چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵـــهوان
ته‌وه‌ری/ نووسه‌ری كورد‌و ترس له ره‌خنه
– به‌گشتی بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، واته ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دیدو ڕوانین‌و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕهخنهگرتنو پرسیار كردن؟َ
وه‌ڵام: حه‌ز ده‌كه‌م پێشه‌كی ئه‌م پرسیاره بخه‌مه روو، ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری به هه‌موو توێژه‌كانییه‌وه چۆن له ره‌خنه گه‌یشتوون و ره‌گی تێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی ئه‌م چه‌مكه‌وه له سه‌ر چ سهرزهوییهكدا سه‌قامگیره؟ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌هۆی هه‌ندێ پێوه‌ندیی تایبه‌تی نێو بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌ی چینایه‌تی و فیكرییه‌كه‌ی، لینكێكی دروست كردووه له نێوان پرۆسه‌ی كاری ره‌خنه وه‌ك لایه‌نه زانستییه‌كه‌ی و ئاكار و تێگه‌یشتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه به‌رامبه‌ر به‌م زاراوه‌یه. هه‌میشه وا ته‌ماشای ره‌خنه كراوه شتێكی نه‌رێنیه و ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆبه‌كه‌مزانین و شكانه‌وه‌ی لێ دێته به‌رهه‌م، زه‌ینی كۆمه‌ڵایه‌تی و باڵاده‌ستبوونی خووره‌وشتی خێڵه‌كی و سه‌قامگیرنه‌بوونی تێگه‌یشتنێكی راست له‌باره‌ی ره‌خنه‌وه، وای كردووه تێكههڵكێشییهك دروست بێ له نێوان ره‌خنه وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی زانستی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی له‌ده‌ستدانی پایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه كه خۆی له برینداربوون و لوتشكاندن و كه‌مبوونه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه. له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا تا ئه‌م كاته‌ش ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن به‌وه ته‌فسیر ده‌كرێ كه تۆ له پله و توانای ئه‌و كه‌سه‌ت هێناوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستنیشانكردنی چه‌وتی و خراپییه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ت كردووه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كۆمه‌ڵگه ته‌نیا له رووه نهرێنییهكهیهوه له وشه‌ی ره‌خنه گه‌یشتووه، یان بۆچوونێك له‌نێو هزریاندا بووه به‌سه‌نته‌ر، كه ره‌خنه ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كه بۆ ئاشكراكردنی رووه دزێوه‌كانی تاكێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، به‌ڵام له‌راستیدا له‌وه نه‌گه‌یشتوون ره‌خنه هه‌وڵدانه بۆ ئاشكراكردنی شته جوانه‌كانیش. ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌مه‌ڕ ره‌خنه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له نێو جه‌ماوه‌ردا بوونی هه‌بووه و هه‌یه و بۆخۆشی ئه‌م باره له ناهۆشمه‌ندی بڕێك له رۆشنبیرانیشدا سه‌قامگیر بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌وانه‌شی له سه‌ره‌تاكانی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیری كوردیدا موماره‌سه‌ی ره‌خنه‌یان كردووه، ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌ته‌واوی له ناخ و هزریاندا ئاماده‌گی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ورد بڕوانیته ئاسه‌وار و سامانی فۆلكلۆر و كولتووری كوردی ده‌بینین چه‌مكی ره‌خنه به شێوه زگماكییهكهی سه‌رده‌مانێكی زووه پیاده كراوه، په‌نده كوردییه‌كان، قسه‌ی نه‌سته‌ق، چیرۆك و شیعری فۆلكلۆری هه‌روه‌ها گه‌پ و گاڵته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڕێكی زۆر ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ ده‌گرن و به‌سه‌ده‌ها نموونه‌ی زیندو و ره‌خنه‌ی زمانه‌وانی و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو تێكسته دێرینه‌كانمان ده‌بینرێ، كه‌واته بوونی ره‌خنه وه‌ك موماره‌سه و پراكتیزه‌كردن ده‌مێكه جێپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی رۆشنبیریماندا به‌جێهێشتووه، به‌ڵام وادیاره هه‌ندێ هۆ هه‌بووه وای كردووه به‌نامۆ بڕوانینه چه‌مكی ره‌خنه، یان تێگه‌یشتن له لایه‌ن زۆر له رۆشنبیران به‌شێوه‌یه‌كی تر شكاوه‌ته‌وه. كاتێ ئێمه ده‌ڵێن ره‌خنه ده‌بێ جیاوازی دانێین له نێوان ره‌خنه‌ی بهپرۆگرامكراو و پشتبه‌ستبوو به په‌یڕه و بنه‌مای زانستی و ره‌خنه‌ی سه‌رپێی و ورده سه‌رنجی تایبه‌ت. له نێو رۆشنبیرماندا مهنههجییهتێكی پته‌و بۆ چه‌مكی ره‌خنه و پرۆسه‌ی ره‌خنه جێگیر نه‌بووه، ره‌خنه‌گرتن به‌پێی رێڕه‌وێكی تایبه‌ت و قوتابخانه ره‌خنه‌ییه‌كان گه‌شه‌ی نه‌كردووه، له نێو ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردی ته‌مه‌نی موماره‌سه‌كردنی ره‌خنه ناگاته 40 ساڵ، هه‌روه‌ها ژماره‌ی نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له نزمترین ئاستدان، زۆر له رۆشنبیرانی كورد له سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوونی ره‌خنه كه موماره‌سه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیان كردووه له‌ژێر كاریگه‌ری و بۆچوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه موماره‌سه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه، هه‌میشه حه‌زه‌ریان له‌وه كردووه نابێ ره‌خنه‌كانیان گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێتییان بۆ دروست بكات، یان واتێگه‌یشتوون ره‌خنه ده‌بێ نه‌بێته هۆی دڵشكاندنی خاوه‌ن به‌رهه‌م. من وای ده‌بینم عه‌قڵی ره‌خنه‌یی له‌نێو كولتووری كوردی تا ئه‌م ساته‌ش نه‌یتوانییوه خۆی له ركێفی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رزگار بكات. له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر له‌وانه‌ی خۆیان بۆ ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن ته‌رخان كردووه ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌نی ره‌خنه‌ییان نییه و زۆر كه‌م شاره‌زایی رۆشنبیری خۆشیانن، سه‌رباری هه‌ژاریشیان له زانیارییه پته‌وه‌كان له‌مه‌ڕ ره‌خنه و قوتابخانه ره‌خنه‌ییه‌كان بۆ خۆی گرفتێكی تر بووه، له كاتی پێڕه‌وكردنی كاری ره‌خنه‌ییدا ئاوڕیان له سه‌ره‌تا گرنگه‌كانی قوتابخانه ره‌خنه‌ییه‌كان نه‌داوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كهلێنێكه له‌نێو دیواری رۆشنبیریماندا. روویه‌كی تری پرسیاره‌كه‌ت ئه‌وه‌یه كه چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه چه‌مكی ره‌خنه له نێو بواره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ژیانیدا جێگیر بێ، بێگومان جێگیربوونی ئه‌م چه‌مكه سیسته‌مێكی گه‌وره‌ی ده‌وێ كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت تێیدا به‌شداره، ده‌بینین له سیاسه‌تدا تا راده‌یه‌ك خه‌ریكه ره‌خنه ده‌گاته پله‌ی پێگه‌یشتن، كه‌چی له بواره‌كانی تری رۆشنبیری جۆره ئیفلیجییه‌كی تووش بووه، كه‌واته ده‌بێ سیسته‌م بۆ موماره‌سه‌كردنی ره‌خنه، پێویسته له قوتابخانه‌كانه‌وه چه‌مكی ره‌خنه بۆ قوتابیان روون بكرێته‌وه، میدیا ده‌بێ رووه ئیجابییه‌كانی ره‌خنه بخاته رووی جه‌ماوه‌ر، هه‌وڵ بدرێ بیرۆكه و چه‌مكی ره‌خنه له مه‌ودا فراوانهكهییهوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ.
– كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه؟ واته ئایا له‌ناو فهرههنگو كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێكبێت له فهرههنگو ژیانمان؟
– وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م كرد كولتووری كوردی سه‌ره‌تاكانی بیرۆكه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌یه، به‌ڵام په‌یڕه و پرۆگرامی ره‌خنه‌یی نییه، زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌شی به‌نێو ره‌خنه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه بریتین له رای تاكه‌كه‌س و هه‌ندێ سه‌ره‌قه‌ڵه‌می ورد وتێبینی سه‌رپێیانه، به شێوه‌یه‌كی زانستی ره‌خنه پیاده نه‌كراوه، بێگومان هیچ كولتوورێ له خۆیه‌وه نابێ به كولتوورێكی ره‌خنه به‌رهه‌مهێنه‌ر ئه‌گه‌ر كاری بۆ نه‌كرێ، واته ده‌بێ بنه‌مای بۆ دابنرێ، بیرۆكه‌ی ره‌خنه ته‌نیا بۆ ئه‌وه نییه خراپییه‌كانی به‌رهه‌مه رۆشنبیرییه‌كان ده‌ربخات، ره‌خنه به دیوه‌كه‌ی تریشدا بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكرا كردن كار ده‌كات، بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی نهێنی به‌رهه‌م و شته شاراوه‌كان و وردكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی تێیكه‌وتووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی به‌رهه‌م، یان ئاشكراكردنی ئه‌و شته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی په‌ی پێ نه‌بردووه، ده‌شبێ ره‌خنه‌گر سهرسوڕمانییهك لای خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه دروست بكات. ره‌خنه ئه‌ركێكی تری گرنگی هه‌یه ئه‌ویش رێنوێنیكردنه، ده‌بێ ره‌خنه‌گری ئێمه وه‌رگر بۆ لای پێشكهشكهر به‌رێ نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، زۆر تێكست و به‌رهه‌می جوان وه‌ك مرواری بنئاون ده‌بێ بهێنرێنه ده‌رێ و به مل و گه‌ردنه‌وه هه‌ڵواسرێن، جوانی ده‌قه‌كان مه‌رج نییه خۆیان به خوێنه‌ر بناسێنن، هه‌ندێ جار خوێنه‌ر پێویستی به ره‌خنه‌یه ئه‌و تێكسته جوانانه ئاشكرا بكات.
ترس له ره‌خنه ترسه له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ شته‌كان، له هه‌موو سیسته‌مێكدا چاوێك بۆ كۆنترۆڵكردن هه‌یه، له نیشتماندا چاوی گه‌ل كۆنترۆڵی پارته سیاسییه‌كانه، هه‌ر له نێو خوودی ده‌زگا سیاسییه‌كانیش موماره‌سه‌ی ره‌خنه ده‌كرێ، ره‌خنه به مانای كۆنترۆڵكردن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی شته‌كانه، ده‌توانین بڵێین ره‌خنه بووه به شتێكی پێویست له هه‌موو بونیاده‌كانی ژیانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ژینگه‌و …تاد. ره‌خنه هه‌ندێ جار رێگه له كاره‌سات ده‌گرێ. زۆرجار كولتووری ئێمه كلتوورێكی رهخنهكوژه، هه‌میشه خۆمان به براوه ده‌زانین، به‌ڵام له مه‌یدانی دۆڕاویدا سه‌رگه‌ردانین، ئه‌گه‌ر ره‌خنه به‌و شێوه‌یه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێ، سه‌خته بتوانێ له‌نێو بونیادی كۆمه‌ڵگاكه‌مان جێگه‌یه‌كی بۆ خۆی دابین بكه‌ین، ترس له نێو پێكهاته‌ی بوونی تاكه‌كانی ئێمه‌ش ئاماده‌گی هه‌یه، ترس له‌وه‌ی به هه‌ڵه‌دا چووبێتین، ترسی ئه‌وه‌ی پێمانه كه‌س لێمان نه‌كڕێ، من ئه‌مه به ترسی راسته‌قینه نازانم، گرفته‌كه لێره‌دا نییه، گرفته له نه‌بوونی بوێرییه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بواری بوێرییهكان ته‌سك ده‌كاته‌وه، له‌نێو ئه‌و بهرتهسكییهدا دوو كه‌س براوه‌یه، ئه‌وانه‌ی دژ به شه‌پۆڵه‌كان مه‌له ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی سنگیان بۆ ره‌خنه كراوه‌یه، ره‌نگه ره‌خنه‌ش یه‌كێ بێ له‌و هۆكارانه‌ی كه بتوانێ بوێری له كۆمه‌ڵگادا زیاتر بكات، بوێری ئه‌وه‌یه تۆ مه‌ودا و رووبه‌ری ترس كه‌م بكه‌یته، تا ئه‌م ساته‌ش ره‌خنه‌گر و خاوه‌ن به‌رهه‌م به پرۆتۆكۆل و به‌رژه‌وه‌ندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌م شێوه پێوه‌ندییه به شێوه‌یه‌ك له خیانه‌تی ره‌خنه‌یی ده‌ژمێرم، هه‌تا كۆمهڵگهیهگ نه‌توانێ سنگكراوه و لێبوورده و بوێر بێ، بوارێك بۆ ره‌خنه‌ی جدی فه‌راهه‌م نابێ.
-بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، پێویستی به‌وه هه‌بووه كه رابێت له‌سه‌ر ره‌خنه، راهاتن هه‌روا به ئاسانی ناگاته مرۆڤ، ئه‌مه پێویستی به شێوه هه‌وڵدانێك هه‌یه؟
وه‌ڵام: هه‌روه‌ك پێشتر گوتم: “سنگی كراوه، لێبوورده‌یی، بوێری” سێكوچكه‌ی گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌كانی گۆڕینه‌وه و گوێ له یه‌كگرتن دروست بێ، ره‌خنه به‌واتای ئه‌و سێ شته‌ی سه‌ره‌وه، كه‌سێك ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی تێدا نه‌بێ، رێگه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نادا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، بۆیه پرسیاره گرنگه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چۆن ره‌خنه دروست ده‌بێ؟ من بڕوام وایه راهاتن له‌سه‌ر هه‌ر شتێ ده‌بێ پێویستییه‌كانی دروستبوونی ئه‌و شته دابین بكرێ، راهاتنیش واته ئاماده‌بوونی ده‌روونی و مه‌عریفی، پاشان ره‌خنه پرۆسه‌یه‌كی زانستییه پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی تیۆری بێ، ره‌خنه له ئه‌نجامی داڕشتنی زه‌مینه‌كانی ده‌روونی و زمانه‌وانی و مه‌نهه‌جی دێته دی، راهێنانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م كاره پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه، په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده و یاسا و شێوه‌ی ژیان و كه‌ناڵه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتن هه‌یه، زۆر له تاكه‌كانی ئێمه تا ئه‌م ساته‌ش ره‌خنه له خۆیان ناگرن به‌رامبه‌ر به‌و خراپه‌كارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژینگه و ماڵ و منداڵه‌كانی خۆیانی ئه‌نجامیان داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابێ چۆن ده‌توانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌خنه رابهێنی، من وای ده‌بینم ده‌بێ چه‌مكه‌كه بچێته نێو هه‌موو چالاكییه‌كانی ژیانه‌وه. هه‌ر به‌شه چالاكییه‌كی رۆشنبیریش ده‌بێ مه‌رج و پێویستییه‌كانی بوونی زه‌مینه‌ی ره‌خنه‌یی فه‌راهه‌م بكات، هه‌رچی چالاكیمان هه‌یه پێویستیان به دووباره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی نوێ هه‌یه، هیچ به‌شێكی رۆشنبیری ئێمه نییه، كه به‌ده‌ست پاشاگه‌ردانییه‌وه نه‌ناڵێنێ، ئه‌مه بۆ خۆی وای كردووه، هه‌ڵه و ناته‌واوییه‌كان سه‌رده‌م له دوای سه‌رده‌م كه‌ڵه‌كه بن و زیاد بكه‌ن.
– ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
وه‌ڵام: له‌سه‌ره‌وه به گشتی باسم له ره‌خنه كرد، هه‌روه‌ها گوتیشم هه‌ر چالاكییه‌كی رۆشنبیری ئێمه بۆخۆی گرفتی خۆی هه‌یه، ئه‌ده‌بی كوردی، وه‌ك زۆربه‌ی بواره‌كانی تری رۆشنبیری به‌ده‌ست گرفتی ره‌خنه‌وه ده‌ناڵێنێ، من له چاوپێكه‌وتنێكی تر گوتوومه “ئاوابوونی ره‌خنه لای ئێمه دروست بووه”، واته خه‌ریكه شتێك نامێنێ پێی بگوترێ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی یان رۆشنبیری، زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ناوی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، چه‌ند هه‌وڵێك نه‌بێ، زۆربه‌یان یان نهیانتوانییه ببنه ره‌خنه‌ی راسته‌قینه یان شتێكی ترن و ناوی ره‌خنه‌یان له خۆ ناوه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ره‌خنه ده‌بێ به‌شێكی گرنگ بێ له نێو خوێندنی باڵا و موماره‌سه‌ی كرداریدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی گوایه چالاكترین به‌شی ره‌خنه‌ی رۆشنبیری كوردییه، بۆ زۆر له نووسه‌ران نه‌بووه‌ته رێنوێنیكه‌ر و نه‌یتوانیوه تێكسته‌كانی نێو ئه‌ده‌بی كوردی له بێژنگ بدا، خۆڵ و خاشاك له دانه‌وێڵه‌كان جیا بكاته‌وه، له پاش هه‌شتاكانیش كۆمه‌ڵێ ره‌خنه‌گری جیدی په‌یدابوون له بواره‌كانی شیعر و چیرۆك و كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فی، پچڕ پچڕی كاره‌كانیان و خۆتهرخاننهكردنیان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ ئه‌م به‌شه هه‌ستیاره‌ی نێو بواری رۆشنبیری وای كرد ناته‌واوی و ناهاوسه‌نگییه له پڕۆژه رۆشنبیرییهكانماندا هه‌ر به‌رده‌وام بێ. كه‌واته ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی تا ئه‌م ساته‌ش نه‌یتوانیوه ده‌ستی خوێنه‌ری كورد بگرێ و پێی بڵێ ئه‌م رێچكه‌یه جوانتره له‌وی تریان، یان رێڕه‌وی ئه‌م جۆگه‌له‌یه ده‌گاته سه‌ر ئه‌و رووباره. ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی زۆر به سانایی شته‌كانی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ و جوانیه‌كان سه‌رنگوون ده‌بن و ناشیرینهكانیش كه‌س مۆڕه‌یان لێ ناكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا قاره‌مانی وه‌همی زۆر دروست بێ، یان خوێنه‌ر رێگایه‌ك ده‌گرێ كوێرانه پێیدا ده‌چێته خوارێ.
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی نه‌یتوانیوه ده‌رگایه‌ك به‌ڕووی خوودی نووسه‌ران بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێچكه باوه‌كان بێنه ده‌رێ، زۆر تێكست و به‌رهه‌ممان هه‌ن جێگه‌ی دووباره خوێندنه‌وه‌ن، پێویستیان به‌وه‌یه به‌چاوێكی ورد سه‌رنجیان لێ بدرێ و بكرێنه ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌و تێكستانه‌ی له‌وێوه دێنه ده‌رێ، دهقئامێزانهكان ئاشكرا كرێن، چ ده‌قێك كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ده‌قه‌كان به‌جێهێشتووه، چ ده‌قێك سه‌رچاوه و ئه‌وانه‌شی لقن. ئه‌ركی ره‌خنه كاركردنه له‌سه‌ر تێكسته‌كان، كاتێ بونیادی ئه‌ده‌بی ئێمه ئه‌و كاركردنه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێ، تووشی كه‌ڵه‌كه‌بوون ده‌بێ، له دووكانێك ده‌چێ هه‌رچی شتومه‌كه‌كانی كه‌وتوونه‌ته سه‌ریه‌ك، كڕیار به ئاسانی ده‌ستی ناگاته ئه‌و شته‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ. ده‌یان ده‌ق هه‌ن، تێیدا نووسه‌ره‌كه‌ی له ناهۆشمه‌ندی و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ كه‌وتووه‌ته نێو رێگومكهیهكی سه‌یره‌وه ته‌نیا ره‌خنه ده‌توانێ له‌و رێگومكهی ده‌ربهێنێ. دیارده‌ی خۆبه‌مه‌زن زانین وه‌همی مه‌زنی له لای خوودی نووسه‌ر به‌رامبه‌ر به‌خۆی دروست كردووه، ئه‌مه‌ش له‌وێوه دێت كه ره‌خنه كاری له‌سه‌ر ناكات، كارنه‌كردنی ره‌خنه ده‌بێته هۆی دروستبوونی بۆشاییه‌ك، ئه‌و بۆشاییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێكست و خاوه‌ن تێكسته‌كان هه‌میشه وه‌ك دوو شتی پێكه‌وه به‌ستراو بن، به‌ڵام ره‌خنه ئه‌و بهستراویه تێكده‌شكێنێ و موڵكایه‌تی ئه‌و تێكسته له خاوه‌ن تێكست ده‌سه‌نێته‌وه.
– ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان پێشنه‌كه‌وێت؟ چیبكرێت بۆ پێشخستنی؟
وه‌ڵام: پێشكه‌وتن و دواكه‌وتن پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، ته‌نیا شتێك كه ره‌خنه له ژانره‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه ده‌كرێ له‌نێو په‌یمانگاكانی تایبه‌ت به ره‌خنه یاساورێساكانی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بوترێته‌وه و قوتابیان فێری وانه‌كانی ره‌خنه و چۆنیه‌تی موماره‌سه‌كردنی بكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌شت له‌بیر نه‌چێ وه‌ك هه‌ر چالاكییه‌كی تر ره‌خنه‌ش ته‌واو كارێكی داهێنه‌رانه‌یه. به‌ڵام دروستبوونی ره‌خنه‌گری داهێنه‌ر ئه‌وه‌یان كارێكی تره‌وه پێوه‌ندی به قوڵڕوانین و باكگراوندی رۆشنبیری و بیرتیژی و جۆرێك له ئیلهام هه‌یه، هه‌ندێ جار تێكستێكی ره‌خنه‌یی داهێنه‌رانه هیچی كه‌متر نییه، له نووسینی شیعرێ یان چیرۆكێك، بگره ژانی له‌دایكبوونی ره‌خنه‌كه گه‌وره‌تره. به‌ڵام وه‌ك گوتم بوونی كه‌سانی خۆته‌رخانكه‌ر بۆ ره‌خنه و وتنه‌وه‌ی وانه ئه‌كادیمییه‌كانی ره‌خنه له زانكۆ و كۆلیژه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب، خۆی بۆ خۆی پاڵپێوهنهرێكی ئه‌رێنی ده‌بێ بۆ دروستبوونی كادری ئه‌كادیمی، پاشان ته‌رخانكردنی گۆڤار و وه‌رزنامه‌ی تایبه‌ت به ره‌خنه و شێوه‌كانی ره‌خنه، هه‌روه‌ها ده‌شبێ پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن دابنرێ بۆ دووباره خوێندنه‌وه‌ی تێكسته جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌بی كورد، هه‌ر له كلاسیكییه‌وه تا ئه‌م ئه‌ده‌به‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه، ئه‌مه ره‌نگه هه‌نگاوێ بێ به‌ره‌و گه‌شه‌دان به‌و لایه‌نه و ده‌شكرێ له هه‌موو لایه‌نه رۆشنبیرییه‌كانی تریش ئه‌و كاره بكرێ. به‌ڵام بڕیاری كۆتایی بڕیاری كه‌سانی داهێنه‌ره، تۆ ناتوانی ره‌خنه‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌رت هه‌بێ ئه‌گه‌ر كه‌سانێك نه‌بن بتوانن له‌و بواره‌دا داهێنان بكه‌ن.
من له‌و بڕوایه‌دا نیم زانكۆ یان كۆلێژه‌كانی تایبه‌ت به ره‌خنه بتوانن ره‌خنه‌گری داهێنه‌ر به‌رهه‌مبێنن، به‌رهه‌مهێنانی ره‌خنه‌گر پرۆسه‌یه‌كی ئیلهامبهخشانهیه، وه‌ك پێشتر وتم زانكۆ ده‌توانێ سه‌رچاوه‌یه‌ك بێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانیارییه ره‌خنه‌ییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له بواری ره‌خنه خوێندوویانه نه‌بوون به ره‌خنه‌گر، كه‌سانێكی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی كۆلێژه‌كانی ره‌خنه‌وه موماره‌سه‌ی ره‌خنه‌یان كردووه، بۆیه ئه‌وه‌ی پێی وایه ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی ده‌توانێ ره‌خنه‌گر دروست بكات به‌هه‌ڵه‌دا چووه.
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان‌و ئهدیبانو ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟(به‌گشتی مجامه‌له‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نمونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
وه‌ڵام: ئه‌مه به‌راستی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له نه‌بوونی ره‌خنه‌ی راستگۆ، ئه‌مرۆ له زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگاكان و له زۆربه‌ی گرووپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بییه‌كانی دنیادا جۆرێك له موجامه‌له و كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌م كاریگه‌ریه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه نێو كاره‌كانیانه‌وه تووشی شێوه‌یه‌ك له لادان ده‌بن، ئێمه هه‌موومان له كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆژئاوایی دروستبووین كه حیساب بۆ هه‌موو وتن و ههڵسووكهوتێكمان ده‌كه‌ین، واته بێ ئه‌وه‌ی بزانین له كوێوه ده‌ڕوانینه بابهتهكان له ناهۆشمهندیماندا پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ئاماده‌یه، ئه‌مه گرفتێكه زۆرجار ره‌خنه‌گری ئێمه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، هه‌ندێ ره‌خنه‌گرمان هه‌ن دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌و تێكسته‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌و ئاسته‌دا نییه كاری له‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی وای كردووه له نووسینێكی زۆر ساده و ساكار، شاكارێك دروست بكه‌ن.
پاشان زۆرجار روویداوه نووسه‌ران و شاعیران شاباش بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌م كاره لای شاعیرانمان به‌زۆری ده‌بینرێ، له چه‌ندین رێگاوه هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌سێك رابێنن تا له‌سه‌ریان بنووسێ و ره‌خنه له شیعره‌كانیان بگرێ و به شان و بازوویاندا هه‌ڵدا، ره‌خنه‌گر ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌ری خۆیانه‌وه، ئه‌و كاریگه‌رییه به چه‌ندان شێوه دێنه وێزه‌ی ره‌خنه‌گر یان ئه‌وه‌تا راسته‌وخۆ له شاعیر و نووسه‌ر و چیرۆكنووس و رۆماننوووسهكهوه دێ، یان ره‌خنه‌گر به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێ بارودۆخی تایبه‌ت و له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێ پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تووشی جۆرێك له ره‌خنه‌ی موجامه‌له ده‌بێ، ئه‌م كاره تاڕاده‌یه‌ك له زۆربه‌ی ئه‌ده‌به‌كانی رۆژئاوادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بێگومانم له‌وه‌ش كه ئه‌ده‌بی كوردی، پڕه له موجامه‌له و كاریگه‌ریی، به‌تایبه‌ت هه‌ندێ نووسه‌ر خۆیان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، یان ره‌خنه‌گر ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌ریی تایبه‌تییه‌وه.
موجامه‌له ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه، كه ره‌خنه‌ی ئێمه‌ی تووشی داماوییه‌كی تر كردووه، سه‌خت كه‌وتووه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی نووسینه‌كانمان و لێمان جیانابێته‌وه، ئه‌و موجامه‌له‌یه وه‌ك تارماییه‌كی چڕه و رێگا له بینینی راستییه‌كان ده‌گرێ. موجامه‌له نه‌خۆشییه‌كه له نێو ئه‌و پێوه‌ندییه نه‌خۆشه‌ی كۆمه‌ڵگاوه هاتووه‌ته نێو ره‌خنه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و كاره ره‌خنه‌ییانه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌بینرێ جۆرێك له كاریگه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ده‌قی له‌سه‌ره، كاریگه‌ری پڕووپاگه‌نده، كاریگه‌ری گه‌وره‌كردنی ده‌قێك به مه‌به‌ستێكی دیاریكراو، یان گه‌وره‌كردنی نووسه‌رێك له‌سه‌ر حیسابی خوودی خۆی نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی نووسینه‌كانی، بڕێكی زۆر له‌و نووسینانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو دوو توێی گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بڵاو ده‌بنه‌وه باس له‌و راستییه ده‌كه‌ن كه نووسینی ره‌خنه‌یی لای ئێمه به‌ده‌ست تراژیدیاییهكی سوێدارهوه ده‌ناڵێ، ره‌خنه لای ئێمه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له چه‌واشه‌یی رزگار بكات، تاكه‌كان به‌ره‌و چه‌واشه‌یی ده‌بات، ره‌نگه بپرسی بڵێی چۆن؟ خوێنه‌ر به‌ره‌و چه‌واشه‌یی ده‌به‌ن له رێگای مه‌زنكردنی ئه‌و ده‌ق و به‌رهه‌مانه‌ی كه شایه‌نی مه‌زنكردن نین، دوورخستنه‌وه‌ی وه‌رگر له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه شایانی سه‌رنج و لێوردبوونهوهن، بێگومان لێره‌ش میدیا زیاتر ئه‌و تراژیدیایه قووڵتر ده‌كاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك وه‌رگر گێژ ده‌كرێ كه له كۆمه‌ڵێ ناو و ده‌قی دیاركراو زیاتر ئیتر هیچ شتێكی تر نابینێ، رێك وه‌ك گێژكردنی ئایدیۆلۆژی لێ دێ، چهواشهییهك به ده‌گمه‌ن مرۆڤ ده‌توانێ خۆی لێ رزگار بكات، هه‌ر بۆیه ره‌خنه رۆڵێكی ترسناك ده‌گێڕێ، له كاتێكدا ده‌بوایه ره‌خنه ئه‌و ده‌سته میهره‌بانه بووایه له شه‌وه‌زه‌نگدا به‌ره‌و رووناكیه‌كان رێنوێنیمان بكات، نه‌ك فڕێمانداته نێو شی‌و و كه‌لان و تهگهرهكانهوه.
ئه‌مه بۆ خۆی زه‌نگێكی ترسناكه، كه ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌كی ترمان له ره‌خنه هه‌بوو، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبنین، به‌داخیشه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شوهه‌وا تاریكهری دروست كردووه ره‌خنه‌گرانن، یان ئه‌وانه‌ن كه به‌ناوی ره‌خنه‌وه ئاڵایی سووریا‌ن هه‌ڵگرتووه و پێشی له‌شكری خوێنه‌ران كه‌وتوون، ره‌خنه‌گری راسته‌قینه ده‌بێ وریا بێته‌وه و ئه‌م زه‌نگه ترسناكه راوه‌ستێنێ.
– پێتوایه ڕه‌خنه‌گرانی كورد له‌ناو زانكۆكاندان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا زانكۆ ڕه‌خنه‌گری به‌رهه‌مهێناوه؟ پێتوایه زانكۆ نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه به‌مانا زانستیه‌كه‌ی دروستبكات؟
وه‌ڵام: له دنیای چالاكی بیر و ئاره‌زووه‌كاندا دوو راستی هه‌یه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ، یه‌كه‌میان: هه‌ندێ شت هه‌ن پێوه‌ندیان به شێوه‌ی دروستبوون و ئیلهام و موباده‌ره زگماگییهكان و په‌روه‌رده‌وه هه‌یه و دووه‌میان: شتێك هه‌یه مرۆڤ له رێگای موماره‌سه و خوێندن و رێگای ئه‌كادیمی و هه‌وڵدانه‌وه پێی ده‌گا، بۆ نموونه كۆلێژی ئاداب، كه‌سێكی شاعیر، یان چیرۆكنووس، یان رۆماننووس دروست ناكات، ته‌نانه‌ن ره‌خنه‌گریش دروست ناكات، كاری ئه‌ده‌بی پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و پراكتیزه‌كردن بێ، شتێكه پێویستی به حه‌زی تاك و ناخ و داهێنانی تاك هه‌یه، ره‌نگه شاعیرێك به ئیلهام شاعیر بێت و شیعر بڵێ، به‌ڵام بوونی ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌نی رۆشنبیری و وشه‌سازی و زانیاری مرۆیی و مێژوویی و ..تاد یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاعیره ده‌سته‌واژه‌كان و مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ی قوڵتر بێ و زیاتر به نێو ئاسمانی شیعره‌كانیدا مه‌له بكات، ئه‌مه بۆ خۆی یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی كادری به‌توانا و پڕزانیاری له رێگای زانكۆوه، به‌ڵام ئه‌ده‌ب جیا له به‌شه‌كانی تری زانستی و خوێندن زیاتر پابه‌نده به تواناكانی ناخی كه‌سی ئه‌دیبه‌وه، ده‌كرێ زانكۆ له كه‌سێكی ناشاره‌زا، ئه‌ندازیارێكی شاره‌زا دروست بكات، به‌ڵام كۆلێژی ئاداب، ناتوانێ ئه‌دیبێكی زیندوو و پڕتوانات بۆ دروست بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له ناخیدا زه‌مینه‌ی دروستبوونی ئه‌ده‌بی نه‌بێت.
پاشان گرفتێكی تر له‌نێو دنیای ئه‌كادیمی ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان بوار به خوێندكار ناده‌ن به‌پێی ئاره‌زوو پاشخانی ئه‌ده‌بی خۆی بێته نێو بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و خوێندنی ئه‌ده‌بی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆلێژی ئاداب ده‌خوێنن و خوێندوویانه كه‌سانێكن هه‌ر حه‌ز به چاره‌ی ئه‌ده‌ب ناكه‌ن، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ كه‌سێكی شاره‌زا ده‌رچن له‌و بواره‌دا.
پرۆفایل
– ساڵی 1964 له دایك بووم
– یه‌كه‌مین نووسین، به چیرۆك ده‌ستم پێ كرد، ساڵی 1988له گۆڤاری به‌یان یه‌كه‌مین چیرۆكم به‌ناوی “ته‌رمی شه‌و” بڵاوكرده‌وه.
– كۆمه‌ڵێك وتاری ره‌خنه‌ییم له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان له رۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
– له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی و حه‌مید رێبوار و سه‌دره‌دین عارف و چه‌ند براده‌رێكی تر ساڵی 1992 گۆڤاری پڕۆژه‌مان ده‌ركرد، یه‌كه‌مین گۆڤاری ره‌خنه‌یی بوو، چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێ بڵاو بووه‌وه.
– به‌هه‌رسێ زمانی “عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی” كاری وه‌رگێڕانم كردووه.
– ئه‌م كتێبانه‌م به چاپ گه‌یاندووه:
1. پاش بوونیادگه‌ری … تیری ئیگڵتون.. وه‌رگێڕان
2. شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی له تیۆری ئه‌ده‌بیدا… تیری ئیگڵتون.. وه‌رگێڕان
3. داهێنان و مه‌رگ.. كتێبێكی فیكرییه ..نووسین
4. تیۆدۆر ئادۆرنۆ… نووسین
5. باسی كۆتاییه‌كان.. عه‌لی حه‌رب.. وه‌رگێڕان
6. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسانه.. جۆزیف كامبڵ.. وه‌رگێڕان
7. شیعری كراوه..كتێبی ره‌خنه‌یی.. نووسین
8. مێژووی گریان.. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیره له‌سه‌ر گریان
ئه‌و كتێبانه‌ی ئاماده‌ن بۆ چاپ:
1- دڵنه‌واییه‌كانی فه‌لسه‌فه.. وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه
2- چیرۆكه‌كانم
3- قوربانی ده‌ستی كه‌سانی ترین.. وه‌رگێڕان