ڕێگای عه‌شق … به‌كر ده‌روێش
كه‌من ئه‌وانه‌ی له ڕێگای عه‌شقدا شه‌هید ده‌بن و
به‌نه‌مری ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن
كه‌من ئه‌وانه‌ی له ڕێگای عه‌شقدا
به‌عه‌شقه‌وه بۆ عه‌شق چرای عه‌شق هه‌ڵده‌كه‌ن
كه‌من ئه‌وانه‌ی له ڕێگای عه‌شقدا
ئه‌بن به شاعیر‌و به عه‌شقه‌وه
بۆ عه‌شق شیعر ده‌ڵێن
كه‌من ئه‌وانه‌ی له ڕێگای عه‌شقدا
بۆعه‌شق ده‌بنه باخه‌وان و
نه‌مامی عه‌شق ده‌نێن
كه‌من ئه‌وانه‌ی له مانای عه‌شق ده‌گه‌ن
به عه‌شقه‌وه بۆ عه‌شق كڕنۆش ده‌به‌ن
من عاشق نه‌بووم سه‌ركێشێكی چه‌توون بووم
ڕێگای سه‌ركێشی بۆ چه‌ند رۆژێك
هێنامیه نێو باخی دڵی عاشقی تۆ
بۆ ده‌رگای دڵت لێ كردمه‌وه ؟
بۆ چرای ژووانت بۆ ههڵكردم ؟
بۆ..؟ بۆ..؟ بۆ..؟
من عاشق نه‌بووم
ههوهسبازێگی هه‌رزه‌كار بووم
به‌ناوی عه‌شقه‌وه خه‌ریكی ده‌روێشی بووم
له‌م جێژووان و ئه‌و جێژوواندا مڵومۆم ده‌كرد
بۆ ده‌رگای دڵت بۆ كردمه‌وه ؟
بۆ.. ؟ بۆ.. ؟ بۆ.. ؟
من عاشق نه‌بووم
پیاوێكی چڵێس بووم
كه‌من ئهوعاشقانهی وه‌ك عه‌شق پاكن
وه‌ك عه‌شق بهتریفهو بێگه‌ردو ڕوناكن
( عاشقان له دوور دیارن , ڕه‌نگیان زه‌رده‌و لێو به‌بارن )
من عاشق نه‌بووم جامباز بووم
ئه‌وتا هاتووم نامه‌ی خواحافیزیم بۆ هێناوی
په‌یامی جودایی
نۆنهخشهی له‌یه‌كدابڕان ,
دووا نێگای ماڵئاوایی
ئاخر سه‌رنجی زه‌رده‌په‌ڕ
دووا هه‌ڵگژان به لوتكه‌ی یهكتربینیندا
من عاشق نیم ,
من عاشق نه‌بووم
ئه‌وتا هاتووم بۆ دوواجار
له ده‌ریای چاوهشینهكانتا تێر مهلهكهم
پێت بڵێم من عاشق نه‌بووم
ئه‌وتا هاتووم له جیاتی دیاری و هه‌واڵی خۆش
له جیاتی شیعر‌و نامه‌ی دڵداری
له جیاتی په‌یامی ژووان و بۆیهكبوون
بۆم هێناوی دوا چپه‌ی ماڵئاوابوون
من عاشق نه‌بووم
پیاوێكی كه‌م فرسه‌ت بووم
به ناوی عه‌شقه‌وه بوومه باخه‌وانی دڵت
من باخه‌وان نه‌بووم , شهوكوت بووم
بۆ كلیلی ده‌رگای باخی دڵت پێدام …؟
بۆ وا زوو بڕوات پێ هێنام ..؟
بۆ..؟ بۆ.. ؟ بۆ.. ؟
كه‌من ئه‌وانه‌ی به عه‌شقه‌وه
بۆ عه‌شق ده‌سوتێن
به‌نێو پهیكوڵی ژانا بۆلای مه‌عشوق دێن
كه‌من ئه‌وانه‌ی دڵیان
به ئاوی عه‌شق شۆردراوه‌ته‌وه
درۆ‌و فێڵ و ههوهسبازێ
له‌ناخیانا سڕاوه‌ته‌وه
من عاشق نه‌بووم , من عاشق نیم .
به‌كر ده‌روێش/ خورماتوو