
ڕازێكی ده‌روون: جه‌لالی میرزا كه‌ریم
ئه‌دیب له جه‌وهه‌ری خۆیدا بۆ مرۆڤ و ئه‌و به‌شه‌ی سروشت ده‌نووسێت، كه سیما و خه‌سڵه‌تی مرۆڤیان وه‌رگرتووه، یان له سیما و خه‌سڵه‌تی مرۆڤدا بوونی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و دادیده‌ڕێژێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌ده‌ب مرۆڤ ده‌خاته چه‌قی گه‌ردوون و زه‌مینێكی تاك و شایانی بۆ ته‌رخان ده‌كات. ئه‌و دێره تیژانه‌ی له ناو شیعره‌كانی جه‌لالی میرزا كه‌ریمدا ده‌رده‌كه‌ون و وننابن، ئه‌وه داڕمانی به‌ها و ناكۆكی و پێوه‌ندییه هاوسۆزهكانن، له بارێكی دیاریكراودا ده‌رده‌كه‌ون و هاوسه‌نگی هێما و هێما پێكراوێك به ته‌واوكردنی یه‌كتری ده‌ده‌ن. زۆر له‌سه‌ر ڕسته‌ی سه‌ره‌تا و كۆتایی ڕاده‌مێنێ، وه‌ك بڵێی سه‌ره‌تا و كۆتایی بكاته ناوه‌ند و نوخته‌ی بینینی دۆخگۆڕین. گرژیی له نێوان دێره‌كانی سه‌ره‌تا و كۆتاییشدا وه‌ك هونه‌رێك ده‌مێنێته‌وه و مه‌ودایه‌ك وه‌رده‌گرێت. سه‌ره‌تا و كۆتاییی ده‌بێته به‌شێك له بنیادی پێكهاته‌ی واقیعی شیعره‌كه و ده‌خرێته‌ڕوو، ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ودا پێكهێناوه. ده‌كرێت ئه‌م تین و تاوه‌ی سه‌ره‌تا و كۆتاییه وه‌ربگرین و بڵێین جۆرێكی زۆر تایبه‌ته بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌ك. ئه‌م پێوه‌ندییه سه‌ر به‌ده‌قێكی ده‌ستنیشانكراوه و هه‌وڵی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌وت و مانای ناو ده‌ق ده‌دات.خۆی شێواز و فۆرمێكی په‌ره‌پێدراوی كولتووری خۆماڵییه. نموونه، به‌یتی كوردی وه‌ك هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی زۆر له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا ڕاده‌مێنێ. كه‌واته ئه‌م شێواز و فۆرمه پرسیارێكه له باره‌ی ئاكامی به‌رده‌وامبوونی كولتووره‌وه. ده‌توانین ئه‌و شێواز و فۆرمه به حه‌قیقه‌تێكی نوێبه‌خشی بزانین، چونكه سه‌ره‌تا و له پێشتردا بووه‌ته هۆی به‌دیهێنانی پێویستییه‌كانی نوێبه‌خشی. هه‌موو ئه‌دیبێكی نوێبه‌خش خاوه‌نی هه‌قیقه‌تی باڵای خۆیه‌تی. ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش ته‌نیا شێواز و فۆرمی نووسینهكهیهتی. له‌م جۆره نووسینه‌دا ئه‌ده‌ب زۆر له ڕۆژانه‌ی واقیع دوور ناكه‌وێته‌وه و هه‌موو شتێك پێكده‌هێنێ. وردبوونه‌وه له ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه، كه ئێستێتیكایه‌كی بیندراوی به شێوه‌ی جووڵاو تێدا پێشكێش و په‌خشكراوه یه‌كێكه له كانگاكانی به‌هره وه‌رگرتن و ختووكه‌دانی ناخ بۆ دۆخی شیعریی، دۆخی شیعریی جیهان و جه‌وهه‌ری مرۆڤه. زمان لای وه‌ك موگناتیس وایه ئامانجی ده‌ربڕین و كه‌ره‌سته‌كانی داهێنان له بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه بۆ جووڵاندن و خۆده‌ربڕین. پێوه‌ندیی نێوان وێنه‌ی هه‌ستی و وێنه‌ی زه‌ینی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌با و وێنه‌ی ویستی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كێشێ، كه ویستێكی كۆ واتایه و به دوای داگیرسانی هێڵێكی سه‌وز سه‌رگه‌ردان و ماندووه، كه وه‌رچه‌رخان و گۆڕانێك دروست بكات، شیعر ده‌كاته جێگره‌وه و جێگره‌وه‌ش ده‌كاته شیعر و خۆی تێدا دووباره‌ده‌كاته‌وه، وه‌ك چالاكییه‌كی بیندراویش به‌شداربوونی كارای خۆی له ناو پێشان ده‌دات و پێكهاته وه‌رده‌گرێت . ئه‌گه‌رچی ئه‌و بۆچوون و پێودانگ و جێگۆڕكێكردنه جۆره ڕایه‌ڵێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری شیعری بێگه‌رده. بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعری بێگه‌رد، هه‌زار ڕێگا هه‌یه بۆ خۆده‌ربڕین و خۆهێنانه سه‌ر دۆخی داهێنان و ده‌ست له دڵی شته‌كان دان و ڕۆچوون به‌ناو سه‌رزه‌مینی شیعردا.
شیعری “ڕازێكی ده‌روون”ی جه‌لالی میرزا كه‌ریم، گۆڤاری تووتن، ژماره “4”ی ئایاری 1970، به‌غدا. ل: 61. به شێوه‌یه‌كی پڕشنگدارانه ده‌ربڕین له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی رۆحێكی پڕ گومان و په‌رێشان ده‌كات. زیادی و كه‌می له ده‌قه‌كه‌دا فڕێداوه و كاكڵه‌ی هێشتووه‌ته‌وه، واتا جومگه سه‌ره‌كی و پێویستییه‌كان. خاوه‌نی ئه‌زموونێكی تێڕامان و لێخوردبوونه‌وه‌یه له ژیانێكی جه‌نجاڵدا، ئه‌زموونی رۆح رایه‌ڵ و هه‌ستێكی ره‌سه‌نه له ئاماده‌بوون له بووندا، بوونێكی پڕ گومان و په‌رێشان. ئه‌م شیعره تایبهتێكه له ڕووخساره كاریگه‌ره‌كان و ئه‌و شته ده‌رده‌بڕێ, كه شاعیر له رۆحیدا، یان له شوێنێكی نزیك رۆحییه‌وه به دوای سه‌رهه‌ڵدانیدا عه‌وداڵه و سه‌رسام و چاوه‌ڕوان له پێشوازیدا وه‌ستاوه.
وێنه به هێزێكی جۆراوجۆری، ویستی و نه‌ستییه‌وه خۆی زاڵده‌كات و خه‌یاڵ زاخ ده‌دا، هه‌ستیارییه‌كی په‌نهان له وێنه‌كان په‌خشده‌بن، به هۆی زاوزێكردنی یه‌ك به دوای یه‌كی وێنه‌كان ده‌توانین ده‌ست له هه‌ستیارییه‌كان بده‌ین و فه‌زای چوار ده‌وری ویستی و نه‌ستی وێنه‌كان ببینین. به‌مجۆره كه‌سایه‌تییه‌كی پڕ گومان و په‌رێشان له ململانێ له‌گه‌ڵ خۆیدایه و دووچاری خۆخواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌كات. ئه‌نجام له‌ناو گومان دێته‌ده‌رێ و گومانه‌كه خاوده‌كاته‌وه، به ده‌سته‌واژه‌ی “بڵنده جێت”، یان “تێئه‌گه‌یت كێیت” خۆی به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵ ده‌كات و پیرۆزییه‌ك به خۆی ده‌دات، خودی پیرۆزییهكهش له ڕه‌وتی ده‌قه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و وننابێت. تێیدا هه‌قیقه‌تی ڕۆحی خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات وئه‌وپه‌ڕی بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م بهرجهستهكردنهشدا بۆ سازدانی جیهانی ئه‌ده‌بی. سروشت هاوتای مرۆڤه، سروشت وه‌ك بابه‌ت له ئه‌زموونی ئه‌م شاره‌دا كه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، یان لابه‌لا هاتووه‌ته ناو دهقو په‌یوه‌ستێكی قووڵ و قووڵبوونه‌وه‌ی نییه.
1
گوێ شلی ئه‌و وتانه‌م له شه‌وه‌زه‌نگا
چرپه‌یانه له خامۆشیی تاری سنگا
ئه‌و سكاڵا تاڵه‌ی هه‌رده‌م
هه‌ڵئه‌ڕێژێ زووخاوی خه‌م
ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌ی ڕێی پێنابه‌م
نه تێی ئه‌گه‌م
نه ئه‌شتوانم لێی هه‌ڵبێم و خۆم ده‌ربازكه‌م
2
چیم له بوونما ئاخۆ ده‌سكه‌وت
بڵێسه وگڕ
یان هێنمی گیانی نه‌سره‌وت
شادمانی یان خه‌می دڕ
3
دنیا و ته‌مه‌نی لهمهودوام
ئاخۆ چۆنبێ
پڕ جریوه‌ی ئه‌ستێره‌بێ
ئاسمانه‌كه‌ی دوێنێی بڕوام
4
ئه‌ی خۆم كێبم
به‌زه‌یی بم یان شهڕخواهی
خۆشه‌ویستی یان ڕقاوی
ئاخۆ چیبم
5
تهزوویهكیش به‌گیانما دێت
فرمێسك و بزه‌ی لێئهتكێت
كاتێك ده‌روون
دێته گڕ و كفت و هه‌ڵچوون
وێنه‌یه‌كی پرسیاراوی
ئه‌خه‌مه به‌رچاوی وێڵم
تیایا دڕكی ئاگراوی
پڕ له چزه‌ی ژین ئه‌شێلم
6
له فرمیسكا
له بزه‌ی یادی جارانما
له هه‌نسكا
له شاڵاوی بیر سووتانما
له ناخه‌وه
له ناخێكی به داخه‌وه
ڕوخساری خۆم به‌دی ئه‌كه‌م
رووم تێ ئه‌كا
ڕووی تێ ئه‌كه‌م
دێینه دووان
له‌من یه‌ك و له‌و به‌سه‌دان
7
جا له ڕوخسارم تێ ئه‌كه‌م
بۆ وته‌یه‌ك گوێ شل ئه‌كه‌م
له قووڵایی دڵمه‌وه دێت
ئه‌نه‌ڕێنێت و پێم ئه‌ڵێت
نازانیت كێیت
پایه‌ت چه‌نده
كامه‌یه جێت
8
تۆ مرۆڤیت
بڵنده جێت
چه‌ند به‌ژان بێ ژینی دوێنێت
ئه‌مڕۆ ئازاد ملی ڕێگات
بگره به‌ره‌و دنیای هیوات
ئه‌وسا هه‌ر وێنه‌ی ڕووی دوێنێت
هه‌زار و یه‌ك ڕه‌نگ ئه‌نوێنێت
باخی وشكی زه‌ردی سیس بوو
به ده‌ریای گوڵا ئه‌نه‌خشێنێ
به هه‌زاران وته‌ی نووستوو
له خه‌وی قورس هه‌ڵئه‌سێنێ
په‌ڵه هه‌وری ڕه‌شی سنگت
دێته ڕه‌وینه‌وه و نه‌مان
لێڵی گۆمی خولیای مه‌نگت
ڕوون ئه‌بێته‌وه گه‌ش و جوان
تێئه‌گه‌یت كێیت
بۆچی ئه‌ژیت
كامه‌یه جێت
به‌ره‌و كوێیه هه‌نگاوی ڕێت
تێئه‌گه‌یت كێیت
شوباتی 1970 به‌غدا
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر