جوان به‌كارهێنانی زمان …. سیروان ره‌حیم
نووسینی هه‌واڵ و شیرۆڤه‌ی رۆژنامه‌وانیش وه‌كو بابه‌تی ئه‌ده‌بی پێویسته به بواری وشه و ده‌ربڕینی جوان‌دا بپه‌ڕێته‌وه بۆ خوێنه‌ر و بینه‌ر. هیچ بوارێكی ده‌ربڕین و پێشكه‌ش كردن نییه بێ زمانی جوان به‌رانبه‌ر له لای خۆی رابگرێت یان بتوانێت بگات به شوێنی مه‌به‌ست.
هه‌واڵه‌كان وشیرۆڤهكانی میدیا بێ رسته‌ی جوان ناته‌واون و هیچ مه‌به‌ستێكی گرنگ ناپێكن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بواری میدیادا كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت به سه‌ر زمانی نووسیندا سه‌رده‌ست بن، به جۆرێك بتوانن یاری به وشه و ده‌سته‌واژه‌كان بكه‌ن. چۆن یاریزانێك ده‌توانێت یاری به تۆپ بكات، رۆژنامه‌وانیش ده‌بێت هه‌مان ئه‌فسوونی یاریكردن به‌و وشانه‌ی له لا ئاماده‌بێت كه پێیان ده‌نووسێت.
وشه و تۆپ كاتێك له لای نووسه‌ر و یاریزانی كارامه بن، ره‌نگێكی تر وه‌رده‌گرن. ئه‌و كه‌ره‌ستانه وابه‌سته‌ی به‌كارهێنانی نووسه‌ر و یاریزانن. به‌رده‌وام ره‌نگی ئه‌و به‌كارهێنانه وه‌رده‌گرن. ئه‌وه ئه‌فسوونی تۆپ نییه كه تا كۆتایی ته‌ماشای هه‌ندێ یاری ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ئه‌فسوونی باش به‌كارهێنانی تۆپه له لایه‌ن یاریزانی كارامه‌وه. به هه‌مان شێوه نووسینیش وه‌هایه، كاتێك خاڵی بێت له یاریكردن و هه‌ندێ شتی ئه‌فسوونئامێز، ئیتر خوێنه‌ر وه‌ڕس ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت. به كارهێنانی زمان و وشه له ناخه‌وه و خه‌مڵاندیان كاری نووسه‌ر و میدیاكاری به سه‌لیقه‌یه. ئه‌وه‌ی سه‌لیقه‌ی یاریكردن به زمانی هه‌بێت، روح ده‌خاته به‌ر وشه‌كان. وه‌كو ئه‌و چه‌شنه‌ی نووسه‌ری نه‌مسایی ماریا فۆن ئێبنهر ئێشنباخ (1830-1916) ده‌ڵێت:
روحی زمانێك به روونی خۆی له وشه‌گه‌لێكدا پێشان ده‌دات كه شایسته‌ی وه‌رگێڕان نین.
وه‌كو چۆن یاریزانانی تۆپیپێی ئه‌وروپایی له‌م رۆژانه‌ی یارییه‌كانی جامی ئه‌وروپادا ده‌بێت تواناكانی خۆیان پێشان بده‌ن، ده‌نا ناچارن گۆڕه‌پان بۆ كه‌سانی تر بهجێبهێڵن، هاوشێوه میدیاكارانی بواری تۆپیپێی ئه‌وروپایش ئه‌م رۆژانه هه‌مان پێشبڕكێ و هه‌مان ململانێ‌یان هه‌یه. به پێی ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵه‌مانیا ده‌ژیم راپۆرت و هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به تۆپی‌پێ، به زمانی ئه‌ڵه‌مانی، له‌م رۆژانه‌دا زۆر سه‌رنجم ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وان و شیرۆڤهكارانهی بواری تۆپی‌پێ ده‌ینووسن و ده‌یڵێن شایانی له‌سه‌ر وه‌ستان و ئاماژه‌پێكردنه. ئه‌وان ئه‌فسوونێكی تایبه‌تیان له‌و بواره‌دا هه‌یه و ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی گرنگ یاری به وشه‌كان بكه‌ن و ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی كاریگه‌ر بنووسن. ئه‌وان له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی تۆپی‌پێ و سه‌باره‌ت به بابهتهكان ده‌نووسن، به‌ڵام به شێوازی تایبه‌ت. به شێوازێك نه‌ك هه‌ر بگات به مرۆڤه‌كان، به‌ڵكو مرۆڤه‌كان به‌ره‌و لای خۆیان كه‌مه‌ندكێش بكات. ره‌نگبێ هێزی هه‌ندێك له نووسینه‌كان زۆرتر بێت له‌و كه‌مه‌ندكێش كردنه‌ی نووسه‌ر و شاعیری پۆلۆنیایی ستانسلاڤ ژێرزی لێك (1909-1966) خواستی بووه. كاتێك له‌و باره‌یه‌وه گوتویه‌تی:
ئه‌وه به ته‌نها به‌س نییه مرۆڤ سه‌باره‌ت به بابهتهكان بدوێت، نووسه‌ر ناچاره قسه بۆ مرۆڤه‌كان بكات.
یه‌كێك له‌و ده‌ربڕینه تایبه‌تانه‌ی كرابوو به مانشێت و رۆژی یاری نێوان ئه‌ڵه‌مانیا و یۆنان 22.6.2012) به‌رچاوم كه‌ت ئه‌م رسته‌یه بوو:
“به داخه‌وه ئیمڕۆ ناتوانین فریاتان بكه‌وین”.
وه‌كو ده‌زاندرێت له بواری قه‌یرانی ئابوری‌دا، ئه‌ڵه‌مانیا یه‌كێكه له‌و وه‌ڵاتانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر كۆمه‌كی یۆنانی كردووه. چه‌ندین جار ئه‌ڵه‌مانیا به راستی “فریای” یۆنان كه‌تووه. به‌ڵام ئیمڕۆ و له‌م گه‌مه‌یه‌دا نا، ناكرێت. چه‌ند دهربڕنێكی كاریگه‌ر و سه‌رنجبه‌ره كاتێك دوو بابه‌تی ته‌واو جودا له یه‌ك رسته‌دا كۆده‌كرێته‌وه. رسته‌یه‌ك له سه‌لیقه‌یه‌كی جوانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئایا سه‌لیقه جوانه‌كان ده‌توانن “فریای” میدیای ئێمه‌یش بكه‌ون و ده‌ربڕین و په‌یامه‌كانمان به‌و جۆره جوان و پڕ ئه‌فسوونه پێشكه‌ش به مرۆڤه‌كان بكه‌ین؟