شام شه‌ریف نییه …. عه‌فان ئه‌حمه‌د
ساڵانێكه (شامی شه‌ریف) له‌بیرماندا ده‌زرنگایه‌وه، كه‌چی ئێستا سه‌لمێنرا كه وانه‌بوو.شام ئه‌و وڵاته‌ی ساڵانێك جێی شارستانی و پێكدادانه كلتورییه‌كان، ئه‌و شامه ساڵانێك له‌نێوان هه‌ردوو قاره‌ی ئاسیا و ئه‌وروپا ببوره سه‌نته‌ری بازرگانی و هێنان و بردنی كاڵا و شمه‌ك و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ربوونی فه‌رهه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژ ئاوا، ئه‌و شامه ساڵانێك له‌رێیه‌وه چه‌ندان گه‌ریده و رۆژنامه‌نوس ده‌هاتنه وێنده‌ر و له‌وێڕا گورهزریان به‌م دیوی دنیادا ده‌كرد، كه‌چی ئێستا په‌پوو ئه‌خوێنێ!خه‌ریكه په‌ند و قسه كلتووری و نه‌سته‌قه‌كانی باو باپیرانمان كاڵ ببنه‌وه له‌رووی ماناوه، هه‌رچه‌ند ده‌یهێنم و ده‌یبه‌م باوه‌ر به‌وه ناكه‌م كه شام شه‌ریف بێت، شام شهریفبوو تا ئه‌وكاته‌ی كه به‌رامبه‌ر كهسێكێی زاڵم و خوێنمژی وه‌ك (به‌شار شێر)دا وه‌ستانه‌وه، شهریفبوون تا ئه‌و كاته‌ی په‌یكه‌ره زل و بێ مانكانیان شكاند و له‌پێش چاوی منداڵان و مێییهنهكانی ئه‌و وڵاته و بێگانه‌كانیش شكێندران، شهریفبوو تا ئه‌و ده‌مه‌ی ویستیان رێ بپێون بۆ به‌ده‌ستهێنانی شه‌ریفی زیاتر و ئازادی زیاتر، به‌شه‌ریف بینیمان تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌یانویست خوێنی سه‌دان منداڵ له‌پێش دایكیان و خوشكه بچوكه‌كانیان نهرژێرێت، تا ئه‌و ده‌مه شام شهریفبوو، كه هه‌ر به‌زیندووی زینده به‌مه‌رگ نه‌كران و وێنه‌یان نه‌گیرا و هه‌ر بۆ پێكه‌نینیش پیشانی هه‌موو دنیایان نه‌ددا.كه ده‌یانوت شام شه‌ریفه مه‌به‌ستیان كورده‌كانی ئه‌وێ بوو یان عه‌ره‌به‌كان یان مه‌به‌ستیان نه‌ته‌وه‌كانی تر بوو، من له‌وه تێناگه‌م، به‌ڵام هه‌سته‌كه‌م عهرهبكانی كلك و گوێی به‌شار و شهبهحهكان شه‌ریف نین، شه‌ریف نین، چونكه شامی نیین، له‌و شامه له‌دایك نه‌بون كه پێمان ده‌وت شه‌ریفه، ئه‌ی كه وانییه ئێستا بۆ شه‌ریف نییه، بۆچی مردنهكانیشیان شه‌ریفی نییه، ئه‌ی بۆچی ئه‌و منداڵه شه‌ریفانه ده‌كوژن كه هێشتا له‌نێوان نێربوون و مێبوونی خۆیاندا گومان تاساندوونی؟ ئه‌و كچه جوان و به‌ژن رێكانه بۆ ده‌كوژن ئه‌گه‌ر شه‌ریفن! ئه‌و پیاوه مه‌رد و دایكانه ده‌كوژن كه شه‌وێ ده‌خوازن وه‌كو دایكی من و تۆ و ئه‌نیش شه‌وگارێكی جوان بهرێكان! ئه‌گه‌ر شهریفونایه خوێنی مرۆڤ هێنده هه‌راج نه‌ده‌كرا؟ ئه‌گه‌ر شهریفبونایه هێنده هه‌واڵتان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته شه‌ریفه نه‌خوڵقاند كه ساڵانێكبوو زه‌یتونی به‌رهه‌م ده‌هێنا و ئۆتۆمبێلی لێ ده‌هاته هه‌رێم و كچی جوان و سه‌ماكه‌ری قژ درێژی لێ بوو.ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و پیاوه درێژه هاته سه‌ر ته‌ختی كورسی، من شهریفیم له‌و كه‌سه نه‌ده‌دی، ئا لێره‌دا له‌قسه‌یه‌كی خۆم په‌شیمان ده‌بمه‌وه و ده‌ڵێم: قسه‌ی پێشینان راستن كه ده‌یانوت: درێژ و گێل، ئاخر شه‌ریفی لهبهشاردا ئهدهسهدییه؟ ئه‌و شێره هیچ سودێكی له‌روخان و له‌ناوچوونی براكه‌ی عێراق نه‌بینی كه به‌كۆڵێ ریشه‌وه لهژێرخانێكی پیره‌ژنێكدا هێنایانه ده‌ره‌وه و بهپهتیانهوه كرد، ئه‌و درێژه پێی وایه كوشتن هێنده جوانی پێده‌به‌خشێ كه ره‌نگه شهریفتری بكات، ئاخر ده‌یه‌وێ شه‌ریفی شامهكهی لهرههنگی ناوه‌وه‌ی شامیدا ببینێته‌وه كه سورێكی جوانه‌وه و بۆ خواردنیش شیاوه، نازانێ كه ئه‌و سورییه‌ی كه له‌و شامهدا ده‌رژێ بۆ خواردن به‌كه‌ڵك نایه، ئه‌و سورییه مرۆڤ ده‌گرێنێت.
ئه‌ی وڵاتانی دنیا بۆ هێنده به‌ترس و لهزرهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژانی ئه‌و هه‌موو خوێنه ده‌كه‌ن، خۆ به‌شار كیمیاوی نییه؟ خۆ به‌نیاز نییه كوره ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی جه‌نگ به‌كار بهێنێ؟ خۆكۆریای باكوری نییه كه پشت به‌خۆی و هێزی خۆی و كرێكاری خۆی و فكری ماركسی ببه‌ستێ؟ خۆ به‌شار له‌ئه‌رجه‌نتین و ئه‌مریكای لاتین نییه و كاسترۆش ناناسێ؟ خۆسعودییه نییه تا مالێ موسوڵمانان بێ؟ خۆ توركیا نییه تا هاوپه‌یمانێكی سه‌رسه‌ختی ئێران بێت؟ چییه گرفته‌كه بۆ هێنده بێ شه‌رمن به‌رامبه‌ر شكانی شه‌ره‌فی شامی شه‌ریف؟ نه‌وتی نییه؟ یان هێزی كاری كه‌مه؟ چاو و قژیان جوان نیین؟ یان كه‌مه‌ر باریك نین؟ من پێم وایه كێشه‌كه كورده و نابێ سوریا وه‌كو هیچ كام له‌میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و تونس برخێ، ئاخر ئه‌و وڵاتانه لای ئێمه شه‌ریف نه‌بوون، چونكه باو باپیرانمان بهشهریفیان نه‌ده‌زانین و هه‌ر شام شهریفببوه، ئه‌گه‌ر سوریا بروخێ ترسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دنیا دای ئه‌گرێ، كورد ئێستا له عێراق ماره‌یه و له‌توركی هێزه و له‌سوریا (ئه‌گه‌ر بروخێ) شه‌ریفتر ده‌بێ و لهئێرانینش چانسی نێوده‌وڵه‌تی ماویه‌تی بۆ به‌هێزبوونی، من هه‌سته‌كه‌م شه‌رم كردن له‌روخانی ئه‌سه‌د شهرمركدنی له‌كورد و مافێك كه به‌هه‌زاران ساڵه لێی داگیركراوه و ناكرێ ببێته شهریفێك و ئاڵا‌و وئه‌ندامی هه‌بێت له‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوانه‌ی كه هه‌میشه وه‌ك ئابروچونێكی نێوده‌وڵه‌تی لێی ده‌ڕوانم، ئاخر ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وابێت كورده‌كان ده‌بنه ژماره‌یه‌كی زۆر باش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و (نه‌خشه نوێكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست)مان لێ تێك ده‌ده‌ن، كه كوردانی سوریاش بونه هێز و ژماره ئیدی شه‌قامی كوردی زیاتر و به‌رفراوانتر ده‌بێت و ئیدی فیستیڤاڵه كلتورییهكانیشمان به‌جۆشتر و جوانتر ده‌بن و ده‌بینه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان هه‌نگاو ده‌نێین. ئه‌و شه‌رمه نێو ده‌وڵه‌تییه هه‌ر ئێستا هه‌ستی پێناكرێ، من له‌ئه‌نفالی باشووردا ئه‌و ئابروچونه نێودهوڵهتییهم هه‌ست پێكردووه و ئێستاش ئه‌نفال هه‌ر ئه‌نفاله و به‌عس هه‌ر به‌عسه ته‌نها خاكهكهچهند مه‌ترێك لێكه‌وه دووره.
له‌لایه‌كی تره‌وه بێ نه‌وتی ئه‌و شامه ده‌سته‌وه‌ستانی رۆژئاوا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی سپی كردووه و ئه‌ترسن بمرن له‌برسا، ئاخر به‌ژه‌وه‌ندی لهتهوێڵێ هه‌موو رۆژئاواییهكدا نوسراوه جگه له‌ئۆباما، چونكه له‌سه‌ر كاغه‌ز نوسراوه و لهگیرفانییهتی، سه‌رنج بده‌ن زۆر به‌كه‌می ده‌ست بهگیرفانهكانیدا ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌ستی به‌رزكردووه‌ته‌وه، من له‌وه تێ ئه‌گه‌م كه بۆچی ده‌ست به‌گیرفانیدا ناكات.ئه‌م ئێرانه حیجابییهی لای خۆشمان په‌یتا په‌یتا پشتگیرییه به‌هه‌شتیه‌كانی بۆ ئهسهدێكی كافر و به‌عسی ده‌نێرێت كه ساڵانێك له‌م عێراقه خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌دا له‌گه‌ڵی جه‌نگا و تائێستاش گرفتی له‌گه‌ڵی هه‌یه و ئێستاش ئه‌گه‌ر شقارتهمان بۆ نه‌نێرێ لێره ئاگر نامرێته‌وه، ئێرانیش له‌م به‌ینه‌دا ملی قوت كردوه‌ته‌وه بوته موی لوت بۆ رۆژ ئاوا و شۆرشگێره ریش درێژه‌كانی شام، من ئه‌زانم ده‌ستبه‌ردای نابێت تا رۆژئاوا كه‌مێك له‌داواكاری و زه‌خته نێوده‌وڵه‌تی و ئابوریی و دیبلۆماسییكانی له‌سه‌ر سوك و پوك نه‌كه‌ن، ئه‌وه با ئه‌و صینییه چاو بچوكانه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت كه جارجار وته‌بێژه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك لهرۆژنامهنوساندا رای ده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌بێت ته‌داخولی نێوده‌ڵه‌تی كاریگه‌ری خراپی نه‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخی سوریا و پێویسته سورییه‌كان كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كێشه‌ی سوریا كێشه‌یه‌كی ناوخۆییه، وه‌ك بڵێی كێشه‌ی عێراق كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو، جه‌نابی روسه‌كانیش روسیانه لێ ئه‌خوڕن و سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌م به‌شاره شێره ئه‌كه‌ن، وه‌ك بڵێی هه‌نگوینیان لهقڵۆری داردا دزیبێته‌وه، ئه‌ڵێی هاوپه‌یمانییه‌كی نهێنی جیهانی له‌سوریادا دژ به‌ئه‌مریكا و رۆژئاوا دروست ده‌بێت، وه‌ك: هاوكێشه‌ی ئێران، سوریا، چین، روسیا… به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌مریكایه‌ی كه سه‌رۆكه‌كه‌یان لهباسكت بۆڵێكدا به‌جلی ژێره‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت، یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیادا سه‌رقاڵی تێنس ده‌بن.هیچ منی نه‌كوشتووه ئه‌و عه‌ره‌بانه نه‌بێت كه بهنهعلهوه له‌كۆمكاری عه‌ره‌بیدا دائه‌نیشن و (ئیجتیماع) ده‌كه‌ن له‌سه‌ر (قه‌زییه‌ی) سوریا، هه‌رچه‌ند یه‌ك دوو هه‌وڵیاندا، به‌ڵام به‌خوا نهیاندابایه باشتربوو، باشتربوو كه هێنده ره‌وشه‌كه‌یان درێژكردوه‌ته‌وه وه‌ك بڵێی له‌سوریا كێشه‌ی هاتوچۆ هه‌یه نه‌ك كێشه‌یه‌ك هه‌یه رۆژانه خوێن ده‌ڕژێت، دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكی مۆنه ده‌ستیان تێكه‌ڵكرد و كابرا ره‌شه‌كه‌یان نارده سوریا وه‌ك نێردراوی هه‌ردوولا، كۆفی ئه‌نان كه هاته لای به‌شاری ئه‌سه‌د، هیچ دڵخۆشییه‌كی به‌جیهان رانه‌گه‌یاند، ترسم هه‌یه كه قیامه‌ت له‌سوریا هه‌ستێ، لهكیچشهی سوریادا ئابروی نێوده‌وڵه‌تی چوو، لهوشێنێك چوو كه شهریفبوو
عه‌فان ئه‌حمه‌د
Efan_ehmed@yahoo.com