په‌یڤه‌كانی موسافیریك … ئیبراهیم هه‌ورامانی
Closed
ده‌مه‌وێت له‌وه بگه‌م
ئه‌من شێتم ،
یا ئه تۆ ؟
وا هێنده یه‌كمان خۆش ئه‌وێ .
****
دایكم چیرۆكی بۆ ده‌گێڕێته‌وه
من بیرم لای
ڕوانینه‌كانی تۆیه .
****
تۆ هه‌میشه به‌گاڵته‌وه
مه‌راق ده‌به‌خشیته دڵی من
دڵی من ،
به‌ڕاستی مه‌راق ده‌یكوژێ .
*****
ده‌خوازم بمرم
ئێستا نا ،
پاش ماچكردنێكی تۆ .
****
با ئاشت بینه‌وه
تاخودا
گوناهباره‌كان ببه‌خشێ .
****
هێنده‌ی دووریت
له ڕۆحمه‌وه نزیكی .
****
چ مانایه‌كی هه‌یه
ڕۆژ هه‌ڵ بێت و
تۆ نه‌بیت .
ئاوا بوون وا ده‌ست پێده‌كات .
****
كورسی یه‌كه چاوه‌ڕێ ی
من و تۆ یه ،
له‌وێ پشوویه‌ك بده‌ین .
با له‌مه‌راقا ..
وورد و خاش نه‌بێ .
****
سێ ساڵ ده‌بێ
دایكم خه‌ونی به ،
باوكی منه‌وه نه‌دیوه .
دایكم و
پاساری یه ته‌نیاكه
بێزاری بۆ یه‌ك دهردهبرَن .