عبدالله محه‌ممه‌د توتمه‌یی (عاجز) شاعیرێكی له بیر كرا‌و
له درێژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی زانایانی خۆشناوه‌تی چاوم كه‌وت به ناوێك كه (عبدالله محه‌ممه‌د توتمه‌یی) ناسراو به عاجز بوو، به‌ش به‌حاڵی خۆم من ناوی (عاجز)ی شاعیرم بیستبوو له ڕێگه‌ی دیوانه‌كه‌یه‌وه, به‌ڵام نهم ده‌زانی كه (عاجز) خه‌ڵكی گوندی توتمه‌ی خۆشناوه‌تی یه، تاوه‌كو له كتێبی (مێژووی زانایانی كورد) كه دانراوی مامۆستا تاهیر به‌حركه‌یی یه ژیاننامه ئه‌م زانایه‌م خوێنده‌وه، زۆر دڵخۆش بووم كه خۆشناوه‌تی كاتی خۆی له‌م جۆره شاعیر و زانایانه‌ی لێ بووه، به‌ڵام له هه‌مان كات دا زۆر داخم خوارد كه بۆ ئه‌بێت تا ئێستا ئێمه نه‌مان ناسیبێت و هیچمان ده‌رباره‌ی ئه‌م شاعیره نه‌زانی بێت. بێگومان ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئێمه‌ی خه‌ڵكانی خۆشناوه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاشنایی مان له‌گه‌ڵ كه‌سه بلیمه‌ته‌كانی خۆمان وه‌ك پێویست نییه. هه‌ڵبه‌ته به‌شێكیشی بۆ دیوانی (عاجز) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ساڵی (1968) چاپكراوه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی تیا كراوه یه‌كێك له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه تیایدا كراوه تیایدا نووسراوه (عاجز خه‌ڵكی گوندی خوتمهیه)، دیاره تا ئێستاش هه‌ر یه‌ك چاپی لێكراوه، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ژیانی شاعیران و زانایانی كوردیان نووسیوه‌ته‌وه ده‌قی ژیاننامه‌ی عاجزیان له دیوانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه له نمونه‌ی پرۆفیسۆر دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار له نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی شاعیرانی كورد دا نووسویه‌تی عاجز خه‌ڵكی گوندی (خوتمه)یه.
به‌ڵام ده‌توانین بڵێین مامۆستا تاهیر به‌حركه‌یی چونكه هاوڕێی عاجزی شاعیر بووه باشتر له‌وانی تر ژیاننامه‌ی عاجزی نووسیوه‌ته‌وه, دوای ئه‌وه‌ی من به‌دواداچوونم بۆ بنه‌ماڵه‌ی عاجز كرد له ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه توانیم بنه‌ماڵه‌كه‌یان بدۆزمه‌وه له هه‌ولێر، له دانیشتنم له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌دی كوڕی چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی عاجزی بۆ باسكردم، ئینجا بۆم ده‌ركه‌وت كه (عاجز) چ زانایه‌كی بلیمه‌ت و شاعیرێكی هه‌ڵكه‌وتوو بووه.
هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌م ده‌رفه‌ته كورته دا كه‌مێك له ژیاننامه‌ی (عاجز)تان بۆ بنووسمه‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م نووسینه كورته‌ی منیش هه‌رگیز شایسته‌ی زانست و گه‌وره‌یی عاجز نییه، به‌ڵام هیوادارم سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ناسینی ئه‌م كه‌ڵه زانا و شاعیره‌ی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی.
ژیاننامه‌ی (عاجز)
ناوی عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌ید محه‌ممه‌دی كوڕی سه‌ید قادره، خه‌ڵكی گوندی (توتمه)ی سه‌ر به ناحیه‌ی (بالیسان)ه. له ساڵی 1929ز له گوندی (چل هه‌وێزه)، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی دیبه‌گه له دایك بووه، ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه كاتێك باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی باوكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌چنه‌وه دۆڵی بالیسان لای شێخ محه‌ممه‌د ئه‌مینی زیخان.
دیاره عاجزیش هه‌ر گوندی زیخان ده‌ست ده‌كات به خوێندن، دواتر چووه‌ته گوندی (زێوه) لای مه‌لا عهبودڵڵای هه‌رته‌لی، دواتر چووه‌ته (خه‌تێ) لای مه‌لا ئیبراهیم، دواتر چووه‌ته (ڕواندوز) لای مه‌لا عبدالكریم ئه‌فه‌ندی، پاشان ده‌چێته (هه‌ولێر) مزگه‌وتی حاجی قادر، له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا عه‌بوڵڵای بێتواته‌یی، كۆتایی به خوێندن ده‌هێنێت و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێت له گونده‌كه‌ی خۆی تووتمه ده‌بێته مه‌لا، دواتر ده‌چێته گوندی (ههرمك)، دواتر بۆ گوندی ده‌راش، دواتر چووه‌ته (گۆمه‌شین)ی قه‌راج، ماوه‌یه‌كیش مه‌لا بووه له (گهزوك)، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه (توتمه)، دواتر ده‌چێت بۆ شاوێس له هه‌ندێ شوێنان به مه‌لا سه‌ید عه‌بدوڵڵای شاوێسی به ناوبانگه، چونكه زۆر له وێ بووه.
له ساڵی 1953ز چووه بۆ (خوڕماڵ)، له 1956ز چووه بۆ (چه‌مچه‌ماڵ)، وه له ساڵی 1961ز ده‌چێته‌وه هه‌ولێر، له قوتابخانه‌ی ئایینی (قه‌ڵات) وانه ده‌ڵێته‌وه، وه پێشنوێژ‌و و وتارخوێن بووه له مزگه‌وتی حاجی عبدالله حه‌مامچی، له گه‌ڕه‌كی (ته‌یراوه)، دواتر چووه بۆ مزگه‌وتی حاجی به‌كر زێڕنگر، له گه‌ڕه‌كی ئیسكان.
دیاره هه‌رگیز له مه‌جلس دا ڕووی گرژ نه‌بووه و ڕووی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زۆر ڕوو خۆش بووه، دیمه‌ن جوان و ده‌م به پێكه‌نین و قسه خۆش بووه، حه‌زی له تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بووه، گران و بوێربووه، حه‌ق گۆ و له‌سه‌ر دین به جواب بووه، نووسه‌ر و شاعیر بووه، به كوردی و عه‌ره‌بی شیعری هه‌یه، نازناوی شیعری (عاجز) بووه.
عاجز به یه‌كێك له زانا حه‌ق بێژ و چاونهترسهكانی سه‌رده‌می خۆی داده‌نرێت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند هه‌ڵوێستێكی دیاری هه‌بووه یه‌كێك له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كاتێك مه‌لیك فه‌یصه‌لی بچووك ده‌بێته مه‌لیك مامۆستا نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێت و داوا له مه‌لاكانی هه‌ولێر ده‌كات كه ئیمزا بكه‌ن، ئه‌وانیش ده‌ڵێن تۆ مه‌لایه‌كی گوندی چۆن ده‌بێت نامه بۆ مه‌لیك فه‌یصه‌ل بنێریت، دیاره له نامه‌كه‌دا هه‌ندێ ئامۆژگاری تێدابووه بۆ مه‌لیك، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌كه ده‌نێرێت و ماوه‌ی مانگ و نیوێك پێده‌چێت دوو پۆلیس دێن بۆ لای مامۆستا نامه‌یه‌كی مه‌لیك فه‌یصه‌لی بۆ دێنن، كه تیایدا سوپاسی كردووه و داوای لێكردووه زوو زوو ئامۆژگاری بۆ بنێرێت، وه پۆلیسه‌كان داوای لێده‌كه‌ن بچێت بۆ به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، مه‌لاكانی براده‌ری پێی ده‌ڵێن باش وایه نه‌چیت بۆ به‌غدا چونكه ژیانت له مه‌ترسی دایه. به‌ڵام و‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: زۆر زۆر با بم كوژن، ئینجا له‌سه‌ر دینم ده‌كوژرێم، دواتر ده‌چێت بۆ به‌غدا بۆ لای ئه‌حمه‌د موختار بابان دیاره كاربه‌ده‌ست بووه له‌وێ، به مامۆستا ده‌ڵێت له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لیك تۆ دامه‌زرایت، له خورماڵ، مامۆستاش ده‌ڵێت من ناتوانم بچم بۆ ئه‌وێ، چونكه من مه‌دره‌سه‌م هه‌یه. ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن ده‌بێت بچێت چونكه فه‌رمانی مه‌لیكه، به (12) دینار له خورماڵ داده‌مه‌زرێت، هه‌ر له‌وێش مه‌دره‌سه‌ی فه‌قێیان داده‌نێت، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له خورماڵ ده‌بێت.
عاجز جگه له‌وه‌ی ده‌ستێكی باڵای له شیعر دا هه‌بووه هاوكات له وه‌رگێڕانی شیعریش دا له كوردی بۆ عه‌ره‌بی ده‌ستێكی باشی بوووه، مامۆستا ته‌یب به‌حركه‌یی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: {كاتێ له مزگه‌وتی شێخ مسته‌فام ده‌خوێند له (هه‌ولێر) مه‌لایان زۆر باسی جوانكاری و شیعری ڕه‌وانبێژی شیعری سه‌ید عبدالرحیمی (مه‌وله‌وی)یان ده‌كرد، كه ده‌رباره‌ی میعراجی خۆشه‌ویست (د.خ) دایناوه، كه ده‌ڵێ:
ڕێی چه‌ند هه‌زار ساڵ گه‌ی چه‌ند حیجابات
زاتی حه‌ق، كه‌لام، سوئال، جه‌وابات
چوو، بوو، دی، وتی، كریا و، ده‌ریاوه
هاته‌وه حه‌لقه، هه‌ر ده‌له‌ریاوه
مامۆستا سه‌ید عه‌بدوڵڵا یه‌كسه‌ر فه‌رمووی منیش ده‌توانم بیكه‌مه عه‌ره‌بی، دوای چه‌ند ڕۆژ هاته‌وه، وه‌ری گێڕابوو به‌م جۆره:
درب كم الفٍ من اڵاعوام، و كم حجبا بلا ڤلام
ربه الحق، كلاما، سۆال، جواباته بدون ملال
قگع، گوی، رأی، وقال، وجه، ردت، رجع، ال
ولما تسكن حلقه الباب، والوچوو یجری علی التراب
ئه‌و ڕسته‌یه: (والوچوو یجری علی التراب)، مانایه‌كه‌ی له شیعره‌كه‌ی مه‌وله‌وی دا نییه، بۆ ڕێكه‌وتنی كێشه‌كه له‌سه‌ری زیاد كردووه.
له كۆتایی دا نووسی: (المترجم عبدالله الحسینی البرزنجی)، كتبها فی 15/6/1966م فی مسجد الشیخ مصگفی بأربیل، تبقی تژكره عند الاخ ملا گیب العزیز.
عاجز له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ شێخه‌كانی به‌رزنجه هه‌ندێ جار له شیعر و نووسینه‌كانی خۆی به (عه‌بدوڵڵا حسین به‌رزنجی) ناساندووه.
كۆچی دوایی عاجز: له‌كاتی وتارخوێندنه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دا تووشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده ده‌بێت، بۆیه بانگی مه‌لا ئیسماعیل محه‌ممه‌د میكائیلی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی وتاره‌كه ته‌واو بكات. دواتر ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (هه‌ولێر) له‌وێ چاره‌سه‌ری نییه، بۆیه ده‌یبه‌ن بۆ شاری (موصل)، به‌ڵام چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ناكرێت. له به‌رواری 2/5/1967ز كۆچی ده‌كات.
له دوای خۆی سێ كور به‌جێ ده‌هێڵێت به ناوه‌كانی (محه‌ممه‌د و ئه‌حمه‌د و مه‌هدی).
عاجز جگه له دیوانه‌كه‌ی كه به‌ناوی دیوانی (عاجز) چاپكراوه چه‌ند په‌رتووكێكی تری نووسیوه به‌ڵام هیچ كامێكیان به چاپ نه‌گه‌یه‌ندراون.
ئه‌مه‌ش ناوی كتێبه‌كانیه‌تی:
1- الروچ الفصیح تخمیس برده المدیح: له 1951ز دایناوه.
2- مواهب الرحمان: له 1954ز دایناوه.
3- كشف اڵاسرار لدقائق الانڤار.
4- چیافه اڵامراو: ساڵی 1954ز دایناوه.
5- حه‌ج نامه‌ی كوردی.
6- الزهره النچره: ژیانی پێغه‌مبه‌ره (د.خ) له 1965ز دایناوه.
7- دیوانی عاجز: كوردی و عه‌ره‌بی: ساڵی 1986ز له به‌غدا چاپ كرا.
8- دیوان الخگب المنبریه العصریه.
9- لغز ومعمی.
10- فی الرد علی الژین یعترچون علی الاسلام.
11- شرح القزلجیات علی تصریف الملا علی.
12- حواشی الملا عبدالرحمن البنجوینی علی الرساله الادبیه لملا اسماعیل الكلنبوی.
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی:
چه‌ند ڕۆژه له‌به‌ر فیكری تۆ داماوه دڵی من
بێ خواردن و خه‌و زه‌رد و زه‌بوون ماوه دڵی من
به‌و داوه كه زوڵفی تۆیه گیراوه دڵی من
به‌و تیره‌ی كه چاوی تۆیه گوژراوه دڵی من
ئه‌مشه‌و له خه‌وما دڵبه‌ری شه‌نگم كه‌ره‌می كرد
ته‌شریفی كه هات بۆ دڵی ته‌نگم نیعمه‌تی كرد
ئه‌مڕۆ كه به مه‌غروری فرهنگم ئه‌له‌می كرد
به‌م خاڵه دوو ڕه‌نگییه فه‌وتاوه دڵی من
هه‌روه‌ها له شوێنێكی تردا به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ:
چه‌ند موده‌یه دڵ پڕ خهفهتو مات و حه‌زینه
بۆ زیاره‌تی ڕه‌وزه‌ی شاهو سه‌رداری مه‌دینه
دائمه له غه‌می دووری به ئه‌فغان و گرینه
ئه‌ی خودایه چۆن حاڵه‌تی من شێوه‌ن و شینه
یاره‌ب سه‌فه‌رم دووره مهسافاتی قه‌ریب بێ
جارێ به كه‌ره‌م مودهیی وه‌سڵی به نسیب بێ
به‌ڵكو دڵه‌كه‌م له‌م غه‌مه شاد و به شه‌كیب بێ
ئه‌مجا گه‌لێ مه‌منوونه به قووربانی حه‌بیب بێ
سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- مێژووی زانایانی كورد/ دانراوی مامۆستا تاهیر مه‌لا عه‌بدوڵڵا به‌حركه‌یی/ به‌رگی یه‌كه‌م.
2- كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی زانا ئایینیه كۆچ كردووهكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ناو شاری هه‌ولێر دانانی: عومه‌ر شێخ له‌تیف به‌رزنجی.
3- دیوانی عاجز.
4- مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی دانراوی (د. مارف خه‌زنه‌دار).
5- سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی (عاجز) دیمانه له‌گه‌ڵ مامۆستا (سه‌ید محه‌ممه‌د)ی كوڕی.
هاوكار عبدالله شێخ وه‌سانی
Hawkar_ash@yahoo.com