ته‌ماشاكردنی قامشلۆ له نسێبین-ه‌وه
ره‌وشی په‌نابه‌رانی بن خه‌ت له‌سه‌رخه‌ت
باس/ وێنه و راپۆرتی تایبه‌ت/ نسێبین
له نێو شاری پڕ جوڵه‌ی نسێبیندا ده‌گه‌ڕێین، شارێك جه‌نجاڵ و پڕ جوڵه، به‌ڵام كه‌متر ره‌نگی كار و سه‌رقاڵی به‌كار و به‌رهه‌مه‌وه به شاره‌كه‌وه دیاره. پڕبوونی به‌رده‌وامی چایخانه‌كانی نسێبین له پیاوی سه‌رقاڵ به دۆمینه و چای خواردنه‌وه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن رێژه‌ی بێكاری له‌و شاره رێژه‌یه‌كی ترسناكه.
له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌و چایخانه جهنجاڵانهدا ژنێك بانگی كچه منداڵه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:
“ژیان هایا ته ژ ته هه‌به- ژیان ئاگاداری خۆت به”.
نه‌وه‌ی نوێ زۆربه‌یان ناوه‌كانیان كوردییه، به تایبه‌تیش له‌م ناوچانه‌ی كوردستانی باكور كه ژیان لێیان زۆرتر به كوردییه و زمانی كوردیش زمانێكی بزربوو و شه‌رمن نییه. ئه‌وه‌یش دیاره بۆ هێزی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه له باكور به‌رده‌وامه. ده‌نا پێشتر ناونانی منداڵ له باكور به كوردی كارێكی مه‌حاڵ بوو. له سایه‌ی بزوتنه‌وه و به‌رخوه‌دانی كورد خۆیدا ئیتر “ژیان” له زۆرێك له شار و ئاواییه‌كانی باكور به كوردی ده‌گوزه‌رێت. به‌ڵام ژیانێك بێكاری و باری ناله‌باری ته‌ناهی شیواندویانه. شێواندنێك ساڵانێكی زۆری ده‌وێت بۆ روونكردنه‌وه و سهرهڕاستكردنهوهی.
نزیكه‌ی زۆرتر له ساڵێك له هه‌مان شار، واته له نسێبین، چاومان كه‌وت به سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره، عایشه گۆكهان. ئه‌و خاتوونه شاره‌وانه، كاتێك باسی رێژه‌ی بێكاری له شاری نسێبین ده‌كرد مرۆڤ غه‌مگین ده‌بوو. شارێك رێژی بێكاری تێدا زۆرتر له سه‌دا حه‌فتا بێت دیاره له كاره‌ساتێكی گه‌وره‌دا ده‌ژی. هاوكات وه‌كو ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه ده‌یگوت و خه‌ڵكه‌كه‌یش ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌ت به هیچ جۆرێك ئاوڕ له‌م ناوچانه ناداته‌وه. بۆ ده‌وڵه‌ت گرنگ نییه ره‌وشی ئابوری لێره باش بێت و خه‌ڵك بێكار نه‌بن. به گه‌ڕانێكی خێرا به ناوچه‌كانی باكوری كوردستان و به‌راورد كردنیان له گه‌ڵ ناوچه‌كانی توركیادا راستی ئه‌و قسه و لێدوانانه‌ی كورد و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی كورد دێته سه‌لماندن. باكوری كوردستان و توركیا دوو جیهانی ته‌واو لێك جیاوازن. ده‌وڵه‌تی توركیا باری ئابوری و ژیانی له باكور خستۆته ئاستی په‌رێشانی و بهلهنگازییهكی كه‌م وێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده نسێبین رۆژگارێكی درێژ دهوته سه‌ر رێگه‌ی گرنگ و دیرۆكی “ئاوریشمه‌وه”، به‌ڵام له رۆژگاری ئیمڕۆدا به درێژایی شه‌قامی سه‌ره‌كی و پڕ جوڵه‌ی شاره‌كه ده‌یان پیاو ده‌بینین به دیار چه‌ند سنوقێك ترێ یان ته‌ماته‌وه دانیشتوون و ده‌یانه‌وێت “ماڵه‌كه‌یان” بفرۆشین. مرۆڤ ده‌پرسێت: باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و “ماڵه” هه‌مویشی فرۆشرا بڕی “ده‌ستكه‌وت- به سه‌رمایه و كاره‌وه” چه‌ند ده‌بێت؟ چۆن ده‌كرێت به‌و “ده‌ستكه‌وته!” ماڵبات به‌ڕێوه بچێت؟
له‌و ره‌وشه دژواره‌ی ئابوری‌دا ماڵبات و كه‌سانێكی زۆری شاری نسێبین له چاوه‌ڕوانی هاتنی په‌نابه‌رانی بن خه‌ت دان، واته له چاوه‌ڕوانی ئه‌و كه‌سانه دان له شاری قامشلۆوه به‌ره‌و سه‌ر خه‌ت، به‌ره‌و نسێبین رابكه‌ن. بۆچ؟ چونكه نسێبین و قامشلۆ دوو به‌شی لێكدابڕاوی یه‌ك شارن و سنووری نێوان سوریا-توركیا له‌ت له‌تی كردوون. سنووری دزێوی توركیا-سوریا خاك و ماڵبات و كۆمه‌ڵی كوردهواری له‌و سه‌رزه‌وینه له‌ت له‌ت كردووه.
شاهین (32) له شاری نسێبین مامۆستای بیركارییه. ناوبراو سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت:
“هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی له شاری قامشلۆوه دێنه نسێبین، ئه‌گه‌ر كورد بن ئه‌وا كه‌س و كاریان لێره هه‌یه. بۆیه ناچار نین بچنه لای ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و یه‌كسه‌ر ده‌چنه لای خزم و كه‌سی خۆیان. ئه‌گه‌ر كه‌سانی په‌نابه‌ر عه‌ره‌ب یان سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریش بن، ئه‌وا ده‌چنه لای ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وان به‌ره‌و كامپی په‌نابه‌رانی “هاتای” ده‌یانگوازنه‌وه.
شاهین ده‌ڵێت:
” بۆ نمونه من ماڵی خوشكم له قامشلۆ ده‌ژین و ئێستا په‌نایان بۆ ئێره هێناوه و لێره‌ن. خوشكم خۆی و هاوسه‌ر و دوو منداڵی له ماڵی دایك و باوكم ده‌ژین و چاوه‌ڕوانی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و بڕیاریان داوه تا ره‌وشه‌كه به لایه‌كدا نه‌كه‌وێت نه‌گه‌ڕێنه‌وه”.
چونكه وه‌كو شاهین له زمانی خوشكه‌كه‌ی خۆیه‌وه باسی ده‌كات: ” له‌وێ ره‌وشه‌كه ئاڵۆزه و كه‌س نازانێت كێ ده‌سه‌ڵاتدار و حاكمی وه‌ڵاته. شته‌كان وه‌ها تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوون كه‌س سه‌ری لێدهرناكات و هه‌مووان له دڵه‌ڕاوكێ و نائارامیدا ده‌ژین”.
له‌و وێنانه‌دا كه له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، مرۆڤ به روونی ده‌بینێت قامشلۆ و نسێبین چۆن یه‌ك جه‌سته‌ی شارێك پێكده‌هێنن و چۆنیش به ته‌لبه‌ند و دڕكهزی كراون به دوو به‌شه‌وه. زۆر جار خه‌ڵكی شاری نسێبین، به تایبه‌تی ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌رگه‌یان به سنوورهكهوهیه، له ماوه‌ی رابردوودا به ده‌نگی ته‌قه‌ی نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی قامشلۆ وه‌ئاگا هاتونه‌ته‌وه. خه‌ڵكێكی زۆر له‌و ده‌مه‌دا راده‌په‌ڕن و له چاوه‌ڕوانی هاتنی كه‌س و كاری خۆیاندا ده‌بن. چونكه زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه وه‌ها رێكه‌وتوون به تێكچوونی باری قامشلۆ یه‌كسه‌ر به‌ره‌و سه‌ر خه‌ت بپه‌ڕێنه‌وه. ئاخر له دوورترین شوێنی قامشلۆوه مرۆڤ ره‌نگبێ ته‌نها بیست خوله‌كێكی پێویست بێت بۆ گه‌یشتن به سنوور و په‌ڕینه‌وه لێی. له هه‌ندێ شوێنی تری قامشلۆوه مرۆڤ ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بگات به یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی به‌شێك له ماڵبات و بنه‌ماڵه‌ی یه‌كتر پێكده‌هێنن له شاری نسێبین.
سنووری نێوان هه‌ردوو شاری قامشلۆ و نسێبین یه‌كێك له سنووره هه‌ره غه‌مگین و هه‌ره نارهواكانی ئه‌م ئه‌ستێره پێكده‌هێنێت. سنوورێك كه‌سه هه‌ره نیزكهكانی یه‌ك نه‌ته‌وه و زمان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كانی یه‌ك ماڵبات له‌یه‌كتر داده‌بڕێت.
كارمه‌ندێكی شاره‌وانی شاری نسێبین ده‌ڵێت:
” ئێمه ئاماده‌كاری ته‌واومان نییه بۆ پێشوازی له هاتنی زۆری په‌نابه‌ران. چونكه ده‌زانین ئه‌وانه‌ی له ره‌وشی نائاساییدا به‌ره‌و سه‌ر خه‌ت دێن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كه‌س و كاریان لێره هه‌یه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ر هه‌موویان”. ئه‌و كارمه‌نده‌ی شاره‌وانی شاری نسێبین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “پاشان كورد هه‌میشه ئه‌و ئه‌زموونه‌یان هه‌یه، هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له لێقه‌وماندا، هه‌تا ئه‌گه‌ر خزم و كه‌سی یه‌كتریش نه‌بن، وه‌كو نمونه‌یش باس له راكردنی كورده‌كانی باشوور ده‌كات له ساڵانی 1988 و 1991 كه چۆن كورده‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵات باوه‌شیان بۆ گرتنه‌وه”.
په‌روین كه كارمه‌ندی بانكه، ماڵباتی په‌روین به‌شێكیان له نسێبین و ئه‌وانی تریان له قامشلۆ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قامشلۆ ده‌ژین. به تایبه‌تی له گوندی “گركێ خه‌لۆ”. په‌روین ده‌ڵێت:
” ئێمه له‌گه‌ڵ ماڵی ئامۆزاكانمان وه‌ها رێكه‌وتووین له كاتی ناساییدا ته‌نها خۆیان بێ هیچ پێداویستییه‌ك بپه‌ڕێنه‌وه و ئێمه‌یش له ده‌روازه‌ی سنوور چاوڕوانیان ده‌بین” وه‌كو په‌روین ده‌ڵێت:
“ئه‌مان ده‌توانن به پێ به پێنج خولهك بگه‌ن به ده‌روازه‌ی سنوور و ئه‌وانیش له‌به‌ری قامشلۆوه هه‌ر چه‌ند خوله‌كێكیان پێویسته بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌روازه‌یه”.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شاری نسێبین بێت، به ئاسانی خه‌ڵكی هه‌ڵاتووی قامشلۆ ده‌ناسێته‌وه كه ئێستا له‌و شاره ژیان ده‌گوزه‌رێنن. به ناسینه‌وه‌یان مرۆڤ دزێوترین دیمه‌ن و غه‌مگین ترینیان كه خه‌ڵكی هه‌ڵاتووی سوریا له نسێبین هه‌یانه ده‌بینێت، ئه‌و ده‌مه‌ی كه مرۆڤ به نێو شاری نسێبیندا پیاسه‌یه‌ك بكات، دیمه‌نی سواڵكردنی خه‌ڵكی سوریا له نسێبین ده‌بینێت، دیمه‌نێكه غه‌مگین و پڕ ئازار. به ته‌ماشاكردنی دیمه‌نی سواڵكردنی ئه‌و مرۆڤانه تێده‌گه‌ین كه دیكتاتۆره‌كان بۆ درێژه‌دان به ژیان و به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان چۆن ئه‌وانی تر ریسوا و په‌رێشان ده‌كه‌ن.