ره‌خنه و به‌رپرسیاریی
كرده‌ی نووسین، كرده‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌یه. هاوكات نووسینی ره‌خنه‌یی هه‌ڵگری جۆرێك له به‌رپرسیاری زیاتره، به‌و پێیه‌ی له نووسینی ره‌خنه‌ییدا بڕیار له‌سه‌ر ده‌قێك ده‌درێت، كه پێشتر له‌لایه‌ن خالقێكهوه ئه‌فرێنراوه. ئیتر به باش یان به خراپ. هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نۆرماڵ بخوێنرێته‌وه. من وه‌كو زۆرێك له نووسه‌ران پێموانییه، كه ره‌خنه‌ی كوردی بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ره‌خنه‌ی به‌رپرسیارانه له ئاستێكی لاوازدایه. خاوه‌نی ره‌خنه‌گه‌لێك نین كه به‌رچاوڕوونی بداته ئه‌وانیتر (نووسه‌ر/خوێنه‌ر) و قه‌باره‌ی هه‌ر نووسه‌رێك به‌پێی بوونی خۆی له پانتایی ئه‌ده‌بدا دیاری بكات، كه ئه‌مه زۆرجار بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك له بابه‌تێكی ره‌خنه‌ییدا به جۆرێك له جۆره‌كان خوێنه‌ر (به‌هه‌ڵه‌دا) به‌رێت. به‌وه‌ی به‌بێ بنه‌مایه‌كی زانستی قۆناغبه‌ندی بۆ شیعری نه‌وه‌كان بكات، یان له‌نێو ئه‌و قۆناغبهندییهشدا ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، كه له‌به‌رچاون و چه‌ندینی تر فه‌رامۆش بكات.
كاری ره‌خنه‌یی هه‌وڵدان نییه بۆ سڕینه‌وه و فه‌رامۆشكردنی چه‌ند ره‌نگێگی دڵگرتووه و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌نگه‌كانی تر. به‌ڵكو كاری ره‌خنه‌یی بینینی هه‌موو ره‌نگه‌كانه پێكه‌وه و باسكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و رهنگانهیه هه‌ر یه‌كه و به‌پێی بوونی خۆی له‌نێو ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی تێیدا خه‌مڵیوه. ناكرێت نووسه‌رێك له وتارێكی ره‌خنه‌ئامێزدا قۆناغبه‌ندی شیعری نوێی كوردی بكات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چێژی شیعری (گۆران) ناكات ئیتر رۆڵی (گۆران) له‌نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا بسڕێته‌وه‌و باسی ئه‌و نوێگه‌رییه‌ی (گۆران) نه‌كات، كه له‌نێو شیعری كوردیدا خاوه‌نییه‌تی. هه‌ر وه‌كو چۆن ناكرێت رۆڵی (شێرزاد حه‌سه‌ن) له وه‌رچه‌رخانی چیرۆكی كوردی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا فه‌رامۆش بكه‌ین. بۆیه كرده‌ی ره‌خنه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی بینینی هه‌موو ره‌نگه‌كانه پێكه‌وه هاوكات ئاگاداربوونی پێگه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌یه له پانتایی ئه‌ده‌بیدا.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی دیاریكردنی سیماكانی قۆناغێكی ئه‌ده‌بی كارێكی گرانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ناكرێت له‌كاتی دیاریكردنی ئه‌م قۆناغانه‌دا كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر دیاری بكرێت، كه زیاتر پێوه‌ری سیاسی بن، نه‌ك پێوه‌ری ئه‌ده‌بی. بۆنموونه قۆناغێكی ئه‌ده‌بی به بوونی رووداوێكی سیاسیی ببه‌سرێته‌وه. راسته زۆرجار رووداوه سیاسییه‌كان كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان له‌نێو ئه‌ده‌بدا دروست ده‌كات نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه، نه‌ك گۆڕانی تێمای شیعری له سۆزدارییه‌وه بۆ شۆڕشگێڕی یان به‌پێچه‌وانه‌وه. خاڵێكی تر كه زۆرجار بۆ قۆناغبه‌ندی ئه‌ده‌بی به‌كار ده‌هێنرێت (دهیهكان)ه له راستییدا ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت، به‌و پێیه‌ی ره‌نگه زۆرجار ده‌یه‌یه‌ك هه‌بێت هیچ ده‌نگێكی ئه‌وتۆی ئه‌ده‌بی له‌خۆ نه‌گرێت. یان ئه‌و ده‌نگانه هه‌مان ده‌نگه دووباره‌بووه‌كانی ده‌یه‌ی پێشووتر بن. بۆیه بۆ دیاریكردنی قۆناغێكی ئه‌ده‌بی، یان سیمای ئه‌ده‌بی قۆناغێكی دیاریكراو پێویستمان به وردبوونه‌وه‌و و ورده‌كاریی زیاتر و بینینی زیاتری هه‌موو ره‌نگه‌كان هه‌یه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی سیمای قۆناغێك پێویستمان به‌وه‌یه، كه خۆمان به به‌رپرسیار بزانین.
به‌گشتی هه‌تا ئاستی به‌رپرسیارێتی ره‌خنه‌یی نووسه‌ران نه‌چێته سه‌رتر ناتوانرێت بوترێت خاوه‌نی ره‌خنه‌یه‌كی بهرپرسیارانهین و ناتوانرێت پشت به‌و نووسینانه ببه‌سترێت، كه قۆناغبه‌ندی بۆ سیما و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كه‌ن.
ئارام سدیق