مریشک و قه‌ره‌چی … سه‌عیدعارف باپیر
مه‌به‌ستم شکاندن و هه‌ڵبواردنی گروپ و ئه‌تنێکی قه‌ره‌چی نیه ، ته‌نها ئه‌وه‌یه ، به‌ناوی قهرهچیهوه نهزیلهکهم بیستووه .
فێڵێکیان هه‌یه بۆدزینی مریشک :
(( به‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌یه‌کی ئاژه‌ڵ به‌ته‌ڕی ده‌پارێزن ، له‌کاتی پێویست دا ، سه‌رێکی به‌گرێدراوی ، وه‌کو چهشتکهی خۆراک ، ده‌خه‌نه به‌رده‌می مریشکی برسی ، کاتێ مریشکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو ڕیخۆڵه‌که قوت ده‌دات ، قهرهچیهکه فودهکات به‌سه‌ره کراوه‌که‌ی لای خۆی دا .. به‌جۆڕیک له ناو زگی مریشکه‌که دا وه‌کو میزه‌ڵدان ده‌ئاوسێت ، ئیتر مریشک ، قیڕه‌ی لێ ده‌بڕێت ، چونکه سینه‌و گه‌روی بهڕیخۆڵه فو تێچوه‌که ده‌ماسێت ، به‌بێ قیڕه‌و گاره‌گار ، ده‌گه‌یه‌نرێت بن توره‌که‌ی دزه‌که‌وه .))
له‌ئاستی تاکه که‌س دا :
که‌سێك ، نه‌بونی توشی قه‌رزی بکات ، له براده‌ره بازرگان و پاره‌داره‌که‌ی ، ده‌بێت چاوه‌ڕوان بێت وه‌کو مڕیشکی قهرهچیهکهی لێ نه‌یه‌ت . چونکه بازرگان وه‌کو سیاسی هاو ڕه‌وشتن . مۆراڵ ده‌که‌وێته پله‌ی دوه‌م و دواترێکهوه . هه‌لپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی کاریگه‌ری زیاتره له‌سه‌ر کردار‌و ڕه‌وشتیان . به‌و هۆیه‌وه ، به‌شایه‌تی ئاشکراو باسکردنی زۆر و له‌هه‌مو مه‌جلیسێک دا ، ئه‌و قهرزهد ده‌به‌خشێ . جگه له‌وه‌ی که‌سی موحتاج خۆشی ده‌بێت به بلوێر ژه‌ن و پهسنێکاری قه‌رز به‌خشه‌که . به‌لام هه‌میشه له‌نهێنی بێ ده‌نگی دا قه‌رزه‌که وه‌رده‌گرێته‌وه . کاره‌سات لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات .
به‌وه‌ی قه‌رزه‌که ده‌بێته ڕیخۆڵه قوت دراوه‌که ، خاوه‌ن قه‌رز فوی پیاده‌کات . دواتر به قهرزدانهوهش ، قه‌رزدار ده‌بێته دیلی ڕابوردوی خۆی . له چاوشۆڕی و بنده‌ستی یه‌کانی خۆی بۆ پاک ناکرێته‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌مو سیفاته به‌ده‌کانی قهرزبهخشهکهی دا ، ناچاره له‌سه‌ر وه‌سفی چاکه‌و پیاوه‌تی باسکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت . هه‌ر باسێکی غه‌درو ناڕه‌واییه‌کانی ، به زه‌می پاشمله و هه‌ڵبه‌ستراو ، به‌دنمه‌کی قه‌رزدار دێته حساب . قه‌رزدار بۆ ده‌ربازبون لهپێوهندهکهی ، وه‌کو مارهکراوێک ،( ته‌ڵاق) بۆی ده‌بێته مه‌حاڵێکی دورو پێچاو پێچ .
نهزیلهو نمونه‌که‌م ، بۆ ئاسان گه‌یاندنی مه‌به‌ستێکی تره له‌دنیای فراوانتری سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌بێ هیچ مه‌به‌ست و ئاره‌زویه‌کی شکاندن .
***********
کاتێک بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌کداری له پێش شه‌سته‌کان و دواتریشی دا، ده‌که‌وێته ژێر باری قه‌رزی کارێزمای سه‌رکرده‌وه .
” دوای به‌ڵای فو تێچونی ڕیخۆڵه‌که !! “
به چه‌ند ڕوداوی به‌رکارو خۆڕاپسکاندنی 1964 ، و ڕاونان و ڕهههندهبونی سنوره‌کانی وڵات و گیرسانهوهیهک له(هه‌مه‌دان) . دیسان گه‌ڕانه‌وه و هه‌ڵاتنێکی تر له 1966دا بۆ نێو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ، پێجه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شۆڕش و یاخیگهریهکه ده‌ستی پێ کردوه‌و . دواتر ده‌ستپێکردنی فه‌سڵێکی خوێناوی یه‌کتر کوشتن . له‌سه‌ره‌نجام دا، به‌که‌مترین ئاوی ڕوه‌وه ، به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌بۆ بن ده‌ستی سه‌رکرده قه‌رز لێ کراوه‌که، له (دیلمان) . هه‌تا هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵی شۆڕش له 5 مارتی 1975دا .
له‌گه‌ڵ خه‌می قورسی ئه‌وه‌ش دا ؛ ناچاربوهکان ، به لایه‌نی منه‌وه‌ری بزوتنه‌وه‌که وهه‌ڵگری په‌یامی ڕۆشنبیری و پێش کهوتنخوازی ، دژ به‌کۆنه‌په‌رستی و نه‌زانی ،و خێڵگه‌ری به‌جێماوی سه‌ده تاریکه‌کان ده‌ژمێردران .
سه‌رجه‌م ، به‌جۆره لێکدانه‌وه‌یه‌ک :
” تێکشکان و ناوزڕانی تازه‌گه‌ری بو ، له‌به‌رده‌م کۆنه‌خوازی دا .”
***********
دوای هه‌ره‌س ؛ ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی” شۆڕشی نوێ” له‌ساڵی 1976دا . ده‌ستپێکی چاک‌و به‌جێ بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕابوردو نوێ کردنه‌وه‌ی خه‌بات ؛ له‌دوای پێچانه‌وه‌ی بازاڕی 14ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول به‌چاک و خراپیه‌وه .
” ڕیخۆڵه فوتێکراوهکه پوچ‌و به‌تاڵ کرابو ، ده‌کرا له سێنه‌و هه‌ناو دهربکێشرێته ده‌ره‌وه .”
ده‌کرا ده‌ستپێکێکی نوێی لێ به‌رهه‌م بهێنرایه ، ئه‌گه‌ر براکوژی و پاوه‌نخوازی نه‌کرایه به‌ئه‌ڵقه‌ی گرێدانه‌وه‌ی ڕابوردوه تاڵ و به‌ده‌کان و ببێت به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ بای ىهرهکۆن ، فوتێکردنهوهی ڕیخۆڵه به‌جێماوه‌که و ، دیسان ته‌واو کردنی فه‌سله گاڵهتهجاڕیهکانی شانۆگه‌ری (مریشک و قه‌ره‌چی) .
چۆن؟
یه‌کێتی نیشتمانی له‌دوا ساتی ئێستای دا.
دیسانه‌وه توشی میراتگری ، مێژوه پڕ له تراژیدی و ناکامی یه‌کانی 1964ــ1975 خۆی کرایه‌وه ، دیسان به‌هۆ ی یه‌کتر کوژی و پاوه‌نخوازی ، دوباره چونه‌وه ژیر باری په‌رچه‌کرداری پارتیه‌وه . لهئیشتاش دا، به‌هۆی ڕیکه‌وتنامه‌ی ستراتیژی ناڕۆشنی نێوان دو سه‌رۆکه گه‌وره‌که‌وه .
هه‌نوکه رایه‌ک هه‌یه ، به‌وه‌ی یه‌کێتی به‌جۆرێک جوت بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای پارتی دا . ده‌گونجێت ، له‌ئاینده‌یه‌کی تری دا، وه‌کو قۆناغی 1970ــ 1975، خۆی باوه‌خون بکاته‌وه .
یان توشی بچوک بونه‌وه‌یه‌ک ببێت ، بگاته ئاستی حیزبه پهراوێزیهکانی نێو کایه‌ی ئێستای هه‌ردو پارته سه‌ره‌کیه‌که .
*************
“پارتی خاوه‌نی کرداره ، به‌رانبه‌ره‌که‌ی په‌ره‌چه‌کردار ده‌نوێنێت .”
پارتی چۆن خاوهنکردارو ، چۆن بکهڕێکه ؟
پارتی ڕیخۆڵه فڕی ده‌دات ، به‌رامبه‌ره‌کی قوتی ده‌دات .
پارتی به شێوازی (دوباره داڕشتنه‌وه‌ی مێژو) ده‌یه‌وێت له‌دروست بونیه‌وه له 1946وه بۆ ئێستا ، بون و مێژوی خۆی دابڕێژێته‌وه . ئه‌و کاره له مێژودا ، ستایڵێکی له ناساندن و سیاغه‌کردنه‌وه‌ی مێژو بهمۆدێلهکانی فاشیزمی ئیتالی ، و نازیزمی ئه‌ڵمانی ، ستالیینیزمی ڕوسیای سۆڤێتی ، له‌خۆرهه‌ڵات و لای خۆمان ، به‌عسی یه‌کان به‌و جۆره مێژویان ده‌خوێنده‌وه .
{مێژو به‌جۆرێک ده‌خوێننه‌وه ، که‌خۆیان ئیشتیهای ده‌که‌ن و خۆیانی تیادا ده‌که‌ن به‌سه‌ره‌تاو کۆتایی هه‌مو بونێک . به‌هۆی هه‌ڵبواردنی ڕوداو که‌سایه‌تی نامه‌رغوب ، یان قه‌به‌کردنی ڕوداو که‌سایه‌تی یه‌کانی خۆیان ، هه‌ڵبژاردنی نمونه پێشینه‌کانی مێژو ، بۆ هاوشێوه‌کردنی به‌خۆیان . له‌نمونه‌ی نازیه‌کان ،سوپایان به ڕایخی سێهه‌م ناوده‌برد ، به‌و ێنه گرتنه‌وه له سوپای بسمار وه‌ک (ڕایخی دوه‌م) و سوپای شارلهمانی جهڕمانی وه‌ک (ڕایخی یه‌که‌م . به‌عسییه‌کانیش(جه‌نگی قادسیه دوه‌م ) ی سه‌دام ، وێنه‌ی خۆی له (جه‌نگی قادسیه) یه‌که‌می قاره‌مانانی مێژویی( سه‌عد)و (قه‌عقاع) وه‌رده‌گرت .}
پارتی ، به‌جۆرێک مێژوی خۆیان ده‌خوێننه‌وه له 1946ه‌وه بۆ ئێستا ، تاکه لایه‌نی ڕاست و سه‌وابی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌کداری کوردی بون ، مێژو ی له‌پێش خۆیانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێک تروسکایی تیا بوبێت ، له سهیدعوبهیدیلای نه‌هری تاده‌گات به شێخ مه‌حمود ، هاو مه‌شره‌بی خۆیان بون به‌ناکامی نێوه ناچلی هه وڵیان داوه ، له‌سه‌ر ده‌ستی لێزانی کامڵی ئه‌مان دا کاره‌که به‌ئاکام گه‌یشتووه ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بونایه ئه‌وه کورد گورگ ده‌یخوارد ، دواتریش له پاش خۆیانهوهههمو ناڕازی و ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی خۆیان به‌لاده‌رو گومراو دۆڕاو ده‌خوێننه‌وه له مێژوی بان 65ساڵه‌یه‌یان دا ، ئه‌وانه به په‌شێمان بونه‌وه ، باوه‌خون و گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی پارتی دایک مه‌حکوم بون(*) .
هه‌ڵه‌و شکست و گۆڕه‌پان چۆڵ کردن و میله‌ت به جێ هێشتن له ته‌نگانه‌دا ، یان پاساوی ده‌ره‌کی بۆ ده‌هێننه‌وه، یان خۆیانی لێ ده‌بوێرن . دواتر له‌هه‌وڵی بێ وچان دان بۆ سه‌پاندنی ڕه‌مزه‌کانی خۆیان به‌سه‌رگشت دا .
سه‌رجه‌م هه‌مو ئه‌مانه بۆ شه‌رعیه‌ت و مانه‌وه‌ی ته‌نهای خۆیانه له‌کایه‌ی بون و ده‌سه‌ڵات دا و بۆ بێ ده‌نگ کردنی ئه‌وانی تره . به‌واتای ده‌رخواردانی ڕیخۆڵه و فوتێکردن و قیڕه لێ بڕینه .
**********
مێژوی (ی .ن،ک) له سه‌ره‌تاوه بۆ ئێستای پێکهات و پارویه‌کی قورس وگرانه ، (پ،دک) بتوانێت له پرۆسه‌ی مۆدێلی ( دوباره مێژو هه‌ڵبه‌ستنه‌وه ) که‌یدا به‌سانایی ، قوتی بدات .
زۆر دوری ناخه‌ینه‌وه ، له‌کاتێک دا ( ی ،ن،ک) له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا هێزیکی به‌رچاوی خاوه‌ن مێژوی مه‌یدانی بو ؛ جیاواز تر له( پ،د،ک) که زیاتر له حیزبێکی ئوردوگا نشین و ته‌ریوه‌ی ئه‌و دیو سنوره‌کان بوو .
چی وای له (پ،د،ک) کرد ، له وکاته‌وه بۆ ئێستا ببێت به هێزێکی هه‌ژمونگه‌ری گۆڕه‌پان ؟ تائه‌و سنوره‌ی پڕکێشی ده‌کات ، بۆ پێشه‌وایی کردنی ، به‌شه کانی تری کوردستانیش !!
به و هۆیه‌ی توانیویه‌تی ، دو شار له سێ شاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی بن سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیفاکتۆی کوردی قوت بدات . هێمان ، ئیشتیهای کراوه یه بۆ شاری سێهه‌میش .
قوتدان ، وشه‌ی گونجاوه بۆ شێوازی تۆتالیتاریانه‌ی پارتی ، ئهگیناحوکم کردنی هه‌رشارێک به‌دیموکراتی ڕاسته‌قینه ، نه‌ک وه‌کو پاشناوه‌که‌ی پارتی ، ناکرێت پێی بگوترێت قوتدان .
ئه‌مانه ڕاستیه‌کن ده‌که‌ونه ژێر باری سه‌رنجه‌وه .
هه‌ڵه کوشنده‌کانی یه‌کێتی بۆ سازاندنی ئه‌م باره ، به‌سه‌ره‌کی ئه‌مانه بون :
1 ــ بوغرایی (ی،ن،ک) له‌سه‌ره‌تاوه ، توشی کورتی هێنانی کردوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کات و روداو ، سه‌رده‌م .
2 ــ ده‌ست پێ کردنه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ ، دوباره‌و سێ باره کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک بو ، له هه م‌و سهرهتایهکیهوه به‌قازانجی (پ،د،ک) ته‌واو بوه ، هه‌میشه (پ،د،ک) به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ، ده‌سکه‌وت و هه‌ژمونی خۆی سه‌پاندوه .
3 ــ دواتر ، پاوه‌نخوازی و نه‌هێشتنی دروست بونی ده‌نگی جیاواز، زیاتر به‌سودی ( پ،د،ک) شکاوهته .
پارتی له‌پاڵ ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان خۆی و یه‌کێتی دا ، ده‌نگ و قیڕه‌ی له‌هه‌مو لایه‌ک ده‌بڕی ، ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن له‌م دو ساڵی دواییه‌دا دروست نه‌بوایه .
ده‌نگی جیاواز چۆن دروست بو ، ئۆپۆزیسیۆن چۆن پێگه‌یشت؟
کاتێک (ی،ن،ک) به‌هۆی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ (پ،د،ک) دا به‌ره‌و سازش و داخزان ده‌چو له هێڵی ماینهفێستییه بنه ڕهتیهکهی ، هه‌روه‌ها به‌شێکی گرنگی ئۆرگانه‌کانی خۆی توشی ڕه‌نجه ڕۆیی و بهشخوران کرد .
له‌وێدا ،که‌سانێکی دیار‌و هیزێکی مه‌حروم و نارازی به‌سازش ، خۆی وه‌کو به‌ره‌یه‌کی ڕیفۆڕمخواز خسته ڕو ، دواتر به‌قۆناغه‌کانی وازهێنان و پێکهێنانی ده‌زگای میدیا‌و ڕاگه‌یاندن و هوشیاری و ڕۆشنبیری داهات و ، گه‌یشته سازاندنی بزوتنهویهک ، که ده‌یتوانی له‌ده‌روه‌ی خۆی به‌ره‌ی کۆن و نوێی بێزار‌و نارازی بار‌و دۆخه‌که کۆبکاته‌وه ، تاگه‌یشتن به پێکهێنانی لیستی سه‌ربه‌خۆی ئۆپۆزیسیۆن و دواجار پێکهێنانی کیانی سیاسی و به‌دوای جۆرێک گه‌شه‌کردن و ڕهساندنی ئۆپۆزیسیۆنی گشتی .
( گۆڕان) بزوتنه‌وه باسکراوهکهیه ، وه‌کو ده‌نگی جیاواز له (پارتی) و (یه‌کێتی) ده‌سه‌ڵاتدار . سه‌رکرده‌ی یه‌که‌م و پله‌کانی دواتری زوربه‌ی جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانیشی له پاوه‌نی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ناوی یه‌کێتی دروست بون ، ئه‌وان بون سه‌رقاپێکی داخراویان هه‌ڵدایه‌وه .
دیسان ( گۆڕان) وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌ک ، له شوێنێکی تردا ، به قۆناغی جۆراو جۆردا توانی رێخۆڵه قوتدراوهکهی (یه‌کێتی) له سینه‌و هه‌ناوی خۆی بکێشێته وه ، بتوانێت ده‌نگ و سیما ی جیاوازی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و ، کاریگه‌ریه‌کانی ده‌ست پێ‌بکات .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، تائێستا توانیویه‌تی خۆی له‌هه‌ڵه کوشنده‌کانی یه‌کێتی دوربخاته‌وه به داواکردنی فره‌یی و خۆ پاراستنی له چه‌ک وخوێنڕشتن و به‌رده‌وامی کاری سیاسی و میدیایی ،هه‌وڵی خۆساده کردنه‌وه و پیشاندانی ڕوی جهماوهرخوازیانهی .
ئه‌مانه وشک کردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی گه‌شه‌کردنی تاکحیزبی و تۆتالیتارین .
به‌ڵام پرسیارێک دێته گۆڕێ .
ئاخۆ ده‌توانێت ده‌توانێت به‌ر به تۆتالیتاری ههژمونگهریانهی (پارتی) بگرێت ، یان ناچاری بکات به گۆڕێن و کرانه‌وه ، له بیر‌و پێکهاته‌که‌ی دا ؟
(یه‌کێتی) تائێستا نه‌یتوانی ئه‌وانه بکات ، یان نه‌یتوانی له( پارتی) تێ بپه‌ڕێنێت .
ئاخۆ (گۆڕان ) ده‌توانێت له(یه‌کێتی) خۆی تێ بپهڕینێت ، یان نامورادیهکانی یه‌کێتی بسڕێته‌وه ، خۆی بگات به‌ئاکام ؟
لێره‌دا ، ڕاستیه‌کی نیگه‌رانی به‌خش هه‌یه ناکرێت بازی به‌سه‌ردا بده‌ین .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، به‌شێکی گه‌وره‌ی له غوبن و به‌شخوراوی حیزبی پێکهاتوه ، زوربه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ گێرانه‌وه‌ی ماف و ئیستیحقاقه‌کانی خۆیه‌تی له (یه‌کێتی) .
به‌جۆرێک میراتی یه‌کێتی به‌ش کراوه له نێواندوپشکی (مێژو) و(ویژدان) ه مۆراڵیهکهی .
(مێژو) وه‌کو کراسێکی خوێناوی له‌تاقی (یه‌کێتی) دا به‌جێ هێلراوه ، یه‌کێتی به‌بێ گوێدانه بۆنه‌کان له‌شین و شایی دا به په‌ڵه خوێناویهکانیهوه ده‌یپۆشن .
به‌شه (ویژدان) مۆراڵیهکهی یه‌که‌ی ، (گۆڕان) به‌رۆگری زیندو راگرتنی پرنسیپ و جۆشدانه‌وه مۆراڵیهکانه .
مه‌حاڵه پرنسیپ و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کانی ،کهپێکهێنهری کاروانی مێژوه برینداره‌که‌ن ، له‌یه‌ک ههڵپچڕێن .
لێره‌وه گۆڕان پاش توانای تێپه‌ڕاندنی به‌سه‌ر یه‌کێتی بڕینی لوتکه‌ی ئه‌و دا ده‌گاته‌وه دامێنی هه‌ڵه‌موت و به‌رزاییه تۆتالیریخوازانهکهی پارتی .
باوه‌ڕیک هه‌یه ، ئه‌گه‌ر له‌م باره لۆکاڵیه بترازێت و بارێکی هه‌رێمی و گرانتر ، بخرێته سه‌ر کۆڵی (گۆڕان) ، چوارپه‌لی ده‌که‌وێته زه‌وی . به پێی هه‌نگاوه‌کانی ڕۆژ و ده‌رکێشانه‌وه‌ی ڕیخۆلهفودراوهکه ، له‌وه ده‌چێت سه‌رکرده‌ی یه‌که‌می گۆڕان ، ،ئه‌و( ڕاستی)ه له هه‌مو که‌سێکی تری باشتر بزانێت .
16/3/2012 ستۆکهۆڵم
saidaraf@hotmail.com
پــــــــهراوێـــــــــــــــز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*)
ئه‌وه‌ی لێره‌دا (پارتی) قه‌رزی ده‌کات بۆ سه‌لماندنی بۆچونه‌کانی . شکستی هه‌مو ئه‌وانه‌یه ، کاتی خۆی نه‌چونه‌ته ژێر باری هه‌ژمون و ئه‌جینداکانی سه‌رۆکی پارتی ، لهحهمزه عه‌بدوڵاوه بۆ برایم ئهحمهدو تاڵه‌بانی و دوکتۆر مه‌حمود و سامی عه‌بدوڕه‌حمان . کاتێک هه‌ر یه‌کێک له‌مانه ، جۆرێک هه‌وادار وپارت و بزوتنه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه .