كه‌عبه كه‌چ نابێت گه‌ر وه‌رگێڕێك هه‌ڵه‌بكات
به پرسیارێك ده‌ست به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رێز ( موكه‌ڕه‌م ره‌شید تاڵه‌بانی) ده‌كه‌م, كه له ژماره (768) پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا، وه‌ڵامی نووسینێكی منی دابووه‌وه، كه ده‌رباره‌ی وه‌رگێڕانی چیرۆكێكی (جه‌لیل قه‌یس) نووسیبووم.
ئایا مرۆڤ قابیلی هه‌ڵه نییه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له هه‌ردوو وه‌ڵامی (قابیلی هه‌ڵه‌یه, قابیلی هه‌ڵه نییه) تێپه‌ر ناكات, به‌ڵام پێده‌چێ به‌ڕێزیان له لایه‌نگرانی وه‌ڵامی دووه‌م بن, چونكه پاساو بۆ دوو هه‌ڵه ده‌هێنێته‌وه, كه نكۆڵی لێ ناكرێت.
وه‌ك له نووسینی یه‌كه‌ممدا ئاماژه‌م پێكردووه و لێره‌شدا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه و نكۆڵی لێناكه‌م, ئه‌وه‌یه كه (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل) یه‌كێكه له نووسه‌ره به ئه‌زموون و پر سه‌لیقه‌كان و جێ ده‌ستی به ئه‌ده‌بیاتی كوردیه‌وه دیاره, به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه به‌ده‌ر بێت, نه كه‌عبه كه‌چ ده‌بێت و نه دونیا كۆتایی دێت, گه‌ر وشه‌ی (كه‌ژ)ی به هه‌ڵه به‌كارهێنا بێت و له سه‌ر ناوێك خۆی بۆ یه‌كلای نه‌بووبێته‌وه, به‌ڵام له بۆچوونه‌كه‌ی به‌ڕێزیاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت, كه هه‌رچی ئه‌و وتبێتی راسته و گه‌ر به هه‌ڵه تێی بگه‌ین ئه‌وه خۆمان هه‌ڵه‌ین نه‌ك كاك ئه‌حمه‌د.
لێره‌وه ده‌ست ده‌كه‌م به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له نووسینه‌كه‌ی بهرێزیانادا سه‌رنجی راكێشام و ناكۆكم له‌سه‌ری, سه‌ره‌تا كاك موكه‌ڕه‌م نه‌ك تۆمه‌تبار بگره تاوانبارم ده‌كات به‌وه‌ی كه ( خۆی نازانێت مه‌به‌ستی ره‌خنه‌كه‌ی چییه) ئه‌مه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی پرسیارم له كۆتای ناونیشانه‌كه‌دا داناوه, جێی خۆیه‌تی ئه‌م مه‌به‌سته‌ی بۆ روون بكه‌مه‌وه, به‌ڵام پێشتر ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بده‌مه‌وه, كه له چه‌ندین جێگای نووسینه‌كه‌یدا, به (ره‌خنه‌گر) ناوی بردووم, له كاتێكدا زۆر به روونی من له نووسینه‌كه‌ی پێشوومدا وه‌ك خوێنه‌رێك قسه‌م كردووه و باس له (من)ی خوێنه‌ر ده‌كه‌م, كه ئه‌و (من)ه به ته‌نها (سواره نه‌جمه‌دین) نییه، هاوشان گه‌ر كه‌مێك له‌سه‌ر ناوه‌كه‌م هه‌ڵوه‌سته‌ی بكردایه ده‌یزانی من ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌زموونی نووسینی ده‌قم هه‌یه, خۆم له قه‌ره‌ی ره‌خنه نه‌داوه، جگه له هه‌وڵی تاكو ته‌را نه‌بێت, كه پێم وایه تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، هه‌رچیم نووسیبێت كه نزیك بێت له ژانه‌ری ره‌خنه‌وه, وه‌ك خوێنه‌ر قسه‌م كردووه, مه‌به‌ستیشم ئه‌وه بووه كه به نووسینه‌كانم داوای ده‌قێكی بێ خه‌وش و ره‌وان بكه‌م, ئه‌و نووسینه‌ش به هه‌مان شێوه و مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه, بپرسم تۆش كه ئه‌و چیرۆكه‌ت خوێنده‌وه وه‌ك من نا‌ئومێد بوویت؟ به‌ڵام پێده‌چێت به‌رێزیان پێویستیان به‌وه بێت پیت پیت هه‌موو مهبهستهكهتی بۆ بنووسیت و هیچ نه‌مێنێته‌وه, خۆی دركی پێ بكات, ئه‌مه‌ش خوێنه‌ری زیره‌ك و سه‌رپێی له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه, به‌رێزیان ره‌خنه له من ده‌گرن, كه بۆچی له كۆتایی رسته‌یه‌كی پرسیاردا نیشانه‌ی پرسیارم داناوه؟ ! كه‌چی به‌رێزیان ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه منیان به‌هه‌ڵه زانیوه و له كۆتای رسته‌یه‌كی راگه‌یاندندا نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان داده‌نێن! به‌رێزه‌كه‌م له ناونیشانه‌كه‌ی به‌ڕێزتاندا ( كه‌ژ و كه‌ش یه‌ك واتا و فره واتا ده‌گه‌یه‌نن!!) گه‌ر رسته‌یه‌كی راگه‌یاندن بێت و له زانیاریه‌كانت دڵنیا بیت ئه‌وا پێویستی به نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌ده‌كرد, وه گه‌ر رسته‌كه‌ت سه‌رسوڕمان بێت, ئه‌وا خۆت به‌رپه‌رچی وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌ده‌یته‌وه كه پێت سه‌یره یه‌ك واتا و فره واتاش بگرێته‌وه, له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵێ واتای وشه‌ی (كه‌ژ) ت ریزكردووه, كه زۆرینه‌یان له زاره‌كانی دیكهدان, لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م, كه له هه‌موو بوارێكدا یاسا بریار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌دات, به‌ڵام له زماندا به پێچه‌وانه‌وه‌یه و له ناو كۆمه‌ڵگاوه یاسای زمان ده‌رده‌چێت, چ فه‌رهه‌نگی (كوردستان)ی به‌ڕێز (گیو موكریانی) و چ هه‌موو فهرههنگنووسهكانی دیكه‌ی وه‌ك (هه‌ژار موكریانی و شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و … ) له ئه‌نجامی گه‌ران به ناوچه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا فهرههنگهكانیان نووسیوه‌ته‌وه, واته كۆمه‌ڵگا بریاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه چی بكه‌نه نێو فهرههنگهكهیانهوه, بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ش كه زیاتر له مانایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت, نكۆڵی لێ ناكرێت, به‌ڵام ده‌بێت بڵێین: ئه‌و چیرۆكه به كرماجی وه‌رگێردراوه و پێویست به‌وه ناكات وشه‌یه‌كی كوردی پوختمان هه‌یه, بچین وشه‌ی كرمانجی ژوور‌و بهێنین و سه‌ر له خوێنه‌ر بشێوێنین, ئه‌و پێشنیاره زۆر گونجاوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه به كوردی نیمانه و له زمانه‌كانی دیكه‌وه وه‌رمانگرتووه, زۆر جێگای خۆیه‌تی په‌نا بۆ زاره‌كانی دیكه ببه‌ین و وشه‌ی بێگانه به‌كار نه‌هێنین, (كه‌ش) كه گه‌وره و بچوك ده‌زانێت بۆ دۆخ ده‌بێت, چ پێویست ده‌كات (كه‌ژ) به‌كار بهێنم و ( كێ‌و و باران) تێكه‌ڵ بكه‌م, گه‌ر وه‌رگێڕی به‌رێز لاری له واتای (كه‌ش) هه‌یه و پێی وایه (كه‌ژ) ته‌واوتره, ئه‌وا باشتره روونكردنه‌وه بدات و چیتر ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌كه‌ینه‌وه!
یه‌كێكی دیكه له ره‌خنه‌كانی, نووسه‌ری به‌رێز له نووسینه‌كه‌ی من، ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی (نامۆنییه)م به‌كارهێناوه, كه پێی وایه ده‌بوو (نه‌ناسراو)م به‌كاربهێنایه, ئه‌مه‌ش به خاتری ئه‌وه‌ی كه (نامۆ) به مانای ئه‌وه دێت, كه هه‌ر په‌یوه‌ندی به ئهدهبهكهوه نییه, هه‌ڵبه‌ت من وتوومه (نامۆ نییه) ئه‌مه‌ش به گوته‌ی به‌رێزیان ده‌كاته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئهدهبهكهوه هه‌یه, باشه منیش هه‌ر ویستوومه بڵیم: كاك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل په‌وه‌ندی به ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه, چ پێویست ئه‌كا رسته‌كه‌م بۆ بگۆڕێت و بڵێت: ده‌بوو بیوتایه (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل له ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا ناوێكی نه‌ناسراو نییه)! له پێشوو تردا باسم له كار و چالاكیه ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌و چیرۆكنووسه به‌توانایه كردووه و له‌و جێگایه‌شدا ده‌ڵێم په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه, ئیدی بۆ ده‌ته‌وێ نووسینه‌كه‌ی من وا لێكبدرێته‌وه كه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل هه‌ر وا په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌رپێی به ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه هه‌یه, نه ئه‌گونجا گه‌ر وا لێكبدرایهتهوه كه په‌وه‌ندیه‌كی پته‌وی به ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه هه‌یه, ئه‌مه‌ش پشتبه‌ستن به‌و وهصفانهی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی وتاره‌كه‌دا ده‌رباره‌ی وه‌رگێر كردوومه؟
ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد, كێشه‌ی زمان بوو, وه ده‌كاته ئه‌وه‌ی ناونیشانی پێشومان بنووسین زمان نه‌ك رێنووس, ده‌كرێ بووترێت, كێشه‌ی نێوان وشه‌ی (كه‌ش) (كه‌ژ) نیوه‌ی نووسنهكهی پێشومی گرتۆته‌وه به مافی خۆمی ده‌زانم بنووسم (زمان) و له پاڵیا باس له رێنووسیش بكه‌م.
به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌م, بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و رێنووسه ته‌رخان ده‌كه‌م, كه برای نووسه‌رم له یه‌ك كاتدا پێی وایه وه‌رگێر هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه و به‌ڵام ده‌بوو یه‌كی بخستایه, منیش هه‌ر ئه‌وه‌م وتووه, نه وتوومه هه‌ڵه‌یه و نه وتوومه هیچ كام له‌و ناوانه راسته, به‌ڵكو منیش باسم له‌و یهكنهخستنه كردووه, كه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، كێشه‌یه له نێوان به‌رگ و لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه و ناونیشانی چیرۆكه‌كه, سێ شێوه‌ی جیاوازی به‌كارهێنابێت, ئه‌و پاساوه‌شی كه كاك موكه‌ڕه‌م بۆ وهرگێری ده‌هێنێته‌وه, به‌داخه‌وه (موقعنیع)نییه, چونكه ئه‌وه گونجاوه كه ناو له هه‌ر زمانه و رێنووسێكی هه‌یه, به‌ڵام خۆ ناكرێت بڵێین وه‌رگێڕی به‌ڕێز به‌رگه‌كه‌ی له زمانێكه‌وه وه‌رگێڕاوه و لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می له زمانێكی دیكه‌وه و چیرۆكه‌كه‌ش له زمانێكی جیاوازتره‌وه وهرگێڕبێت, گریمان له سێ زمانی جیاوازه‌وه وه‌ریگێڕاوه!! به‌ڵام خۆ به‌ته‌نها وه‌ریگیڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی, كوردیش یه‌ك زمانه و ده‌كرا یه‌ك رێنووسی بۆ به‌كاربهێنایه, كه به‌كاری نه‌هێناوه له نێوان ئه‌و ماوه كه‌مه‌دا, خوێنه‌ر زۆر وریاش نه‌بێت به‌دی ده‌كات, بۆیه ناكرێت بڵێین ئه‌مه زۆر ئاساییه.
خاڵێكی دیكه‌ی به‌رێزیان له نووسینه‌كه‌ی من, ئه‌وه‌یه كه ره‌خنه له رێزمانی نووسینه‌كه ده‌گرێت و تا راده‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیدام, كه چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێناوه و راستی كردۆته‌وه, به‌ڵام ده‌كرا له‌بری هه‌موو ئه‌وانه و له‌بری ئه‌وه‌ی رسته‌یه‌كی زبری وه‌ك ( نامه‌وێ سه‌ر له‌نوێ وتاره ره‌خنه‌ییه‌كه رێنووس بكه‌مه‌وه و له رووی زمانه‌وه هه‌موو رسته‌كانی راستبكه‌مه‌وه) به‌كارهێناوه, ئاماژه‌ی به‌وه بدایه كه هه‌ڵه‌كه‌م له‌وه‌دایه كه رێزمانی كوردید, كردار هه‌میشه ده‌كه‌وێته كۆتای رسته‌وه, من ئه‌م رێسایهم ره‌چاو نه‌كردووه, بۆ ئه‌مه سپاسی ده‌كه‌م, وه له هه‌مان كاتدا بۆ زۆر رسته‌ی دیكه سپاسی ده‌كه‌م, كه من ده‌خاته ریزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه بۆ خۆده‌رخستن و خۆ بهشت زان ره‌خنه ده‌گرم, یان له زومڕه‌ی ئه‌و كهسانهبم خۆم بۆ ره‌خنه گرتن خۆش كردبێت و به‌راست و چه‌پدا ره‌خنه بگرم و نه‌زانم ره‌خنه له‌چی ده‌گرم. له به‌رانبه‌ر ئه‌مانه و ته‌واوی نووسینه‌كه‌یدا سوپاسی ده‌كه‌م و هیوادارم نمونه‌ی زۆر بێت, رێگه به خۆم ناده‌م ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی (خۆده‌رخستن و خۆ بهشت زان و نه‌زانم ره‌خنه له چی ده‌گرم) بده‌مه‌وه, جگه له ده‌سخۆشی هیچی دیكه‌م بۆی نییه.
سواره نه‌جمه‌دین