هه‌ڵه‌بجه … عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی
Closed
هه‌ڵه‌بجه … عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی
هه‌شتاو هه‌شت ساڵه هه‌ڵه‌بجه
له ناو زه‌ڵمی مه‌رگ و خوێنا
به ته‌نهایی ئه‌تلێته‌وه
درێژترین قه‌سیده‌ی ژان
له ده‌فته‌ره بێ به‌رگه‌که‌ی شاره‌زوورا
به سووراوی لێوی هه‌نار
دێر به دێر ده‌نووسێته‌وه
ئه‌م قه‌سیده،
شانزه دێر و سێ په‌ڕه‌یه
له دیوانه‌که‌ی نیشتمان
ئه‌م قه‌سیده،
پینج هه‌زار گوڵه ووشه‌یه
له کانی عاشقانی گریان
هه‌موو ساڵێ له شانزه‌ی سێ
عومه‌ری خاوه‌ر،
له‌و کۆڵانه ژه‌هراویه‌دا
هه‌ڵده‌سێته‌وه سه‌ر پێ
ئه‌م قه‌سیده گه‌نم ڕه‌نگه
بۆ ئاسمان و بۆ باران و بۆ ویژادان
ده‌خوێنێته‌وه
هه‌موو ساڵێ له شانزه‌ی سێ..!!
له‌به‌رده‌م ئه‌م قه‌سیده دا
ده‌بێ دڵمان بۆ چه‌ند سه‌عاتێ ڕاوه‌ستێ..!!
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی
15.03.2012