
ته نیایی …..سروشت نه‌وزاد
1
وه‌ك شكانی ئاوێنه‌كانی خه‌یاڵ
ئه شكێم …
وه‌ك شكانی په نجه ره ی خه ونم
له‌ماڵی عیشقا …!
2
ژیان
چهشنیكه له‌عه‌شق ،
بۆیه‌من لێوان لێوله فیراق …
بارانی عیشقی تۆ
باخچه‌ی چاوه ڕوانیم
ووشك ئه‌كا…!
3
له‌مێژه من له گه ڕاندام …
نزیكترین كه س
له سپێده كانه‌وه منم .
ته‌نیا یش نزیكترین شت له ژیانه‌وه …!
4
ڕه نگه گوماناویترین مرۆف من بووبم …
ئێستا
خاڵی كۆتای ئه مه یه:
سه فه ریك هه یه له مه نفا هه ڵد ێ ،
سه فه رێك هه یه بۆمه نفا دێته وه …
5
دڵی من نغرۆ له غه ریبی …
وه ك دڵی زه وی پڕ له ئاین .!
6
قاچه كانم له قوفڵ و زنجیرن
ئه مه وێت پێڵا وی چاره نووس داكه نم …
تراژیدیای كه ون
بێده سه ڵا تی ئینسانه .
7
جێ پێی كه ڵه كه بووی هه زاران مردن
ئه م گۆ ڕه ی بۆم هه ڵكه ند !
ماڵیش هه رچه شنێكه له گۆ ڕ …
مردوویه ك كه له خه ونی هه ریه كێكمانابێداره
وام پێ ئه ڵێت .
8
ئاو مۆسیقایه كه ،
تاری دۆزه خ ئه یژه نێت …!
9
كه به‌رگی بوون ،
خوێنی جه نگێكی درێژی لێ بچۆ ڕێ
ئه م هه موو (چه كه) چی یه؟؟
ته نیای خۆی گوله ی ئه تۆمه …!
10
به ئاگری زه مه ن ئه سووتێ
به ری دره ختی زه مه ن !
11
له یاداشتی كاتژمێرێكا نووسرابوو
سه مه ره ترین ڕووداوی دنیا،
خوڵقاندنی من بوو !!!
12
گه رئه م هه ساره یه نه بوایه ،
سه ره تا خودا
به هه شتی دروست نه ده كرد .!
ته نیا ئه وه دادگه رییه .
13
مردن له ده رگاكاندا وه ستاوه،
درود بۆحزورت فریاد ڕه س
ئاخر تۆ
هه مووشت له گه ڵ خۆت ده به یت …