چاو خشاندنێکی کورت به‌سه‌ر رووداوه‌کانی تا ئێستای ناو کۆمه‌ڵه …1
بێگومان ناوی کۆمه‌ڵه له‌ناو شۆڕشی كوردستاندا ناوێکی ئاشنا‌و خۆشه‌ویسته، ناوێک کەتهنیا لەیهك وشه‌دا خۆی نابینێته‌وه، کۆمه‌ڵه به‌دڕێژایی مێژووی خه‌باتی خۆی گه‌لێک ههورازو نشێوی بڕیوه و گه‌لێک قوربانیشی داوه. تاساڵانێکی زۆر کۆمه‌ڵه له‌ناو گۆره‌پانی خه‌باتی كوردستاندا به‌شداری چالاکانه‌ی بوو، ئه‌گه‌ر بێ‌ئینسافی نه‌که‌ین لەسه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه‌کانی كوردستان‌و ئێران‌دا کاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی شۆڕشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی كوردستانی عێراق به‌دژی رێژێمی له‌ناوچووی سەددام حوسێن، ئه‌م رێکخراوه‌شی وه‌ك زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خسته ژیر کاریگه‌ری خۆی و تاراده‌یه‌کی زۆر بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه خستيه په‌راوێزه‌وه کەبهداخهوه تا ئێستاش کاریگهريهکانی له‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوانه هه‌ست پێده‌کرێ.
بێگومان جودابوونهوهكانی ناو كۆمه‌ڵه‌ش به‌تایبه‌تی جودابوونهوهكانی ده‌یه‌ی ( حەفتا)ی هه‌تاوی ناو كۆمه‌ڵه‌ش له‌مه‌ڕ ئه‌مڕووداوانه بێکاریگه‌ری نه‌بوون و به‌ته‌واوه‌تی پشتی ئه‌م رێکخراوه‌ی شکاند و تا ساڵانێکی زۆر به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندی.
زۆر روون و ئاشکرایه کەرهوتی ناسراو به فراکسيۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری زه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌ریان لهمرێکخراوهیه دا‌و به‌شێکی زۆر لەباشترین کادره‌کانی کۆمه‌ڵه یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سانه‌ی که شانیان وهبهرساخکردنهوهی کۆمه‌ڵه له‌دوای جودابوونهوهكانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، به‌داخه‌وه لەئاستێکی سیاسی وادانهبوون، کەبتوانن کۆمه‌ڵه به‌ئاقارێکدا به‌رن کەههم ساخی که‌نه‌وه‌و هه‌م بیبه‌نه‌وه دۆخی جاران.
دیاره ئهمگرفتهش سه‌ر چاوهگرتوو له کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ناو رێبه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا بوو کەئێستاش کاریگهريهکانی له‌به‌رچاوانن.گرنگترینی ئه‌م کێشانه بوونی که‌سایه‌تیه‌کی لەچهشنی کاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بوون لەریزی رێبهريی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه کەبهداخهوه ئه‌م هاوڕێیه هه‌رله‌سه‌ره‌تای درووست بوونی ره‌وتی ناسراو به‌کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، رۆڵێکی نابه‌جێ و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌بوو کەتهشکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد.
دیاره گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه هه‌ر به‌پێى تاکتیك و مهبهستەشاراوهکانی خۆی له‌مه‌ڕ بەده‌سه‌ڵات گرتنی کۆمه‌ڵه بوو. یه‌کێك لەههڵه گه‌وره‌کانی رێبهريی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه، ئه‌وه بوو کەئهم هاوڕێیه‌یان بۆ جارێکی تر گه‌ڕانده‌وه ناو ڕیزی رێبه‌ری، کەئهم کرده‌وه‌یه‌ی کۆمه‌ڵه رۆژبه‌رۆژ زیاتر له‌ناو کادره‌کانیدا نه‌یاری بۆ خۆی په‌یدا ده‌کرد.
خاڵێکی لاوازی تری ساخکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، نه‌بوونی کادری کارامه و بەئه‌زموون بوو کەئهمهش کاریگه‌ريی به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ساخکردنه‌وه، هۆیه‌که‌شی زۆر روون و ئاشکرا بوو.
ئه‌و کادرانه‌ی کەلهناو كۆمه‌ڵه‌دا مابوون، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی کەلەژمارهکانی پەنجەی ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕین، و دووه‌م ئه‌وه‌ی کەئهم کادرانه زۆرتر له‌بواری نيزامیدا چالاك بوون هه‌تا باری سیاسی. له‌لایه‌کیتره‌وه نه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی تەندروستی سیاسی، به‌ته‌واوه‌تی ئهمرێکخراوەیهی له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی خۆی دانابوو. پاشان مه‌سه‌له‌ی ناوچهگهرايى یه‌کێکیتر بوو له‌و گرفتانه، که‌رۆژ به‌رۆژ زیاتر هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره و لاوازتر ده‌برد.
بارهێنانی کادر ته‌نیا مه‌رجه‌که‌ی وابوو کەدهبێ وه‌ك به‌پرسه‌كه‌ی خۆت بیر بکه‌یته‌وه ئه‌گینا ده‌که‌وتیته په‌راوێزه‌وه. نمونه بۆ ئهممهسایله ئێکجار زۆرن کهبهشههامهتهوه ده‌کرێ باس لەسهدان که‌س بکرێ کەبهزۆر له‌ریزه‌کانی كۆمه‌ڵه‌دا یان ده‌رکران، یان خرانه په‌راوێزه‌وه یان که‌سایه‌تییان هاته ژێر پرسیاره‌وه.
سه‌رده‌مانێك په‌نا بردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببووه مۆدێلێکی رۆژ و به‌مشێوه به‌شێکی به‌رچاو لەهاوڕێیانی ئێمه به‌ناچار رێگای سنووره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتيان گرته به‌ر و په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون.
زۆر بوون ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی کەبهناچار بنه‌ماڵه‌یان ده‌خسته ژێر فشاره‌وه تا له‌باری مادديیهوه ته‌ئمین کرێنو روو بکه‌نه هه‌نده‌ران.
دیاره سروشتی بوو که وها کێشه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی چالاک‌و به‌ئه‌زموون روبه‌ڕوو ده‌کات، کەبهداخهوه رێبه‌ری بۆ هيچکات هه‌وڵی نه‌دا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بدۆزێته‌وه.
یه‌کێکی تر له‌وگرفتانه کەکۆمهڵهی زیاتر لاواز ده‌کرد، نه‌بوونی پێوه‌ندی نێوان کادر و پێشمه‌رگه و رێبه‌ری بوو، کەئهمه وای کردبوو به‌شێکی زۆر له تواناكان لەبه‌رچاو نه‌گیرێن و وه‌ڵام بهداخوازييهکانی پێشمه‌رگه له دوو بوواری سیاسی و نیزامی‌دا نه‌درێته‌وه.
بەهيچ شێوه‌یه‌ك مه‌یدان بەپێشمهرگه نه‌ده‌درا و بگره سه‌رکۆنه‌ش ده‌کرا. کاری راگهیاندنیشمان ههربهتهواوهتی په‌راوێز خرابوو له‌به‌ر نه‌بونی کادرو کێشه‌ی ماڵی. ئۆرگانه تهبليغيیهکانمان لەمهزیقهدا بوون و پڕكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی رادیۆ ده‌بوو تۆزوخۆڵی ناو ئه‌نباری ئارشیوه‌کان پاك بکرایه‌وه تامهتڵهبێك یان بابه‌تێك وەدهست بخه‌ین بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌و رۆژه. ئه‌م ئۆرگانانه به‌ته‌واوه‌تی قه‌تیس بوون و که‌سانێک سازمانده‌هی ئه‌و شوێنانه ده‌کران کەدهبوو به‌دڵی به‌رپرسی ئۆرگان بن، ئه‌گینا مه‌حاڵ بوو که‌سێك بدرێ بهمشوێنانه کەلەبهرپرسهکه سیاسی تر بووایه.
بەشههامهتهوه ده‌کرێ بوترێ، کەئێمه لەساڵهکانی دوای ده‌یه‌ی ( حەفتا )ى هه‌تاویه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆمان لەراگهیاندندا نهبووو ته‌نیا کارمان ببووه ئامۆژگاری کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهه‌موو باڵه‌کانییه‌وه. له‌باری سیاسیشه‌وه بەتهواوهتی لەدواوهوهی هه‌موو هێزه سیاسيهکاندا بووین، له‌گه‌ڵ روودانی هه‌ر کێشه‌یه‌ك ده‌که‌وتینه په‌له‌قاژه و بۆئه‌وه‌ی جێ نه‌مێنین، به‌په‌له شتێکی بێناوه‌ڕۆك له‌لایه‌ن رێبه‌رییه‌وه ئاماده ده‌کرا، کەپاش چه‌ند رۆژ بۆخۆیان لێیپهشیمان ده‌بوونه‌وه.
هه‌مووی ئهمگرفتانه ئێمه‌یان تاجێگایه‌ك برد، کەبەتهواوهتی بێئاسۆییمان تێدا به‌دی ده‌کرا و هه‌رکه‌سێك به‌شوێن رێگا چارهیهکهوه بوو. له‌وسه‌رده‌مه‌دا بەههڵکهوت کاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی رووی کرده كوردستان و به‌دیتنی ئهمبارودۆخه، کۆمه‌ڵێک کاری کرد کەوا نیشان بدات ده‌یهه‌وێ کۆمه‌ڵه له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بکات .
بۆیه ئهمبارودۆخه خزمه‌تێکی زۆری بەکاك عه‌بدوڵڵا کرد کەمهبهسته شاراوه و له‌پێشدا دارێژراوه‌کانی خۆی عه‌مه‌لی کاته‌وه و بیانخاته گه‌ڕ. بۆ ئه‌ممه‌به‌سته‌ش ههملێزان بوو هه‌م بارودۆخه‌که له‌بار بوو، بۆیه خۆی خزانده ناو کادره‌کان و بهئهلحهق که‌سه باشه‌کانی له ده‌وری خۆی کۆ کرده‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ش کەلهگهڵی هاوڕا نه‌بوون ئه‌وه قوڕ چووه سه‌ریان و بەتهواوهتی په‌راوێز خران. پاشان کاك عه‌بدوڵڵا بۆ زیاتر چه‌سپاندنی ئامانجه‌کانی خۆی په‌نای برده به‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه کادرانه‌ی کەلەدهرهوهی كوردستان بوون، کەساڵانێك نەلەكۆمهڵهیان پرسی بوو نەبەخهمی کۆمه‌ڵه‌وه بوون.
کاك عه‌بدوڵڵا هه‌موویانی هێنایه‌وه بۆ كوردستان، کەبهم کاره‌ی گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له‌ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی کەئهم که‌سانه به‌داخه‌وه نەلهباری ئهخلاقيیهوه نەلهباری سیاسی و ته‌شکیلاتیه‌وه که‌سانێکی باش بوون.
به‌شێکی هه‌ره زۆریان پهیوهنديهکانی ناو کۆمه‌ڵه‌یان به‌ئاقارێکی تردا برد و ئه‌مجارە بەجێگای بارهێنانی پێشمه‌رگه مه‌یدان بەکۆمه‌ڵێک کار درا کەباس کردنی شه‌رمه…
کۆمه‌ڵه ده‌بوو ساغ بێته‌وه، کۆمه‌ڵه ده‌بوو لهمقۆناغه تێپه‌ڕ بێت، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان زۆر بوون، که‌واته ده‌بوو چی بکری؟
کاك عه‌بدوڵڵا عاقڵتر له‌وه‌بوو، بۆیه دوای هه‌ڵه سیاسییەکەی ته‌شكیلاتیه‌كه‌ی ده‌بوو خۆی له‌و بۆحرانه ده‌رباز بکات بۆیه ته‌نیا رێگایه‌ك، کەشکی برد بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، په‌نا بردن بوو بۆ دوو شت، کە ئەمانەن:
یه‌که‌میان/موخالفه‌ت له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
دووەمیان/که‌ڵك وه‌رگرتن لەئاڵوگۆڕهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران.
کەئهمئاڵوگۆڕانه خزمه‌تێکی گه‌لێك باشیان بەکاك عه‌بدوڵڵا کرد، هه‌ر بۆیه بەپهلهقاژه خۆی گه‌یانده رادیۆ و له‌وتووێژی ( 26ی رێبه‌ندانی ساڵی 1378 هه‌تاوی )دا چراغ سه‌وزی بەگفتگۆی تهمهدوونهکانی خاته‌می لێدا.
پێشمه‌رگه‌ش له‌مه‌ڕ ماندوویه‌تی خۆی و به‌رخورده‌کانی پێشووی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه، کاك عه‌بدوڵڵایان بەبهديلێکی باش بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌کانی خۆیان ده‌زانی هه‌ر بۆیه له‌ده‌وری کۆبوونه‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ش کەبهجۆرێك له‌جۆرەکان لەراڕاییدا بوون، زۆر به‌داخه‌وه یان پێشنياری پوڵیان پێکرا یان قه‌ولی چوونه ده‌ره‌وه‌یان پێ درا “پێویسته بوترێ کەناوی ئه‌مکه‌سانه هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات بۆ رای گشتی بڵاو ده‌کرێنه‌وه”. به‌هه‌ر حاڵ جیابوونه‌وه بەڕێبهری کاك عه‌بدوڵڵا روویدا، جیابوونه‌وه‌یه‌ك کەبەتهواوی ماناوه له‌ناو بردنی کۆمه‌ڵه و تاڵان کردنی ئه‌م رێکخراوه‌یه بوو که‌من تێ ده‌کۆشم له‌به‌شی دووی ئه‌م بابه‌ته‌دا به وردی ئاماژه به‌ره‌وتی رووداوه‌کان بکه‌م له‌روانگه‌ی خۆمه‌وه بیسه‌لمێنم کەبهڕاستی کاك عه‌بدوڵڵا بۆ هيچ کات نه‌یویستووه خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵه بکات، بەڵکو ته‌نیا و ته‌نیا کاری ئه‌وه‌بووه، که‌خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بێ، کەبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆی گرينگ نه‌بووه کۆمه‌ڵه‌ش بێتهژێر پرسیاره‌وه …
مۆنا دلبه‌ری
* مۆنا دلبه‌ری ـ یه‌كێك لەهاوڕێیانی كۆمه‌ڵه لەرۆژهه‌ڵاتی كوردستان