شـــانۆكـاری كـورد و یــۆتــۆپیای شــــانۆی عێراقی
(ئه‌م ووتاره به‌ره‌نجامی سێ ساڵ بهریهككهوتنمه له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی شانۆی عێراقیدا)
ئه‌وه‌ی كه راستییه‌كی روون و زانراوه، شانۆی عێراقی تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش لوتكه و نمونه‌ی باڵا بووه بۆ شانۆكاری كورد و هه‌میشه‌ش خه‌ونی شانۆكاری كورد ئه‌وه بووه كاره‌كانی له ناوه‌ندی شانۆیی عێراقدا بخاته روو به‌و هیوایه‌ی كه ده‌رگای فراوانتری به‌روودا بكرێته‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ بزاوتێكدا دروست بكات كه ئه‌گه‌ر وه‌ك ته‌مه‌نیش بۆی بڕوانین ئه‌وا به‌ر له بزاوتی شانۆی كوردی دروست بووه و چ وه‌ك ئهكادیمییهتیش زیاتر نێوه‌ندێكی ئه‌كادیمی بووه تا نێوه‌ندی شانۆی كوردی. دیاره ئه‌مه بۆ ئه‌و شانۆكارانهش هه‌ر راسته كه خه‌ونیان به شانۆیه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بینیووه چونكه ئه‌گه‌ر شانۆكارانی عێراقی له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه هه‌وڵی به نه‌ته‌وه‌یی كردنی شانۆكه‌یان دابێ ئه‌وا له نێو شانۆكاری كورددا له سه‌رده‌می به‌یه‌ككه‌وتنی كلتوره جیاوازه‌كانی گه‌لاندا ئه‌م هه‌وڵه درا تا په‌تای (به نه‌ته‌وه‌یی كردن) شانۆی كوردیش بگرێته‌وه، به‌ڵام مایه‌ی خۆشحاڵییه كه ئه‌م هه‌وڵه سه‌رینه‌گرت به‌وه‌ی له سه‌رده‌می تێكه‌ڵ بوون و به‌ریه‌ككه‌وتنی كلتوره جیاوازه‌كانی دنیادا هه‌وڵی قه‌تیس كردنی شانۆ بدرێت له نێو بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووندا. ناكرێ نه‌وه‌ی ئه‌زموونكاری شانۆی كوردیش له‌و سه‌رسام بوون و ژێركاریگه‌ری كه‌وتنه‌ی شانۆی عێراقی به‌ده‌ر بن به‌وه‌ی كه ئهزموونكارییهت و كاری لابۆری له شانۆی عێراقدا به‌ر له شانۆی كوردی پیاده كراوه و ئاگایی شانۆكاری عێراقیش هه‌میشه زۆر پێش شانۆكاری كورد كه‌وتووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه‌ش هۆكارگهڵی خۆیان هه‌یه كه ئه‌كرێ له چه‌ند خاڵێكدا راڤه‌یان بكه‌ین،
به‌ر له هه‌موو شتێك نابێ ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه زۆرترین قورسایی شانۆی عێراقی به‌ر به‌غدادی پایته‌خت ده‌كه‌وێت چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك ئاگادار بین ده‌بینین هه‌ر شانۆكارێك له هه‌ر شوێنێكی عێراق هه‌وڵ و ئه‌زموونێكی تازه و جیاوازی كردبێت له زووترین ماوه‌دا خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌غداد و له‌وێ ئه‌زموونه‌كانی پیاده‌كردووه و ته‌به‌نی شانۆكاربوونی خۆی كردووه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیستمی سیاسی ئه‌وكاتی عێراق له ته‌واوی كایه‌كانی ژیاندا هه‌وڵی بهمهركهزیكردنی پایته‌ختی داوه و هه‌موو كاره ناوازه‌كان له به‌غداوه ده‌رگایان به‌ڕوودا كراوه‌ته‌وه. بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئێمه زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌كه‌ین و ئه‌م شاره ده‌خه‌ینه ژێر لێكۆلینه‌وه و لیكدانه‌وه‌كانی ئه‌م ووتارهوه. بۆیه ده‌بینین هه‌ر له چوارچیوه‌ی سیستمی بهمهركهزیكردنهكهدا گرنگی دانی زۆری ده‌سه‌ڵات بوو به خودی ئه‌م هونه‌ره له به‌غدا به كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا و دواتر ره‌وانه‌كردنی پۆل پۆل شانۆكاران و خۆیندكاره باشه‌كانی ئه‌كادیمیا بۆَ خوێندنی دوایین تێزه‌كانی شانۆ بۆ ووڵاته جیاوازه‌كانی جیهان و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆَ عێراق(به‌غداد) بۆ پراكتیك كردنی ئه‌و زانستانه‌ی كه زانكۆكانی جیهاندا وه‌ریان گرتووه و كردنه‌وه‌ی لابۆری درێژخایه‌ن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێی شانۆی عێراقی كه له ساڵانی دواتردا ئه‌نجامه‌كه‌ی بینرا و ده‌ركه‌وت. له پاڵ ئه‌مه‌دا كردنه‌وه‌ی چه‌ندین هۆڵ و شوێنی نمایش به روبه‌ر و قه‌باره و چۆنیه‌تی جیاوازه‌وه نمونه‌ی ئه‌مه‌ش (هۆڵی شانۆی ره‌شیدی نێوده‌وڵه‌تی و هۆڵی شانۆی نیشتیمانی، مونته‌دای شانۆی عێراقی، هۆڵی ئه‌كادیمیا، هۆڵی (ستین كرسی) و ده‌یان هۆڵ و شوێنی جیاوازتر كه هه‌ر یه‌كه و بۆ جۆره نمایشێك گونجاوه به‌وه‌ی ته‌نها مونته‌دای شانۆی عێراقی چه‌ندین شوێنی گونجاوی تێدایه بۆ نمایش و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: مونته‌دا هه‌میشه ماڵی شانۆكاره ئهزموونكارهكانی عێراق بووه و لێره‌وه ئهزموونكارییهتی خۆیان سه‌لماندووه. هۆڵی (ستین كرسی)ش یه‌كێكی تره له‌و هۆڵانه‌ی كه هه‌میشه بۆ نمایشه نوخبهوییهكان ته‌رخان كراوه و هۆڵی شانۆی نیشتیمانیش بۆ ئه‌و گروپانه ته‌رخان كرابوو زیاتر كه كاره‌كانیان له‌و ئه‌و جۆره نمایشانه خۆی ده‌بینییه‌وه كه گرنگی به بابه‌تی كه‌له‌پوری و نه‌ته‌وه‌یی و ….هتد ده‌دا. یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی شانۆی عێراقی بوونی چه‌ندین تیپی زه‌به‌لاح و به ئه‌زموون بوو كه ناوه دیاره‌كانی ئه‌وسای شانۆ كاره‌كانیان تێدا رێكخستبوو ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌شێكی ئه‌و تیپانه راسته‌خۆ سه‌ر به حكومه‌ت بوون و بودجه پاره‌ی كراوه‌یان بۆ ته‌رخان كرابوو وه‌ك تیپی (فرقه القومیه للتمپیل و فرقه فن الحدیپ) بێجگه له‌به‌رهه‌می ئه‌م تیپانه ساڵانه له ئه‌كادیمیا و په‌یمانگاوه چه‌ندین نمایش پێشكه‌ش ده‌كران كه ئه‌مانیش ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو له به‌رو پێشچوونی ئه‌و ره‌وته شانۆییه به تایبه‌ت په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان كه به‌رده‌وام مه‌ڵبه‌ندێك بووه بۆ دروست كردنی شانۆكاری چالاك و نمایشی به‌پێز و هه‌ر ئه‌م په‌یمانگایه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیا به‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانه له سه‌ر ئاستی عێراق و له ساڵانی سییه‌كانه‌وه به‌به‌رده‌وام نه‌وه‌ی تازه‌ی به شانۆی عێراقی به‌خشیوه.
هه له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی بهمهركهزیكردندا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق ئه‌گه‌ر ڤیستیفاڵێكیشی بۆ شانۆی كوردی سازبكردایا هه‌ر له به‌غدای پایته‌خت به‌رێوه‌ده‌چوو. یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان حزوری به‌رده‌وامی چه‌ندین ڤیستیفاڵی عێراقی و عه‌ره‌بی بووه له عێراقدا كه زیندووترینیان ڤیستیفاڵی شانۆی عه‌ره‌بی و ڤیستیفاڵی شانۆی لاوان بووه.
ئێستا له دوای خستنه‌ڕوی ئه‌و هۆكارانه ئه‌توانین كاریگه‌ر بوونی شانۆكاری كورد به شانۆی عێراقی بخه‌ینه‌ڕوو. شانۆكاری كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو هه‌ر توێژێكی تری كۆمه‌ڵگا بوبوه قوربانی سیاسه‌ت به‌وه‌ی كه ڕێگه نه‌ده‌درا هیچ كایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای كوردی گه‌شه بكات و سه‌به‌خۆیی وه‌رگرێت بۆیه ده‌بینین ده‌گمه‌نن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شانۆییه‌كی زانستی و جدییان كردبێت له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سه‌رسام بوون به شانۆی عێراق، هه‌ڵبه‌ت داخراوی و گۆشه‌گیركردنی عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و دابڕاندنی ته‌واوه‌تی له دنیای ده‌ره‌وه كاریگه‌ری راسته‌خۆی له‌سه‌ر شانۆی كوردی هه‌بوو. ئه‌مه جگه له سنورداری ئاستی مه‌عریفی شانۆكاری كورد كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه و تیۆر و زانست و ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌كانی شانۆی جیهانیشی هه‌ر له ڕێگه‌ی شانۆ و شانۆكارانی عێراقه‌وه پێده‌گه‌یشت به‌م پێیه‌ش هیچكات شانۆكاری كورد به ئاگاتر نه‌بوو له شانۆكاری عێراقی به‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌رچاوه و زانیارییانه‌ی كه هه‌بوون له ده‌ستی دووه‌مه‌وه به شانۆكاری كورد ده‌گه‌یشتن. ئینجا هه‌موو ئه‌م هۆكارانه وایان كرد كه شانۆی عێراقی چ له ئاستی شانۆی جیهانی و چ له ئاستی شانۆی عه‌ره‌بی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت بۆیه ئاساییه له وه‌ها دۆخێك‌دا شانۆكاری كورد سه‌رسام و كاریگه‌ر بێت به شانۆی عێراقی.
هه‌مو ئه‌مانه‌ی كه خرانه‌ڕوو قۆناغی ڕابردوو بوو و هی سه‌رده‌مێك و بوو كه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا جیاوازی زۆریان هه‌یه و هه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌ش واده‌كه‌ن كه هه‌ندێك له‌و هاوكێشانه‌ی سه‌ره‌وه له ئێستادا پێچه‌وانه ببنه‌وه و ئاستی شانۆی عێراقی گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و شانۆی كوردیش به‌هه‌مان شێوه بچێته ئاستێكی تره‌وه. ئه‌گه‌ر جاران شانۆی كوردی هه‌ڵقوڵاوی هه‌ستی نیشتیمانی و سه‌ركێشی شۆڕشگیرانه بوبێت و شانۆی عێراقی به‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی جدی ودۆخی ئاسایی و له باری كۆمه‌ڵگا بوبێت و ناشێواوی كۆمه‌ڵگا كاریگه‌ری سلبی به‌سه‌رییه‌وه نه‌بوبێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی نوێ‌دا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگای كوردی ئارامتره له دۆخی عێراق و بیركردنه‌وه‌ی شانۆكاری كوردیش سهلیمتره له شانۆكاری عێراق. هه‌ر له‌و مێژووه‌وه ئیدی ده‌رگای دونیای ده‌ره‌وه به‌رووی كۆمه‌ڵگای كوردیدا كرایه‌وه و شانۆ و شانۆكارانیش سودمه‌ند بوون له‌م كرانه‌وه‌یه ئیدی چ له ئاستی تیۆری به‌وه‌رگێڕانی سه‌رچاوه و كلتوری گه‌لان و چ به پراكتیك له بانگهێشتكردنی گروپ و شانۆكارانی دونیا بۆ كوردستان و هاوكات بردنه ده‌ره‌وه‌ی نمایش و ئه‌زموونی شانۆكاری كورد بۆ ووڵاتانی دنیا به‌مه‌ستی ئاڵوگۆڕی كلتوری و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر، هه‌روه‌ك ئه‌مه له ڕێگه‌ی سازدانی ڤیستیفاڵه جیاوازه‌كانه‌وه زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا دۆخی شانۆی عێراقی له ئێستا دا به‌ووته‌ی كه‌سه ئه‌كادیمی و ناوه دیاره‌كانی شانۆی عێراق له ئاستێكی خراپ و لاواز دایه پێیانووایه شانۆی عێراق له ئێستادا له خراپترین ئاستیدایه و هه‌رچییه‌ك كراوه ئه‌بێ لانی كه‌م هه‌وڵبدرێ شانۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئاستی ساڵانی هه‌شتاكان كه ئه‌وجی گه‌شانه‌وه‌ی شانۆ بووه له عێراقدا دیاره ئه‌م رهشبینیانهش عه‌فه‌وی نین و له ئه‌نجامی پێشكه‌شكردنی ئه‌و نمایشه ئاست لاوازانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه له دوای سالانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه نمایش كراون، لێره‌دا ئه‌گه‌ر كه‌مێك ووردتر بینه‌وه ده‌بینین ئه‌و تیكچوون و شێواویهی كۆمه‌ڵگای عێراقی ته‌نانه‌ت كاریكردوه‌ته سه‌ر ئه‌و ئایكۆنانهش كه له‌سه‌رده‌می گه‌شانه‌وه‌ی شانۆی عێراقیدا ئه‌زموونی جیاوازیان پێشكه‌ش كردووه، به‌وه‌ی كه به ووته‌ی زۆبه‌ی شانۆكاران زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له هه‌شتاكاندا ئه‌زموونی جدییان نمایش ئه‌كرد له ئیستادا كاری هێنده لاوازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه نه‌ك ته‌نها شه‌رمه له‌سه‌ر شانۆی عێراقی و ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ئه‌ژمار بكرێن به‌ڵكو مومكین نیه ئه‌و كارانه به‌رهه‌می ئه‌قڵی گه‌نجێكی سه‌ره‌تای شانۆش بێ، ئه‌م ئاڵوزییه‌ی شانۆی عێراقی له ئێستا هێنده به‌روونی هه‌ستی پێده‌كرێت كه كه‌متر ئومێدی هه‌ستانه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵگا و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م تێكچوونه‌ش له‌سه‌ر خودی شانۆ و شانۆكاران ده‌بینرێت به‌وه‌ی كه ده‌گمه‌نن ئه‌و نمایشه شانۆییانه‌ی هاواركردنێكی زیاد له پێویست(مبالغ) و ته‌قه‌كردن و ژاوه‌ژاوێكی وه‌های تێدا نه‌بێت كه ببێته هۆی بیزاركردنی بینه‌ر و تێكچوونی حاڵه‌تی ته‌ماس گرتن و تێفكرین له‌گه‌ڵ نمایشه‌كه‌دا! ئه‌كرێ لێره‌دا نمونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه (له كۆڕی ڕه‌خنه‌یی شانۆیی ((به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه)) كه له ئه‌كادیمیا نمایشمان كرد هێرشێكی زۆَر كرایه سه‌رم به‌وه‌ی كه من له نمایشهكهمدا كارم له‌سه‌ر ئیقاعێكی نزم كردووه و ئه‌كته‌ره‌كان(فلادیمێر و ئیستراگۆن) هاواریان نه‌كردووه و بۆ ده‌بڕینی بێزارییهكانیان و گله‌یی كردن له قه‌ده‌ری خۆیان……!!!وه‌ڵامی من ئه‌وه بوو كه من مرۆڤێكم له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌ژیم جیاوازه له كۆمه‌ڵگای عێراقی و هه‌ڵگری كلتورێكی ترم كه ئه‌مه‌ش واده‌كات بیركردنه‌وه و ڕوانینم بۆ چه‌مك و بواره‌كانی ژیان جیاوازتر بێت له‌وان كه له كۆمه‌ڵگای عێراقی دوای داگیركردن و وێران بووندا ئه‌ژین…. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م وه‌ڵامه بۆ كه‌سه بهئاگاكانیان باوه‌رپێكراو بوو به‌ڵام به‌لای زۆربه‌یانه‌وه ئه‌سڵه‌ن من له لاوازییه‌وه ئیشه‌كه‌م له‌و ئاسته ئیقاعییهدا پێشكه‌ش كرد و وهڵامهكهشم به ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌مدرا.)
به‌ڵام نابێ ئه‌م شێوازه بیركردنه‌وه‌ی باسمانكرد به‌سه‌ر هه‌موو شانۆكارانی عێراقدا بچه‌سپێنرێت و بئ ویژدانییه ئه‌گه‌ر پێمانووابێ كه ئه‌م په‌تایه هه‌موو شانۆكارنی عێراقی گرتووه‌ته‌وه چونكه هه‌ر له‌و ناوه‌نده فهوزهوییهی شانۆی عێراقدا نمایشگهلی وه‌كو(هاملێت له ژێر نه‌صبی حوریه)ی هادی مه‌هدی و (ماكبێس)ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مو‌سا و (دوا شریتی كراپ)ی خوێندكار عه‌لی كه‌ریم و هه‌ندێ كاری تر پێشكه‌ش كران كه دوای بینینی ئه‌م چۆره كارانه ئیدی وا هه‌ست ده‌كه‌ی كه شانۆی عێراقی له‌وپه‌ڕی گه‌شانه‌وه و دۆخی ته‌ندروستدایه.
بۆیه ئێستا له دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه كه به‌سه‌ر شانۆی عێراقی و شانۆی كوردیدا هاتوون چیتر ناكرێ شانۆكاری كورد هه‌ر وه‌ك ساڵانی هه‌شتاكان بۆ شانۆی عێراقی بڕوانێ و پێیوابێ كه هه‌موو ئه‌زموونێكی باش له په‌راوێزی شانۆی عێراقییه‌وه به‌رهه‌م دێت. ئیتر سه‌رده‌می به مهرجهعبوونی شانۆی عێراقی كۆتایی هات و به پێچه‌وانه‌وه شانۆی كوردی هه‌م له ڕووی په‌یوه‌ندی به دونیای ده‌ره‌وه هه‌م له ڕووی بوونی سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌وه ئه‌گه‌ر هاوتای شانۆی عێراقی نه‌بێت ئه‌وا بێگومان له‌و ئاسته كه‌متر نیه. ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێت ده‌كه‌وێته سه‌ر خودی شانۆكاران به‌وه‌ی به بیركردنه‌وه و خه‌یاڵ و ڕوئیای نوێ و مه‌عریفه‌ی تۆكمه ئه‌زموونه‌كانیان به‌رنه ئاستێكی تر و تخوبه‌كانی لۆكاڵییهت تێپه‌رێنن و بیانگه‌یه‌ننه سه‌ر زه‌ویه‌كانی سه‌رمه‌دی و شاكاری.
شــكۆ عـومــهر كــاكـهڕهش*
*خوێندكاری دوا قۆناغی ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا/ به‌شی هونه‌ره‌كانی شانۆ