په‌شێو و هه‌ڵوێست…. سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا
ناوی ته‌واوی په‌شێو (عه‌بدوڵڵای كوڕی شێخ مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر) ه، له ساڵی (1946) له‌گوندی (بێكۆته) ی سه‌ربه پارێزگای (هه‌ولێر) چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه.
په‌شێو خۆی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ر له زووه نازناوی (په‌شێو) ی بۆ خۆی ههڵبزاردووه.
( 1969) دا، بڕوانامه‌ی په‌یمانگای مامۆستایانی له (هه‌ولێر)وه‌ده‌ستهێناوه.
ماوهكیش له (هه‌ولێر) و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریدا پیشه‌ی مامۆستایه‌تی كردووه و ڕۆڵه نه‌به‌رد و نه‌به‌زه‌كانی كوردی پێگه‌یاندووه.
له كۆتایی ساڵی (1973) دا، به‌هۆی هه‌ڵنه‌كردنی له‌گه‌ڵ رژِێم و بیری كۆمه‌ڵایه‌تیی روو له تاراوگه ده‌كات. هه‌ر له تاراوگه درێژه به خوێندن ده‌دات و هه‌ر ئه‌مه‌یش وا لێده‌كات باوه‌ڕنامه‌ی (ماجستێر و دكتۆرا) وه‌ربگرێت. دیاره سهربارئهوهی (په‌شێو) خۆی شاعیره (نامه‌ی دكتۆرا) كه‌یشی هه‌ر له‌سه‌ر شیعر و ژیانی (پیره‌مێرد)ی نه‌مر وه‌رده‌گرێت.
په‌شێو خاوه‌نی هه‌ستێكی مرۆڤدۆستیی و نیشیمانپهروهرێتی بووه. هه‌رگیز رووحی سه‌ركێش و هه‌ستی ئازادیخوازیی و سه‌ربه‌خۆیخوازی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌شێو له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای سیاسی حاكم به‌سه‌ر وڵات‌دا نه‌ده‌سازان. په‌شێو یا ده‌بوو له راست ئه‌و هه‌موو بێ بهشییانهی گه‌له‌كه‌ی بێده‌نگ بێت، یادهبووایه له سووچی به‌ندیخانه‌دا بتلێته‌وه.
شاعیر به عیشق و ئه‌ڤین و خۆشڤیستی كورد و كوردستان ده‌ناسرێته‌وه و ئه‌مه‌یش وای لێكردووه ئاواره‌ی تاراوگه ببێت.
چۆن ئاگر كه‌سێك بگرێ
منتان گرتووه وه‌ك ئاگر
هه‌رچه‌ند به تاوتر هه‌ڵێم
هه‌رچه‌ند دوورتر كه‌ومه‌وه
ده‌بینم بڵندترن
گه‌وره‌ترن، نێزكتر
* * * *
ماڵێك نییه، سبه‌ینان
من سه‌ری پێدانهكهم
پهنایێك نییه، شه‌وان،
كه من نه‌یكه‌م به چێژوان
كه مناڵێكتان ده‌گری،
من ژیری ده‌كه‌مه‌وه
نه‌خۆشتان خه‌وی ده‌زڕێ،
من دڵی ده‌ده‌مه‌وه
ئێوه شایی ده‌گێڕن
من سهرچۆپییهكه ده‌گرم
ئێوه پرسه داده‌نێن
من پێش ئێوه ده‌مرم
ده‌توانم بڵێم له‌دوایی شاعیرانی كلاسیك و رۆمانسیه‌ت و ریالیزم (په‌شێو) ئه‌ستێره‌یه‌كه له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی وێژه‌یی كوردی. (په‌شێو) كوردایه‌تی له (حاجی قادری كۆیی و چێژ و هه‌ستی شاعیرانه‌ی له (ئه‌حمه‌د هه‌ردی و گۆران) و ئازایه‌تی له (بێكه‌س) وه‌رگرتووه.
چۆن دكتۆر( عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ) ی شه‌هید نازناوی (شاعیری گه‌ل) ی به‌خشیوه‌ته (مام هێمن) ی (مه‌هابادی) گه‌ر منیش به لا رێدا نهجووبام بێژم (په‌شێو) شاعیری نهتهوهوهییه. وه‌ك خۆی دهڵێَت” من نه‌ته‌وه‌ییم، به شیعری حاجی قادری كۆێی پهروهردهبوومه”
بێگومان یه‌كێك له‌شاكاره شهوقدارهكانی شاعیر (دوانزه وانه) یه، كه بۆمناڵانی كوردیی نڤیسیه. كه كۆمه‌ڵه شیعری باڵا و جوان به پێزن.
له‌و دونزه وانه‌یه‌دا ئامانج و خواستی دڵی شاعیر هۆشیاركردنه‌وه‌و بهئاگاهێنان و هه‌ڵنانی بیر و هزری زارۆكانی كورده.
هه‌روه‌ها ئه‌و وانانه‌ی ته‌نیا بۆ مناڵانی كورد نه‌نووسیوه، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردی نووسیوه، چونكه شاعیر پێوایه گه‌لی كورد هه‌تا هه‌نووكه مناڵانه بیر ده‌كاته‌وه و لهتاف و سه‌رده‌می لاوییدایه. بۆیشه په‌نای بردووه‌ته به‌ر مناڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاڵ شتێك شتێكی دی بڵێت.
له (وانه‌ی هه‌شته‌م) ده‌ڵێت:
مناڵه‌كان
ئه‌ی برسییه ژین تاڵه‌كان
لهسهرسینگه
نه‌وتاوییه‌كه‌ی بێیبهگوڕگوڕ
نێزیك تاڤگه‌ی
سه‌ره‌و ژووری زێڕینی گڕ
گڵكۆیه‌كی بچكۆله‌م دی
لێی نووسرابوو
ئالێره‌دا
“مناڵێكی چاو گه‌ش له‌برسان مرد” ؟
به‌ڵێ، ئه‌وه په‌شێوی نه‌ته‌وه‌ییه، كه به مناڵه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئێوه هیوا و ئامانجی گه‌ل و وڵاتتانن و ئاسۆ و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بخوڵقێنن و سنوری ده‌ستكردی كوردستان بپچڕێنن و كوردیستانێكی یه‌كێتی پێك بهێنن. ئه‌وه‌تا به‌ئاشكرایی ده‌ڵێت:
مناڵه‌كان
ئێوه ئه‌و بوومهلهرزانهن
سبه‌ی كانی ده‌ته‌قێنن
ئێوه
سبه‌ی
سنوری ده‌ستكرد ده‌شكێنن
له شیعری (سه‌ربازی ون) دا، شاعیر وای ده‌بینێت ئه‌م كوردستانه به خوێنی پێشمه‌رگه ڕه‌نگین و نه‌خشین بووه، ئه‌و ڕاستیه‌ش به‌گه‌لانی جیهان و وهفدهكانیان ده‌ڵێ، كه بست به‌بستی هه‌موو خاكی كوردستان گۆڕی سه‌ربازی ونه.
دیارهیشه، شاعیر له تاراوگه شیعره‌كه‌ی نووسیوه، كه ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر سبه‌ی
وه‌فدێك بێته وڵاتی من،
لێم بپرسێ:
“كوانێ گۆڕی سه‌ربازی ون؟”
ده‌ڵێم:
“گه‌وره‌م
له كه‌ناری هه‌ر جۆگه‌یێ،
له‌سه‌ر سه‌كۆی هه‌ر مزگه‌وتێ
لهبهردهگهی
هه‌رماڵی… ههركڵێسهیێ،
هه‌ر ئه‌شكه‌وتێ.
له‌سه‌ر گا به‌ردی ههرشاخێ
له‌ژێر دره‌ختی هه‌ر باخێ،
له‌م وڵاته
له‌سه‌ر ههربسته زه‌مینێ،
له ژێر ههرگهزه ئاسمانێ،
مه‌ترسه! كه‌مێك سهرداخهو
تاجهگوڵینهكهت دانێ!
(په‌شێو) ی به هه‌ڵوێست ئه‌و ده‌مه‌ی كه له ساڵی (1994) دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی شیرینی نیشتمانیی، ده‌بینێت كورد خوێنی كورد دهڕیژێت واتا ڕوونتر مه‌به‌ستم لێی شه‌ڕی براكوژیی نێوان دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئێستایه.
شاعیریش بوێرانه خامه و هزر و بیر و زمانی نه‌ترساوی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌كات. وه‌لێ شاعیرێكیش نییه، به پاره‌و پوول ده‌م چه‌وربكرێت و ویژدانی بمرێنن و بهسهركردهكاندا هه‌ڵبێت و درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ بڕازێنێته‌وه.
روونیشه فره له ڕۆشنبیرانی ئه‌و ده‌مه‌یش له ئاست ئه‌م ماڵكاولكارییهدا وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان نه‌بوو!
ئه‌وه‌تا (په‌شێو) له پێشه‌كی كۆمه‌ڵه شیعری (براكوژی) دا ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت: “
ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بكرێ و پێم بكرێ دژی براكوژی ده‌یكه‌م و ده‌یڵێم، هیچ شتێ لای من پاكانه بۆ براكوژی ناكا گه‌مارترین شهڕٍ، نامه‌ردانه‌ترین ِشهڕ، بێ شهرهفانهترین شه‌ڕ، شه‌ڕی براكوژییه”
ده‌یشڵێت” ئازیزم ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستت پێش ئه‌وه‌ی شیعر بێ، هه‌ڵوێسته”
كه له شیعریكدا ده‌ڵێت:
كه براكوژێك ده‌بینم
باوه‌ڕبكه‌ن ڕشانه‌وه‌م دی،
تا به‌یانی هه‌ناسه ناده‌م
دایم ئه‌مدیو و ئهمیو ده‌كه‌م
سه‌د قۆناغیش دوور كه‌ومه‌وه
بۆنی لاكی ماكه‌رێكی تۆپیو ده‌كه‌م!
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ گوڵه به‌هاره (2)، ئه‌حمه‌د كاكه مهمی (2003)
2ـ شه‌رمین ئیبراهیم عه‌زیز، په‌شێوو تازه‌كردنه‌وه له شیعری كوردیدا (2006)