ئه‌و خه‌ونانه‌ی دێنه دی! …. سه‌بیحه خه‌لیل زه‌كی
له‌ئه‌ده‌بی توركمانییه‌وه:
نه‌زاكه‌ت ئه‌و كیژه‌یه هیچ ئیش وكارێكی نییه، ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه نه‌بێت، كه باس له‌جۆره‌كانی خه‌ون وشرۆڤهكانی ده‌كان. هه‌ر خه‌ونێكی بدیتباو گه‌ر له مانا‌و مه‌غزاكانی نه‌زانیبا په‌نای ده‌برده به‌ر پیاوانی ئایینی وخزمه‌كانی تاكو بۆی شیبكه‌نه‌وه..
پلان وبه‌رنامه‌ی ژیانی له‌به‌ر رووناكی ئه‌و خه‌ونانه‌ی داده‌نا، كه دهیانیبینی ، گه‌ر مرواری بهاتایا خه‌ونی ئه‌وه نیشانه‌ی گریان بوو، یان میوه‌ی بدیتبایا ئه‌وه هێمای ئه‌وه بوو، توشی نه‌هامه‌تی ده‌بێت، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ببونه مایه‌ی ئاژاوه‌و بشێونی له‌نێو خێزانه‌كه‌یدا، چه‌ندین داخوازیكاری ره‌ت كرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی رێگایان نه‌ده‌دا ئه‌و رۆژه له‌و جۆره مه‌راسیمانه رێك بخرێت. عیزه‌تی برای له‌هه‌موویان پتر خه‌می له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی خوشكه‌كه‌ی ده‌خوارد… كه‌موكوڕی له‌هه‌موو شته جوانه‌كان ده‌دۆزییه‌وه ، ناڕێكی خۆیشی له‌وه‌دا بوو، تا پله‌ی شێتبوون وابه‌سته‌بوو بهخهونهكانییهوه. له سپێده‌یه‌كی باراناویدا نه‌زاكه‌ت له‌خه‌و راچڵه‌كی وبه‌په‌له چوو بۆلای دایكی وپێی گوت:
ـ دایكه…مامم..مامم..
ـ چی روویداوه‌و مه‌به‌ستت كام مامه‌ته؟
ـ مامم حوسێن.
ـ باشه چی به‌سه‌ر هاتووه…قسه‌بكه..باشه به‌م به‌یانییه چی هێنای بۆ ماڵمان؟
ـ نا نا…له‌خه‌ومدا هاتبوو بۆماڵمان .
ـ كچێ نه‌زاكه‌ت ههترهشم چوو…وامزانی كاره‌ساتێكی خراپی به‌سه‌ر هاتووه.
ـ تائێستا هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه، وه‌لێ له دوارۆژدا خراپی به‌سه‌ر دێت.
ـ كچێ نه‌زاكه‌ت تۆ شێت بویته…ئه‌م قسانه چییه ده‌یكه‌یت؟
ـ جارێ شێت نه‌بوویمه. به‌ڵام ئیمرۆ تێك ده‌چم. هێشتا شاره‌زای خه‌ونه‌كانم نه‌بوویته؟
هه‌ر كاتێك مامم له‌خه‌وندا ببینم شتی خراپ له‌ماڵی ئێمه‌دا رووده‌دات…
ـ به پێی خه‌ونه‌كانم هه‌ندێ ئاژاوه له‌ماڵمان رووده‌دات…
ـ چیتریش؟
ـ له‌گه‌ڵ عیزه‌تی برامدا به‌شه‌ڕ دێن.
ـ به راستی!
ـ به راستی …شتێێ تریشم بۆده‌ركه‌وت.
ـ چیتریشت بۆ ده‌ركه‌وت؟
ـ شه‌ڕو ئاژاوه روو ده‌دات له‌گه‌ڵ عیزه‌تی برام…منیش به‌رگه‌ی ئه‌و رووداوه ناگرم.
ـ له‌م بیرۆكه هه‌له‌ق ومهلهقانه دووركه‌وه كچی خۆم.
ـ دایكی میهره‌بانم دۆزیمه‌وه..به‌ته‌نها (ئه‌رخه‌میدس) دۆزه‌ره‌وه نییه!
ـ چیت دۆزییه‌وه؟
ـ چاره‌سه‌ر…پێش ئه‌وه‌ی براكه‌م وه‌خه‌به‌ر بێته‌وه، رێم بده بابچم بۆ ماڵی پووره فه‌خریه..
ـ دهبچۆ كیژم.
كاتێ نه‌زاكه‌ت چووه ده‌ره‌وه خه‌ڵكێكی زۆری بینی له پێچی كۆڵانه‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه‌و ته‌ماشای دوو ژن ده‌كه‌ن له‌نێو حه‌شامه‌تێكی منداڵدا به‌یه‌كتردا هه‌ڵده‌گژێن وده‌ستیان له تیتك یه‌ك گیر كردووه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ناوبژی كردنیان لێیان نزیك بوه‌وه، به‌هۆی هه‌وڵی چاكهخواری خۆی چه‌ندین مشته كۆڵه‌ی به‌ر كه‌وت…ده‌م وچاوی خه‌ڵتانی خوێن بوو، كه دوو ژنه شهڕكهرهكه بینیان نه‌زاكه‌ت زامدار بووه، پاشه كشه‌یان كرد وچوونهوه بۆماڵی خۆیان ومنداڵهكانیش ده‌ستیان به یاریكردنی خۆیان كرده‌وه.
كاتێ نه‌زاكه‌ت چاوی هه‌ڵهێنا بینی وا عیزه‌تی برای خوێنی ده‌م وچاوی دهسڕێَتهوه…
چیرۆكی: سه‌بیحه خه‌لیل زه‌كی
و: عهبدولستارجهباری
——————————————–
سه‌رچاوه:
* یورد سێوگیسی صبیحه خلیل زكی.. بغداد1991….
{كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه به‌ناوی (خۆشه‌ویستی نیشتیمان) له‌ساڵی 1991 لهشهاری به‌غدا چاپكردووه} وهرگێرَ..