له ساڵانی حه‌فتاكاندا … كارزان ڕه‌حمان
كور, بيرهوهری, په‌نجه‌ره
له به‌شی بیناسازيی بوو،
ئێواران، ده‌چووه (سه‌نابل) ویسكی و بیره‌ی ده‌خوارده‌وه!
[من ده‌موێ هێندێك ڕسته دروست بكه‌م
له نووسراوی سه‌ر بتڵهشهرابهكان بچن.]
له بن دووكه‌ڵى سیگارهكان:
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر له فیلمه ڕه‌ش و سپییه‌كاندا…
له شووشهبیرهیهكی (فهريده) شێوه‌ى خۆى ده‌بینێ:
بازنه‌یه‌ك, ئه‌وه‌نده, ی, ناوقه‌د, ى, به, قایش, دروست بكا،
خواردنی ئێواره, بخاته ناویه‌وه.
[ئه‌ندام وه‌كوو ئه‌م زمانه‌یه
وا خه‌ریكه ده‌مرێ.]
كه باران ده‌باری، ده‌چووه ده‌ره‌وه و
خۆی به هه‌ڵمی پاقله‌ی سه‌ر عاره‌بانه‌کان گه‌رم ده‌كرده‌وه!
***
له‌وديو په‌نجه‌ره‌وه
موعتاده‌كانی به‌سه‌ر ماتۆرهكانهوه ده‌بينی
سه‌رخۆشه پيرهكانيش به‌ده‌م خواردنی گۆشتی برژاوه‌وه.
كۆتربازه‌كان، كرێكاره ئێرانييه‌كان،
كوره چه‌قۆكێشه‌كان…
ئه‌مانه بۆ ئه‌و گوڵ و گوڵزار بوون!
له‌وديو په‌نجه‌ره‌وه
موعتاده‌كان به سه‌ر
سه‌رخۆشه پيره‌كان به ده‌م
كۆتربازه‌كان به چه‌قۆ
گوڵ و گوڵزار بوون!
به‌ڵام ئێستا
ڕووناكی به‌ر په‌نجه‌ره‌ى گرتووه!