گفتوگۆ لەگەڵ پ.د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم
– به‌گشتی بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، واته ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دید و ڕوانین و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و پرسیار كردن؟
وه‌ڵام: به‌ر له هه‌موو شتێك با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێت: بۆ چی پرۆسه‌ی ڕه‌خنه لای ئێمه‌ی كورد زۆر دواكه‌وت ! زانیارییه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راوورد ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌ده‌به نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رقاڵی دووشتی سه‌ره‌كین. یه‌كه‌میان :ململانێ و دژایه‌تی. دووه‌میان : په‌یوه‌ندی و دروستبونی پردێكی ڕۆشنبیری و مه‌عریفی و فیكری له‌نێوان ئه‌ده‌به جیاوازه‌كان . گه‌ر سه‌یری ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌ین و دواتر به‌راووردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌به‌كانی تردا ، ئه‌وا هه‌ر زوو ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ده‌بی كوردی خۆی له ململانێ و دژایهتیهكاندا نابینێته‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كهههتا ئێستا ده‌قه ئهدهبیهكانمان، به هه‌چ هۆیه‌ك بێت ، سنووری جوگرافیای خۆی تێنه‌په‌ڕاندوه‌و نه‌چووه‌ته نێو بازنه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی. واته گه‌ر ئه‌ده‌بی ئینگلیزی به‌نموونه‌ی “شكسپیر” و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به نموونه‌ی “هه‌زارو یه‌ك شه‌وه ” وه‌ك ده‌قه سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان سه‌یر بكه‌ین، ئه‌وا ئێمه‌ی كورد هاوشێوه‌ی ئه‌و نموونانه‌مان نیه به‌مه‌ش كاری ململانێكان ئه‌نجام نادرێن به‌و پێیه‌ی ئه‌ده‌بی به‌راوورد له گۆشه‌یه‌كه‌وه بریتیه له ململانێ شارستانییه‌كان. سه‌باره‌ت به پهیوهندیهكانیشهوه ، ئه‌وا ئه‌ده‌بی كوردی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌قه نووسراوهكانیهوه په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی به ئه‌ده‌بیاتی ده‌ورووبه‌ر كردووه‌و سودێكی گه‌وره‌ی له‌و ئه‌ده‌بانه بینیوه. هۆكاری ئه‌م په‌یوه‌ندیكردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروست بوونی ئه‌ده‌بێكی گونجاوی سه‌ربه‌خۆ. كاریگه‌رییه‌كان فاكته‌رێكی پۆزه‌تیڤه بۆ ئه‌م دروست بوونه، به‌مه‌ش ده‌قه باڵاكانی ده‌ره‌وه هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كه‌سێتی ده‌قه خۆماڵییه كوردییهكانه . قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی بۆئه‌ده‌بی به‌راوورد جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نێكی گرنگی ئه‌ده‌بی به‌راوورد ده‌كات ئه‌ویش په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆڕی ئه‌ده‌بییه كه‌ئه‌مه خۆی له په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌به زلهێزه‌كان یان بچوكه‌كان له نێو خۆیاندا ده‌بینێته‌وه به‌نموونه‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی یان عه‌ره‌بی و فارسی. به مانایه‌كی تر ، هیچ ئاڵوگۆڕێكی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و مه‌عریفی له نێوان ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌دی ناكرێت به‌ڵكو ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی كوردیدا نیه، به‌ڵام ئه‌ده‌بی كوردی ،له‌ڕێی په‌یوه‌ندی و كاریگهرییهكانهوه ، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا هه‌یه به‌نموونه‌ی ده‌قه‌كانی “گۆران” . به‌مه‌ش كاری ئاڵوگۆڕ ئه‌نجام نادرێت . لێره‌دا ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و به‌راووردكاری ده‌توانێت زانیارییه ورده سیاقی و سهرچاوهییهكان ئاشكرا بكات كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌قه خۆماڵیه‌كاندا نیه به‌و پێیه‌ی ده‌قه خۆماڵیه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوان په‌یوه‌ندیان به ده‌ره‌وه‌ی خۆیان كردووه‌و سودیان لێ بینیوه. له پاڵ ئه‌مه‌شدا ، ئێمه‌ی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌قی ئه‌ده‌بیمانه‌وه سه‌رقاڵی شته عهفهیی و سۆزداری و ویژدانییه‌كان بووین كه شیعر چاكترین ڕه‌گه‌ز بوو بۆ ئه‌م كاره ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕه‌خنه له بنه‌ڕه‌تدا پشت به‌مانا عه‌قڵی و مه‌عریفی و لۆجیكیه‌كان ده‌به‌ستێت نه‌ك عه‌فه‌وییه‌ت!! هه‌موو ئاگاداری ئه‌و راستیهین كه یونان و رومانهكان ، دواتر عه‌ره‌به‌كانیش به‌كاریگه‌ری رۆشنبیریه‌تی یۆنان و رۆمان ، خاوه‌ن سه‌لیقه‌ی لۆجیكی و ره‌خنه‌یی بوون. بۆ نموونه ، عه‌ره‌به‌كانی پێش ئیسلام ، به‌تایبه‌تی خودی شاعیره‌كان ، له هه‌وڵی دروست بوونی چه‌مكی ره‌خنه‌دا بوون ، گه‌رچی یاسایه‌كی دیاریكراو نه‌بوو تاكاری له‌سه‌ر بكه‌ن ، به‌ڵام توانای ده‌ست نیشان كردن و پۆلێن كردنیان هه‌بوو . گه‌ر چی دژایه‌تی خێڵایه‌تی له نێوان هۆزه‌كاندا هه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌مه رێگر نه‌بوو له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ره‌خنه‌و تاقیكردنه‌وه شیعرییه‌كان ،ساڵانه، وه‌ك كارێكی ڤیستڤاڵی و ته‌نانه‌ت ململانێی، شاعیران له بازاری “عوكاز” له مه‌ككه كۆده‌بونه‌وه و ده‌ستیان ده‌كرد به شیعر خوێندنه‌وه .دواتر بریاری له‌سه‌ر ده‌درا .. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ، جوانترین و چاكترین نموونه به‌ئاوی ئاڵتوون ده‌نووسرا و هه‌ڵده‌واسرا به‌سه‌ر دیواری كه‌عبه كه پیرۆزترین مه‌ڵبه‌ند و جێگه بوو بۆ خێڵه‌كان . له‌سه‌رده‌می ئیسلامیشدا ره‌خنه زیاتر گه‌شه‌ی كردووه پێی نایه قۆناغی ساغكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن . له چه‌رخی دوهه‌می كۆچیشدا كاری هاوسه‌نگی له نێوان شاعیران‌دا سه‌ری هه‌ڵدا . له چه‌رخی سێهه‌میش چه‌ند كتێبێكی ره‌خنه‌یی به ده‌ركه‌وت وه‌ك كتێبه‌كه‌ی “ابن سلام الجمحی به نێوی ” گبقات فحول الشعرا‌و” وه كتێبه به نرخه‌كه‌ی “ابن قتیبه” به نێوی ” الشعر و الشعرا‌و” وه كتێبه به نرخه‌كانی “الجاحڤ” به‌ناوی ” البیان و التبین و الحیوان”. له چه‌رخی چواره‌میشدا چه‌ندین كتێبی ره‌خنه‌یی تر به‌ده‌ركه‌وتن وه‌ك كتێبه‌كه‌ی ” اڵامدی” به نێوی”الموازنه بین ابی تمام و البحتری” وه كتێبی “القاچی الجرجانی ” به نێوی ” الوساگه بین المتنبی و خصومه”وه كتێبه به نرخه‌كه‌ی “قدامه بن جعفر” به نێوی” نقد الشعر” .له چه‌رخی پێنجه‌میش كتێبه‌كانی “ابن رشیق” به نێوی” العمده فی محاسن الشعر وێدابه و نقده” وه ” عبدالقاهر الجرجانی ” به نێوی” دلائل العجاز” و “اسرار البلاغه” ده‌ركه‌وتن. به‌م شێوه‌یه عه‌ره‌به‌كان له‌پاڵ نووسینی شیعردا هیچ ترسێكیان له بونیادی ره‌خنه نه‌بوو، چونكه كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی، له یه‌ك كاتدا خۆی له تاقیكردنه‌وه سۆزداری و عه‌فه‌وی و عه‌قڵیه‌كاندا دیوه‌ته‌وه ، ئه‌و راستیهشیان لا دروست ببوو كه ده‌قی شیعری بێ ره‌خنه پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه نابینێ . به‌ڵام ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی لای ئێمه‌ی كورد له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیستمه‌وه به ده‌ركه‌وت كه سهرهتاكهش بریتی بوو له گهشتاندن و دارشتنێك كه زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر باسكردن و وه‌صف كردنی ده‌ق و خاوه‌نه‌كانی ده‌كات، ئه‌مه بۆ ئاستی تێكرای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه كارێكی په‌سه‌ند بوو . به شێوه‌یه‌كی گشتی تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه رهخنهكهمان بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه زیاتر هه‌وڵی گێرانه‌وه‌و پیاهه‌ڵدانی پێوه دیاربوو ، ره‌خنه گران به نموونه‌ی “سجادی” و “ره‌فیق حلمی” خۆیان له قه‌ره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌ق نه‌ده‌دا. واته كاره‌كانیان زیاتر بایه‌خدان بوو به سیاقی ده‌قه‌كان و خاوه‌نه‌كانیان نه‌ك نه‌سقی ده‌قه‌كان .ئه‌م ره‌خنه‌گرانه‌ش كاریگه‌ری ته‌واوی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و فارسی و توركیان له‌سه‌ر بوو. ئه‌مرۆش هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چوونه نێو نه‌سه‌قی ده‌قه‌كان گه‌ر چی قوتابخانه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی سه‌ربه‌خۆمان نیه ، چونكه له‌سه‌رجه‌م بۆچوونه رهخنهیهكانماندا به تیورو پراكتیك پشتمان به رێباز و قوتابخانه ره‌خنه‌ییه‌كانی جیهان به‌ستووه به نموونه‌ی ره‌خنه‌ی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مریكی و روسی ،به پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رده‌م ، به نمونه‌ی محمد مفتاح وسعید بنگراد وصلاح فچل وأبو دیب والغژامی و چه‌ندینی تر ، كه له هه‌وڵی دروستبونی بازنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ یان تهوكهری ره‌خنه جیهانییهكهدان
– كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه بهرهههمهێنهره؟ واته ئایا له‌ناو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێكبێت له فه‌رهه‌نگ و ژیانمان؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌نده‌ی تێبینێ ده‌كرێت ، له رووی چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌كانه‌وه ، كلتوری كوردی خۆی له بازنه عه‌قڵی و مه‌عریفیه‌كاندا نابینێته‌وه ، چونكه، له لایه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگاكه به عه‌فه‌وییه‌ت گۆش كراوه ، له لایه‌كی تریشه‌وه راهێنانمان بۆ شته مه‌عریفیه‌كان زۆر لاوازه ، به‌ڵكو له زۆر قۆناغ و زه‌مه‌ندا بوونیان نیه. ره‌نگه هۆكاره‌كان، لێره‌دا، بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی بوێری به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵگا له دایك بووی باوكسالارییه و، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ، رێگه نه‌دراوه ره‌خنه له شته‌كان بگیرێت . له هه‌مان كاتدا ترس بونێكی فیزیكی و ده‌روونیان له‌سه‌ر تاكه‌كان دروست كردووه كه هۆكاری ئه‌مه‌شیان ره‌نگه بگه‌رێته‌وه بۆ : –
یه‌كه‌م :-رێژه‌ی وه‌رگرتن :-
ده‌قه ئهدهبیهكانمان به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كاریگه‌ری جیهانی ده‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر دیاره ، ئه‌ده‌بی به‌راوورد له باسكردنی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ده‌به له‌پێناو په‌یوه‌ندیكردن ، چه‌ند مه‌رجێكی داناوه ، یه‌كێك له‌وانه رێژه‌ی وه‌رگرتنه ، گه‌ر رێژه‌كه له ئاستێكی زیاد له پێویستدا بوو ئه‌وا ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌نگه به‌ره‌و هه‌ره‌شه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی بچێت كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تیدا نیه ، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی په‌یوه‌ندی كرد‌و چووه ده‌ره‌وه ئه‌وا پێویسته بزانێت ئه‌و بابه‌ته‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت چه‌ند ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی كۆمه‌ڵگا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و فیكرییه‌وه . لێره‌دا ، خاوه‌ن دهقهكانمان ره‌نگه ترسی ئاشكرا بوونیان هه‌بێت وه‌ك ئاشكرابوونه‌كه‌ی شاعیری ئیتاڵی “دانتی” له “كۆمیدیای خوایی ” كه كاریگه‌ر بووه به چیرۆكی ” میعراجی ئیسلام” دوای ئه‌وه‌ی زانایانی ئه‌ده‌بی به‌راوورد ئه‌م كاره‌یان دوای دانتی ئاشكرا كرد، به‌مه‌ش گێرڤی داهێنانی دانتی به‌ره‌و كز بوون رۆیشت.
دووه‌م:- كه‌م و كوڕییه‌كان :-
خاوه‌ن ده‌قه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ره‌خنه‌گره‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر رێبازی بونیادگه‌ری و دوای بونیادگه‌ری كار ده‌كه‌ن ده‌ست نیشانی كه‌م وكوڕی ده‌قه‌كان بكه‌ن. واته ، خاوه‌ن ده‌قه‌كان خوازیارن وه‌ك پاڵه‌وانێك خۆیان نیشان بده‌ن و حه‌زیان به‌وه نیه كه ره‌خنه‌گران بچنه نێو ورده‌كارییه‌كانی ده‌ق ودواتر ده‌ست نیشانی لایه‌نه لاوازه‌كانیان بكات . بۆ نموونه له چه‌ندین نوسین و بۆنه‌دا خودی خۆم گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شیعره چه‌په‌كانی” گۆران” له رووی ته‌كنیك و و ناوه‌ڕۆكه‌وه له ئاستێكی هونه‌ری به‌رزدا نیه گه‌ر ئه‌م ده‌قانه به‌راوورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌قه ڕۆمانسیهكانیدا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه “گۆران” بۆ سروشت و جوانی سروشت و ئافره‌ت خوڵقابێت نه‌ك سیاسه‌ت ، سیاسهتهكهشی وه‌ك كارێكی كار و كاردانه‌وه به‌كار هێناوه كه گوشاره‌كان شاعیریان ناچار كردووه به‌ره‌و سیاسه‌ت بروات، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئایدیولوژیاییهی كه شاعیر په‌یوه‌ست بوو پێی ، كه بێگومان ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی داهێنانی شاعیردا نیه .
سێهه‌م:-نه‌بوونی روشنبیریهكی تۆكمه و نموونه‌یی:-
كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌مڕۆ زه‌لیلی ده‌ستی نه‌خوێندنه‌وه‌یه كه ئه‌مه هۆكاره بۆ له بارچوونی ئه‌زموونه مه‌عریفی و رۆشنبیریه‌كان . به مانایه‌كی قوڵتر ، خوێنه‌ری نموونه‌یی له ڕێگه‌ی نه‌فامیه‌وه ئه‌نجام نادرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان نه‌بێت راهێنانی جدی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه خۆماڵی و ده‌ره‌كیه‌كان بكه‌ین. به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه زۆربه‌ی تاكه‌كان خۆیان له كاری نوسین و خوێندنه‌وه و فێركردن ده‌دزنه‌وه .گه‌ر كار به‌م ئاراسته‌یه بڕوات ئه‌وا له‌لایه‌كه‌وه ئێمه ناتوانین راڤه‌ی ده‌قه خۆماڵی ودهرهكییهكان بكه‌ین و ده‌قه‌كان وه‌ك پرۆسه‌ی ره‌خنه‌ی پێشوو بهدارشتن كۆتایی پێدێت، لهلایهكیتریشهوه جێگه‌و پێگه‌ی ره‌خنه له مه‌ترسیدا ده‌بێت به‌ڵكو به چاوی ڕێزیشه‌وه ته‌ماشا ناكرێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌زگا رۆشنبیری و دامه‌زراوه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانیش ترسی ره‌خنه‌و رهخنهگریان هه‌یه كه ئه‌مه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خه‌ریكه ده‌بێته كلتورێك له فه‌رهه‌نگی كوردی سه‌رده‌م، چونكه ئه‌م ده‌زگایانه ته‌نها ده‌یانه‌وێت كاره‌كانیان رایی بكه‌ن به‌ده‌ر له راستكردنه‌وه وده‌ستنیشانكردنی كم وكورییهكان كه بێگومان ته‌نها ره‌خنه ده‌توانێت به كاره هه‌ڵسێت. له هه‌مان كاتدا نه‌بوونی ئه‌زمون به كاری ره‌خنه‌یی هۆكارێكی تری له بارچونی ره‌خنه‌یه. واتا ئێمه‌ی كورد ، له‌لایه‌كه‌وه ، راهێنانی جدی له‌سه‌ر زانیارییه‌كان ناكه‌ین ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خۆمان له نێو كارنامه‌ی په‌یوه‌ندی وكاریگهرییهكاندا نابینینه‌وه.
– ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
وه‌ڵام: ئێمه ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستیانه ئه‌نجام بده‌ین تا بهراووردهكان له‌نێوان خۆمان و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام نه‌ده‌ین تابزانین ده‌ره‌وه به نموونه‌ی ره‌خنه‌گره ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌كان چۆن كاری ره‌خنه بۆ خوێنه‌ر و وه‌رگر ئهنجامئهدهن وه ئێمه‌ش چۆن ره‌فتار له گه‌ڵیدا ده‌كه‌ین . دوای بهراووردهكان ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ره‌خنه‌ی كوردی له ئه‌مڕۆدا خۆی له چه‌ند شێوازێكدا ده‌بینێته‌وه :
یه‌كه‌میان:-
به‌شێك له ڕه‌خنه‌گران، كه یه‌كجار زۆره، زیاتر سه‌رقاڵی تیورهكانن به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه نێو كاری پراكتیكه‌وه . تیورهكانیش وه‌ك خۆیان باس ده‌كرێت و ده‌گوێزرێنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كاره‌كه له زمانێكی بێگانه‌وه وهرگێرابێته سه‌ر زمانی كوردی به بێ ده‌ستكاری وكۆمێنت.
دوهه‌میان:-
به‌شێك له ره‌خنه‌گران به‌ده‌ر له تیوره‌كان كارده‌كه‌ن و زیاتر سه‌لیقه‌ی خۆیان تاقیده‌كه‌نه‌وه ، كه‌ئه‌م كاره له جیهانی ره‌خنه‌ی سه‌رده‌مدا جێگه‌ی نابێته‌وه به‌و پێیه‌ی پێویسته ره‌خنه‌گر ده‌ست نیشانی تیورێك یان كارنامه‌یه‌ك بكات تا كاری ره‌خنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تیوره بونیاد بنێت.
سێهه‌م:-
به‌شێك له ره‌خنه‌گران ده‌چنه نێو تیوره‌كان به‌ڵام به‌تێكه‌ڵی، دواتر پراكتیك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن كه بۆ ئه‌مه‌شیان، له ڕووی زانستیه‌وه، گونجاوتره ده‌ست نیشانی یاسایه‌ك بكرێت تا كاری ره‌خنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بونیاد بنرێت به‌و پێیه‌ی هه‌ر یاسایه‌ك خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی هونه‌ری و فیكری و سیمانتیكی خۆیه‌تی .
چوارهه‌م :-
به‌شێك له ره‌خنه‌گران ده‌ست نیشانی رێبازێكی ره‌خنه‌یی ده‌كه‌ن، دواتر كاری پراكتیك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌ڵام هاوسه‌نگی له نێوانیاندا لاوازه و زۆر جاریش یه‌ك ناگرنه‌وه .
پێنجهه‌م :-
به‌شێكی كه‌م له ره‌خنه‌گران به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان كار له‌سه‌ر تیورو پراكتیك ده‌كه‌ن .
شه‌شهه‌م:-
ره‌خنه‌گرانی كورد تا راده‌یه‌كی زۆر كار له‌سه‌ر یاسا‌و ڕێبازه ترادیشنه‌كان ده‌كه‌ن و هێزی خۆیان تاقی ناكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبازه نوێیه‌كان به نموونه‌ی دوای بونیادگه‌ری یان دوای تازه‌گه‌ری كه ئه‌مڕۆ جیهان سه‌رقاڵی ئه‌مانه‌یه، چونكه هێزی ده‌قه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌م رێبازه نوێیانه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌ون. دیاره ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه ، له‌وانه ئه‌م رێبازه نوێیانه پێویستی زۆری به خوێندنه‌وه‌و راهێنان هه‌یه كه ئه‌مه كاتێكی ته‌رخانكراوی باشی ده‌وێت ، به‌مه‌ش ره‌خنه پێده‌نێته كاری پسپۆڕی و پرۆفیشناڵی و خۆته‌رخان كردن ، كه زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانی ئێمه تا راده‌یه‌ك خۆیان دووره په‌رێز ده‌گرن .
– ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان پێشنه‌كه‌وێت؟ چیبكرێت بۆ پێشخستنی؟
وه‌ڵام: چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه ده‌بنه لاوازی پرۆسه‌ی ره‌خنه لای ئێمه ، له‌وانه :
یه‌كه‌م:– به پسپۆر یكردنی پرۆسه‌ی ره‌خنه. پێویسته ره‌خنه‌گران دابه‌ش بن به‌سه‌ر بنه‌ما و قۆناغ و بابه‌ت و ره‌گه‌ز و خه‌سڵه‌ته ئه‌ده‌بی و فیكری و فه‌لسه‌فیه‌كانی ده‌ق و خاوه‌نه‌كانیان . واته پێویسته پسپۆرایه‌تی ده‌ست نیشان بكرێت له ئه‌ده‌بیاتی كۆن یان تازه یان زه‌مه‌ن و چه‌مكێكی ئه‌ده‌بی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه دووركه‌وینه‌وه له‌شته گشتیه‌كان چونكه لای ئه‌وروپییه‌كان هه‌میشه ره‌خنه‌گر خۆی له كاری پسپۆری ورد‌و گشتیدا ده‌بینێته‌وه ، كه به داخه‌وه لای ئێمه ئه‌مه به وردی و به ئاشكرا به‌دی ناكرێت و ره‌خنه‌گران له‌یه‌ك كاتدا دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چه‌ندین رێباز‌و شێواز‌و بابه‌ت و ره‌گه‌ز وزه‌مه‌ن وچه‌مكی ئه‌ده‌بی !به‌مه‌ش ناتوانن خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه كه له چ بوارێكی ره‌خنه‌یی وپسپۆریدا كار ده‌كه‌ن.
دوهه‌م :-
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا پێشتر ، پابه‌ند بوون به رێبازه ترادیشنه‌كان زه‌ره‌رێكی زۆری مه‌عریفی و رۆشنبیری و هونه‌ری و فیكریان لێده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ره‌خنه‌گران له‌م ڕۆ به‌دواوه نه‌ك سبه‌ینێ پێویسته هێزی خۆیان له‌شته نوێیه‌كاندا تاقیبكه‌نه‌وه‌و ڕۆژانه‌و به به‌رده‌وامی به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بگه‌رێن كه هۆكاره بۆ گه‌شه‌ی مه‌عریفی ورۆشنبیری. ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه كار ئاسانی باش ده‌كرێت ، به‌ڵام كاركردنمان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ شته سه‌یر وسهمهرهكانه نه‌ك شتی تر.
سێهه‌م :-
ده‌زگا رۆشنبیری و فیكرییه‌كان وه‌ك پێویست بایه‌خ به ره‌خنه‌گران ناده‌ن به‌ڵكو له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا دژایه‌تیش ده‌كرێن . به‌ش به حاڵی خۆم دۆستایه‌كی باشم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ره‌خنه‌گرانی عه‌ره‌ب و جیهانیدا هه‌یه و ئاگاداری ئه‌وه‌شم كه ده‌زگاكانیان بایه‌خێكی زۆریان پێ ده‌ده‌ن . بۆ نموونه یه‌كێك له‌وانه ره‌خنه‌گری عه‌ره‌بی به‌ناوبانگ” عبدالله الغژامی” له سعودیه ، ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی جوانیانیان خستۆته به‌رده‌ست وچه‌ندین پسپۆر كاری تێدا ده‌كه‌ن ویارمه‌تی ئه‌م ره‌خنه گره ده‌ده‌ن هه‌ر له به‌ده‌ست هێنانی سه‌رچاوه تا ده‌گاته چاپكردنی كتێب و توێژینه‌وه‌كان . ئێمه‌ی كورد تا توێژینه‌وه‌یه‌كمان بۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه رۆحمان ده‌ردێت . گه‌ر بایه‌خدان هه‌بێت له‌رووی مه‌عنه‌وی و ته‌نانه‌ت مادیش ئه‌وا ره‌خنه‌گری باشمان هه‌یه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ . نووسه‌رو ره‌خنه‌گرێكی وه‌ك مامۆستا ” عومه‌ر مارف به‌رزنجی” گه‌ر بایه‌خی پێ بدرێت ئه‌وا ئاستی بیركردنه‌وه وزانستی ورهخنهیی كه‌متر نابێت له‌و ره‌خنه عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌مرۆ كه توانیویانه هێزێكی گه‌وره ببه‌خشن به بازنه‌ی ره‌خنه و رۆشنبیری عه‌ره‌ب.
چوارهه‌م :-
دانانی رهخنهگرو پسپۆران له‌و شوێنانه‌ی كه پێی ده‌گوترێت ده‌زگای رۆشنبیری كه هه‌ندێ جار به كه‌سانی ناپسپۆر پڕكراونه‌ته‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ره‌خنه نین.
پێنجهه‌م:-
زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گرانمان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌جیهانی ده‌ره‌وه لاوازه یان ئاگاداری زمانه زیندووه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان نین كه بێگومان دروست كردنی ئه‌و پرده و زانینی ئه‌و زمانانه هۆكاره بۆ گه‌شه‌ی ره‌خنه‌و رۆشنبیری ، یان تێگه‌یشتنی شته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسه .
شه‌شه‌م:-
ده‌زگا رۆشنبیری و ئه‌كادیمیه‌كان وه‌ك پێویست بایه‌خێكی باش به چه‌مك و هونه‌ره‌كان ناده‌ن ، بۆ نموونه ، له‌پاڵ بایه‌خ دان به ره‌خنه‌ی شیعر و رۆمان و چیرۆك پێویستمان به ره‌خنه‌ی دراما و شێوه‌كاری و گۆرانی و مۆسیقا‌و هه‌ڵپه‌ركێ و وتار‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و سیاسی و ئابووری و هونه‌رییه‌كان هه‌یه . هه‌تا ئێستا زۆر شت هه‌یه ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه له بواری گۆرانیدا و به‌راوورد نه‌كراوه له‌گه‌ڵ گۆرانی میلله‌ته‌كانی تردا ، لای تێكڕای خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت میوزیك ژه‌ن و هونه‌رمه‌نده‌كانیش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گۆرانیه‌كانی مامۆستا “حه‌سه‌ن زیره‌ك” له فۆلكلۆره‌وه وه‌رگیراوه ! به‌ڵام ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌هاتوون باس له‌وه بكه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گۆرانیانه له كوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه ، هیچ نموونه‌یه‌كی ده‌نگی پێش “حه‌سه‌ن زیره‌ك” ناخه‌نه به‌رده‌ست تابزانین ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ند و چۆن ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناوه وتێكه‌ڵ به ده‌نگی خۆی كردوون و چه‌ند گۆڕانكاری له ئاواز‌و تێكسته‌كه‌دا كردووه. واته پێویسته ئێمه له‌ڕووی سیاقه‌وه بزانین ئه‌و ده‌نگ و كه‌سانه به زه‌مه‌ن و ناوچه‌كانه‌وه چین و كێن كه پێشتر ، پێش”حه‌سه‌ن زیره‌ك” گۆرانیه‌كانیان وتوه ، وه ئایا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ست نیشانی ئه‌وه بكات كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌و گۆرانیانه‌دا كێ یه! گه‌ر ئێمه بچینه نێو بازنه‌ی زانستی ئه‌ده‌بی به‌راوورد ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌م وه‌ڵامانه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت و بڕیاری كۆتایش ده‌دات .یان ئێمه هه‌میشه باس له ده‌قئاوێزان ده‌كه‌ین و ته‌نها ده‌یبه‌ستینه‌وه به ده‌قه شیعرییه‌كان ، به‌ڵام نه‌هاتوین ده‌قئاوێزان به نموونه‌ی مۆزیك و گۆرانی و گرته چیرۆكییه‌كان و ده‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌نجام بده‌ین ، ئه‌مه له كاتێكدا كه گوێبیستی گۆرانییه‌ك بین هه‌ندێ جار هه‌ست به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و گۆرانیه ده‌كه‌ین بۆ گۆرانیه‌كی تری لۆكهڵی یان ده‌ره‌وه ، كه ئه‌مه پێویستی به هه‌ڵوێسته و ڕه‌خنه هه‌یه كه به‌داخه‌وه لای ئێمه هه‌تا ئێستا به‌دی ناكرێت .
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان ئه‌دیبان و ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟(به‌گشتی مجامه‌له و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نمونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
وه‌ڵام: له لایه‌كه‌وه عه‌فه‌وییه‌ت لای ئێمه بۆته سیسته‌م و ڕێبازێك ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان كارێكی وای كردووه كه له زۆر حاڵه‌تدا كاره‌كانمان به‌ره‌و نازانستی به‌رین یان دوورمان بخاته‌وه له راستگۆیی و بابه‌تیبوون كه ئه‌مه گرفتێكی هه‌ره گه‌وره‌ی ره‌خنه‌ی ئێمه یه كه ده‌بوو خۆی له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی پێشودا ببینێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره كاره‌كه‌ی دواخست . گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له جۆری پۆزه‌تیڤ بێت ئه‌وا ستایش قووت ده‌بێته‌وه ، گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان پێچه‌وانه بوو ئه‌وا داشۆرین و هێرش كردن قووت ده‌بێته‌وه . ئه‌م كاره زیاتر له‌نامه‌ی ماسته‌ر و دكتوراكاندا به‌دی ده‌كرێت . وه‌ك كارێكی به‌راوورد له‌نێوان هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه و ده‌ره‌وه‌دا دوو نموونه ده‌هێنمه‌وه :-
یه‌كه‌میان:-
كه له زانكۆی گلاسكۆ له به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی چه‌رخی بیسته‌م خوێندكاری دكتۆرا بووم، ئاماده‌ی گفتوگۆی نامه‌یه‌كی دكتورا بووم . مامۆستای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر چه‌ند پرسیارێكی زانستی و گشتی له خوێندكار كرد ، وه‌ڵامی خوێندكار دوور بوو له ڕاستییه‌كانه‌وه ، به‌ر له‌وه‌ی مامۆستای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر بچێته نێو ورده‌كاریه‌كانی نامه‌كه‌وه ، نامه‌كه‌ی داخست و به ئاشكرا‌و له‌به‌رده‌م مامۆستای سه‌رپه‌رشتیاری نامه به خوێندكاری وت: تۆ شایه‌نی وه‌رگرتنی پله‌ی دكتۆرا نیت . به مه‌ش كۆتایی به گفتوگۆكه هێنا و كه‌سیش له زانكۆ و ده‌سه‌ڵات و سه‌رپه‌رشتیار بۆیان نه‌بوو ئه‌م بریاره هه‌ڵوه‌شێننه‌وه چونكه وڵات وڵاتی سیسته‌م و یاسا‌و ڕێنماییه ، ئه‌مه ته‌نها له ره‌خنه‌دا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه ، به‌ڵكو دانان وده‌ست نیشانكردنی پۆسته‌كانیش به‌هه‌مان سسته ده‌روات كه سه‌رجه‌میان دوورن له رێبازی زانیاری ورژێمه مه‌عریفییه‌كان ، له وڵات سسته‌م ،به نموونه‌ی ئه‌وروپا ، گه‌ر كهسایهتییكه موسڵمانیش بێت و لهرهگهزێكی جیاواز ئه‌وا ئه‌مه كار ناكاته سه‌ر بهزانستیبوونی ده‌زگاكان . له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا سه‌رۆك به‌شی ئینگلیزی له زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر مصگفی بدوی بوو ، ئه‌وه‌شی ئه‌م به‌رێزه‌ی له‌وێدا داناوه ته‌نها توانا وزانست وكهسیهتییهكهی بوو نه شتی تر. به‌ڵام لای ئێمه كاره‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.
دوهه‌م :-
گه‌ر ئاماده‌یمان هه‌بێت بۆ گفتوگۆی نامه‌كانمان له زانكۆكانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وا یه‌كسه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه موجامه‌له كۆڕ و گفتوگۆ وئهنجامهكهی ده‌بات به‌ڕێوه . چه‌ندین هه‌ڵه‌ی میتۆدی و ڕێبازی و زانستی له خوێندكار‌و نامه‌كه‌ی ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی یان باڵایه یان زۆرباشه، هه‌ندێ جاریش، وه‌ك موجامه‌له ده‌ڵێن بهدهستكاریهكی كه‌مه‌وه نامه‌كه وه‌ربگیرێت ، به‌ڵام، ڕێكه‌وتووه خوێندكار ئه‌مه‌شی ئه‌نجام نه‌داوه و دواتر هه‌ڵسه‌نگێنه‌ران واژۆیان له‌سه‌ر بڕیار و نامه‌كه كردووه . خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وا قیامه‌ت روو ده‌دات و ره‌نگه مامۆستای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ریش هه‌ره‌شه‌ی لێبكرێت هه‌ر وه‌ك چۆن خودی خۆم له سه‌ره‌تای راپه‌ریندا ، كاتێك له زانكۆی سه‌لاحه‌دین مامۆستا بووم ،شه‌و دره‌نگانێك خوێندكار وكه‌سوكاری هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردم . نموونه‌ی خراپتریش هه‌یه!!
– پێتوایه ڕه‌خنه‌گرانی كورد له‌ناو زانكۆكاندان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا زانكۆ ڕه‌خنه‌گری به‌رهه‌مهێناوه؟ پێتوایه زانكۆ نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه به‌مانا زانستیه‌كه‌ی دروستبكات؟
وه‌ڵام:
جارێكی تر پێویستمان به به‌راوورد هه‌یه له نێوان پێكهاته‌ی مه‌عریفی و رۆشنبیری و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی جیهان ، یان له نێوان زه‌مه‌نی رابردوو و زه‌مه‌نی ئێستا .زۆر به راشكاوی ده‌یڵێم ، كاری بهراووردهكان له جۆری دژایه‌تی یان بڕینه!! زانكۆكانی جیهان سه‌رقاڵی دروست كردنی تاكێكی هۆشمهندو بیرمه‌ندو ئاكتیڤه ، لای ئێمه ڕای كردن . زانكۆكانی ئه‌وان له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كان كارده‌كه‌ن “پێوه‌ری زانستی و ئه‌كادیمی و فیكری “، لای ئێمه پێوه‌ر بوونی هه‌یه و كه‌سانی نه‌شاره‌زاو نه شایسته كاره‌كان ده‌به‌ن به ڕێوه كه ئه‌مه ده‌ره‌وه‌ی ئێمه لێ به‌رپرسه ! لای ئه‌وان شێوازی فێركردن شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی و دروست كه‌رو بونیادنه‌ره، لای ئێمه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر رایی ده‌كه‌ین و خوێندكار شتێكی ئه‌وتۆ فێر نابێت . لای ئه‌وان به دوادا چوون به‌كاره زانستیه‌كان ڕۆژانه ئه‌نجام ئه‌درێت ، لای ئێمه كاره‌كان به قودره‌تی قادر ده‌ڕوات . لای ئه‌وان دڵسۆزی و ڕاستگۆیی ، لای ئێمه موجامه‌له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. لای ئه‌وان زانكۆ ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی زانستی و ئه‌كادیمیه ،لای ئێمه پاشكۆیه !لای ئه‌وان مامۆستا‌و سه‌رۆك به‌ش و راگر‌و سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كان داده‌مه‌زرێن ،لای ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كان كاره‌كه ده‌بات به‌ڕێوه. لای ئه‌وان خوێندكار ، خوێندكاره‌و به‌مه‌به‌ستی فێربوون هاتۆته زانكۆ ، لای ئێمه خوێندكار به‌مه‌بستی ژیان و دامه‌زراندن دێته زانكۆ. شت زۆرن كه باسی لێوه بكرێت كه لێره‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه ئایا به چ لۆجیكێك زانكۆكانی ئێمه له‌م بارودۆخه‌و مامه‌ڵانه‌دا بتوانێت كه‌سانێكی نموونه‌یی ، یان ره‌خنه‌گر یان به‌رهه‌مهێنه‌ر دروست بكات . تا كاری وڵات و زانكۆكانمان به‌م شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا نه‌ك هه‌ر ڕه‌خنه‌گر دروست ناكه‌ین به‌ڵكو ئه‌مه ههڕهشهیهكیشه بۆ ئایندهی مه‌عریفی و رۆشنبیریمان كه زه‌مه‌نێك دێت تاكه‌كانمان ژماره و ره‌نگه‌كانیش ناناسنه‌وه!
ئا.هه‌رێم عومسان