو تا ئه‌و كتێبه بۆ قادر عه‌زیز ده‌ربكات , به پێچه‌وانه‌وه كاتێ باڵی جیابۆوه له سۆسیالیست خۆی وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی راگه‌یاند یه‌كه‌تی له ئێزگهكهیدا زۆر به توندی و ناره‌واو نالۆژیكانه هێرشی برده سه‌رو ئه‌و باڵه‌ی به پیاوی سهربهمهكتهبی سه‌دامی ناوبرد , ته‌نیا ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو ئه‌م باڵه له به‌یانی راگه‌یاندنی دامازراندنی خۆی دا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هێنانی سوپای بێگانه( سوپای پاسداران) بۆ نێو خاكی كوردستان كارێكی ناره‌وایه‌و خیانه‌ته ، هه‌روه‌ها خاڵه سه‌ید وتی (ئه‌مانه هیچ نه‌بوون پارتی و یه‌كه‌تی كردیانه حزب ) دیاره خاڵه سه‌ید كاكهبێئاگا بووه له‌وه‌ی ئه‌م باڵه هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی خۆی له ( 12/12/1985) كه‌وته به‌ر هێرشی یه‌كێتی و پارتی چه‌ندین كادیروپێشمهرگهی لێ زیندانی و شه‌هید كران له لایه‌ن ئه‌م دوو لایه‌نه .
12. خاڵه سه‌ید كاكه ته‌نیا شۆرشی ئه‌یلولی به شۆرش دانا و شۆرشی نوێی به شۆرش هه‌ژمار نه‌كرد كه ئه‌مه‌ش دووره له لۆژیك و غه‌درێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان كه ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌ی دا له شۆڕشی نوێ‌دا .
سیروانه سور