روو له مه‌غریب وه‌ربگێڕن…. حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی
چی ده‌بوو گه‌ر..
هێنده‌ی ئه‌و به‌رچنه‌یه دڵخۆشبام
هه‌موو رۆژێ، به هه‌ناوێكی خاڵییه‌وه
ده‌یهێنیته ماڵه دڵ گه‌وره‌كه‌ی باخچه‌و..
له‌و سه‌ره‌وه..
پڕ ده‌بێته‌وه له ڕه‌نگ و.. ماهییه‌تی خاك
چی ده‌بوو گه‌ر..
له‌و سه‌ری شهكهتیمهوه
گهیشتبامهوه كه‌ناره‌كانی ئومێد‌و..
یاده‌وه‌ریم ..
به‌ته‌نافی ئه‌و رۆژانه‌دا هه‌ڵواسیبا
نهخاتری مناڵیمی تێدا گیراو ..
نه‌منیش، له ماناكانی ئاوابوونیان تێده‌گه‌یشتم!
هێشتا له‌مه‌غریبی غوربه‌تیما
نه كۆڵانه‌كانی مناڵیم دهمناسنهوهو ..
نه دیواره‌كانی ته‌مه‌نی سپیم
وه‌ك دیواره‌كانی (شایی گه‌مان)1 ده‌مپارێزن !
ده‌پێم بڵێ:
چی له گه‌وره‌بوونی خۆم بكه‌م
كێ به ده‌ستمایه‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیه‌وه براوه‌یه؟!
له سه‌فه‌ری به‌ره‌و گه‌وره‌بوونی خۆما ..
نه‌هامه‌تیم له وه‌رزی بێباكیدا چنیه‌وه
له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌شی نوسینه‌وه‌ی دروشمه‌كان
كه‌وتمه سڕینه‌وه‌ی هۆشی خۆم
له‌جۆگه‌له‌ی مه‌غریبی ته‌مه‌نی خۆما
كه‌وشه‌كانم،
به‌شه‌پۆلی حه‌زی مناڵیم دهسپێرمهوه
تا له (كه‌نده دڵۆپی)2 حوزنه‌وه
بڕژێمه‌وه ناو چه‌می مناڵیم و ..
بڵێم : یاران ده‌خیلتان بم
روو له مه‌غریب وه‌ربگێڕن
مه‌غریب ته‌مه‌نمان ئاوا ده‌كا
مه‌غریب مناڵیمان لێ ده‌ستێنێ
مه‌غریب..
چاوی به كوشتنی مناڵیمان سوور بووه
ده‌خیلتان بم ..
هێشتا له كڵاوڕۆژنهی مناڵیمه‌وه
خووڕه‌ی كانیه‌كه‌ی (حه‌سار)3 ده‌بیستم
به‌ده‌م شۆردنه‌وه‌ی گه‌ردی خه‌می تاقهدارێك
پڕ ده‌بوو له تریقانه‌وه‌و
گۆرانییه‌كانی مناڵیمان..
ئه‌و كه مه‌رگی گۆرانییه‌كانی مناڵیمانی گێڕایه‌وه
نه‌كه‌وته‌وه موناجات
دواجار روویله مه‌غریبی خۆی كرده‌وه
ده‌خیلتان بم ..
له (كانیه زێن)4ی به‌ر ماڵانه‌وه
برۆنه‌وه بۆ ..
ده‌سكه‌نه‌ی ریشه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وێ
پشت له چاوهسوورهكانی مه‌غریب بكه‌ن
ئه‌ها چه‌می مناڵیمان
له پێچی ئاوابوونی خۆیدا
سلاو له‌وانه ده‌كا
مناڵیان له مه‌غریبدا ون كردووه
دهخیاتان بم ..
روو له مه‌غریب وه‌ربگێرن
مه‌غریب مناڵیمان لێ ده‌ستێنێ
مه‌غریب..
چاوی به كوشتنی مناڵیمان سوور بووه
………………
1ـ جۆره یارییه‌كی هه‌رزه‌كارانه‌یه
2ـ شوێنێكی تایبه‌ت بوو بۆ مه‌له‌كردنی نه‌وه‌ی هه‌شتاكانی قه‌ڵادزێ
3ـ نزیكترین سه‌یرانگا بوو به‌ر له راگواستنی قه‌ڵادزێ
4ـ یه‌كێكه له كانیه به‌ناوبانگه‌كانی قه‌ڵادزێ