هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه… 2
له ڕۆژێ وه‌ک ئه‌مڕۆدا ، له ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه دا، بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕه هزرییه‌کان به‌رین و فڕه جهمسهرکرێن مه‌رجه له فه‌لسه‌فه گه‌ڕێین پرسیار له‌سه‌ر هه‌نووکه‌ی خۆیبکات تا که‌له‌پووری فه‌لسه‌فی مرۆڤایه‌تی بێسڵه‌مینه‌وه گفتووگۆکه‌ین. دیسانه‌وه مه‌رجیشه له ڕۆژگهلیوادا بیرمه‌نده‌کان ته‌ماشاکردنیان بۆ مێژووی فه‌لسه‌فه به‌ره‌وپێشه‌وه‌به‌رن ئه‌وه‌ش به گفتووگۆکردنی عه‌قڵه جیاکان و کولتووره جۆراوجۆره‌کان و جه‌غتکردن له‌سه‌ر جیاوازیسازی له تێفکرین و فه‌لسه‌فاندن. له ڕۆژێ وه‌ک ئه‌مڕۆدا بۆئه‌وه‌ی له هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه حاڵیبین پێویسته بپرسین سوودی فه‌لسه‌فه چییه؟ ئه‌م پرسیاره ده‌کارێ بێئه‌ندازه ڕێنوماییمانبکات. نرخی ئه‌م پرسیاره به‌نده به دۆزی فه‌لسه‌فه له جیهانا. ئه‌وه‌ش که ئێمه له ئێستادا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێتهۆرک دا ده‌ژین فه‌لسه‌فه پێویستی به‌وه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه هه‌بێت. تاک له‌م کۆمهڵگهیهپێویسته به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی تێیکه‌وتووه گفتووگۆکرێت. هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه پێوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خودی فه‌لسه‌فه‌وه هه‌یه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش له ئێستادا دووچاری نامۆی بوونه. ئه‌مه‌ش به‌پێیئه‌وه‌ی له‌لاێ گه‌شه‌ی زانست و که‌وتنه ناو کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانگیری و زانیاریه‌وه وایکردووه فه‌لسه‌فه به‌بۆچوونی هه‌ندێ که‌س پێویست نه‌بێت و له‌لاێ تر کێشه جیهانیهکان ، له‌وانه سیاسی، ئیتنی و ئاینی وایانکردووه هه‌ندێ وایبۆبچن فه‌لسه‌فه چاره‌سه‌ری پێنییه. له‌م بارودۆخه‌شدا له‌و پرسیارانه‌ی له‌ناو ئێمه ده‌شێ ڕووبه‌ڕووی فه‌لسه‌فه ببنه‌وه بریتیین له پرسیاری: ئایا فه‌لسه‌فه مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئاین؟ ئایا فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام؟ ئه‌م دوو پرسیاره پێویسته گفتووگۆکرێ چونکه ههنووکهبونی فه‌لسه‌فه له‌ناوچه‌ی ئێمه به‌خۆیانه‌وه گرێده‌ده‌نه‌وه. دیاره فه‌لسه‌فه شوێنێ نه‌رێتی له ژیانمانا ، ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤ لهههرکوێبین، هه‌یه و ئه‌م ژیانه‌ش به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دایه لێ ئه‌م نوێبونه‌وه‌یه به‌رپرسیارییه و به‌شێ له‌و بهپرسیاریهش بریتیه له کرانه‌وه به‌ره‌و ئه‌ویتر ، به‌ره‌و گهردوناویهت. کرانه‌وه‌ش به‌ره‌و ئه‌ویتر و به‌ره‌و گهردوناویهت داوای تۆلێرانسمان (ته‌ساموح) لێده‌کات. ڕوونیشنییه چه‌ند له کولتوری ئێمه‌دا، له ئه‌زموونی هزریمانا، تۆلێرانس شوێنی دیاره؟ چونکه بۆ ئه‌م ناوچانه‌ی ئێمه فه‌لسه‌فه پێویسته لهڕوانگهێ هاوچه‌رخانه‌وه مامه‌ڵه له‌ته‌ک ئاین دا بکات و زه‌مینه بۆ قبووڵکردنی یه‌کتر دروست‌کا و پێوه‌ندی نێوان ئاینه‌کانیش باشکات. فه‌لسه‌فه ده‌توانێ ئه‌مه بکات چونکه مافی جیاوازیبوون له فه‌لسه‌فه‌دا ڕیشهیخۆی هه‌یه. هاووهختیش ڕێزگرتن له ئه‌ویتر و تۆلێرانس و مافی مرۆڤ و دورکه‌وتنه‌وه له دۆگما و توندڕه‌ویی به‌شێکن له‌و ئه‌رکه هه‌میشه‌ییانه‌ی فه‌لسه‌فه لهئهستۆیگرتووه. بۆیه فه‌لسه‌فه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه چاره‌نووسی جیهان بخاتهژێرپرسیارهوه. فه‌لسه‌فه ده‌توانێ شارستانیه‌کان ، کولتووره‌کان، لێکدی نزدیککاته‌وه و، قسه‌ی له‌سه‌ر دۆزی سیاسی و ئاینی جیهانیش بهێنێته‌گۆڕێ. ئه‌وانه‌ی له هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه تێناگه‌ن ئه‌و پرسیاره به زیاد ده‌زانن که ده‌ڵێ: فه‌لسه‌فه ده‌کاری چی بۆ جیهان بکات؟ هه‌ر ئه‌مانه بۆئهوهشدهچن که پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێینایه ناو جیهانگیری و ئه‌م جیهانگیریهش بهدیگیتالیزهکرا شوێنێک بۆ فه‌لسه‌فه و بۆ گفتووگۆکردنی باشه و خراپه، ڕاست و درۆ، جوان و ناشرین نه‌ماوه. له ناوه‌ڕۆکدا ئه‌م بینینه لێدانی هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌یه. چونکه مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌گشت مرۆڤه‌کانی پێش خۆی زیاتر پێویستی به فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌م لایه‌نه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی فه‌لسه‌فه ئیشی خۆی کردووه. کاتێکیش ئه‌فلاتوون له دیالۆگی “پارمێنیدس” Parmenides دا مانای فه‌لسه‌فه ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه ده‌بینین پارمێنیدس به سوکرات ده‌ڵێ “تۆ جارێ لاویت و فێری فه‌لسه‌فه نه‌بویته ، فه‌لسه‌فه گۆشت و خوێنمانه، ئێستا و خه‌ون و ئایندهشمانه”. ئه‌م تێگه‌یشتنه پارمێنیدسیانهیه پرسیاری فه‌لسه‌فه چییهشمان تیا ده‌وروژێنێ، ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌ی هه‌میشه ڕاڕایی و په‌شێوی بهدوویخۆدا هێناوه. چونکه ئه‌و که‌سه‌ی ده‌پرسێت “فه‌لسه‌فه چییه؟” دۆزی خۆی و دۆزی باو ده‌خاته ژێرگومانهوه. یان که ده‌پرسین فه‌لسه‌فه چییه؟ لێره‌وه فێری پرسیارکردنی گه‌وره‌ده‌بین و کارله‌سه‌ر فێربوونی به‌رده‌وام ده‌که‌ین و فێربوونی خۆمان ده‌خه‌ینه ژێرپرسیار و گومانه‌وه. که ده‌پرسین فه‌لسه‌فه چییه؟ به‌مه مانای ژیانیش ده‌خه‌ینه ژێرپرسیاره‌وه و ده‌خوازین لهوهتێگهین بۆ ده‌بێ هه‌بین؟ و چی له‌م هه‌بوونه‌وه وهدهستدێنین؟ پرسیاری فه‌لسه‌فه چییه؟ هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه پتر له‌گشت وهختێتر ههنووکهییدهکات. بۆیه به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناشتنی فه‌لسه‌فه ناشتنی ئه‌م پرسیاره ئهبهدیهیه و به لهههنووکهخستنی فه‌لسه‌فه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه. ناشتنی فه‌لسه‌فه ناشتنی ئازادییه، ئه‌و ئازادییه‌ی تێڕامانی فه‌لسه‌فی به‌خێوده‌کات و هه‌نووکه‌ش ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه و ده‌شیکات به ماتریاڵێ هزری بۆ فه‌لسه‌فه. ئه‌و وه‌خته‌ش فه‌لسه‌فه لهههنووکهبوون ده‌که‌وێت شوێنێک بۆ هزرێ ئه‌سیڵ نابینرێته‌وه و چاره‌نووسی فه‌لسه‌فه‌ش ده‌که‌وێته خه‌ته‌ره‌وه و، پێوه‌ندی ئێمه‌ی مرۆڤیش به ژیانه‌وه ده‌پچڕێ و پێویستیمان بۆ فه‌لسه‌فه لاوازده‌کات. بۆیه ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤ ناشێ له ده‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بگوزه‌رێ. ئه‌مه‌و بهههنووکهبوونی فه‌لسه‌فه له‌ئێستادا قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوامان بیرده‌خاته‌وه چۆن ناسنامه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی خۆی له‌سه‌ر گرنگیدان به‌وه‌ی ئێمه هه‌ین ئه‌مه مانای چییه؟ دروستکردووه. نکوڵیلهوهش ناکه‌ین که گشت سه‌رده‌مێ فه‌لسه‌فه‌ی خۆی هه‌یه لێ فه‌لسه‌فه له‌ناو هیچ سه‌رده‌مێکا ناخنکێ و له‌خۆڕاش ناخولێته‌وه. له گشت سهردهمهکانیشا فه‌لسه‌فه به‌چه‌شنێ ماناوه و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی پاراستووه توانیویه‌تی له‌سه‌ر چییه‌تی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌کانی له شته هه‌مه و گه‌وره‌کان ، له‌و شتانه‌ی له‌پشت دیارده و ڕووکهشهوهن. به‌رده‌وامبێ. هزری فه‌لسه‌فیش نه‌ده‌کرا هزرێ په‌سه‌ندکراو و شایانی مانه‌وه بێ گه‌ر پیشه‌ی لێکدانه‌وه، گفتووگۆ و ده‌رئه‌نجام بهدهستهوههێنان نه‌بایه. ئه‌وه‌ش که له‌مڕوه‌وه هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی پاراستووه ئه‌و مێژووه تێروتهسهلهیه فه‌لسه‌فه له ههبگهکهیدایه و بۆیه هه‌نووکه‌ی فه‌لسه‌فه له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه خۆی وه‌ک هزرێ سه‌رپێی و هه‌ڕه‌مه‌کی نه‌خاته‌گه‌ڕ و چاودێری و ڕه‌خنه‌ئامێزی خۆی بپارێزێ.
ێ یۆنسکۆ ساڵی 2002 بڕیاریدا سێهه‌مین پێنجشه‌مه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر (تشرینی دووه‌م) بکات به ڕۆژی جیهانی بۆ فه‌لسه‌فه که ڕێکه‌وتی 15 ی ئه‌م مانگه ده‌کات. له‌وکاته‌وه ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بووه به ڕۆژێک بۆ ئه‌نجامدانی کۆنفڕانس و ڤیستڤاڵی فه‌لسه‌فی. ئۆفیسه‌کانی یۆنسکۆ له‌م ڕۆژه‌دا دونیایێک چالاکی له‌شێوه‌ی مێزگرد و سمینار و کۆنفڕانس بۆ گفتووگۆکردنی ئه‌وی به فه‌لسه‌فه‌وه به‌نده ئه‌نجامده‌ده‌ن. ڕۆژی جیهانی فه‌لسه‌فه ڕۆژێکه له‌پێناو نرخاندنی هزری فه‌لسه‌فی هاتۆته‌سازاندن.