چاو خشاندنێکی کورت بەسەر مێژووی خەباتی ژنانی ڕۆژهەڵات
بۆژنانی ئێران چالاکی سیاسی، هێمای زیاتر لە سێ دەیەیە خەبات لەگەڵ ڕژیمی دژە ژن و تۆتالیتێرییە، كەبەپێشێلكردنی مافەكانی ژنان، بنەماكانی دەسەڵاتی بەهێزكردوە و لەیەكەمین ڕۆژەكانی بەدەسەڵات گەیشتنی، بەهێرشكردنە سەر مافەكانی ژنان و پەسەندكردنی یاسای دژە ژن و دواكەوتووەكانی، سیمای دزێوی خۆی ئاشكراكرد. بەردی بناغەی رژیمی ئیسلامی لەئێران بەپەسەندكردنی یاساكانی هەڵاواردن دانراوە. ژنان بەردەوام قوربانیانی سەرەكی هەژاریی، بێكاریی، لەشفرۆشی، هەڵاوسان و گرانی، ئێعتیاد و باقی كێشە كۆمەڵایەتییەكانن لەئێراندا و ئێستاش بەپەراوێزكەوتنی زیاتر رژیمی ئیسلامی لەئاستی نێودەوڵەتی و ئابلۆقە بەربڵاوەكان دژی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەم رژیمە، قەیرانی ئابوریی زیاتر لەهەركاتێك كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك بەتایبەت ژنان داناوە، و ئەوانی كردوەتە بێبەشترین توێژی كۆمەڵگا. ئێرانی ئیسلامی بۆ ژنان زیندانێكی گەورەیە، كەدیوارەكانی بەڕزیوترین یاسای كۆیلەتی قایمكراوە. سەرەڕای ئەمە بزوتنەوەی ژنان لەماوەی دەسەڵاتی ئەم رژیمە، بزوتنەوەیەكی خۆڕسك و چالاك و خۆڕاگر بووە و لەهەموو ناڕەزاییەكان دژی كۆماری ئیسلامی چالاكانە بەشداربوون و پاڵپشتێكی گرنگ بۆ باقی بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی ئێران بوون و هەن.
ئێستا بۆ هەموو جیهان ئاشكرا بووە، كەلەودیو دڕندەیی رژیمی ئیسلامی دژی ژنان، چ خەباتێكی بەتین لەلایەن ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لەئارادایە و سەرەڕای سیستمی دژە ژنی كۆماری ئیسلامی، ژنان لەهەموو گۆڕەپان و بوارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی پێگەیەكی گرنگیان بەدەستهێناوە. بزوتنەوەی ژنان لە ئێرانی ئیسلامی بووەتە یەكێك لەبەهێزترین بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان، بوونی دەیان كەس لەژنانی خەباتكار، لەپارێزەر و رۆژنامەنوس تاخوێندكار و هەڵسوڕاوی كرێكاریی لە زیندانەكان، نیشانەی بەشداری بەربڵاوی ژنان لەخەباتی ئەمرۆ و سبەینێی كۆمەڵگای ئێرانە.
بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی ژنان سەرەڕای دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی، بەخەباتی خۆی بناغەیەكی پتەوی دروستكردوە، كەهەموو ئاماژەكان دەرخەری ئەو راستییەن، كەلەگۆڕانكارییەكانی داهاتووی ئێران‌دا دەبێتە بەهێزترین بزوتنەوەی سیاسی، و كاریگەرییەكانی تا ئەو دیوو سنورەكان دەڕوات.
لەكوردستانیشدا، ژنان لەچەند دەیەی رابردوو بەشدارییەكی بەرینیان لەهەموو بوارەكانی كۆمەڵایەتی، كولتووری، سیاسی و خەباتدا بووە و پێگەیەكی دیاریان دەستەبەركردوە. بەشداری بەربڵاوی ژنان لەبزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان لەزیاتر لەسێ دەیەی رابردوو و فیداكاری و لەخۆبردوویی و بەرخۆدانی ئەوان لەسەنگەری خەبات، یارمەتیدەریان بووە تائەزمونگەلێكی پڕ بەها بەدەستبێنن و بەبێ هیچ دوو دڵییەك و ماندوونەناسانە دژی رژیمی ئیسلامی خەبات بكەن. ژنانی كوردستان لەیەكەمین قوربانیانی زیندان، ئیعدام، ئەشكەنجە و دەستدرێژی لەسەرەتای هاتنە سەركاری ئەمڕژێمە بوون و لەسەنگەرەكانی خۆڕٍاگری گەلی كورد لەزیندانەكان و لەخەباتی چەكدارانە چەندین حەماسەیان خولقاند و قارەمانانە فیداكارییان كردوە. بەشداری ژنانی كورد لەبزوتنەوەی سەراسەری ژنانی ئێران بەرچاوتربووە و لەخەبات دژی دیكتاتۆری ئەمڕژێمە لەڕیزی پێشەوە بوون.
لەماوەی سێ دەیەی رابردوودا، فیداكاری، خۆڕاگری و خەباتی نەوەیەك لەژنانی خەباتكار، لەپێشیشیانەوە ژنانی چەپ و سوسیالیست بەسەر نێوچاوانی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كوردستاندا دەدرەوشێتەوە.
ژنی کورد له‌بن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌زموونێکی به‌درێژایی زیاتر ڵه سێ ده‌یه پر له‌خه‌بات و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌یه.. ژنی کورد له هه‌ردوو لایه‌نی خه‌باتی نه‌ته‌ویی و فێمنیستییدا ده‌وری بەرچاوی هه‌بووه.، ژنی کورد هیزی هه‌میشه‌یی به‌رامبه‌رکێ له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی حکومه‌ت بووه. له‌کاتی بردنی رۆڵه‌کانیان ۆو سه‌ربازیی زۆره‌ملێ، بۆ شه‌ڕی ئیران و عیراق، هێزێکی به‌رگری بوون له‌به‌رامبه‌ر هیرشی داگیرکه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، هیزی پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون له‌مه‌ڕ دابین کردنی پێداویستییه‌کانی شۆڕش له‌کوردستاندا به‌به‌شی سیاسی و نیزامییه‌وه.. هه‌موو رۆژێك و ساتێك که‌وتنه به‌ر شاڵاوی هیزه‌کانی حوکومه‌تی دیکتاتۆری دینی و هه‌موو بواره‌کانی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیشیان که‌وته به‌ر سه‌رکوتی قانونی پیاومه‌زنی و یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی شه‌رعی و ته‌نانه‌ت له‌شیشیان و بوون و که‌سایه‌تیی ئینسانیشیان له ژیر حیجاب و مهقنهعهدا شاردرایه‌وه. ئه‌مه تائه‌و کات بۆ ژنی کورد نامۆ بوو. به‌کۆمه‌ڵ و به‌تاك گیران و که‌وتنه به‌ر شاڵاوی ده‌ستدرێژی جینسی و جەستەیی و دەروونییەوە. منداڵیان له پیش چاویان ئه‌شکه‌نجه دەدرا، و مێردیان له‌شه‌ڕی رزگاری خوازیدا کوژراوه و باری گرانی ژیانی پڕ لهزووخاو و مه‌ترسیشیان وه‌کوو تاقه ده‌رهێنه‌ری نان که‌وتۆته سه‌رشان و له‌هه‌مان کاتدا فشاری رۆحی “بێوه‌ژن” بوونیان له‌کۆمه‌ڵگای پیاوسالار و دواکەوتوودا، به‌سه‌ره‌وه بووه له‌کوردستان سه‌رەڕای هه‌موو ئهمدهردانه، به‌ڵام هۆشیاریی گشتیی ژنان و به‌شدارییان له‌بواری چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیدا زۆر به‌رین تر له‌جارانه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو کوسپ و ته‌گه‌ره‌کان، ژنان ئه‌مرۆ له‌ئاستی تێکوشانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا هێزێکی حاشا هه‌لنه‌گرن. زانستی گشتی و هه‌ست به تێکوشان بۆ رزگار بوون له‌نێو نه‌سلی ئه‌مرۆی ژنی کورددا گه‌شه‌ی کردووه. ژنی شاعیر، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند وسیاسهتمهدارمان که‌م نین. بزووتنه‌وه‌ی ژنان بووه‌ته هێزێکی رخنه‌گر و خوازیاری پێکهینانی ئاڵوگۆڕ. ئهمقهبووڵ نه‌کردنه بۆ هێزی ژنان هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنه ژنی کورد هاوکات له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاوی و ماندوو بوون لهجوولانهوهی نه‌ته‌وه‌ییدا، بۆ رزگاری خۆشی تێکۆشاوه. وا وێ ده‌چێت، که‌ته‌نانه‌ت خه‌باتی به‌هێزی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌ویی که‌متر توانیویه‌تی هه‌وڵدان بۆ رزگاری ژنان بخاته په‌راوێزه‌وه. ئه‌مه بنه‌مایه‌کی باشه بو ئازادی زۆرتری ژنان و بۆ سه‌ربه‌خۆیی زیاتری بزاڤه‌که‌یان له‌داهاتووی ئاڵوگورهکاندا.
ماوه‌ی زیاتر لەسێ ده‌یه‌ی رابردوو بۆ ژنی کورد زیاتر لەسی ساڵ ئه‌زموونی پر بایه‌خ بووه. ئه‌گه‌ر چی له‌لایه‌که‌وه ده‌سکه‌وتی زۆرمان له‌بوواری رۆشنبیری و هۆشیاری فێمنیستی به‌ده‌ست هێناوه، به‌لام له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی زۆری خۆسووتاندن و نائومێدی ژنان و بگره دەستدرێژی جنسی بۆ سەر یان و پاشان کوشتنیان و فرێدانیان ڵێره و لەوێ رووبه‌روو بووینەتەوه. پێش هه‌موو کارێك لێکۆڵینه‌وه و تێکۆشانی بێ‌وچان به‌مه‌به‌ستی په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ئهمدیارده دڵته‌زێنانه، ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی به‌ده‌ربه‌ست و ئازادیخوازه کهههڵسورانێکی هۆشیاری به‌خش له پێناو بنه‌بڕ کردنی ئهمدیاردانهدا به‌ڕێوه به‌رین، به‌مێتۆدی شیاو و کاریگه‌ر پێوه‌ندی نیوان رۆشنبیری ژن و ژنانی زه‌حمه‌تکێش و بێده‌ره‌تان پێك بێنین. ئه‌مه سه‌ره‌کیترین هۆکاری سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌یه. هه‌وڵبده‌ین بۆ فێر بوونی زۆرتر، یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگیی زۆر زیاتر له‌هه‌موو کاتێك. هه‌رچی خێراتر هه‌وڵبده‌ین بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ژنان به‌پلاتفۆڕمی هاوبه‌شه‌وه. داخوازییه‌کانمان لای خۆمان و بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانیش روون و دابین‌کراو بێت. ئه‌مکاره مه‌رجی سه‌ره‌کییه بۆ به‌رامبه‌رکێ له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز و لایه‌نێك که بیهه‌وێ ژن بێده‌سه‌ڵات بکات یان حه‌قی بفه‌وتێنێ. هه‌روه‌ها نابێ بهێڵین ژن و بزووتنه‌وه‌ی ژنان به هیچ بیانوویه‌ك ببێت به‌پاشکۆی جووڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه. ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌ی جیهانیی ژنان ئهمڕاستییهی پێ سه‌لماندووین که‌له‌دنیای سیاسه‌تدا ئه‌گه‌ر به داخوازی لانی که‌م قه‌ناعه‌ت بکه‌ین و ته‌نیا پاشکۆی شۆڕشه سیاسییه‌کان بین و داخوازی شه‌فاف نه‌هێنینه ئاراوه، هه‌ر وه‌کوو ڵه پێشوتریشدا وامان کرد، جارێکی دیکه‌ش به‌ئاسانی ده‌مانگه‌رێننه‌وه ناو ماڵه‌وه. هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌بێ پێش به‌دووپات بوونه‌وه‌ی ئهمئهزموونه مه‌نفییه بگرین. ئه‌گه‌ر چی له‌و بڕوایه‌دا نین که‌ژنانی هۆشیار و سه‌ربزێوی کورد مه‌ودا بده‌ن و بهێڵن مێژوو له‌م باره‌یه‌وه دووپات ببێته‌وه.
خه‌باتی چەکداری:
ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی راپه‌رینی خه ڵکی ئێران له‌ساڵی ( 1357 )ی هه‌تاویدا و هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی رژیمی كۆنه‌په‌رستی ئێران بۆ سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی كورد كه به‌ره‌و رووبوونهوهییەکی گشتی ڵەڵایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوه بەشوێنهوه بوو، خاڵی بەهێزی چه‌كدار بوونی ژنی كورد توانی خرۆشی تایبه‌ت بەمخەباته رەوایه ببەخشێت. په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی رژیمی ئایینی هه‌رگیز چاوی ئهمتوێژهی لەخهبات و تێكۆشان نه‌ترساند و بەپێچهوانهوه ژنی ئه‌مجاره‌ی كورد بەداهێنانی خۆی راسته‌وخۆ تاوی دایه چه‌كی پارێزگاری لەماف و ویست و داخوازییەکانی و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ لەناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیدا رێكخران و به‌شدارییان له شۆرشی خه ڵکی ئازادی خوازی کوردستاندا کرد.
یه‌كێك له‌و رێكخراوه سه‌ره‌كییانه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمهڵەیە، کۆمەڵە وەك رەوتێکی چەپ لەکوردوستاندا بوو، كەلەشۆرشگێرانەدا لەگه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵسوڕانی ئاشكرای خۆیدا بڕیاری رێكخستنی ژنانی كوردی لەناو ڕیزه‌كانی خۆیداو ئهمبریارەش لەڕووی لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی و واقیعی بوو، كهپووتانسیلی بزووتنه‌وه‌ی كوردی باشتر ده‌رده‌خست، بریارێكی له‌و چه‌شنه ئازایه‌تی و بوێری سیاسی خۆشی گه‌ره‌ك بوو،چونكه ده‌ست بردن بۆ بابه‌تێكی له‌وچه‌شنه زۆر ئاستنگی به‌ربڵاوی له‌سه‌ر ڕێ بوو، به‌ڵام نه‌شده‌كرا وا به‌سانایی پشت له‌و ووزه، به‌هره و توانایانه بكرێت و نه‌ده‌گونجا به‌هۆكاری خۆ پاراستن لهتێكوپێكدانی هیندێك یاسا و رێسای كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له‌و هێزه كه‌ڵك وه‌رنه‌گیردرێت، له‌و قۆناغه‌دا ره‌نگبێ چاوه‌روانی ئه‌وه، كەژنانی كورد به‌و رێژه به‌رفراوانه به‌شدارییان له شۆرشی چه‌كداریدا كرد چاوه‌روانییه‌كی دوور ده‌ست تر بووبێ، به‌ڵام بەپاڵپشتیی ئه‌مبڕیاره بوو كەبۆ یه‌كه‌م جار ژنی كورد ده‌بێته پێشمه‌رگه و ده‌یسه‌لمێنێت، كەلەچهك هه‌ڵگرتن و خه‌باتی چه‌كداریشدا پێشه‌نگه و لەئازایهتیدا كهمناهێنێت، چوونكه ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌بات و به‌رخۆدانی تێدا بەهێز بوو، راستیه‌كانی مێژوویی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر به‌ڵگه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن و دیارده‌ی ئازایه‌تی ژنی كوردمان بۆ ده‌سه‌لمێنن. دیارده‌ی به‌شداریی له‌خه‌باتی چه‌كداریدا له‌ڕوویه‌كه‌وه به‌رگری ئازایانه‌ی ژنانی كورد له‌نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوو، و لەڕوویهكی تریشه‌وه خۆ سه‌لماندنی ژن بۆ ویستی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ ڕەگهزی به‌رانبه‌ری بوو ئه‌مه‌ش فاكتەری بەهێز و نۆێ بوو، كەتهنیا نموونه‌یان ده‌توانین لەشۆرشه پیرۆزی گه‌لی ڤێتنام و به‌ربه‌ره‌كانی ژنانی جیهان له‌به‌رانبه‌ر نازیسم و فاشیزمدا لەسه‌رده‌می شەری دووهه‌می نێو ده‌وڵه‌تی بدۆزینه‌وه..
لەقۆناغی به‌رگری چه‌كداریدا ژنانی كورد سه‌لماندییان كەدهتوانن پێشمه‌رگه بن و باری فیزیۆلۆژی ناتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵسووران و تێكۆشانیان بێت، نەریت و كۆمه‌ڵگا و یاساكانی ناكرێت به‌ر بەداهێنانیان بگرێت. له‌و قۆناغه‌دا سەلماندیان كەدهتوانن سه‌ره‌رای زۆر به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی سه‌ر رێ‌یان بوونی خۆیان وه‌ك پیاو بسه‌لمێنن و لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كەپترین گوشاری ئایین، كۆمه‌ڵگا و نه‌ریتیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام هه‌مدیس بهداهێنانهكانیان به‌ره‌ورووی هه‌رچه‌شنه كۆنهپهرستییهك ببنه‌وه و گشت قورسایه‌كانی به‌رپرسایه‌تیی مێژووییان به‌دڵه‌وه وه‌ربگرن و لەخهباتكردن دانه‌مێنن و ببنه سه‌مبوولی خۆراگری و هانده‌ری شۆرشی خەڵکی شۆرشگێری کوردوستان.
ده‌وری كاریگه‌ری ژنانی كورد له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا له‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌ورێكی جیاواز تر بوو، چونكه به‌ربه‌ره‌كانی له‌به‌رانبه‌ر زۆرداریی كۆماری ئیسلامی، كهبهپێشكهوتووترین ته‌داروكاتی لۆجستیكی به‌ره و شه‌ری كوردستان هاتبوو و بواری جوغرافیاییی ناوچه‌كه و خۆ رێكخستنی ژنی كورد له‌ته‌ك شاخ و سه‌نگه‌ر هەرچی پتر بوونی ژنی كوردی وه‌ك مرۆڤێكی به‌هێز و شۆرشگێر سه‌لماند و شوناس و كه‌سایه‌تی گرینگی پێیان و بەبزووتنهوهكەیان به‌خشی و بەوریاییی و هۆشیارییان كۆمهکی شایانیان بەخۆڕاگری كورد كرد.
ماوەتەوه بڵێن که:
گه‌یشتن بەده‌سه‌ڵات بۆ ژن، ئه‌ویش لەکۆمهڵگایهکی پیاو مه‌زنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و له نێو میللهتیکی بنده‌ستدا، کارێکی هاسان نییه. ژنان ده‌بێ بۆ ئهممهبهسته هه‌موو یان زۆربه‌ی کۆسپه فیکری و ئه‌خلاقییه‌کان بڕوخێنن و نیشانی بده‌ن، کەده‌توانن بڕیار بده‌ن و ڕێبه‌ری بکه‌ن. بۆ هه‌موو کارێك بەچهن قات زۆرتر لەپیاوان هه‌وڵبده‌ن تابیسهلمێنن شیاوی ئه‌وه‌ن کەداوای ده‌که‌ن.
دیاره هه‌وڵدانی حیزبه‌کانی رۆژهەڵات لەگەڵ هەموو کەم و کورێکانیان به‌گشتی کاریگه‌ری موسبه‌تی لەمه‌ڕ ڕاو بۆچوونی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت و جێی خۆیه‌تی کەژنان چاکسازییه‌کی جیدی له‌مبواره‌دا بکه‌ن بەداوایهکی ئاشکرا لەهه‌موو حیزبه‌کان، به‌ڵام گرینگتر ئاماده بوونی ژنان خۆیانه بۆ به‌شداری لهوهئهستۆ گرتنی ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تی نەك هه‌ر ته‌نیا لەنێو حیزبه‌کاندا به‌ڵکو لەبهڕێوهبردنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و هه‌روه‌ها بوواره‌کانی دیکه‌شدا.
بزووتنه‌وه‌ی ژنان لەکوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ لەتێڕوانینی بۆ داهاتووی ده‌سه‌ڵات له‌مبه‌شه لەکوردستان به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه‌کانی کوردستانی باشوریش، بۆجێ خستنی فه‌رهه‌نگی یه‌کسانیخواز و مۆدێرن و هه‌روه‌ها بۆ بڕوا به‌خشین به‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌رکوتکراوی ژنان، داخوازی گه‌وره بهێنێته گۆڕێ و به‌که‌م ڕازی نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ناواقیعی نییه. نزیك به (35) ساڵ تێکۆشان و قوربانیدان وێڕای چوونه سه‌ری راده‌ی وشیاری ژنان بەگشتی کهدهسکهوتێکی مه‌عنه‌وییه و هه‌روه‌ها هاتنه مه‌یدانی نه‌سلێکی تێگه‌یشتوو و یه‌کسانیخواز رووناكبیر و هەروەها رۆژنامەنووس، که‌ره‌سه‌ی پیویستی ئهمگورانکارییه. ئهمنهسڵه لەئه‌گه‌ری هاتنه پێشی ئاڵوگۆڕه‌کاندا زه‌حمه‌ته چی دیکه خۆی بهشارۆمهندی پله دوو، بێده‌سه‌ڵات و چاو له‌ده‌ست بزانێت و گوێڕایه‌ڵی یاساکانی سیستمی پیاو مه‌زن و نه‌ریتی ئایینی و کۆن بێت.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی کۆماری ئیسلامی‌دا ژنان له‌زۆر پایه و پله‌ی پیشه‌یی و ده‌سه‌ڵاتداری بێبه‌ش کراون و به‌هوی ئهمبێبهشییهوه که‌لێنێکی زۆر لەباری لێزانی له‌سه‌رپه‌رشتی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و مودیرییه‌ته‌وه که‌وتۆته نێوان پیاو و ژنه‌وه. ئێمه شاهیدین، کەسه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قالای چالاکانی بواری مافی ژنان لەکوردستانی باشوور و بوونی ژنانی پسپۆڕ و لێهاتوو لەزۆربه‌ی بواره‌کاندا، رێژه‌ی هێزی ژنان لەده‌سه‌ڵاتدا به‌رچاو نییه. لەسهرکردایهتی هیچکام لەحیزبهکاندا، ژن ئه‌ندام نییه، لەبهرێوهبهریی ده‌زگا ئیدارییه‌کاندا وه‌کو کارخانه، زانکۆ، شاره‌وانییه‌کان و ئیداره‌ی ئوستانه‌کاندا ژن یان هه‌ر نییه یان زۆر که‌مه. هێشتا لەپاش راپەرینەوه لەتەمەنی حوکومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا چەند ژنێك توانیویانه بگه‌نه پله‌ی وه‌زاره‌ت. ئه‌م نموونانه نابێ ببنه مۆدێلێك بۆ داهاتوو، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه وه‌کو هانده‌رێك بۆ هه‌وڵی باشتر لەپێناوی ریفۆرمی یه‌کسانیخوازانه‌دا که‌ڵکی به‌نرخی لێوه‌ر بگیرێت.
مۆنا دلبەری