په‌یامی هاوپشتی بۆ ژنانی جوڵانه‌وه‌کانی میسر‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
خرۆشانه جەماوەریەکانی ئه‌م دواییانه‌ی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوداوێکی مێژوویی گەورەی جیهانە، که کۆمه‌ڵگاکان به ژن و پیاوه‌وه له هه‌وڵی وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاته سەرکوتگەرو گەندەڵەکانن به‌هیوای دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی شایسته به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تین.
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌موو چین و توێژه بندەستەکانی کۆمه‌ڵگا به‌شداری چالاکانه‌یان نه‌بێ له پرۆسه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌دا، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و گۆڕانکاریانه به‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو کۆمه‌ڵگا ته‌واو نابێت. له‌و نێوه‌دا ڕۆڵی به‌رچاوو کاریگه‌ر ژنان له‌و ئاڵوگۆڕه سیاسیانه‌دا فاکتەرێکی گرنگە به‌دیهێنانی خواستی جیای دین له ده‌وڵه‌ت و داڕشتنی یاسایه‌کی یه‌کسانیخواز.
له ئێستادا ژنانی میسر و تونس ده‌ورونه‌خشێکی به‌رچاویان له‌و ڕاپەڕینانەدا هه‌بووه. به تایبه‌ت که ده‌ستیان بردووه بۆ ڕێکخستنی خۆیان و ڕێکخراووبوون له ده‌وری ئامانج و خواسته‌کانیان.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک له ژنانی هه‌ڵسوراوی کۆمه‌ڵگای عێراق و کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی میسر‌و هه‌موو ووڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نین و بۆ خواستە ڕەواکانیان لە یەکسانی هەمەلایەنە و رزگاربوون لە سیستەمی پیاوسالاری لە کەناریان دەوەستین و لە یەک سەنگەر داین.
له‌کاتێکدا که له وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ژنان له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌مان سیسته‌می سیاسی و یاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، ئێمە لەو بڕوایەداین کە له ئێستادا هه‌م کاتی ئه‌وه هاتووه‌و هه‌م پیداویستیه‌کی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیه کە لەسەر زەمینەی ئەو هاتنەمەیدانە شۆڕشگێڕانەیە و لە به‌رانبه‌ر هەوڵە کانی ئیسلامی سیاسی بۆ پاشەکشەپێکردنی ژنان کاری هاوبه‌شی خۆمان ده‌ستپێبکه‌ین.
ئێمە بە چاوی ئومێدەوە بۆ ئەو ڕۆژە دەڕوانین کە هاوئامانجیمان ببێتە هەوێنی هاتنەمەیدانی ڕیزێکی یەکگرتوو و هاوئاهەنگی جووڵانەوەی ژنان لەم وڵاتانەدا.
ده‌ست له ناو ده‌ست له دژی کۆنه‌په‌رستی
هه‌ڵاڵه ڕافع هاوئاهه‌نگکه‌ری سه‌نته‌ری نی‌نا بۆ ڕێنوێنی و داڵده‌دانی ژنان/ سوید
تیشکه مه‌ره‌سه‌نه هه‌ڵسوڕاوی سه‌نته‌ری نی‌نا / سوید
سۆزان ئه‌مین لێپرسراوی ڕێکخراوی داکۆکی له ژنان/ سوید
هۆزان محمود نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازی ژن له عیراق/ به‌ریتانیا
لقا‌ء تۆفیق سرسم چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی/ سوید
لينا مظلوم بوسهرو ڕؤژنامهنوسی عێراقی/ قاهره
نادية محمود چالاکوانی ژنان، ناوه‌ندی ژنانی کورد‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست/ بریطانیا
که‌ژاڵ نوری نوسه‌رو چالاکوان له بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی/ هۆڵه‌ندا
گۆنا سه‌عید ڕێکخراوی ژنانی کوردوو خۆرهه‌ڵات/ به‌ریتانیا
خه‌ندان حه‌مه جه‌زا چالاکوانی ژنان، سه‌رنوسه‌ری کتێبی ئۆقیانوسێک له تاوان/ نه‌رویج
ڕوناک شوانی نوسه‌رو چالاکوانی بواری مافی ژنان/ سوید
که‌ژاڵ حمه‌ڕه‌شید ڕۆژنامه نووس و هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ که‌نه‌دا
نه‌جیبه مه‌حمود هه‌ڵسوڕاوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی / سوید
به‌هره عه‌لی هه‌ڵسوڕاوی ژنان/ سوید
فه‌ریده ڕه‌زای ڕێکخراوی ئازادی بۆ ژنانی ئێران/ سوید
نازه‌نینی ساڵح هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، سه‌نته‌ری نی‌نا/ سوید
نوف عاصي چالاکوانی مه‌ده‌نی/ بغداد
ريا عاصي چالاکوانی مه‌ده‌نی/ السوید
فه‌راسه‌ت سالحی کۆمیته‌ی پشتیوانی له ژنانی کوردستان/ سوید
تارا تۆفیق هه‌ڵسوڕاوی سه‌نته‌ری نی‌نا/ سوید
گوڵزار علی نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق/ دانمارک
لاوژه جواد هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ دانمارک
تارا توانا نوێنه‌ری سوسیال دیموکرات له شاره‌وانی ستۆکهۆڵم/ سوید
د.امل بورتر نوسه‌رو مامۆستای دانیشگا/ بریطانیا
سوسن سلیم لێپرسراوی ڕێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ر/ بریطانیا
شیرین حمه علی هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ فنلندا
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ فنلندا
ئاڵا فه‌ره‌ج هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ فنلندا
سمیره ئیسماعیل هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ فنلندا
صوفیا عصمت لێپرسراوی ڕێکخراوی فلرکولت/ نرویج
به‌هار مونزر هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ڕێکخراوی NPA نه‌رویجی/ نه‌رویج
میدیا ڕئوف بێگه‌رد شانۆکار/ دانمارک
کازیوه صالح نووسەر ، جێگری سەرۆکی نەتەوەیەکگرتوەکانی / به‌شێ کەنەدا-تۆرۆنتۆ
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخراوی ڕزگاری ژنان له عێراق/ که‌نه‌دا
ناسک حسین هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ که‌نه‌دا
ئاڤان محمد هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ که‌نه‌دا
چیمه‌ن علی هه‌ڵسوڕاوی ژنان/ که‌نه‌دا
سه‌میره ئه‌حمه‌د هه‌ڵسوڕاوی ژنان/ که‌نه‌دا
لیلی ئه‌حمه‌د هه‌ڵسوڕاوی ژنان/که‌نه‌دا
سارا قادر هه‌ڵسوڕاوی ژنان/ عێراق/ سلێمانی
زارا شریف هه‌ڵسوڕاوی ژنان/ ئه‌مریکا
سدیقه محمدی ڕێکخراوی ئازادی بۆ ژنانی ئێران/ سوید
سوره‌یا فه‌تاحی هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان/ سوید
ته‌لار هیرانی شانۆکار/ سوید
نه‌هیه خۆشکه‌لام هه‌ڵسوڕاوی ژنان/ ئه‌ڵمانیا