بۆنی سێوه … كوردۆشوانی
له سپێده‌ی وه‌رزی گوڵدا
له‌زه‌مه‌نی
هه‌ڵوه‌رینی ڕوحی بێ گه‌ر
هه‌شتاو هه‌شتی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی
سه‌ر ته‌وێڵی
ئه‌م هه‌ساره كه ڕو لاڵه
بۆنی سێ‌و هات !
له ده‌ڤه‌ری كانی ئاشقان
منداڵه‌كان له‌نێو باخی هه‌ناره‌وه
ڕوویان كرده مه‌نزڵگای خۆر
چاوه‌ڕوانی خوداوه‌ندی میهره‌بان بون
له‌و وه‌رزه‌دا
بارانی سێ‌و ببارێنێ
دوای چه‌ند ساتێكی شه‌رمه‌زار
زه‌مه‌ن گۆڕا…
سیۆ نه‌باری و بۆنی باری؟!!
له پێشوازی ئه‌و بۆنه‌دا
تێكرا منداڵانی ده‌ڤه‌ر
ڕوحی پاكیزه‌و بێ گه‌ردیان
كرد به‌دیاری ،
له‌خه‌وێكی زه‌ردو سوری سێ‌و ئامێزدا
پێڵۆی چاوه‌گه‌شه‌كانییان نایه سه‌ر یه‌ك
كۆی په‌پوله‌كان پێكه‌وه
بڕیاریاندا دوای مه‌رگی گوڵ
ته‌مه‌ن بسپێرن به خه‌زان ،
تاوان ئاسمانی ڕه‌شكردو
خوێن به‌هاری سه‌وزی سوركرد،
له‌دامێنی
چیای بڵندی شنروێ
تابلۆیه‌كیان به‌مه‌رگ نه‌خشان ،
پیره‌مێردێ
سه‌ری ده‌رهێنا له گۆڕێ ،
كه‌ڤاڵی گرته ئامێز‌و
چه‌ند دڵۆپێ ئه‌شكی ڕژان !
له‌پاش كه‌مێ له‌ڕه‌نگی فریشته‌یه‌كدا
به‌رز بۆوه به‌ره‌و ئاسمان ،
به‌رده‌كان هاتنه گۆو وتیان
ئه‌وه حه‌زره‌تی نالی بو
كه‌ڤاڵی برد هه‌ڵی واسێ
له‌نێو باره‌گاكه‌ی یه‌زدان ؟!
له‌به‌رئه‌وه جێ یه‌ك نییه
ئه‌م تابلۆیه بگرێته خۆی
له‌گشت جیهان!!!؟